.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان توێژه‌ران توانییان په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ماسولكه‌كانی مل و به‌شێكی دیاریكراوی مێشک‌دا بدۆزنه‌وه. به‌بۆچوونی توێژه‌ران ده‌كرێت كاركردن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كۆمپیته‌ر كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش هه‌بێت.
دانیشتنی نادروست له‌كاتی كاركردن له‌سه‌ر كۆمپیته‌ر یان لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل ده‌كرێت هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و نۆبه‌ی دڵ بێت. زاناكانی زانكۆی "Leeds" له به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌مارگیری له‌نێوان ماسولكه‌كانی مل و به‌شێكی مێشكی ناسراو به "Nucleus Tractus Solitarius"دا دۆزییه‌وه.
له‌و به‌شه‌ی مێشكیشدا نۆبه‌ی دڵ و په‌ستانی خوێن كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ر مشك ده‌ریده‌خه‌ن، چۆن مێشك چالاكی بۆ چه‌ندین پڕۆتین ده‌بێت.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت، كه گروپێك له‌خانه ده‌مارگیرییه‌كان به ماسولكه‌كانی مله‌وه به‌ستراون و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ دوو پڕۆتین ده‌بێت.
لان ئهدوارت سه‌روه‌ری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ڵێت: "خانه ده‌مارگیرییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئێمه سه‌یری چۆنێتی كاركردنیمان ده‌كرد."
ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌كانیدا ده‌ڵێت: "له‌ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆمان ده‌ركه‌وت، كه خانه‌كان هه‌روه‌ها به 'NTS' به‌سترابوون."
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌كرێت زیاتر تێگه‌یشتن بۆ هۆكاره‌كانی گۆڕانكاری لێدان دڵ و په‌ستانی خوێن له‌ساتی برینداربوونی ماسولكه‌كانی ملدا هه‌بێت.هه‌روه‌ها زاناكان پێیانوایه، كه دانیشتنێكی خراپ له‌سه‌ر كورسی له‌به‌رده‌م كۆمپیته‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ماسولكه‌كانی مل هه‌یه و ئاكامی ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه