.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















(كەژاڵ) كچە دراوسێیەكمان بوو، دوای ئەوەی چەند ساڵێك بوو شووی كردبوو، جار بە جار دەمبینی دەهاتەوە ماڵی باوكی و یەكتریمان دەبینی و بیری ڕوژانی ڕابردوومان دەكردەوە.
پاش ماوەیەك هەستم كرد كە ڕەنگە كێشەیەكی هەبێت، بۆیە ئەم جارە زیاتر لە جاران لە ماڵی باوكی ماوەتەوە. ڕوژێكیان لە دەرگەی ماڵی ئێمەی دا و پێی گوتم لەبەر ئەوەی ئێمە دراوسێین، پێم خۆشە وانە بە كوڕەكەم بڵێیتەوە. هەر چوونێك بێت دڵم نەشكاند، لەبەر ئەوەی زیاتر بۆم ڕوون ببووەوە كە ئەو ژنە نیازی نییە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە ماڵی مێردەكەی، سەرەڕای ئەوەیش ڕوژانە كارێكی زۆرم هەبوو، ڕازی بووم بەوەی وانەی بە منداڵی دراوسێیەكەمان بڵێمەوە، بەڵام ئەو ڕوژە هیچی باس نەكرد، منیش ئەو مافەم بە خۆم نەدا لێی بپرسم.
ڕوژانەی دوای ئەوەی كە لە دەوام دەهاتمەوە، بەو هەموو سەرقاڵبوون و ماندوویەتییەی خۆمەوە، وانەم بەكوڕەكەی (كەژاڵ) دەگوتەوە. ڕوژێكیان (كەژاڵ) بە تەنیا هاتە ماڵمان و كوڕەكەی لەگەڵدا نەبوو، گوتی كە پێم خۆشە هەندێك قسەت بۆ بكەم لەبەر ئەوەی لێرە لە تۆ زیاتر كەسم نییە مەینەتیی خۆمی بۆ باس بكەم، ئەم باسە بەلای منەوە شتێكی زۆر نوێ بوو، من هێشتا چیرۆكی ئەو ژنەم بە تەواوی نەدەزانی، بۆیە منیش پێم خۆش بوو لەگەڵی دانیشم و گوێی لێ ڕابگرم.
(كەژاڵ) هەرلە سەرەتاوە بە گلەیی و گازەندە لە باوكی دەستی بە قسەكانی كرد و بەدەم گریانەوە:
"باوكم خوا بیگرێت، هێشتا منداڵ بووم هەرگیز بیرم لە شووكردن نەدەكردەوە، بەڵام بەزۆر بە خزمێكی خۆمانی بەشوو دام، هەر چەند لە بەرانبەر ئەم شووكردنە ناڕەزایەتی خۆم دەربڕی، بەڵام هیچ سوودێكی نەبوو، نەیشمدەزانی چ چارەنووسێكی ڕەش چاوەڕوانمە !
دواتر هاتە سەر باسی مێردەكەی و گوتی:
"مێردەكەم زۆر دەوڵەمەند بوو، بۆیەیش منی بەلایەوە زۆر گرنگ نەبوو، بەیانیان دەڕۆیشت و شەوان بە سەرخۆشی دەگەڕایەوە. هەر بۆیە جاری وا هەبوو لە خۆڕا و زۆر بێ بەزەییانە لێی دەدام، بەڵام چارم نەبوو هەر بیرم لەوە دەكردەوە چۆن خۆم لەو كێشەیە ڕزگار بكەم، ڕاستییەكەی هیچ تاوانێكم نەكردبوو، لە خۆڕا شەڕی پێ دەفرۆشتم و لێی دەدام . خوشكێكی شێتی هەبوو لەگەڵماندا دەژیا، خەریك بوو منیش دەچوومە قاڵبی ئەوەوە و وەك ئەوم لێ دەهات. دایك و خوشكەكانی مێردەكەم، بە شێتە شێتە كەوتبوونە دوام. زۆر جار دەگەییشتە ئەو ڕاددەیەی منداڵەكەمیان لێ دەستاندمەوە و من هەر قبووڵم دەكرد و زۆر جاریش دڵی خۆم بەو ڕوژە خۆش دەكرد كە پیاوەكەم لەگەڵم باش ببێت، بەڵام هەر نەمبینی!
هەر چوونێك بێت لەگەڵ ئەو ژیانە ڕاهاتبووم،بەڵام لەناكاو ڕوژێك مێردەكەم بە بێ پرسی من، ژنی دووەمی هێنایە ماڵەوە، پێشی گوتم كە چیتر ناتوانێ بەخێوم بكات و هەڕەشەی لێ كردم، منیش منداڵەكەم پێچایەوە و ماڵە مێردم بەجێ هێشت. ئێستایش لەماڵی باوكمم و جار بە جار هەڵدەكوتنە سەرم و داوای كوڕەكەمم لێ دەكەن و لەماڵەوەیش باوكم زۆرم لێ دەكات بگەڕێمەوە لای پیاوەكەم .
جا ئەوە بەشێكی ژیانی منە بەڕای تۆ چی بكەم؟
من و (كەژاڵ) لەبەر ئەوەی هەر لە منداڵییەوە هاوڕێ بووین، بۆیە كەوتبوومە ژێر كاریگەریی قسەكانی، منیش وێڕای ئەو دەگریام و وەڵامی پرسیارەكەییم نەدایەوە و ئەویش بەردەوام بوو لەسەر قسەكانی:
"من گەییشتوومەتە ئەو بڕوایەی كە ئەوان منیان بۆ خزمەتكاری دەوێت، منیش هەرگیز ئەمە قبووڵ ناكەم."
بەم شێوەیە (كەژاڵ) بەڵێنی پێدام كە زوو زوو سەردانم بكات، تاوەكوو لەماڵی باوكیشی، منداڵەكەی لە خۆێندن دانەبڕێت. ئەوە بوو جارجار دەهاتە ماڵەوە، بەڵام ماوەیەك دیار نەبوو. لەپڕ ڕوژێك لە كۆڵانەكەمان هەرا و زەنایەك پەیدا بوو، كاتێك زانیم (كەژاڵ) خۆی سووتاندووە. لەبەر ئەوەی ئەو ماوەیە و پێش ئەوەی شوو بكات و دوای شووكردنیشی، هاوڕیەتییەكی باشم لەگەڵ ئەودا پەیداكردبوو، زۆری بۆ گریام.
تەرمەكەیان بەڕێ كرد، تەرمی ژنێك كە لە داخی پیاو و كەسوكاری، خۆی كردبووە قەرەبرووت بۆ ئەوەی بەم شێوەیە دەنگی ناڕەزایی خۆی بە هەموو لایەك بگەیەنێت،بۆیە دەكرێ هەموو ئەو كەسانەی بە زۆر كچ و خۆشكییان بە شوو دەدەن، بیر لە چارەنووسی هەموو ئەوانی وەكو (كەژاڵ) بكەنەوە.
هه وليربؤست


لهسهر هێڵ نییه