❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناز ناز نازدارە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-21 19:22:05

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsXPMSIE

ناز ناز نازدارە

نازدارە کیژى شارە


کیژى قەڵاو منارە






ئەو نازە چاو خومارە


زۆر جوانە کیژى شارە


هەموو دنیا هى من بێت بەمڵک و پول و پارە


بڕیارێکە و خۆم داومە ئەى هێنم ئەو نازدارە


چیبکەم چارم ناچارە






خەڵکى قەڵاو منارە


لەگەڵ خەڵکى ئەم شارە


گەورە و بچوکیان ئەهێنم ئەیبەم بۆلاى ئەو یارە


ئەچمە خزمەت بابى یار بمداتێ ئەو نازدارە


بەخۆم نیە خۆشم دەوێ ئەو دیدە و ئەو دیدارە


بمکەن بە پەت و دارە


دەست هەڵناگرم لەم یارە






ئەى لەو شۆخە کەجوانە خەندەى بۆمنى هەژارە


ئاغایە بەگزادەیە وەک جوتیارێ لە بژارە


وەک شادیە و خۆشیە لەم ژینە و لەم ڕۆژگارە


خوایە چەنم خۆشئەوێ هەموو شتێکى یادگارە






با لەسەر تۆ بمکوژن بمکەن بەپەت و دارە


شەهیدى ڕێگاى عیشقم بۆ گشتلا ڕوون و دیارە


بۆ گەیشتن من بەو یارە


ڕووم کردە شێخى بیارە


بەدبەختم نیمە چارە


نەسامان مڵک و پارە






ئەم ژیانە بێتۆبێت سندانە و ژەهرى مارە


پاڕامەوە لەخودا بەجێى بێنێ ئەم کارە


ئەى لەنیگاى کە جوانە نەخشى خوایە نیگارە


هەرچى جارێ ئەیدوێنم بەسەرما ئەقیژینێ


ووشەى سەر لێوەکانى بۆڵەیە و گارە گارە






ئەى لەو بەژن و باڵایە


بەرزە ئەڵێى ئاڵایە


جوان هەبێت لەم دنیایە


ئەوە کیژى قەڵایە


هەندێ کات لێو بەخەندە


تۆزێکى تر بەڵایە






ئێسک سوک و ڕوو گەشە


ئەمن شادم بەم بەشە


ئەمن هاتم بیخوازم ئەو جوان و چاو ڕەشە


دەستى نایە ناو دەستم بەبێ مەلا و بێ قەشە


جار جارێ تووڕە ئەبێت لەمن ئەکات هەڕەشە


پڕ بەدڵ خۆشم ئەوێت کچى قەڵایە و کچى باشە


نازدارە و هەولێرى یە


لەنجە و لارى بێرى یە


لەپاکى دا پەرى یە


بە ڕاستى زۆر نازدارە


کیژى قەڵاو منارە


نازدارە کیژى شارەبا لەسەر ئەو بمکوژن


بمکەن بە پەت و دارە






ماڵى بابەکەم زارە


ئاوڕێ بدە لەو هەژارە


دڵتەنگە و خەفەتبارە


کۆچى تۆ لەدڵم بارە


خۆشم ئەوێ پڕ بەدڵ


یەکبارە و هەزار بارە






نامەیەکم بۆ نوسى بە ئەنتەرنێت و مایل


ئەڵێن دڵى زۆر ڕەقە بەهیچ شتێ نابێ قایل


لەپڕ وەڵامى داوە زەنگى لێدا مۆبایل


وەڵامەکەم کردەوە پڕبوو لە گوڵ ناو فایل






وێنەیەکى بۆ ناردووم جوانە و مونالیزایە


شەرتە بەخوێنى دڵم لەسەرى بکەم ئیمزایە


وەى لە شۆخى و قەشەنگى لەو نەخش و لەو نیگایە


لەژینمدا قیبلەیە و مزگەوتە و پەرستگایە






سەیرى قەدو باڵاى کەن بەرزە ئەڵێى ئاڵایە


هەموو دنیا قوربانت بەفیداى ئەو باڵایە


خۆشەویستیت وەک خوێنە و لەلەشە و لەدڵدایە


ئەگەر هەرکەس بێتۆبێ وەک فەرهاد لەدڵدایە






چوومە لاى بۆ بینینى لێم زیزبووە و نامدوێنێ


هێندەى دنیا دڵتەنگ بووم بڕوابکەن ئەمن دوێنێ


وەک مەککە و مەدینەیە لەهەر کوێبێ و هەر شوێنێ


من ڕۆمێۆم و ئەو جولێت لەسەر سینگى ئەمنوێنێ






بۆم کڕى ئاڵماس و ئاڵتون دوگمە و دۆڵاب گەردانە


هەرکەسێ شێتت نەبێت وەکو من سەر گەردانە


دڵدارى ئەم زەمانە دابڕان و دەست بەردانە


تەنها شیرین و فەرهاد نیە وێنەیان ئەم دوانە






ناز ناز نازدارە


نازدارە کیژى شارە


کیژى قەڵاو منارە




کوردۆ سوید/ کراوە بە گۆرانى


لەسەر داواى ئەوانەى داوایان کردبوو  پێشکەشى چرا تێڤێم کرد بۆ بڵاوکردنەوە

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-21 20:38:33

Vania
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-16
دواترین سه‌ردان: 2009-06-21
په‌یامه‌كان: 123
WindowsXPMSIE7

Re: ناز ناز نازدارە

dast xosh .. handekish ba sar kchi slemani halbdan hhhhhhhhhhhhhhh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-21 21:20:38

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPFirefox

Re: ناز ناز نازدارە

ده‌ست خۆش ژێکاف گیان

ڤانیا گیان بۆخۆتان بینوسن هههههههههههه سوعبه‌تم کرد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-03-23 09:42:04

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsXPMSIE

Re: ناز ناز نازدارە

swpas bo ewa azizan xosh7al bum

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-03-25 01:45:25

Gulli Tanya
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-28
دواترین سه‌ردان: 2009-03-25
په‌یامه‌كان: 11
WindowsXPMSIE7

Re: ناز ناز نازدارە

dastkant xosh barzm ba hewae peshkawtn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-19 07:38:48

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsXPFirefox

Re: ناز ناز نازدارە

گوڵی تەنیا زۆر سوپاس بۆ تۆش بەرێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-19 07:46:35

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ناز ناز نازدارە

hhhhhhhhhh

ka ae xwenetawa nalet sheralet alet gorane dalet

dastt xosh mama jeka

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net