.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سلاو هاورييان
بيويستم به جه ند بابه تيكى بيشيلكاريه كانى مافى مروفه له هه ر روويه كه وه بيت بابه ته كانيش وه ك وينه و نوسين هه ر بابه تيك كه تايبه ت بيت به مافى مروف
هيوادارم وه ك هاورييه كى خوتان يارمه تيم به ن زووووووووور زوووووور م بيويسته
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن يوجين (2009-02-26 17:11:07)

له‌سه‌ر هێڵ نییه







یوجین گیان تۆ نه‌ک هه‌ر هاوڕێ خوسکی بسکۆلانهی من بویت ئه‌وه سیته منت بیر کردوه ها بسکۆل جیان؟؟
ئه‌مه‌ت پێ چۆنه؟؟
سته‌م له ته‌رازووی ئیسلامدا ..... ئاماده‌كردنی : سه‌ردار شه‌مامی / بانه .
3/8/2008 4:36:57 PM
عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب:« ئه‌وه له که‌یه‌وه ئه‌و خه‌ڵکه‌تان کردۆته به‌نده‌ی ئه‌ڵقه به‌گوێی خۆتان، له کاتێکدا ئه‌وانه ئازاد‌و سه‌ربه‌ست له دایک بوون؟!»
پێشه‌کی : له باری زمانه‌وانیوه سته‌م واته دانانی هه‌ر شتێک له غه‌یری جێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی یان، پێشێل کردنی مافی ڕه‌وای تاقموکهسانێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاقم‌و که‌سانێکی تر. هه‌رچه‌ند که مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی به ئاوه‌زو تێگهیشتوویهو هه‌وڵ ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێک له جێگه‌ی خۆیدا دابنێ، به‌ڵام هه‌موو کات سێبه‌ری سه‌ربزێوی‌و یاخیگه‌ری ده‌ستی به سه‌ر داگرتووه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆی‌و گه‌لی پێوه‌ندیدار به خۆی هه‌وڵی داوه‌و مافی که‌سانێکی تری پیشێل کردوه.
مرۆڤ هه‌ڵگری هه‌وێنی چاکه و خراپه‌یه[ فألهمها فجورها و تقواها( شمس / 8) ] یانی هه‌م چاکه‌ی له‌ده‌ست دێ‌و هه‌م خراپه؛ جا له به‌ر ئه‌وه‌ی جیهان له‌به‌ر چاوان بریقه‌دارو خۆشه‌ویسته‌و به خۆشیه‌کانی مرۆڤ فریو ده‌دا، هه‌موو کات لایه‌نی خراپه‌کاری به سه‌ر لایه‌نی چاکه‌کاریدا سه‌رکه‌وتن، به ده‌ست دێنێ‌و مرۆڤه‌کان به‌رو هه‌ڵه‌و هه‌ڵدێر دهباو له‌سه‌ر راسته شه‌قام، نایانهێڵێتهوه؛ مرۆڤ بۆ ورووژاندنی لایه‌نی چاکه‌کاری پێویستی به جیابوونه‌وه له زه‌وی هه‌یه‌و ده‌بێ به‌رز بێته‌وه بۆ ئاسمان‌و په‌یامی ئاسمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی دنیایهکهیدا تێکهه‌ڵکێش بکات‌و ئۆگرێتی لایه‌نی دنیایی پێ هاوسه‌نگ بکا.
به درێژایی مێژوو تاقمی زۆردار بۆ به‌رز ڕاگرتنی لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، هه‌وڵی داوه تاقمی بێهێز بچه‌وسێنێته‌وه، خوای باڵا ده‌ستیش هه‌ر به درێژایی مێژوو بۆ خاشه‌بڕ کردنی ده‌ستی زۆردار له‌سه‌ر بێدهسهڵاتو بێهێزه‌کان پێغه‌مبه‌رانێکی ڕه‌وانه کردوه تاکوو ژیارێکی پڕ له ته‌بایی و خۆشه‌ویستی له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا دروست بکهنو ژینی پڕ له مهینهتو په‌ژاره‌و چه‌وساندنه‌وه بنه‌بڕ بکه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش کاتێک بۆ ژیان‌و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران ده‌ڕوانی، ده‌بینی ته‌نیا گه‌لی چه‌وساوه‌و ژێرده‌ست پێشوازیان له بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران کردوه‌و ته‌نیا چهوسێنهرانو سته‌مکاران بوون که به‌رهه‌ڵستی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رانیان کردۆته‌وه.
ئه‌و واتایه‌ی که پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بکه‌م ئه‌مه‌یه که نه‌ته‌وه له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه جێی ڕێزه‌و تێکۆشان له پێناو سه‌ربه‌رزی گه‌لدا پیرۆزه! هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو پێغه‌مبه‌ران زۆر به سه‌ربه‌رزیه‌وه ڕوویان کردوه‌ته نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان‌و وتوویانه ( یا قوم) گه‌لۆ ! ئه‌ی خزمینه! ... یان هه‌ر بۆیه‌ش خوا پێغه‌مبه‌رێکی وه‌ک مو‌سا ده‌نێرێ بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌که‌ی له ده‌ست زوڵم‌و زۆری فیرعه‌ونه خۆویسته‌کانی میسر ڕزگار بکات.
پێویسته ئه‌مه‌ش بزانین که گێڕانه‌وه‌ی بهسهرهاتو وته‌ی پێغه‌مبه‌رانی پێشوو ته‌نیا بۆ په‌ندو ئامۆژگاری لایه‌نگرانی ئایینی ئیسلامه؛ یانی بۆ ئه‌وه‌یه که په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام له به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران که‌ڵک وهرگرنو له ڕووداوه جۆراوجۆره‌کانی دنیادا هه‌ڵوێستێکی پێغه‌مبه‌رانه به‌رامبه‌ر به لایه‌نی ڕووبه‌ڕوویان بگرن‌و به‌رهه‌ڵستی هه‌موو چه‌شنه خراپه‌کاریه‌ک بده‌نه‌وه؛ خوای باڵا ده‌ست پاش گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی موسا‌و فیرعهوهن ده‌فه‌رموێ: إِن في ذلك لعبرة لمن يخشى ﴿ نازعات / 26﴾ به ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ هه‌ر که‌سێک له خوا بترسێ. به‌م بۆنه‌وه تێکۆشان بۆ ڕزگاری گه‌ل له ده‌ست زوڵم‌و زۆر به کارێکی پێغهمبهرانهیهو هه‌ر موسوڵمانێک له برپهرچ دانه‌وه‌ی سته‌مدا به‌رپرسیاره‌و ده‌بێ به‌رهه‌ڵستی زۆری زۆرداران بکات‌و گیانی له‌و پێناوه‌دا به‌خت بکا.
