.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














فابریگاس ده‌گه‌رِێته‌وه ئیسپانیا
یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا و یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی " سیسك فابریگاس" به نیازه له وه‌رزی داهاتوودا، بگه‌رِێته‌وه خولی تۆپی پێی لالیگای ئیسپانیا.
رۆژنامه‌كانی ئینگلیزی بڵاویانكرده‌وه، یاریزان " سیسك فابریگاس" ئێستا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه رووبكاته ئیسپانیا و له خولی تۆپی پێی لالیگادا یاری بكات، به تایبه‌تی له دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه به نیازن ئه‌م یاریزانه ببه‌نه ریزی یانه‌كه‌یان، به تایبه‌تی باوكی كه ئاره‌زوو ده‌كات له یانه‌ی مه‌له‌كی یاری بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه روونیشی كرده‌وه، یاریزانی ناوبراو حه‌ز ده‌كات بچێته ریزی یانه‌ی ریال مه‌درید نه‌ك یانه‌ی به‌رشلۆنه، چونكه بوونی ئه‌و له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌دا زه‌حمه‌ته، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی هه‌ردوو یاریزان ئیسپانی له هێلی ناوه‌ندی یانه‌كه‌دا، كه ئه‌وانیش" ئینیستا و چاڤی "ین، كه به هۆیانه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له یارییه‌كانی جامی یۆروی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپای رابردوودا، توانی ببێته پاڵه‌وانی خوله‌كه و به هۆی ئه‌و دوو یاریزانه‌ش له زۆربه‌ی یارییه‌كانداو "فابریگاس" له ریزی یاریزانه یه‌ده‌گه‌كاندا بووه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، یاریزان " سیسك فابریگاس" له ریزی تیپی دووه‌می به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانییه‌وه چووه ریزی پێكهاته‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی و تاوه‌كو ئێستاِ له‌و یانه‌یه‌دا، ماوه‌ته‌وه.
به‌یامنیر


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه