❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرۆكلوس

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-16 10:38:07

shoxan88
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-23
دواترین سه‌ردان: 2009-09-17
په‌یامه‌كان: 54
WindowsXPMSIE7

پرۆكلوس

پرۆكلوس
لۆچانۆ دیكریشنتزۆ
وه‌رگێڕانی: پێشڕه‌و محه‌مه‌د-رانیه‌
پێشه‌كی وه‌رگێڕ:
ئێمه‌ زۆرمان ده‌رباره‌ی‌ (سۆك، پلاتۆن، ئه‌رستۆ)و فه‌یله‌سوفانی‌ دیكه‌ی‌ یۆنان بیستووه‌و پێیان ئاشناین، هه‌روه‌ها به‌ (دێكارت، ڤۆڵتێر رات ، رۆسۆ، كانت، و هێگڵ)یش ئاشناین، هه‌روه‌ها به‌ زۆربه‌ی‌ فه‌یله‌سوفانی مۆدێرنه‌و پۆست مۆدێرنه‌ش ئاشناین. به‌لاَم له‌ نێوان فه‌یله‌سوفانی یۆنانی‌ كۆن‌و فه‌یله‌سوفانی پۆست مۆدێرنه‌ چی؟ بێگومان نێوی‌ (سانت ئاگۆستین‌و سانت ئاكویناس)یشمان بیستووه‌و ده‌رباره‌یانمان خوێندۆته‌وه‌، به‌لاَم (پرۆكلوس، بۆیچه‌، جۆن سكات، ‌و ئایمون) ده‌ناسین؟ نووسه‌ری‌ ئیتاڵی (لۆچانۆ دیكرشنتزۆ) له‌ دوو به‌رگدا كه‌ به‌رگی یه‌كه‌می‌ ته‌رخانكردووه‌ بۆ فه‌یله‌سوفانی یۆنانی‌ كۆن‌و به‌رگی دووه‌میشی ته‌رخان كردووه‌ بۆ (مه‌زنه‌ فه‌یله‌سوفانی سه‌ده‌كانی‌ ناوه‌ڕاست).
ئێمه‌ له‌م كتێبه‌دا باسی یه‌كه‌مین فه‌یله‌سوفی سه‌ده‌كانی‌ نێوه‌ڕاستمان كردۆته‌ كوردی‌و به‌و هیوایه‌ی‌ له‌ داهاتوودا باسی فه‌یله‌سوفه‌كانی دیكه‌ش بكه‌ین به‌ كوردی. له‌ كۆتاییدا سوپاس بۆ خۆشه‌ویستم سه‌باحی مه‌لا عه‌ولاَ كه‌ به‌م وه‌رگێڕانه‌دا چۆوه‌.
پ. محه‌مه‌د
...............................................
پرۆكلوس كێ بوو؟ فه‌یله‌سوفێكی‌ پلاتۆنی نوێ بوو(1)، كۆتا فه‌یله‌سوفی ئاینه‌ فره‌ خوداكان بوو. له‌ كنستانتینۆپڵ (قسگنگنیه-ئه‌ستانبۆڵی ئێستا)، له‌ نزیكه‌ی‌ ساڵی‌ 412 زایینی هاتۆته‌ت دنیاوه‌. به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی ژیانیشی له‌ ئاتن (ئه‌سینا) به‌سه‌ر بردووه‌. له‌وێ‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناودارترین قوتابخانه‌ی‌ فه‌لسه‌فی جیهان، ئاكادیمیای‌ پلاتۆن(2) بوو. ئه‌و به‌رزه‌راڤه‌كاری‌ پارمینیدس(3)، كراتیلۆس(4)، تیمائۆس(5) بوو و كاتێك كه‌ له‌مه‌ڕ دۆنادۆن (تناس الارواح)ی‌(6) پلاتۆن قسه‌ی‌ ده‌كرد، چه‌پڵه‌ رێزانی‌ به‌رده‌وامی‌ شاگرده‌كانی‌ قسه‌یان پێ ده‌بڕی‌.
كتێبی میتافیزیكی ئه‌رستۆ له‌و رۆژگاره‌دا سه‌ركه‌وتووترین‌و پڕفرۆشترین كتێب بوو. رۆشنبیران به‌هه‌ر بۆنه‌یه‌ك بێت بابه‌تیان لێده‌گواسته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی هیچ كه‌سێك شتێكی‌ لێ تێنه‌ده‌گه‌یشت. به‌م به‌ڵگه‌وه‌ پرۆكلوس، و مامۆستاكه‌ی‌ سیریانۆس(7)، رۆژێك له‌و هه‌ل‌و مه‌رجه‌ گێژ بوون‌و پێكه‌وه‌ بڕیاریاندا ئه‌رستۆ وه‌لاوه‌ بنێن‌و پلاتۆن بره‌و پێ بده‌ن. ئه‌وان گوتیان: ((هه‌نوكه‌ ئه‌گه‌ر پلاتۆن سه‌ختتر بایه‌ له‌ ئه‌رستۆ؟ هه‌رچۆنێك بێت مرۆ له‌ زمانی‌ وی‌ {پلاتۆن. و} تێده‌گات)).
پرۆكلوس كه‌ به‌ هاوتای‌ هێگلێكی‌ سه‌ده‌ی‌ پێنجه‌م ده‌ناسرا، چه‌ند كتێبێك، رونتر بێژم شه‌ش كتێب، له‌ رسته‌ی‌ كتێبی هۆكاره‌كان (كتاب علل)ی‌ نووس كه‌ ئه‌وه‌ی‌ جێگیر كرد كه‌ بوون سێ قۆناخی سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌:
1-((به‌رده‌وامبوون له‌ خود)) كه‌ ئه‌وه‌ ناونرا مۆنێ(8).
2-((ده‌رچوون له‌خود)) كه‌ ناوی‌ بوو به‌ پرۆدۆس(9).
3-((گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خود)) یاخۆ ئیپسترۆفه‌(10).
ئه‌مانه‌ واتای‌ چین؟ راستییه‌كه‌ی‌ منیش نازانم، به‌لاَم هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وانه‌ به‌دوو شێوه‌، یا به‌ پشتگرتنی‌ یه‌ك (بوونی‌ یه‌كتا)ی‌ پارمینیدس یان به‌رانبه‌ركردنی‌ ئه‌و سێ قۆناخه‌ به‌ ئه‌زموونی‌ خۆم شیبكه‌مه‌وه‌:
گوزارشتی یه‌كه‌م: یه‌ك (یان بوونی‌ یه‌كتا) شتێكه‌ بوون له‌ته‌ك خود به‌رانبه‌ره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناتواندرێت ئه‌وه‌ بناسێندرێت، چونكه‌ هه‌ر هه‌وڵێك له‌م زه‌مینه‌یه‌دا كه‌مییه‌كی‌ هه‌یه‌ له‌ دیدی گروپی خودایی، و له‌ دیدی گروپی دیكه‌، شتێكه‌ كه‌ له‌ درێژایی ژیاندا گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا نایه‌ت‌و سه‌ره‌نجام به‌ باوه‌ڕی‌ گروپه‌كه‌، سه‌ره‌تاو كۆتاییه‌، به‌لاَم له‌ هه‌مانكاتدا ره‌نگده‌داته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ره‌نگدانه‌وه‌شیدا به‌هایه‌كی‌ پتر به‌ده‌ست دێنێ پاشان كه‌ به‌ ئامانجه‌كانی‌ گه‌یشت، به‌ خوددا ده‌كرێته‌وه‌و تا هه‌میشه‌ یه‌ك ده‌بێت. (ئه‌گه‌ر ئێوه‌ تێگه‌یشتن ئه‌وا خۆشبه‌ختم، ئه‌گه‌ر نا به‌داخه‌وه‌م).