قوڕئان دژی سته‌مه:
کاتێک که لاپه‌ڕه‌کانی قوڕئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه که له بنه‌ڕه‌تدا په‌یامی ئایینی ئیسلام ڕزگاری مرۆڤایه‌تییه له چه‌وساندنه‌وه‌و سۆز‌و عیشق‌و رهحمو به‌زه‌ییه سه‌باره‌ت به مرۆڤ‌و نه ته‌نیا به مرۆڤ به‌ڵکوو بگره سه‌باره‌ت به ته‌واوی گیان له‌به‌ران رهحمو به‌زیی هه‌یه.
قوڕئانی پیرۆز دژی هه‌ر چه‌شنه ستهمو زوڵم‌و زۆرێکهو ددان به هیچ جۆره سته‌مێک دا ناهێنێو بۆ سڕینه‌وی زوڵم‌و زۆری زۆرداران ته‌واوی تواناکانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕو بڕواداران هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌مۆی هیچ زوڵم‌و زۆرێک نهبنو به هیچ مه‌رجێک له ئاست سته‌می سته‌مکاران به قڕو قه‌پی نه‌مێننه‌وه. خوای باڵا ده‌ست ده‌فه‌رموێ: وما لكم لا تقاتلون في سبيل الله والمستضعفين من الرجال والنساء والولدان الذين يقولون ربنا أخرجنا من هذه القرية الظالم أهلها واجعل لنا من لدنك وليا واجعل لنا من لدنك نصيرا ﴿ نسا‌ء/ 75﴾ ئه‌ی ئیمانداران! ئه‌وه چیتانه‌و بۆچی ناجه‌نگن له پێناوی ڕه‌زامه‌ندی خواداو ڕزگارکردنی لاوازکراوو چه‌وساوه‌کان، له‌و پیاوان‌و ئافرهتانو منداڵانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ڕزگارمان بکه له‌م شاره‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی ستهمکارنو له‌لایه‌ن خۆته‌وه پشتیوان‌و یارمه‌تی دهرێکمان بۆ بنێره.
پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین که به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی سته‌م له روانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه ته‌نیا بۆ ڕزگاری گه‌لی موسڵمان نییه، به‌ڵکوو بۆ ته‌واوی مرۆڤه‌کانه به هه‌ر بیر‌و بڕوایه‌که‌وه که هه‌یانه؛ وه‌ک خوا ده‌فه‌رموێ: ولولا دفع اللـه الناس بعضهم ببعض لهدمت صوامع وبيع وصلوات ومساجد يذكر فيها اسم اللـه كثيرا ﴿حج /40﴾
خۆ ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی نه‌دا به یه‌کداو حه‌ق دژی به‌تاڵ نه‌وه‌ستێ، هه‌رچی شوێنی خواپه‌ره‌ستی جووله‌که‌و گاور هه‌یه له خه‌ڵوه‌تگه‌و کڵێساو که‌نیسه، هه‌روه‌ها مزگه‌وتانیش که ناوی خوای زۆر تێدا ده‌برێت، هه‌مووی کاول ده‌کرێت.
که دیاره لێره‌دا فه‌رمان به موسڵمان ده‌درێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی هه‌موو چه‌شنه کاولکردنێک ببنه‌وه‌و دژی ڕابوه‌ستن.
له ئایه‌تێکی تردا قوڕئانی پیرۆز چه‌وسێنه‌ران به سزا‌و ئازاری پاشه‌ڕۆژ دهترسێنێو ههقستێنی چه‌وسێنراوان به کارێکی باش پێناسه ده‌کات: والذين إِذا أَصابهم البغي هم ينتصرون ( شوری/ 39) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ده‌ست درێژیان کرایه سه‌ر، ده‌سته‌وسان ناوه‌ستن‌و به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن. یان: ولمن انتصر بعد ظلمه فأولئك ما عليهم من سبيل *إنما السبيل على الذين يظلمون الناس ويبغون في الارض بغير الحق أولئك له‌م عذاب ألیم ﴿ شوری /41- 42﴾ له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی مافی خۆی ده‌ستێنێ، دوای ئه‌وه‌ی که سته‌می لێکراوه، ئه‌وانه لێپرسراو نابن، ئه‌گه‌ر له سنوور ل انهدهن... * بێگومان ته‌نیا ئه‌وانه به‌رپرس ده‌بن که سته‌م له خه‌ڵکی دهکهنو ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن به ناهه‌ق له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه سزا‌و ئازاری به ئێشیان بۆ هه‌یه.
یان: ولا تحسبن الله غافلا عما يعمل الظالمون إنما يؤخرهم ليوم تشخص فيه الأبصار (ابراهیم/ 42 ) واگومان مه‌به که خوا بێ ئاگایه له‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی سته‌مکاران ده‌یکه‌ن، به‌ڕاستی خوا سزاکه‌یان دوا ئه‌خات بۆ ڕۆژێک که چاوه‌کانیان تیایدا ئه‌بڵه‌ق ده‌بن.
پێغه‌مبه‌رو یارانی دژی سته‌من:
به‌م پێیه کاتێک بۆ ژیان‌و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌رو یارانی ده‌ڕوانین، ده‌بینین که بۆ سڕینه‌وه‌ی سته‌م له سه‌ر گۆی زه‌وی ههوڵو ده‌ورێکی به‌رفراوانیان گێڕاوه‌و له ئاست هیچ زاڵمێک سه‌ری به‌رزیان دا نهنهواندوه.
ئه‌گه‌ر بخوازین بۆ ئه‌م به‌شه ئاماژه به ژیانی پێغه‌مبه‌ر بکه‌ین ئه‌شێ بڵێین هه‌موو ژیانی پێغه‌مبه‌ر بۆ ڕزگاری چهوساوهکانو لێقه‌وماوه‌کان - ژن، کۆیله، هه‌ژارو نه‌داره‌کان – له ده‌ست زل هێزه خۆویسته‌کان بووه.
په‌یمانی جوامێران (حلف الفضول) له ژیانی پێغه‌مبه‌ردا باشترین به‌ڵگه‌یه له سه‌ر دژایه‌تی کردنی بۆ ستهمکارانو چه‌وسێنه‌ران؛ ئه‌م په‌یمانه له سه‌ر ئه‌وه دامه‌زرا که: دادپه‌روه‌ری بڵاو بکه‌نه‌وه‌و نه‌یه‌ڵن زوڵم‌و سته‌م له وڵاتیانا بکرێ‌و یارمه‌تی سته‌ملێکراو بدهنو مافی بۆ بسێننه‌وه‌و ده‌ستی زاڵم ببه‌ستن. موحه‌ممه‌د له‌م په‌یمان به‌ستنه‌دا به‌شدار بوو، کاتێک له مه‌دینه ده‌وڵه‌تی دامهزراندو هێزو توانایی به ده‌ست هێنا ئاوه‌های ده‌فه‌رموو: له‌گه‌ڵ مامهکانما له ماڵی عه‌بدوڵڵای کوڕی جودعان حازری (حلفالفضول) بووم‌و ئه‌و په‌یمانه به سامانی جیهان ناگۆڕمهوهو ئه‌گه‌ر ئێسته‌ش گاس بکرێم بۆ په‌یمانێکی وه‌ها ئامه‌ده‌م بۆ هاوبه‌شی تێیدا.
ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر یانی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی دنیا په‌یمانم له‌گه‌ڵدا ببه‌ستن بۆ ڕووخاندنی کۆشک‌و قه‌ڵای هه‌رچی زاڵمه؛ ئه‌وا من ئاماده‌م هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵدا بکه‌م.
پێغه‌مبه‌ر ( دخ ) نه ته‌نیا بۆ خۆی دژی زاڵم ڕاده‌وه‌ستاو یارمه‌تی مه‌زڵوومی ده‌دا به‌ڵکوو یارانی تێکۆشه‌ریشی بۆ ته‌مبێ کردنی زاڵم هه‌موو سنوورێکیان ده‌به‌زاندو ده‌ستی یارمه‌تیان به هه‌موو سته‌ملێکراوێک ده‌دا.
شایهتیو به‌ڵگه له ژیانی یارانی پێغه‌مبه‌ر (دخ) سه‌باره‌ت به دژایه‌تی کردنی زوڵم‌و سته‌م زۆر له‌وه زیاتره که من بمهه‌وێ له‌م چه‌ند بڕگه‌دا کوورتی بکه‌مه‌وه، به‌ڵام وه‌ک فارس ده‌ڵێن- مشت نمونه‌ی خروار است- ئاماژه به ڕووداوێک له ژیانی جێگری دووهه‌می پێغه‌مبه‌ر؛ عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب ده‌که‌م:
عه‌مری کوڕی عاس ناوی ئه‌و فه‌رمانده به هێزه‌یه که توانی وڵاتی فه‌له‌ستین و میسر و لیبیا بێنێته ژێر ڕکێفی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه‌و له هێزو زوڵم‌و زۆری ڕۆمه‌کان پاکیان بکاته‌وه، ئه‌م فه‌رمانده تێکۆشه‌ره به فه‌رمانی ئه‌میری موسڵمانان ده‌بێته والیو کاربه‌ده‌ستی وڵاتی میسر که دانیشتوانی هه‌ندێکیان موسڵمان بووبوون و هه‌ندێکیش له سه‌ر ئایینی «قبط» مابوونه‌وه.
ڕۆژێک مه‌حه‌ممه‌دی کوڕی عه‌مر له گه‌ڵ دانه‌یه‌ک له قیبتیه‌کان به ئه‌سپ کێبه‌رکێ ده‌که‌ن، قیبتیه‌که پێشی کوڕه‌که‌ی عه‌مری دایه‌وه، ئه‌ویش چونکه خۆی به کوڕی والی ده‌زانی، پێی ناخۆش بوو پێشی بدرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه به قه‌مچی کابرای داگرت‌و ده‌یگوت: ها بیگره له کوڕی گه‌وره‌ماڵان.
قیبتیه‌که که ناوبانگی دادپه‌روه‌ری خه‌لیفه‌ی بیستبوو هاواری برده به‌ر عومه‌رو وتی: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران! په‌نام پێ هێناوی له ده‌ست زوڵم؛ پاشان به وردی به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه؛ عومه‌ر فه‌رمانی دا په‌یکێک بۆ عه‌مر بنێرن که له گه‌ڵ مه‌حه‌ممه‌دی کوڕیدا، خێرا خۆیان بگه‌یه‌ننه مه‌دینه.
کاتێک که عه‌مرو کوڕه‌که‌ی گه‌یشتنه لای عومه‌ر، عومه‌ر قه‌مچیه‌که‌ی دایه ده‌ست قیبتیهکهو فه‌رمووی کوڕی گه‌وره ماڵانی پێ دابگره‌و تۆڵه‌ی خۆتی لێ بکه‌وه! پاش ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی تۆڵه‌ی خۆی له مه‌حه‌ممه‌دی کوڕی عه‌مر کرده‌وه، عومه‌ر ڕووی کرده قیبتیهکهو فه‌رمووی:
قه‌مچیه‌که‌ت ئاراسته‌ی سه‌ره ڕووتاوه‌که‌ی عه‌مریش بکه، چوونکه کوڕکه‌ی به پشتیوانی باوکی توانیویتی ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر تۆ؛
قیبتیه‌که وتی: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران! کوره‌که‌ی لێمی داوه وا تۆڵه‌ی خۆشم لێکرده‌وه.
عومه‌ر وتی: به خوا ئه‌گه‌ر ئه‌ویشت به قه‌مچی دابگرتایهتهوه، ده‌ستمان نه‌ده‌گرتی، هه‌تا خۆت وازت لێ نه‌هێنابایه.
پاشان خه‌لیفه ڕووی له عه‌مر کرد‌و ئه‌و فه‌رمووده شیرینه‌ی به گوێدا دا که ئێستاش هه‌ر ده‌وترێته‌وه و بۆته درووشمی ڕاسته‌قینه‌ی مافی مرۆڤ، که ووتی:
ئه‌رێ عه‌مر! «متی إستعبدتم الناس و قد ولدتهم أمهاتهم أحرارا» ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵکه‌تان که‌ی کردۆته به‌نده‌ی ئه‌ڵقه له گوێی خۆتان، له کاتێکدا ئه‌وانه به ئازاد‌و سه‌ربه‌ست له دایک بوونه؟
خاڵی کۆتایی:
له کۆتاییدا ده‌مهه‌وێ بڵێم، پێویسته هه‌موو ئه‌وه بزانین که چه‌مکی «قیتال» واته شه‌ڕکردن له ئایینی ئیسلامدا ته‌نیا بۆ ڕزگاری گه‌لی چه‌وسێنراوه له ده‌ست چهوسێنهرانو سته‌مکاران بووه. وه‌ک خوای دلۆڤانی به‌هێز ده‌فه‌رموێ: اذن للذین یقاتلون بأنهم ظلموا و أن الله علی نصرهم لقدیر ﴿حج/39﴾ مۆڵه‌ت دراوه به‌و ئیماندارانه‌ی شه‌ڕیان پێ ده‌گێڕن، که بجه‌نگن و به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی سته‌ملێکراون، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که سه‌ریان بخات و سه‌رکه‌وتنیان پێ ببه‌خشێ. قیتال یانی له به‌ین بردنی ئه‌و ئاستهنگو کۆسپانه‌ی ده‌خرێنه سه‌ر ڕێگه‌ی پێشکه‌وتووی مرۆڤه‌کان؛ یانی خه‌بات له پێناو دڕاندنی ئه‌و په‌رده و سه‌رپۆشانه‌ی ده‌کێشرێن به سه‌ر مێشک‌و بیری مرۆڤه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی مافی ڕه‌وای خۆیان نه‌ناسن و له پێناویدا تێنه‌کۆشن.
