.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













چۆنن هاورێیان ئه‌مه‌وێت زهڵاتهیهكی خۆش دروست بكه‌م یارمه‌تیم به‌ن لینكێكم بۆ دانێن كه چه‌ند جۆرێك زه‌لاته‌ی خۆشی تیا بێت سوپاستان ده‌كه‌م

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه








زه‌ڵاته‌ی كه‌له‌رم
- له‌لایه‌ن: خوشكی ئازیز دایكی بڕوا - ئه‌ڵمانیا
پێویستی یه‌كانی:-
له‌تێك كه‌له‌رم ، چوار گێزه‌ری گه‌وره، مایۆنیس، كشمیش، تۆزێك خه‌ل.
ئاماده‌كردنی:
1- كه‌له‌رمه‌كه ده‌ده‌یت له ڕنه، وه‌هه‌روه‌ها گێزه‌ره‌كه‌ش ده‌ده‌یت له ڕنه پاش پاككردنی وتێكه‌ڵی یه‌كیان ده‌كه‌یت.
2- هه‌ندێ كشمیش تێكه‌ڵی كه‌له‌رم وگێزهرهكه ده‌كه‌یت.
3- چوار تا پێنج كه‌وچكی چێشت پڕ له مایۆنیس له‌گه‌ڵ خه‌ڵ تێكه‌ڵی یه‌ك ده‌كه‌یت و جوان تێكی ده‌ده‌یت تا مایۆنیسهكه شلتر ده‌بێته‌وه.
4- مایۆنیسهكه ده‌كه‌یت به‌سه‌ر تێكهڵهكهو جوان تێكیان ده‌ده‌یت وده‌خرێته ناو قاپێكه‌وه‌و پێشكه‌ش ده‌كرێت.
_________________________________________________
زه‌ڵاته‌ی گێزه‌ر
- له‌لایه‌ن: خوشكه دڵبرین بێكه‌س -
كه‌ره‌سته‌كان:
(1/2) نیو كیلۆ گێزه‌ر ، (1/2) نیو كیلۆ كاهوو (خاس) ، (1/2) نیو كیلۆ ته‌ماته، خوێ و سركه‌ی هه‌نار به‌پێی پێویست و ئاره‌زوو.
دروستكردنی:
گێزه‌ره‌كه ڕه‌نده ده‌كه‌ین
ته‌ماته و خاسهكه وورد وورد ده‌كه‌ین.
پاشان تێكه‌ڵی یه‌كتریان ده‌كه‌ین و خوێ و سركه‌ی هه‌نار به‌پێی ئاره‌زوو تێده‌كه‌ین.
____________________________________________
زه‌ڵاته‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ
- له‌لایه‌ن: خوشكی ئازیز میهر خان - هۆڵه‌ندا
پێویستی یه‌كانی:-
(1) سه‌لك كاهو، (3) پارچه چه‌وه‌نده‌ری كوڵاو، (3) هێلكه‌ی كوڵاو، (2) كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتوون، (2) كه‌وچكی چێشت سركه (یان ئاوی لیمۆ)، خوێ.
ئاماده‌كردنی:
1- كاهووهكه ده‌جنرێت.
2- سركه‌كه (یان ئاوی لیمۆكه) له‌گه‌ڵ كاهووهكهو زه‌یتی زهیتوونهكهدا باش تێكه‌ڵ ده‌كرێت.
3- قاپێك داده‌نرێت وچهوهندهرهكه به‌شێوه‌یه‌كی جوان ده‌بڕێت وهێلكهكه به‌شێوه‌ی ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه به‌چوارده‌وری چهوهندهرهكهدا ده‌ڕازێندرێنه‌وه.
پاشان هه‌ردوو به‌شه زه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
_______________________________________________
----------خوشكان----------
له‌سه‌ر هێڵ نییه







wow dastt xosh bet hawnaz gian supas bo daeke brwash swdm lebene
supas azizakam hewadarm hamesha la xosheda bet
dastt xosh bet
*******************
**************
*******
******
alan
له‌سه‌ر هێڵ نییه