گوزارشتی دووه‌م (له‌ په‌یوه‌ندیدا له‌ته‌ك خۆم): من مرۆڤێكم‌و ئه‌وه‌م كه‌ هه‌م. پاشان له‌ ژیاندا به‌ سه‌رنجدان به‌و واقیعه‌ی‌ كه‌ له‌ته‌ك كه‌سانی‌ دیكه‌دا په‌یوه‌ندی‌ ده‌گرم‌و شته‌كان له‌وانه‌وه‌ فێرده‌بم، بایه‌خم به‌رز ده‌ڕوا. سه‌ره‌نجام له‌ كۆتا قۆناخی ژیانمدا، كاتێك كه‌ ئیدی كه‌مترین چاوه‌ڕوانیم له‌ ژیان هه‌یه‌، تێده‌گه‌م ئه‌وه‌ی‌ كه‌ منی‌ هێناوه‌ته‌ جیهان، لێی نزیك ده‌بمه‌وه‌. ئه‌م گوزارشتی دووه‌مه‌ ده‌كرێت چێتر تێیبگه‌ین، چونكه‌ له‌ شێوه‌ی‌ هزرینمان نزیكتره‌، به‌لاَم ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ پتر له‌ سنوور ساده‌بێ.
راستییه‌كه‌ی‌ ئه‌م قۆناخه‌ سێكوچكانه‌ی‌ پرۆكلوس بۆ ئێمه‌ زۆر سه‌رنج راكێش نییه‌: هه‌موومان ده‌زانین كه‌ هه‌رچی ته‌مه‌نمان بالاَ بڕوا، ده‌ره‌وه‌مان خراپ‌و ده‌رونمان چێتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی‌ كه‌ منی‌ له‌ هه‌موو شتێك پتر دووچاری‌ راڕایی ده‌كات، خه‌ریكبوونی‌ زه‌ینی هه‌رده‌می‌ فه‌یله‌سوفه‌كانی‌ سه‌ده‌كانی‌ نێوه‌ڕاسته‌ به‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ بوونی‌ خودا له‌ هه‌موو رووه‌كانی‌ خوڵقاندنییه‌وه‌. چ ئه‌وه‌ بۆ دڵنیایی خواستی تاكه‌كه‌سی بێت، چ بۆ هه‌لاَتن له‌ جیاوازی‌ پله‌وپایه‌ی‌ ئایینی، راستییه‌كه‌ی‌ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌كانی‌ نێوه‌ڕاستدا ته‌نانه‌ت فه‌یله‌سوفێك په‌یدا نه‌ده‌بوو كه‌ سه‌رنجام هزرینی‌ ته‌رخان نه‌كات به‌ پێویستی‌ بوونی‌ خودا.
پرۆگلوس ده‌یگوت: له‌ مرۆڤدا سه‌ره‌ڕای‌ ئاماده‌بوونی‌ خودا، هێزگه‌لێكی راكێشه‌رو پاڵنه‌ر بوونیان هه‌یه‌، ‌و ئه‌وانه‌ به‌ رێكسختنی‌ راكێشه‌رو پاڵنه‌ره‌كان ناو ده‌نێ.