جا بۆیه ڕوو ده‌که‌م ئه‌و تاقمه له ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌م که هه‌قیان بۆ ڕوون نه‌بۆته‌وه‌و ده‌ڵێم بێ ئاگایانه دژایه‌تی ئایینی ئیسلام مه‌که‌ن بۆ سرینه‌وه‌ی تێمه‌کۆشن چوونکه:
یه‌که‌م: ئایینی ئیسلام پشتگیری له نه‌ته‌وه ده‌کاو پوتانسیه‌لێکی لهبڕاننههاتووی له پێناو خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی له ڕابردوو‌و داهاتوو هه‌بووه‌و هه‌یه‌تی.
دووهه‌م: ههوڵو ته‌قه‌للایه‌کی بێ که‌ڵکو بێ ئاکامه.
سێهه‌م: به‌شێکی زۆر له وزه‌کان له شتی بێ که‌ڵک دا ده‌فه‌وتێن.
چوواره‌م: بێحوڕمه‌تی کردنه به مێژووی چه‌ندین سه‌ده‌ی گه‌لی کورد‌و هه‌موو خه‌باتکارانی موسوڵمانی پێشه‌نگی کوردایه‌تی.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده سته كانت خوش بيت روبينهو كيان زورباش بوو به لام حه يف توزى دور و دريزه ئه بى كورتى كه مه وه
نا نا كاكه روبينهو كيان من جون تو له بير ئه كه م تو باش‌ترين هاوريميت له نا و ياندا زووور سووباس روبينهو كيان زور عه زيتم دايت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







یوجین گیان ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نت ئه‌گونجێت بزانه سۆنه باس؟کورت و پوختیشه
مندالاَنی سه‌رشه‌قام...بێگه‌ردییه‌كی له‌ده‌ستچوو
یونیسكۆ له‌دوا ڕاپۆرته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه نزیكه‌ی سه‌د ملیۆن منداڵی بێسه‌ر و شوێن یان له‌سه‌ر شه‌قام هه‌ن.
ئه‌م رێژه‌یه ته‌نها لهولاَتێكدا نین، به‌ڵكو به‌سه‌ر زۆرینه‌ی ولاَتانی جیهاندا بلاَوبوونهتهوه، هه‌ر لهههژارهكانهوه تا بهولاَته ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن پێگه‌كان ده‌گات.
یونیسكۆ داوای له‌زۆربه‌ی ولاَتانی جیهان كرد تا به‌كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بتوانن پێكه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌و مندالاَنه له‌و كاره بێ چاره‌نووسانه رزگار بكهنو به‌ره‌و بواری خۆیان واته خوێندن‌و خزمهتپێكردن، بگێڕنه‌وه.
ئه‌م گرفته كه له‌ئێستادا هێشتا لهزیاتربووندایه، مهترسیو هه‌م كیشه‌یه‌كی جیهانییه‌و چاره‌سه‌ریشی ته‌نها به‌كۆمه‌كی جیهان ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌م دیارده‌یه كه ده‌چێته خانه‌ی دیارده‌ی كۆمهلاَیهتییهوه، سه‌رچاوه‌گرتووه له‌زۆر كێشه‌وه، كه ده‌رخستنی زۆرینه‌ی ئه‌و هۆكارانه ده‌بێت كاریان بۆ بكرێت‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ریان بدرێت.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه زۆرتر له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌كرێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گرفته له‌هه‌ژارییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌م هه‌ژارییه‌ش زیاتر له‌و كۆچكردنانهوه په‌یدا بووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر ماڵ له‌ناوچه په‌راوێزه‌كانه‌وه به‌ره‌و شاره گه‌وره‌كان كۆچیانكردووهو ناتوانن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی شاردا بژین‌و له‌نێوان دوو فه‌رهه‌نگدا ماونه‌ته‌وه‌و ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ئاماده‌دا بگونجێنن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ژینگه‌یه‌كی جیاوازتردا ههڵیانكردووهو یئَستا بۆ ئه‌وان گرانه كه‌وا به‌خێرایی بچنه ناو ژینگه‌یه‌كی تره‌وه. ده‌توانرێت هه‌ر كۆچێكی له‌و جۆره له‌ناوچه كهنارنشینهكانهوه بۆ شاره‌كان ئاسه‌واری له‌و شێوه‌ی لێبكه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتر زیانه‌كانی بۆ مندالاَن ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌و هه‌ژارییه‌ی كه توشی هه‌ر ماڵێك ده‌بێت، ناچارن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش كه‌سێك كاریان بۆبكات، بۆ ئه‌مه‌ش منداڵه‌كان باشترین ئامێری به‌كارهاتوون.
به‌پێی بنه‌مای رێككه‌وتننانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی منداڵ، ده‌بێت له‌هه‌ر ولاَتێكدا مندالاَن خاوه‌ن مافه‌كانی خۆیان بن، واته ولاَت ته‌ندروستی ده‌روونی ئهوانو پێداویستییه‌كانی ژیان وه‌كو پێداویستی فێركردن‌و پاراستنی له‌شی بۆ ئه‌وان دابین بكرێن.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و رێككه‌وتننامانه‌ی كه له‌لایه‌ن رێكخراو‌و ده‌زگا جیهانییه‌كانه‌وه بۆ دابینكردنی به‌خته‌وه‌ری بۆ منداڵ، ئه‌نجام دراون، كه‌چی هێشتا له‌جیهاندا زۆرینه‌ی ئه‌وان رۆژانه‌ی خۆیان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌ناوه‌نده پهروهردهییو فێركارییه‌كاندا به‌رێبكه‌ن، كه‌چی له‌ناو ئۆتۆمبێل‌و شه‌قامه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌وه مافی منداڵ پیسێل کراوه هه‌مان ابهت ئه‌گرێته‌وه هی تریش هه‌یه گه‌ر ویستت ئوانیست بۆ ئه‌نێرم با خوسکهکهم ده‌ره‌جه‌ی باس بێنێت ئه‌ی سۆن یوجین جیان خوسکه بسکۆلهکهم
له‌سه‌ر هێڵ نییه







به‌خوا ئه‌مه‌یان هه‌ر زۆر موهیمه
مافی منداڵ له کوێیه !!!!
