.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









باوكێك: خۆزگه یه‌كه‌مجار به منی ده‌وت، منیش به‌په‌له دهچوومو به دایكیم ده‌وت، كوڕه‌كه‌م داوای ژن ده‌كات
یوسف خه‌لیل
له كۆمه‌ڵگای كوردییدا، كلتورێكی به‌شه‌رم داپۆشین زاڵه به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كان بتوانن باس له حه‌زو هه‌ندێك داواكاری بكه‌ن لای باوك‌و دایكیان، به‌ڵام كچان‌و كوڕان له‌باسكردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا دایكیان هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌وه‌ی گرێی حه‌زه‌كانیان لا بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌پێی ئه‌و كلتوره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له‌ناو كورددا زاڵه، باوك رۆڵێكی جێبه‌جێكاری هه‌یه له پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ منداڵه‌كانیان، به‌ڵام گه‌نجان شه‌رمده‌كه‌ن ئه‌و داوایه یه‌كه‌مجار له‌و بكه‌ن.
چــــنار (24 ساڵ) بێگومانه له‌وه‌ی كه یه‌كه‌مجار دایكی ئاگادارده‌كاته‌وه، چونكه پێیوایه دایك نزیكترین كه‌سه له كچه‌كه‌ی له‌كاتی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا.
چنار وتی «من پێشتر ئه‌و كوڕه‌كه‌م نه‌دیبوو، بهلاَم ئه‌و منی دیبوو، بۆیه دایك‌و كه‌سوكاری ناردبووه لای دایكم، كاتێك پرسیاریش له‌من كرا‌و وهلاَمم لێوه‌رگیرا، ئه‌ویش باوكمی ئاگاداركردوه«.
زمناكـــــۆ (26ساڵ) كچێكی خۆشویستووه، بهلاَم دایكی رازی نه‌بووه ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێكبهێنێت.
زمناكۆ ده‌ڵێت «دایكم زۆری پێناخۆشبوو باسی ژن هێنانم ده‌كرد، كاتێك داوام لێده‌كرد بچێته داوای ئه‌و كچه‌ی خۆشمده‌وێت، قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌ده‌كردم«.
ئه‌و گه‌نجه دوای ساڵێك چاوهڕوانیو بێئومێدبوونی له هاوكاری دایكی، خۆی هه‌ستاوه بهكارهكهو كه‌سوكاری كچه‌كه‌ی تێگه‌یاندووه له‌وه‌ی بێهیوابووه له هاوكاریكردنی دایكی بۆ ژنهێنان، به‌ڵام ماڵی كچه‌كه سووربوونه له‌وه‌ی ده‌بێت دایكی ئاگاداربێت.
به‌هۆی به‌ده‌ستنه‌هێنانی هاوكاری دایكییه‌وه، پرۆسه‌ی ژنهێنانی زمناكۆ دوو ساڵی بێئه‌نجام تێده‌په‌رێنێت.
زمناكۆ وتیشی «دوای ئه‌و ماوه‌یه، له لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌مه‌وه دایكمم رازیكردو هاوكاری كردم«.
ئه‌و گه‌نجه به‌نیگه‌رانییه‌وه ده‌یپرسی كه بۆچی له كۆمه‌ڵگاكه‌یدا بۆ داواكردنی كچێك، ده‌بێت عه‌شیره‌تێك له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێت؟ یاخود پێشتر دایك‌و له‌پاشاندا باوك؟.
به‌شێك له دایكه‌كان بڕوای ته‌واویان به‌و په‌نده هه‌یه كه ده‌ڵێت (چه‌پڵه به‌یه‌ك ده‌ست لێ‌نادرێت) له‌كاتی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا، بۆ نه‌وه‌كانیان.
خاتوو ئامینه (52 ساڵ) خاوه‌نی سێ كوڕ‌و چوار كچه‌و ته‌نیا بووكێكی هه‌یه.
ئه‌و ده‌ڵێت «له‌سه‌ره‌تادا كوڕه‌كه‌م داوای لێكردم كچێكی بۆ بهێنمو خۆشی ده‌وێت، منیش به‌شێوازی دابونه‌ریتی كورده‌واری‌و له‌گه‌ڵ ژنانی خزماندا، چووینه ماڵی كچه‌كه‌و داوایمانكردو بنه‌ماڵه‌كه‌مان پێناساندن، كاره‌كانی تریشمان بۆ پیاوان به‌جێهێشت«.
هه‌رچه‌نده خاتوو ئامینه خۆشحاڵه به‌ژنهێنانی یه‌كه‌م كوڕی، به‌ڵام نیگه‌رانیشه له‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و كۆچی كردووه بۆ هه‌نده‌ران.
ئه‌و ده‌ڵێت (چه‌پڵه به‌یه‌ك ده‌ست لێ‌نادرێت)، بۆیه بێگومانه له‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستی به رازیبوونی باوكیشه.
به‌بڕوای ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پیاو دهسهلاَتی زۆر زیاتره له ژنان، بهلاَم منداڵه‌كان وا گۆشكراون له‌لای دایكیان باسی بكه‌ن.
به‌شێك له باوكه‌كان هیواخوازن كه كوڕه‌كانیان شه‌رم نه‌كه‌ن‌و بۆ داواكردنی ژن به‌وان بڵێن.
ئـــازاد (52 ساڵ) خاوه‌ن كچێك‌و دوو كوڕه‌و بوكێكی هه‌یه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد كه نازانێت بۆچی گه‌نجه‌كان شه‌رم ده‌كه‌ن پێشتر به‌باوكیان بڵێن.
وتیشی «خۆزگه یه‌كه‌مجار به‌منی ده‌وت، منیش به‌په‌له ئهچوومو ده‌م وت وه‌ره ژنه‌كه، كوڕه‌كه‌م داوای ژن ده‌كات«.
ئازاد باسله‌وه‌ده‌كات كه كوڕه‌كه‌ی زۆر خۆشدهوێتو ئه‌ویش له‌به‌رانبه‌ردا هیچی لێنهشاردووهتهوه، بهلاَم بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنهێنانی، یه‌كه‌مجار له‌لای دایكی باسی كردووه.
ئه‌و باوكه هاوڕایه له‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی ژنهێنانو شووكردندا، دایك رۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینێت، چونكه پێشتر ئه‌و ئاگادارده‌كرێته‌وه.
خاتوو سه‌بری، به‌هۆی نه‌مانی مێرده‌كه‌یه‌وه، كوڕه‌كه‌ی داوای له‌و كردووه ژنی بۆ بهێنێت، به‌ڵام ئه‌ویش مام‌و خاڵی كوڕه‌كه‌ی لێئاگاداركرددووهتهوه.
خاتوو سه‌بری (48 ساڵ) چوار كوڕ‌و دوو كچی هه‌یه‌و خاوه‌نی دوو بووكه، ده‌ڵێت «كوڕه‌كه‌م باسی ژنهێنانی لای من كرد، چونكه باوكی نه‌مابوو، بۆیه من جێگه‌ی باوكیشم بۆ گرتوونه‌ته‌وه، بێجگه له‌وه‌ی دایك زیاتر گوێ بۆ منداڵه‌كانی دهگرێتو باوك زۆر له ماڵه‌وه نیین«.
مامۆستا محه‌مه‌د (50 ساڵ) ژنی بۆ دوو كوڕی هێناوه‌و پێیوایه خۆشبه‌ختی منداڵه‌كانیان، پێش هه‌موو شتێكه، چونكه ئێستا لهسهردهمێكدایه كچ‌و كوڕ بۆ خۆیان هه‌موو شتێك دهبڕێننهوهو ئینجا ئه‌وان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
له كۆمه‌ڵگای كوردییدا، هه‌میشه باوك رۆڵی سه‌ره‌كی‌و كاركته‌رێكی جێبه‌جێكار بووه له پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ منداڵه‌كانیان، به‌ڵام شه‌رمكردنی منداڵ له‌باوك، لایه‌نی راوێكردنی سپاردووه‌ته دایك.
محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین (52 ساڵ) به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رێتی پێكهێناوه، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت هێشتا دره‌ختی خۆشه‌ویستی به‌ری نه‌گرتووه.
محه‌مه‌د وتی «به‌گشتی له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا، باوك رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، هه‌رچه‌نده خۆشبه‌ختانه خه‌ریكه تای ته‌رازووه‌كه به‌لای كچ یان كوڕدا ده‌شكێته‌وه له‌مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا«.
شوان عه‌بدولڕه‌حمان (31 ساڵ)، بڕوای وایه زۆربه‌ی كات، سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی باسی هاوسه‌ری له دایكه‌وه ده‌ستپێده‌كات، چونكه باوكان سیمای شه‌رم لێكردنن له‌خێزاندا.
