.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















له شوعییه‌کی مولحیده‌وه بۆ بانگخوازێکی ئیسلامی به‌ناو بانگ
له شوعییه‌کی مولحیده‌وه بۆ بانگخوازێکی ئیسلامی ئه‌مه چیرۆکی ئه‌نتوان ئه‌شقه‌ره که ئێستا به شێخی بانخواز ئه‌شقه‌ر ناسراوه.
ئه‌نتوان ئه‌شقه‌ر له دایك بوی ساڵی 1971ی زاینییه. وه له شاری سانتوس له ویلایه‌تی ساوبالولوی وڵاتی به‌رازیل له خانه‌واده‌یه‌کی مه‌سیحی له دایك بووه. ئه‌شقه‌ر ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای ژیانمدا باوکم هانی ده‌دام بۆ ئه‌وه‌ی له پاشه‌ڕۆژدا ببم به قه‌شه تا خزمه‌ت به دینی مه‌سیحی بکه‌م. به‌ڵام له کاتی ده‌رچونم بۆ زانکۆ. بووم به که‌سێکی مارکسی که خۆشه‌ویستیم بۆ مارکس و لینین له ڕاده‌به‌ده‌ر بوو. بۆیه بووم به ئه‌ندامی حزبی شیوعی به‌رازیلی. نه‌ك ئه‌ندامێکی ئاسایی به‌ڵکوو ئه‌ندامێکی چالاکی ئه‌و حیزبه. وه له خوێندنگاکان و شوێنه گشتییه‌کاندا نوسراوه‌کانی (مارکس و ئه‌نجلز و لینین و ستالین)م بڵاو ده‌کرده‌وه.
فێربونی زمانی عه‌ره‌بی و دواتر به‌ره‌و هیدایه‌ت
ئه‌نتوان ئه‌شقه‌ر ده‌ڵێت کاتێك گوێبیستی گۆرانی عه‌ره‌بی ده‌بووم به ده‌نگی ئوم که‌لسوم و عه‌بدولحه‌لیم حافز. بۆیه حه‌زم ده‌کرد زمانی عه‌ره‌بی فێربم. تا ڕۆژێك هاوڕێیه‌کم چه‌ند کاسێتێکی عه‌ره‌بی بۆ هێنام. دوای ماوه‌یه‌ك به هاوڕێکه‌م گوت یارمه‌تیم بده تا فێری زمانی عه‌ره‌بی ببم. ورده ورده خوای گه‌وره دڵمی به‌ره‌و ئیسلام ڕاده‌کێشا. بۆیه ڕۆژێك له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کمدا چوین بۆ مزگه‌وتی *تاوبته* له شاره‌که‌مان وه شێخی مزگه‌وته‌که به‌ناوی شێخ محمد حسان عارف که به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی سوریا بوو پێشوازییه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ری لێ‌کردین. وه ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ هیدایه‌ت دانم سوپاس بۆ خوای گه‌وره.
هاتنه ناو ئیسلام اشهد ان لا اله الا الله و اشهد ان محمد رسول الله
وه به‌شداری ده‌وره‌یه‌کی شه‌رعیم کرد، که سعودیه له شاری بەرازیلیای پایته‌ختی سیاسی به‌رازیل ڕێکی خستبوو. وه فه‌رزه‌کانی ئیسلامم له‌و ماوه‌یه‌دا جێ بهجێدهکرد. هه‌روه‌ها ئه‌نتوان ئه‌شقه‌ر ده‌ڵێت له ناخی خۆمدا هه‌ڵسه‌نگاندنێکم له نێوان دینی مه‌سیحی و تێڕوانینی مارکسی و ئیسلامدا کرد. بۆیه ڕازیبووم به ئیسلام. وه له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك ئیسلامم هه‌ڵبژارد. یه‌کێك له هۆکاره‌کان ئاسانی نزیك بونه‌وه‌ی عه‌بد له خوای گه‌وره بۆیه هیچ واستهیهك له نێوان عه‌بد و خوادا نییه وه‌ك خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت (َإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ).
بانگخواز ئه‌شقه‌ر
وه پاش ماوه‌یه‌ك چوم بۆ وڵاتی سعودیه وه دوای هه‌شت ساڵ خوێندنی ئیسلامی ،گه‌ڕامه‌وه بۆ وڵاتی به‌رازیل. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رکه‌ی که له‌سه‌ر شانمه به‌رامبه‌ر به دینه‌که‌م ئه‌نجامی بده‌م.
ئه‌مه به‌سه‌ر هاتی ئه‌م موسڵمانه بهڕێزهبوو که له ئه‌وپه‌ڕی بێباوه‌ڕییه‌وه بوو به موسڵمان. وه نه‌ك موسڵمانێکی ئاسایی به‌ڵکو بووه به بانگخوازێکی به‌ناوبانگ له وڵاتی به‌رازیلدا. وه ئێستا له زانکۆکانی ئه‌و وڵاته موحازه‌ره ده‌ڵێته‌وه وه خه‌ڵکی بانگ ده‌کات بۆناو ئیسلام. وه‌هه‌روه‌ها چاودێره به‌سه‌ر جیهازی سه‌ربڕینی گۆشتی حه‌ڵاڵ که تایبه‌ته به به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌عوه‌ی ئیسلامی له وڵاتی به‌رازیل.
نوسینی و وەرگێڕان نەسرەت

له‌سه‌ر هێڵ نییه