به‌پێی ئامارێكی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان 14878 منداڵی ئیشكه‌ر له‌كوردستاندا هه‌یه‌و زۆرترین رێژه‌شیان ده‌كه‌وێته پارێزگای هه‌ولێره‌وه، ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی منداڵی ئیشكهرهش هۆكاری خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی خۆیاندا چه‌ند جۆرێكی كار راپهرێننو شوێنی گه‌وره‌كانیان بگرنه‌وه، یان بڕیاری چه‌ندین كار بده‌ن كه زۆر له‌تواناكانی خۆیان زیاتر بێت، له‌مه‌ڕ به‌ئاگابوون له‌چاره‌نووسی ئه‌و منداڵانه، ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ به‌م شێوه‌یه زانیارییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه:
عه‌قید مه‌حمود ئه‌حمه‌د مراد به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌وجه‌وانانی سلێمانی به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی راگه‌یاند: كێشه‌ی منداڵانی په‌رته‌وازه له‌پله‌ی یه‌كه‌می كێشه‌كانی ئێمه‌یه‌و ناچارین ئه‌و منداڵانه ده‌ستگیر بكه‌ین، ئاشكراشی كرد، پێش گرتنیان پۆلیسی نه‌وجه‌وانان به‌پێی بڕیاری (24) ی چاودێری كه تایبه‌ته به‌منداڵی په‌رته‌وازه، ئه‌و منداڵانه كۆده‌كه‌نه‌وه‌و له‌گه‌ڵ كهسو كاریاندا گفتوگۆ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت دیارده‌ی كاركردنی منداڵان یاساغ بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار ناچاری زیندانیكردنی منداڵه‌كان ده‌بن، چونكه به‌ڕای ئه‌و، توێژی نه‌وجه‌وانان یه‌كێكن له‌و توێژانه‌ی كه زۆرترین ماندوبوون بۆ به‌رپرسانی پۆلیس دروست ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌وجه‌وانانی سلێمانی، داوای له‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت كرد بیر لهڕێگهچارهیهكی گونجاو بكه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌و وتی:"پێویسته تا زووه به‌دوای رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو‌دا بگه‌ڕێن، چونكه ده‌ستگیركردنی ئه‌و منداڵانه نابێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.".
عه‌قید مه‌حمود پێی وابوو دروستكردنی كارگه‌ی بچووك بۆ دامهزراندنو كاركردنی ئه‌و منداڵانه، رێگه‌یه‌كی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی منداڵانی په‌رته‌وازه.
روونیشیكرده‌وه، پۆلیسی نه‌وجه‌وانان ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌دا ده‌كات كه تاوان ئه‌نجام دهدهنو تۆماری تاوانه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئاشكراشیكرد له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008 وه تا هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه رێژه‌ی ده‌ستگیركردنی منداڵ 98 منداڵی تاوانبار بووه كه گه‌وره‌ترین تاوانبار مێردمنداڵێك بووه‌و هه‌ستاوه به‌كوشتنی 16 كه‌س، پێشی وابوو ئه‌و رێژه‌یه له‌چاو ساڵانی رابردوودا ڕووی له‌كه‌می كردووه‌و زۆرێك لهتاوانهكانیش منداڵانی په‌رته‌وازه ئه‌نجامیان داوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هێمن عوسمان لێپسراوی خانه‌ی تێبینی سه‌ر بهبهڕێوبهرایهتی چاكسازی ژنان‌و نه‌وجه‌وانان به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی راگه‌یاند: ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ی كه له‌كوردستاندا نیشته‌جێن، منداڵه‌كانیان ده‌بنه كێشه بۆ هێزه‌كانی پۆلیس‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ڵام كه‌سوكاریان نایه‌ن به‌لایانه‌وه.
لێپسراوی خانه‌ی تێبینی سه‌ر بهبهرێوبهرایهتی چاكسازی ژنان‌و نه‌وجه‌وانان، باسی له‌خانه‌ی تێبینی كرد‌و روونی كرده‌وه، له‌و دامهزراوایهدا تۆمه‌تبار رادهگیرێتو سالاَنه 250-350 منداڵ له‌و خانه‌یه‌دا به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان ره‌وانه‌ی ئه‌و خانه‌یه دهكرێتو لێره‌دا ده‌مێنێته‌وه، وتیشی:"سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین كێشه له‌بینای خانه‌كه‌دا، من ڕازیم له‌به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ئه‌م خانه‌یه".
ناسكه ڕه‌شید توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی خانه‌ی نه‌وجه‌وانان، به‌چه‌ند تێبینییه‌ك ده‌ستی به‌قسه‌كانی كرد‌و رایگه‌یاند، زۆرینه‌ی ئه‌و مندالاَنهی كه دێنه ئه‌م خانه‌یه، پاش ده‌رچوونیان ده‌بنه كه‌سی باش‌و ته‌ندروست له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌وان رۆژانه له‌گه‌ڵ منداڵه بهندكراوهكاندا دادهنیشنو كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر دهكهنو په‌یوه‌ندی به‌كه‌سوكاری منداڵه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، پێشی وایه گه‌وره‌كان هانی منداڵان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی تاوان، به‌تایبه‌ت له‌رووداوی كوشتنی ژنان‌و دزیكردندا.
سۆیله نامیق توێژه‌ری ده‌روونی له‌خانه‌ی تێبینی، بۆچوونی وایه فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی باش بۆ منداڵان‌و به‌ته‌نگه‌وه‌بوون بۆ كێشه‌كانیان رێگری له‌ئه‌نجامدانی تاوان‌و په‌رته‌وازه‌بوونی منداڵان دگرێت، ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه ئاماژه بۆ ئه‌و گله‌ییانه ده‌كات كه له چه‌ند لایه‌كه‌وه سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه ئاراسته‌یان دهكرێتو رایگه‌یاند: زۆر كات گله‌ییمان لێده‌كرێت كه زۆر ناز ده‌ده‌ین به‌منداڵه به‌ندكراوه‌كان، به‌ڵام بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه به‌ته‌نگه‌وه‌بوونی منداڵ‌و په‌روه‌رده‌كردنیان ته‌نها رێگه‌یه‌كه بۆ پاراستنی ژیانی ئایندهی منداڵ لهپهرتهوازهبوونو ئه‌نجامدانی تاوان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








مافی منداڵی كوردستان پارێزراوه؟! ((قه له م))
توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
منداڵ، ئه‌و بونه‌وه‌ره‌و مه‌خلووقه جوان و ناسكه‌ی كه باوك و دایك به‌وپه‌ڕی شه‌یدایی و جۆش و خرۆشه‌وه داخوازی ده‌كه‌ن وعهوداڵی دروستكردن‌و پهیداكردنین، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دوای خۆیان ببیننه‌وه و په‌یام و مه‌شخه‌ڵی ده‌ستی خۆیان بۆ مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون و چوونه پێشی ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو بده‌نه ده‌ست منداڵی خۆیان، كه به نه‌وه‌و وه‌چه‌ی نوێ و پیاوی ئاینده له قه‌ڵه‌م ده‌درێت..!