شوان هێمای بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد كه بوونی رۆڵی دایك‌و باوك له پرۆسه‌كه‌دا، زیاتر لای ئه‌وانه‌یه به‌رێگه‌ی رێكه‌وت ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
وتیشی «به بوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه، رۆڵی دایك‌و باوك كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌شی هاوسه‌ری دروستده‌كه‌ن، ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی كه‌سی به‌رانبه‌ریان، زیاتر ژیری (عه‌قڵ) بهكاربهێننو نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی ده‌ست نیشانكردنهوه، هه‌رچه‌نده دڵ، كه‌سه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت، بهلاَم بڕیاری كۆتایی ده‌بێت لای عه‌قڵ بێت«.
به‌شێك له گه‌نجه‌كان، پێیانوایه په‌یوه‌ستبوون به بڕیاری خۆیان‌و هه‌ڵبژاردنی چاره‌نووسی خۆیان‌و پشتبه‌ستن به‌خۆیانه‌وه ته‌ندروستتره، له‌وه‌ی گوێ له بڕیاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بگرن.
زه‌رده‌شت فه‌ره‌ج (33 ساڵ) ئاماژه به گرنگی‌و چاره‌نوسسازی پێكه‌وه‌نانی هاوسه‌رێتی ده‌كات، بۆیه پێیوایه نابێت بڕیارێكی خێرا‌و كتوپڕی له‌باره‌وه بدرێت.
زه‌رده‌شت وتی «من بڕیار ئهدهمو ماڵه‌وه‌شمان پیرۆزباییم لێده‌كه‌ن، من به‌بێ گوێدانه ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆمه‌وه بۆ چاره‌نووسی من ده‌درێن قسه ده‌كه‌م‌و بڕیار ده‌ده‌م«.
ئه‌و گه‌نجه گوێنه‌دان به‌بڕیاری كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌دوور ده‌زانێت له‌وه‌ی رێز نه‌گرتن بێت له بۆچوونی ده‌وروبه‌ری، چونكه پێیوایه پرۆسه‌كه پێویستی به‌بڕیاری كاركته‌ری پرۆسه‌كه هه‌یه.
زه‌ره‌ده‌شت ئه‌وه‌شی به به‌دبه‌ختی خۆیان زانی كه كلتورێك په‌روه‌رده‌ی كردوون تاسه‌ر ئێسقان ترسنۆك‌و شهرمۆكو ناڕاستگۆن، كه به‌وه‌ش گه‌نج شوناسی ونكردووه.
وتیشی «ده‌بێت هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و خودی ره‌هابن به‌رانبه‌ر گرفته‌كانی ژیان، كچانیش به‌رگی شهرمو ترسنۆكی له‌به‌ر داماڵنو له‌به‌رده‌م هه‌موو حه‌زو خۆزگهكانیاندا ژیر‌و وردبین بن«.
ساكار ساڵح (46 ساڵ) رۆڵی دایك زیاتر ده‌بینێت له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، ئامۆژگاری كوڕان‌و كچانی گه‌نجیشی ده‌كرد كه پێش پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی، په‌یوه‌ندییان یه‌كتر ناسین‌و لهیهكگهیشتنیان هه‌بێت.
كه‌ژاڵ حه‌سه‌ن (46 ساڵ) به‌خۆشه‌ویستی هاوسه‌رێتی پێكهێناوه، بهلاَم پێیوایه دایك‌و باوك هاوبه‌شن له پێكهێنانی پرۆسه‌كه‌دا.
كه‌ژاڵ وتی «به بڕوای من باوك رۆڵی زیاتره‌و زیاتریش بێت باشتره، چونكه باوك له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه ده‌توانێت ئه‌و كه‌سه هه‌ڵسه‌نگێنێ له‌و رووه‌وه كه ده‌شێت ئه‌و به‌رپرسیارێتییه هه‌ڵگرێت یان نا؟«.
ئاماژه‌ی بۆ ئهوهشدهكرد كه تا بكرێت ماوه‌ی ده‌ستگیرانی درێژ بێت تا هه‌ردوولا بتوانن تا راده‌یه‌ك له‌یه‌ك بگه‌ن، تا بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه خۆیان پیشانبدهنو به‌رانبه‌ریان لێیان تێبگات.
به‌شێك له‌وانه‌ی ئێستا ژیانی هاوسه‌رییان پێك هێنانه‌وه، زۆرێك له هه‌وڵه‌كانی دایك‌و باوكیان له هاوكاریكردنی ئه‌و ژیانه‌یان بههاورێیانه ده‌زانن.
ئاوات حه‌مه (40 ساڵ) هاوسه‌رێتی له رێگه‌ی قیسمهتو نسیبه‌وه بووه، به‌وته‌ی خۆی ئێستا گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان دروستبووه.
ئاوات وتیشی «له هاوكاریكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا، دایك‌و باوك هه‌ردووكیان رۆڵیان هه‌بووه، بهلاَم هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوازی جیاواز زۆر یارمه‌تییان داومو بگره وه‌ك هاوڕێبوون بۆم«.
پێشیوایه بۆ دروستكردنی هاوسه‌رێتی، خۆشه‌ویستی ههبێتو ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ژیانه دیاریده‌كات ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی مادده نه‌بێت.
ناوبراو نمونه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌هێنایه‌وه‌و باسی ده‌كرد كه هه‌ندێك كچان كه هاوسه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له خۆیان گه‌وره‌ترن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن، گوێی پێناده‌ن.
كه‌ژاڵ كه‌ریم (30 ساڵ) كاتێك ویستوویه‌تی پرۆسه‌كه پێكبهێنێت، باوكی زۆر ناڕازیی بووه به بۆچوونه‌كه‌ی.
كه‌ژاڵ وتی «كاتێك ویستم ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، باوكم زۆر ناڕازی بوو به‌و بۆچوونه، كه‌سی به‌رانبه‌ر هاته پێشه‌وه، به‌ڵام باوكم بڕوبیانووی زۆری هه‌بوو«.
سه‌ره‌ڕای بیانووی زۆری باوكی، كه‌ژاڵ سه‌ركه‌وتووه بووه له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌دا، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت «چونكه خۆشه‌ویستی نێوانمان به‌هێزبوو، گه‌یشتینه ئه‌وهێلانه بچووكه‌ی دوای دووساڵ پووشمان بۆ ده‌برد«.
به بڕوای كه‌ژاڵ، له‌كاتی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ریدا، دڵ‌و به‌هره‌ی دایك زیاتره وه‌ك له‌باوك، چونكه دایك زیاتر نزیكه‌و بهسۆزترهو لێی تێده‌گات.
ناوبراو رۆڵی باوكیشی له‌و پرۆسه‌یه‌دا بێبه‌ش نه‌كرد، به‌ڵام پێیوایه چونكه رێژه‌یه‌كی كه‌مه، هه‌ر دایكه‌كه زیاتر دێته پێش چاو.
به‌شداریكردنی باوكان‌و دایكان له پرۆسه‌ی پێكهێنانی هاوسه‌رگیری، جیاوازه له‌رووی ناوچێتیو له‌رووی كلتوری لادێییو شارستانێتییه‌وه.
هه‌مزه سه‌عید (32 ساڵ) وتی «له لادێ‌دا، باوك رۆڵی زیاتری هه‌یه، یان لهشارۆچكهكاندا ئه‌م رۆڵه دابه‌شده‌كرێت، له هه‌ندێك خێزانیشدا باوك‌و له هه‌ندێكی تریشدا دایك رۆڵه‌كه ده‌بینێت«.
به بڕوای هه‌مزه، له‌شاردا له (90%) دایك رۆڵی راپه‌ڕاندنی زه‌واجی هه‌یه بۆ منداڵه‌كانی.
وتیشی «ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ژن بهێنێت، سه‌ره‌تا ده‌بێت له كۆمه‌ڵێك خاڵی گونجاو له رهوشتو عهقڵییهتو هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌ی خۆیه‌وه بێت، به‌و مانایه‌ی كۆمه‌ڵێ خاڵی هاوبه‌شی له نێوان خۆی‌و به‌رانبه‌ره‌كه‌یدا ده‌ستنیشان بكات«.
هه‌مزه ئه‌وه‌شی وت كه دوای ئه‌و پێویستییانه‌ی باسی كردووه، ده‌بێت گه‌نجه‌كان ئیش بۆ تێگه‌یاندنی بهرانبهرو پاشان تێگه‌یشتن له مهرجو خاڵی چۆنییه‌تی ژیانی ئایندهی یه‌كتر بكه‌ن.
جه‌وهه‌ری قسه‌كانی هه‌مزه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت «كه هه‌ردوولا رازیبوون له‌سه‌ر زه‌واجكردن، ئینجا ماڵی هه‌ردوولا ئاگادار بكرێته‌وه‌و ئیش له‌سه‌ر شته گشتییه‌كانی تری پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه بكرێت».
سایتی هاوڵاتی...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
