❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئەو پیاوەی سكاڵای دژی ژن و كوڕەكەی تۆمار كرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-02 11:28:07

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

ئەو پیاوەی سكاڵای دژی ژن و كوڕەكەی تۆمار كرد

لەنێو فایلەكانی دادگاوە
ئەو پیاوەی سكاڵای دژی ژن و كوڕەكەی تۆمار كرد
سكاڵا تۆماركردن لەژنی خۆی
كە پۆلیس لەبەردەرگا كە ناوی سیانی (موكەڕەم)ی بانگ كردو (موكەڕەم)یش كە هاتە ژوورەوە لەبەردەم دادوەر راوەستا، دادوەر سەیرێكی كردو پێی گوت: تۆ دیسان كێشەت چییە ئەو جارە چیت هەیە، چۆن دادگات بەخۆت سەرقاڵ كردووە؟
موكەڕەم گوتی: گەورەم ئەو جارە واز لە سكاڵاكەم دێنم تەنازول لە داوا سزایەكەم دەكەم، بەڵام دەستبەرداری داوا مەدەنییەكەم نابم، ئیتر دوای ئەوە دادگایكردنەكە لەو كێشەیەی كە ژمارە 149 ی سزای درابوو دەستیپێكردو دادگا بانگی هەموو لایەنەكانی داواكەی كرد، دوای تۆماركردن و خوێندنەوەی گوتەی موكەڕەم، دادگا پرسیاری ئەوەی لێكرد كە ئایا لەسەر داواكەی خۆی سوورە یان تەنازول دەكات؟ موكەڕەم قسەكەی پێشتری دووپاتكردەوە كە دەستبەرداری داواكەی دەبێ لە دژی خێزانەكەی و كوڕەكەی و برای خێزانەكەی.
پوختەی كێشەكە
موكەڕەم پیاوێكی 46 ساڵییەو پتر لە 17 ساڵێك دەبێ ژنی هێناوەو چەند منداڵێكی هەیەو زۆربەشیان گەورەن و كوڕە گەورەكەی تازە ژنی هێناوە، موكەڕەم ئەگەرچی باری دارایشی زۆر باشەو خاوەنی خانوویەكی گەورەی مودێل تازەی خۆیەتی، بەڵام تابڵێی پیاوێكی رەزیل و پیسكەیە، تەنانەت لەو بڕە پارەیەی كە بۆ مەسرەفی داناوەو دەیداتە ماڵەوە فلسێكی زیاتریان پێنادات، خێزانەكەی موكەڕەم كە لەیەكەمین گوفتاری خۆی لەبنكەی پۆلیس داویەتی، دوای ئەوەی ئەفسەری لێكۆڵینەوە پێی رادەگەیەنێ كە مێردەكەی داوای لەدژی ئەو و كوڕەكەی و براكەی تۆماركردووە بەوەی كەزێڕو پارەی ماڵیان لێ دزیوە، ئەویش بەسەرهاتەكە بەمشێوەیە دەگێڕێتەوەو دەڵێ: جەنابی ئەفسەر دزی چی و حاڵی چی زێڕ زێڕی خۆمەو بەپارەی مووچەكەم كڕیومە و مانگ بەمانگ پاشەكەوتم كردووە، چۆن زێڕی خۆم دەدزم، نەمن نە كوڕەكەم و نەبراكەشم شتی وامان نەكردوون من لەماڵی خۆم دانیشتووم و بەو پێیەش كە ژنی ماڵم، بای هێندە مافم هەیە هەڵسوكەوت بە كەلوپەلی ناو ماڵەكەم بكەم، كێشەی من و پیاوەكەم ئەوەیە نایەوێ بە هیچ شێوەیەك دینارێك بكاتە مەسرەفی ماڵ،لەوەندەی زیاتر كە دایناوە، من بە مووچەكەی خۆم ماڵ بەڕێوەدەبەم، منیش پێم گوتووە مووچەكەی من ئەوەندە نییە ماڵی پێ هەڵسوڕێنم ئەوەندەی بەش بكات خەرجی دەكەم، ئەویتر لەسەر خۆتە، دوای ئەو قسانە بە هەمان شێوە گوفتاری برای ژنەكەی و كوڕی خۆی وەرگیرا.
دوای ئەوە گوفتاری برای ژنەكەی وەرگیرا، بەڵام دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری بەندكردنی ئەویدا، ئەوە بوو دوو رۆژ گیرا پاشان بە دەستەبەری ئازادكرا، برای ژنەكە كە ناوی (یونس) بوو، بەمشێوەیە كێشەكەی بۆ خستینە روو: كە دوو رۆژ گیرام من سەرم سووڕمابوو ئاخر من چ پەیوەندییەكم بەكێشەی زاوەكەمەوە هەیە تا لەسەر كێشەی ئەوان من بگیرێم!! ئەوان دوو ژن و مێردی بەیەك ناكۆك و ناتەبان، ئەو پیاوە گیانی لەسەر دینارێك دەردەچێ، بەو بێت بیكوژن تەنها باسی پارەی بۆ نەكەی، خوشكەكەم دادو بێدادیەتی كوڕەكەشی بەماندبوو بوون و كاركردنی خۆی بڕێ پارەی كۆكردەوەو ژنی پێهێنا، ئەو باوكە تەنانەت دینارێكیشی پێنەداو یەكسەر ماڵی خۆشی كرد ئیتر ئەوە چ باوكێكە، پاشان لێكۆڵینەوە لەگەڵ كوڕەكەی كراو ئەویش بەمشێوەیە گوفتاری خۆیدا: من و باوكم قسەمان نییە پێكەوە، چونكە دوو ساڵ پێش ئێستا لەماڵ دەریكردم و منیش چوومە ماڵی خاڵۆم و ئەو حەواندمیەوە، ئەو خاڵۆیەم كە ئێستا باسی دەكەم و باوكم سكاڵای لەدژی ئەویش تۆماركردووە، ئەگەر ئەو نەبوایە دەبوایە بچمە مزگەوتان، یان لەسەر شەقامەكان بخەوم یان دەبوایە بچمە هوتێلێك ژوورێك بەكرێ بگرم، ئێستاش لە هیچ و خۆڕایی سكاڵای لەدژی ئێمە تۆماركردووە، پاش وەرگرتنی ئەو گوفتارانە دادوەر بڕیاریدا كە پشكنینی ماڵەكەی بكرێ، ئیتر ئەفسەری لێكۆڵینەوەو تیمی لێكۆڵینەوە چوونە ماڵی كابراكە گوایە دزی لێكراوە لەلایەن ژنەكەی و كوڕەكەی و برای ژنەكەی، كابرا رێنمایی ئەفسەری لێكۆڵنەوەی دەكرد و بردیە ئەو شوێنەی كە گوایە دزییەكەی لێكراوە، ئەفسەری لێكۆڵینەوە پێی سەیربوو كاتێك كابرا دەیگوت ئەمە ژووری تایبەتی خۆمەو قەبوڵ ناكەم كەس بێتە ئەم ژوورەم، كەچی ژنەكەشم و منداڵەكانیشم هاتوونەتە ئێرەو دەرگایان كردۆتەوە، ئەفسەرەكەش لێی پرسی داخۆ دەرگاكەیان شكاندووە یان هەر بەشێوەیەكی ئاسایی شكاندوویانە، ئەویش گوتی بەشێوەیەكی ئاسایی، بەهەر حاڵ لێكۆڵینەوە لەشوێنی رووداو تەواو كراو كێشەكە كرایە دۆسییە و رەوانەی بەردەم دادوەر كرا، دوای چەند هەفتەیەك ئینجا هەموولا لەبەردەم دادگا ئامادەبوون و بۆ دادگا دەركەوت كە شتێك نییە ناوی تاوانی دزی بێ لەم كێشەیەدا تەنها ناكۆكییەكی خێزانی هەیە و كابرا ناتوانێ و نازانێ مامەڵە لەگەڵ ژن و منداڵەكانی خۆی بكات، دوا كەس كە دووبارە لەبەردەم دادگا قسەی كردەوە كوڕەكەی بوو كە گوتی: من لەرووم نایە قسە بە باوكم بڵێم، بەڵام ئەوە دەزانم كە باوكم بەرامبەر بەدایكم زۆر كەمتەرخەم و نا بەرپرسیار بوو، منی لەتەمەنێكی ناسك لەماڵ دەركرد، دایكمی بەدەیان جار لەماڵ دەركردووە، تابۆی بكرێ بەكەمی خەرجی ماڵ دەدات و پێشتر و ئێستاش هەروا بووەو وایە، ئێمەی منداڵەكانیان هەمیشە لەناو ئاژاوەو شەڕی ئەواندا بووینە ئەگەرچی گوناهـ و هەڵەكە زۆرتریش هی باوكم بووە، ئاخر چۆن دەبێ پیاو سكاڵا لەدژی ژنەكەی تۆمار بكات! بۆحسابێكی بۆ ناو و ناوبانگی خۆی و خێزانەكەشی نەكرد، من كە ئێستاخۆمم و خاڵم و دایكم لەبەردەم دادگا بەڕێزەكەتان وەستاوین هەست بەدنیایەك شەرمەزاری و رووزەردی دەكەم نەك لەبەرئەوەی تاوانێكم كردووە كەدڵنیام نەمكردووە، بەڵكو لەبەر ئەوەی باوكم سكاڵای لەدژمان هەبووەو هیچیشمان نەكردوە، دوای ئەم قسانە دادگا سەرنجی كێشایە سەر ناوەڕۆكی گوفتاری لایەنەكان و بەڵگەكانی هەڵسەنگاند و گەیشتە ئەو بڕوایەی، كە هیچ رەگەزێكی سزایی لەو كێشەیە نییەو بڕیاری بێتاوان بوونی هەرسێكیاندرا و ئامۆژگاری كابراش كرا، كە تۆزێك بە ئینسافانەوە مامەڵە لەگەڵ ژن و منداڵەكانی بكات و بەخێوكردنی ماڵ و منداڵ ئەركی سەرەكی پیاوەو پێویست ناكات خۆی لەم ئەركە بێكشێتەوە.



sc gwlan

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن tina (2009-04-02 11:28:31)

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net