به‌و رۆژه‌وه‌ی كۆرپه‌له، به‌كۆڵێك ژان‌و ئازار‌و گریانه‌وه، چاوی بۆ ژیان هه‌ڵده‌هێنێ به مرۆڤ‌و به كه‌سێتیه‌كی سه‌ربه‌خۆ حسێبی بۆ ده‌كرێت، ناوی تایبه‌تی لێده‌نرێت، ناسنامه‌و ڕه‌گه‌زنامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ ده‌ردێنن، به‌و واتایه‌ی مافی ژیان‌و زینده‌گی پێده‌به‌خشرێت، مافه‌كانی منداڵ، بهجارنامهی گه‌ردوونی مانیفێست كراون و بانگهێشت كراون، ئه‌ركی سه‌رشانی باوك‌و دایكانه بهجوانترینو نایابترین شێواز به‌خێو و په‌روه‌رده‌ی بكه‌ن، ژووری تایبهتو جێی تایبهتو خۆراك‌و پۆشاكی تایبه‌تی بۆ دابین بكه‌ن..! خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری ته‌ندروستی منداڵ ئه‌ركی یه‌كه‌مین‌و سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ته..!!
پێویسته خێزان، كه بنكه‌یه‌كی كۆمهلاَیهتیو یه‌كه‌مین خانه‌ی كۆمه‌ڵگایه، ده‌بێت ژینگه‌یه‌كی سروشتی‌و ئاسایی تیادا خهملاَبێت. كه خۆشگوزهرانیو ئاسووده‌یی بۆ ئه‌ندامه‌كان بهگشتیو بۆ زارۆكه‌كانی به تایبه‌تی تیادا خۆشكرابێت، هه‌روه‌ها پاراستن‌و یارمه‌تی و هاریكاری و رێنوومایی به‌رده‌وامی ئه‌م خێزانه به به‌رده‌وامی ئه‌ركی حكومه‌ت و دامودهزگاكانیهتی، بۆ ئه‌وه‌ی كه خێزان به ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی ئاسایی خۆی هه‌ستێت...!
ده‌بێت خێزان، ئه‌و مافه به‌منداڵ ببه‌خشێ كه كه‌ش وهه‌وایه‌كی پڕ له خۆشه‌ویستی و شادی و ده‌رك پێكردنو سۆز‌و به‌زه‌یی پێشكه‌شكردنی بۆ فه‌راهه‌م بكات.. له‌مباره‌یه‌وه پێویسته په‌روه‌رده‌ی خێزانیی – كۆمهلاَیهتی میتۆدی زانستی‌و مۆدێرن به‌كاربێنێ بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی ڕه‌گه‌زی، ره‌نگ زایه‌ند، زمان، ئایین، نهتهوهییو جڤاكی‌و سامان‌و پله‌وپایه نه‌كرێته پێوه‌ر بۆ په‌روه‌رده‌كردن‌و گۆشكردنی منداڵ.
مافی منداڵه، ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت، كه ئازادی و ئاشتی و سهروهریو سنگفراوانی‌و یه‌كسانی‌و هاوكاری به هه‌موو ورده‌كاری و به‌نده‌كانییه‌وه پێشكه‌ش به‌منداڵ بكرێت..! منداڵ چونكه له‌رووی مێشك و جه‌سته‌وه ناكامڵ و ناته‌واوه، پێویستی به پاراستن‌و چاودێری هه‌یه، بۆیه پێویسته یاسای پاراستن و په‌رژینی قانوونی بۆ منداڵ بچه‌سپێنێ... هه‌روه‌ها ئه‌ركی باوانو ده‌وڵه‌ته كه مندالاَن له‌شه‌رو جه‌نگ به‌دوور بگرن و چاودێری تایبه‌تی بكرێن..
منداڵ لاوازترین و بێهێزترین ئاده‌میزادی كۆمه‌ڵگایه، بۆیه ده‌بێت پارێزگاری لێبكرێت، له‌كاتی نه‌خۆشیشدا، پاراستنی گیان‌و جه‌سته‌ی، دابینكردنی دهرمانو شوێنی حه‌واندنه‌وه، بیمه‌ی ته‌ندروستی و هاریكاری منداڵ له‌رووی ماددی و مه‌عنه‌وه‌یه‌وه زۆر گرنگه.. منداڵ ده‌بێت خه‌رجی ونه‌فه‌قه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت و (ئه‌وه‌ش مافی منداڵه به‌پێی جاڕی گه‌ردوونی مافی منداڵ‌و مرۆڤ !)
هه‌روه‌ها نابێت، سامان‌و كاروباری ئابووری منداڵ دووچاری ده‌ستێوه‌ردانی نایاسایی‌و ناشه‌رعی ببێته‌وه..! هه‌موو خێزانێك ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانێت كه نابێت لێدان و سزادانی جه‌سته‌یی و ئازاردان‌و هه‌ره‌شه لێ‌كردن و هه‌راسانكردنی ده‌روونی وه‌كو ئامرازێكی په‌روه‌رده‌كردن و به‌خێوكردن به‌كاربێنێت، چونكه دواجار كاریگه‌ری خراپ‌و نێگه‌تیڤی به‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی و كۆمهلاَیهتی =كه‌سایه‌تیی منداڵه‌وه جێدێڵێت.. پێویسته منداڵ پێش ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌رێكی بایۆلۆژی بێت، وه‌ك مروڤێكی مرۆڤایه‌تی ته‌ماشا بكرێت‌و رێز له مرۆڤبوونی بگیرێت، پێگه و به‌های كۆمهلاَیهتی ئه‌وتۆ و دیاری بۆ دابین بكرێت..!
مندالاَنی كه‌مئه‌ندام و هاندیكاپ ونهخۆشو شێت، پێویستی تایبه‌تییان به پاراستن‌و چاودێرێ هه‌یه، باوان و ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی ئه‌م حاڵه‌تانه سیستماتیزه ده‌كه‌ن..! بۆ ئه‌وه‌ی له توندوتیژی و بێبه‌زه‌یی و گاڵته‌جاڕی كۆلاَن و شه‌قامه‌كان به‌دووربن و پارێزراوبن..!
هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موو خێزانێك ئه‌وه بزانێت كه ماف و هه‌قی منداڵه كه بخوێنێت و ده‌رفه‌تی فێربوونی زمان و زانیاری بۆ بڕه‌خسێ و هه‌تا وه‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كی دیاریكراو كه به‌پێی یاسا، ئیلزامی كرابێت، ده‌بێت حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی و چاودێری مندالاَن بكه‌ن له‌و وه‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی خوێندندا خێزانه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه...!
هه‌ر له‌م بواره‌وه، حكومه‌ت پێویسته (ماس میدیا) به‌گه‌ڕ بخات بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و زانیاری لای مندالاَنو خێزانه‌كان و له‌كایه‌ی فێركردن و رۆشنبیركردندا رۆڵی گرنگ بگێڕن، پێویسته وه‌زاره‌ته تایبه‌ته‌كان، لیژنه‌ی تایبه‌ت ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بواره‌كانی ته‌ندروستی و وشیاری و زانستی و فراوانكردنی خه‌یاڵی و ئاكاری و روحی مندالاَن (به‌پێی میتۆدی زانستی‌و جیهانی) په‌ره پێبدات .. سوود گه‌یاندن به فه‌رهه‌نگی مندالاَنو خستنه به‌رده‌ستی كه‌ره‌سته سوودبهخشهكانو جیاكردنه‌وه‌ی له مادده زیانبه‌خشه‌كان ئه‌ركی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌ته و پاشان ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان‌و دواجار خێزانه ! پاراستن‌و وشیاركردنه‌وه‌و په‌ڕه‌پێدانی كه‌سێتی منداڵ ئه‌ركی سهرهتاییو سه‌ره‌كی‌و یه‌كه‌مین دهوڵهتو خێزانه‌و مافی سه‌ره‌تایی منداڵه!
هه‌روه‌ها گرنگه ئاماژه به‌وه بده‌ین كه له‌كاتی جیابوونه‌وه و تهلاَق یان مردن‌دا، ده‌بێت به‌پێی چاودێری یاسایی و له به‌رژه‌وه‌ندی مناڵ‌دا بریار هه‌موار بكرێته‌وه، ده‌بێت منداڵ له‌و نێوانه‌دا په‌یوه‌ندی به باوك یان بهدایكهوه نهپچرێتو بێبهشو مه‌حروم نه‌كرێ، بێنه‌واو بێلانه نه‌كرێ..!
له‌كاتی فراندن و هه‌رشه لێكردنی به كوشتن، پێویسته به‌شێوازێكی تایبه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌یدا بكرێت، ههوڵو ئامانجی سه‌ره‌كی له پێناوی سه‌لامه‌تی منداڵهكهدابێت و ئه‌مه‌ش جاری گه‌ردوونی مافی مندالاَن چه‌سپاندوویه‌تی..! هه‌روه‌ها له‌كاتی هه‌بوونی باوه‌پیاره یان باوه‌ژندا ده‌بێت پاراستنی رۆح و گیانی منداڵ بخرێته ژێر چاودێری ده‌وڵه‌ت و یاساوه، ده‌بێت لیژنه‌ی تایبه‌ت به به‌رده‌وامی هامووشۆی ئه‌و خێزانانه بكه‌ن...!
گرنگه خێزان بتوانێ ئازادی بیركردنه‌وه‌و دهربرٍین و ئاخاوتن و گه‌مه و یاری مافێكی ڕه‌وای مندالاَن بن ، چه‌پاندن و كه‌بت به‌سه‌ر هزر و ره‌فتاری منداڵه‌وه پیادهنهكرێت، ده‌بێت ته‌نانه‌ت ئازادی په‌یڕه‌وكردنی ئایین‌و بیروباوه‌ڕ لهمندالاَندا سه‌ربه‌ست بكرێت، كه بتوانرێت شیرازه و ئاسایش و ته‌ندروستی گشتی و نه‌ریتی میللی و ماف و ئازادی كه‌سانی دیكه‌ش بپارێزرێت..!
زۆر گرنگه، ئه‌وه‌ش باسبكه‌ین، كه خێزان پێویسته به‌رنامه‌ی سنووردانان بۆ منداڵبوون (تحدید النسل) هه‌ڵبژێرێت، چونكه مناڵ زۆر خستنه‌وه، مافی منداڵ پێشێل ده‌كات، هه‌قی خواردن و خه‌وتن و یاریكردن و خوێندن له منداڵی یه‌كه‌م ده‌سه‌نێته‌وه، كه خێزانی كورد منداڵی زۆر خستنه‌وه، زۆر به‌خراپی و به‌كه‌موكوڕی و به توندوتیژی و به‌لاوه‌كی و بهكهمتهرخهمییهوه په‌روه‌رده‌یان ده‌كات... مافیان پێشێل ده‌كات، هه‌قیان ده‌خوات..! هه‌موو ئه‌و بڕگانه‌ی باسم لێوه كرد، مافی ره‌وای مندالاَنن، كه به‌داخه‌وه له كوردستاندا زۆر به كه‌می و به‌ده‌گمه‌نی پێڕه‌و كراوه‌و مافی منداڵی كورد نه‌پارێزراوه!! زۆرێك له خێزانی كورد، منداڵیان فڕێ ده‌ده‌نه كۆلاَن و شه‌قامه بێبهزهییهكانهوه.. منداڵیان له خوێندن بێبه‌ش ده‌كه‌ن، منداڵیان بۆ كاسبی و ئیشكردن و دهستگێڕیو شت فرۆشتن فڕێ ده‌ده‌نه سه‌رجاده و شه‌قامه‌كان..! گۆشه‌ی داهاتوو، باسی هاوین و منداڵی ئیشكه‌ر ده‌كه‌م...!!