ئه‌مانه‌ له‌ كوێوه‌ دێن؟ نازانم: ئایا له‌ باب‌و باپیرانمانه‌وه‌ به‌ هۆكاری‌ DNA به‌ ئێمه‌ ده‌گات یاخۆ له‌ بارودۆخێكی كه‌م یان زیاددا بۆ دڵخوازی‌ گه‌نجیمان. ئاشكرایه‌ كه‌ بوونیان هه‌یه‌و له‌ په‌یوه‌ندیمان له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا رۆڵی‌ چاره‌نووسساز ده‌گێڕن. پرۆكلوس ده‌یگوت كه‌ كه‌سێك سیفه‌تی‌ راكێشه‌رگه‌لی نه‌بێت، له‌و كاروبارانه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی پێیانه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌، خۆی‌ لابدات. وه‌كو له‌ سیاسه‌تدا، پتر له‌ سیفه‌ته‌كانی‌ رێبه‌رێك بۆچوونه‌كانی‌ سه‌رنجیان ده‌خرێته‌ سه‌ر. ئه‌مه‌ی‌ پێشوو ده‌تواندرێ‌ بڵێین ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌ كاره‌ نمایشه‌كانه‌وه‌ خه‌ریك ده‌بن. ئه‌گه‌ر كه‌سێك سیفه‌تی‌ راكێشه‌ری‌ نه‌بێ، چێتره‌ به‌ كاره‌ نمایشه‌كانه‌وه‌ وه‌كو پیشه‌سازی‌ ده‌ستی یان كشتوكاڵییه‌وه‌ خه‌ریك ببێ. پرۆكلوس، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ورد یان به‌ نه‌رمی كێشكردنه‌كانی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ جادووگه‌رییه‌كان بۆ په‌یوه‌ندی‌ له‌ته‌ك رۆحه‌ ئاسمانییه‌كان هاوبه‌شی ده‌كردو له‌و كۆبوونه‌وانه‌ ده‌یتوانی‌ له‌گه‌ڵ هاوكاریكردنی‌ كچی پلۆتاركی ئاتنی(11)، كه‌ رۆڵێكی‌ مامناوه‌ندی‌ وی‌ له‌سه‌ر شان بوو،په‌یوه‌ندی‌ له‌ته‌ك هێزه‌ ئاسمانییه‌كان دروست بكات.
ئه‌نجامی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پرۆكلوس ئێمه‌ راده‌سپێرێ‌ كه‌ پتر له‌ جه‌سته‌مان به‌ رۆحی خۆمانه‌وه‌ خه‌ریك بین، ده‌ڵێت له‌ ژیانی‌ ئه‌م جیهانه‌ی‌ ئێمه‌دا هه‌موو شتێك له‌ پێشه‌وه‌ دیاریكراوه‌: پێویستی‌، به‌ گوته‌یه‌كی‌ دیكه‌ چاره‌نووس ئاگای‌ له‌ ته‌واوی‌ ورده‌كارییه‌كانی‌ داهاتووی‌ ئێمه‌یه‌.
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ژیانی‌ سه‌رمه‌دیدا هێشتا بڕیاری‌ نه‌داوه‌: له‌ته‌ك ئێمه‌دا كه‌ جۆری‌ ژیانی‌ سه‌رمه‌دی دیاری‌ بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ره‌فتارمان باشبێت، پاداشتێكی‌ چاك وه‌رده‌گرین.
پرۆكلوس زۆری‌ نووسیوه‌، به‌لاَم له‌ ترسی ئه‌وه‌ی‌ نه‌یخوێننه‌وه‌و سا تێینه‌گه‌ن، فێڵێكی‌ به‌كارهێنا: هه‌موو نووسینه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ نێوی‌ دێنیس ئاریۆپاژیت(12) بلاَو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م دێنیسه‌، كه‌سێكی‌ جگه‌ له‌ فه‌یله‌سوفێكی‌ سه‌ده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ زایینی كه‌ شاگردی قه‌شه‌ پۆڵس(13) بووه‌، له‌ به‌رانبه‌ر ئاریۆپاژ(14) (دادگای‌ بالاَی‌ سزای‌ یۆنان)، پاشان چووه‌ سه‌ر ئایینزای‌ كاتۆلیكی.
گه‌ره‌كه‌ ببێژین كه‌ مێژوونووسانی‌ فه‌لسه‌فه‌، باوه‌ڕیان به‌ هه‌موو داهێنانه‌كانی‌ دێنیس نه‌بووه‌و ئه‌مڕۆ گروپێك له‌وانه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ پرۆكلوس‌و دێنیس هه‌ردووك بوونیان هه‌بووه‌. هه‌رچۆنێك بێت نووسینی‌ (كتێبی هۆكاره‌كان) هه‌ر كه‌سێك بێت، نابێ چاوه‌ڕێی دۆزینه‌وه‌و خۆیابوون (كشف ‌و شهود) له‌و بكه‌ین. ئه‌و دووانه‌ هه‌ردووك هه‌وڵیانداوه‌ تا قوتابخانه‌ی‌ پلاتۆنی‌ نوێ‌و ئایینی مه‌سیحیه‌ت له‌ته‌ك یه‌كدیدا بگونجێنن‌و هه‌ردوو له‌ تیۆره‌كه‌ی‌ بالاَتری‌ (بوونێكی‌ یه‌كتا)و بالاَی‌ (ترانسیدێنتاڵ)ی‌ مه‌سیحی به‌رگری‌ بكه‌ن، به‌لاَم شتێكیان بۆ زیاد نه‌كردووه‌ شایسته‌ی‌ تۆماركردن بێت له‌ مێژوودا، ده‌توانین بێژین ئه‌گه‌ر به‌ گوێی مامۆستایانی فه‌لسه‌فه‌ نه‌گات، چێتره‌ ئه‌وانه‌ فه‌رامۆش بكه‌ین.

سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌:
لوچانو دكرشنتزو: فیلسوفان بزرگ قرون وسگا، ترجمه‌ دكتر عباس باقری، چاپ اول 1384، تهران، نشرنی، ص55-59.

په‌راوێزه‌كان:
تێبینی په‌راوێزه‌كان هی وه‌رگێڕی‌ كوردین جگه‌ له‌ په‌راوێزی‌ یانزده‌یه‌م كه‌ هی نووسه‌ره‌.
(1) پلاتۆنی‌ نوێ: دامه‌زرێنه‌ری‌ ئه‌م ره‌وته‌ فه‌یله‌سوفی میسری‌ به‌ ره‌گه‌ز یۆنانی‌ پلۆتینۆس (205-270ز)یه‌. كه‌ سۆفیگه‌رێتی‌‌و رێنوێنییه‌كانی‌ پتر بره‌و پێدا.
(2) ئاكادیمی پلاتۆن - Academy: یان ئاكادیمیا، پارچه‌ زه‌وییه‌كی‌ نزیك له‌ ئاتن ناسراو به‌ ئاكادیمۆس. پلاتۆن‌و په‌یڕه‌وانی‌ كردیان به‌ خوێندنگاو وانه‌یان تێدا ده‌گوته‌وه‌، پاشان له‌ هه‌مان جێدا په‌یڕه‌وانی‌ پلاتۆن ئاكادیمیای‌ فه‌یله‌سوفانیان پێده‌گوت. گۆستێ‌ نیانۆس له‌ ساڵی‌ 529زایینی قوتابخانه‌ی‌ غه‌یره‌ دینی تێدا دامه‌زراند.
(3) پارمینیدس: (سه‌ده‌ی‌ 5 و 6) باوه‌ڕی‌ وابووه‌ كه‌ جیهان مه‌ودایه‌كی‌ نه‌گۆڕه‌، پڕه‌پڕیه‌كی‌ ته‌واوه‌ (واتا بێ جوڵه‌یه‌).
(4) Cratylus.
(5) Timaeus.
(6) تناسخ الارواح (دۆنادۆن): كار یان ره‌وتی‌ سڕانه‌وه‌، بڕوا به‌وه‌ی‌ كه‌ گیان به‌ مه‌رجی جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ له‌شی مرۆ، ده‌گوێزرێته‌وه‌ له‌ له‌شی مرۆیێك یان بوونه‌وه‌رێكی‌ دیكه‌.
(7) Syrianos.
(8) Moné.
(9) PrÓodos.
(10) epistrophé.
(11) ئه‌م پلۆتاركه‌ نابێت له‌گه‌ڵ پلۆتاری‌ نووسه‌ری‌ كتێبی ناودار (ژیانه‌ هاوته‌ریبه‌كان) كه‌ سێ سه‌ده‌ دوای‌ وی‌ له‌دایك بووه‌، تێكه‌ڵ بكه‌ین. په‌راوێزی‌ نووسه‌ر.
(12) Denys Aréopagite.
(13) یه‌كێكه‌ له‌ بلاَوكارانی‌ ئایینی مه‌سیحی.
(14) Aréopage.

Kurdzhin
سلاَو هاورێیان هاتمه‌وه‌ بۆ لاتان بمبورن ئه‌م ماوه‌یه‌ دیار نه‌بوم
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3e2406ff6a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net