______________________________________________
رۆژی چه‌سپاندنی مافی منداڵ ، یان پێشێل كردنی مافی ؟////كوردستان
ئیبراهیم گه‌له‌ژێری ، چۆمان
مناڵ یه‌كێكه له توێژه هه‌ره هه‌ستیاره‌كانی كۆمه‌لگه كاتێ كه مناڵ نه‌بێت ئه‌وا بونه‌وه‌ریش به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چێت ، زۆرگرنگه بزانین یاخود مناڵه‌كانمان به‌وه گۆش بكه‌ین كه ئه‌و رۆژانه‌ی كه بۆنه‌ی تایبه‌تی مناڵن دڵیان پێخۆش بكرێت ، وا گه‌وره بكرێن كه ئه‌وانیش به‌قه‌د گه‌وره‌كان ماف وداخوازیان بۆ دابین بكرێت. هه‌رچه‌نده مرۆڤه گه‌وره‌كان كه به‌ته‌نیا له رووی ته‌مه‌نه‌وه جیاواز ده‌كرێنه‌وه له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان،هێشتا له زۆرێك وولاَتان ساده‌ترین مافیان نی یه كه ئه‌ویش ئازادی ژیانه،زیاتر له ده‌یان ملیۆن كورد هێشتا له ئێران و سوریا‌و توركیا ساده‌ترین مافیان كه ئه‌ویش كورد بونه بۆ دابین ناكرێت،هێشتا له زۆربه‌ی وولاَتان به‌تایبه‌ت وولاَتانی هه‌ژار مرڤه‌كان له برسان ده‌مرن و ناتوانن هیواكانی ڕۆژی دواتریان ببینن،كه‌چی له‌ولاشه‌وه زل هێزه‌كان به‌ناوی دابین كردنی ماف ئاماده‌ن هه‌زارن تریلیۆن دۆلار سه‌رف بكه‌ن وولاَتانی تر داگیر بكه‌ن ، هێشتا له‌م سه‌ر زهمینهئهوهندهی بایه‌خ به ته‌قینه‌وه دروست كردنی كه‌ل و په‌لی جه‌نگی ده‌درێت نیوه ی ئه‌وه‌نده بایه‌خ به هه‌ستی مرۆڤێكی ئازادیخواز نادرێت ، هێشتا له زۆر شار‌و وولاَت شاعیر‌و ڕۆژنامه‌نوسان ناتوانن چه‌ند ووشه‌یه‌كی حه‌ق به ئاشكرا له قورگیان ده‌رببڕن،هێشتا زۆرێك له مرۆڤه گه‌وره‌كان خه‌ون بهورۆژه ده‌بنینن كه بلێن مافه‌كانیان پارێزراوه ،كه‌چی وا به بێده‌نگی به‌سه‌ر رۆژێك دا تێپه‌ڕ ده‌بین كه ئه‌ویش ڕۆژی چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه‌یه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ مناڵانی په‌سند كردوه ، ئه‌و مندالاَنهی كه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆیان بكه‌ن له جیهانی منداڵی‌دا گوهزهریان كردوه بۆ جیهانی گه‌وره‌كان و به‌هه‌مان نه‌فه‌سی گه‌وره‌كان ژیان ده‌گوزه‌رێنن ، هێشتا منالاَنی ئه‌و شاره‌ی من له ساده‌ترین ماف بێبه‌شن كه ئه‌ویش دروست كردنی باخچه‌یه‌كی ساوایانه، هێشتا مندالاَنی شاری من له ژێر غه‌زه‌بی توندڕه‌ویی باو ك سالاریدا له‌سه‌ر چه‌ندین یاری منالاَنه سزا ده‌درێن هێشتا زۆربه‌ی منالاَنی شاری من له دونیای جیهانی منالاَن ناشاره‌زان هێشتا منالاَنی ده‌ڤه‌ری من خه‌ون به شاری یاری ده‌بینن باخچه‌و ئامێری یاریی كردن له هزری ئه‌واندا بۆته شتێكی نامۆ ، ئه‌وه دهسهلاَته ده‌ستی هه‌یه له‌بێبه‌ش كردنی ئه‌و منالاَنهی كه چه‌ند ساڵێكی تره ده‌بن به وولاَت پارێز ،كه‌چی دهسهلاَت له‌گه‌ڵ منالاَنی چۆمان خۆی توڕه كردوه ساده‌ترین مافیان بۆ دابین ناكات ، ئه‌وه منالاَنی شارن هێدی هێدی گه‌وره ده‌بن گله‌یی له دهسهلاَت دارنی شاردهكهن كه نه‌یان توانی سالاَنه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به جه‌سته بیان فڕێنن بۆ جیهانی پاكی خۆیان ،ئه‌مه ئه‌ركی دهسهلاَته كه چیتر پشت له منالاَنی شار نه‌كات و پاڕكه بێ نازه بچوكه‌كه‌یان بۆ والاَبكات ،له لایه‌كی تره‌وه یهبۆچونی من به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ،به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ئه‌توانم بلێم منداڵ وا تێگهینداروه كه ئه‌و رۆژانه‌ی كه تایبه‌تن به‌ئه‌و خۆی بۆ ئاماده‌بكات، یاخود له‌لایه‌ن خێزانهكانین له‌و رۆژه‌دا رێزیان لێبگیرێت، ئه‌مه ئه‌ركی باوكان و دایكانی منداڵه‌كانه كه بوار نه‌ده‌ن ئه‌و ڕۆژانه‌یان به‌سه‌ر ڕه‌ت بێت كه ڕۆژی جیهانی ئه‌وانن ،هیچ نه‌بێت ئه‌گه‌ر به دانیشتنێكیش بێت ئه‌و مافه‌یان پێ ڕه‌وا ببیندرێت ،كاتێ كه‌باسی ماف ده‌كرێت بێگومان هه‌موومان لهمافدا جیاوازیمان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له ژیانمان مافه‌كانمان ناهێنه ده‌سه‌به‌ر كردن گه‌ر باكگراوندیك له مێژوی نهتهوهیهگكرتهوهكان بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی زۆر بایه‌خی پێدراوه له‌ماف هه‌بونی مافی منداله، هه‌ر له‌ساڵی 1948 كه جارنامه‌ی مافی مرۆڤ راگه‌یندرا به‌ندێكی تیا‌بوو به‌ناوی" مافی منداڵ "دوابه‌دوای ئه‌ویش راگه‌یندراوی مافه‌كانی مندالاَن له ساڵی 1959 وه‌هه‌روه‌ها لهپهیما ن نامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی كه تایبه‌ت به مافه ئابوری و كۆمهلاَیهتی ورۆشنبیریه‌كان له‌لایه‌ن نهتهوهیهكگرتهوهكانهوه له‌ساڵی 1966 په‌سند كراوه ئاماژه به‌مافی مناڵ كراوه جگه له‌وه‌ی كه‌ساڵی 1979 به‌ساڵی "مناڵ پارێزی "ناوزه‌د كراوه‌و وه‌له‌ساڵی 1990 كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری بۆ سه‌رۆكی وولاَته جیهانیه‌كان سازكراو كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌یه‌ك به‌ند پێك هاتبوو كه بریتی بو لـــــــــه (( مناڵ و گه‌شه‌دان و منداڵ پارێزی بوو )) ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یه‌كی كورت بوو بۆدهقه جیهانیه‌كان ، له كۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا زۆرێك ههرنازانیێت مافی مناڵ چۆن هاتوشه چ جای ئه‌وه‌ی كه كار به‌نێوه‌رۆكی به‌نده‌كان بكات ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زوور سوباس رويبنهو كيان ده سته كانت خوشبيت به راستى ماندوم كرديت زور سوباس بو وته جوانه كانت هيوادارم هه ر سه ركه وتوبيت له زيانتداو هه موو ئا واته كانت بيته دى
دوباره سوباس ريبينهو كيان
______________________________________________________________
زور سوباس هاوناز كيان هيوادار م هه رسه ركه وتوبيت به تايبه ت له بوارى خوييندندا هه ربزيت به قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه