.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














گرنگی قۆناغی پێش خوێندنگه
ئاماده‌كردنی
مامۆستا : شنۆ عوسمان
ساڵانی پێش خوێندنگه ئه‌و قۆناغه‌یه كه خێرایی نه‌شونمای مناڵ له لوتكه‌دایه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له ڕووی كامڵ بوونی كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه. گرنگی ئه‌م ساڵانه ڕاستییه‌كه كه پێویستی به‌باسكردن و وتوێژ نی‌یه. بنه‌مای یه‌كه‌می دروستبوونی كه‌سایه‌تی ئه‌و منداڵه‌یه ته‌نانه‌ت تا ده‌بێته مرۆڤێكی كامڵیش واته پیر ده‌بێت به‌و كه‌سایه‌تییه‌وه كه له‌سه‌ره‌تای منداڵی‌دا بۆی دروست بووه.
بناغه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییه كه له‌م قۆناغی منداڵییه‌دا دروست ده‌بێت كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه له‌گشت قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ژیانیدا. په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ری, ئه‌و شتانه‌ی لێ‌ی ده‌ترسێت به‌درێژایی ژیانی بۆ نمونه: ترسان له‌كه‌وتنه‌خواره‌وه له‌به‌رزایی, ترسان له‌شه‌ڕكردن,….هند.هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌كانی كه به‌درێژایی ژیانی ڕویانداوه, هه‌موو ئه‌مانه له‌م قۆناغه‌دا تۆمار ده‌بن و ناسڕدرێنه‌وه.
پێویسته دایك وباوكان ئاگاداری ئه‌م قۆناغه بن و به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن كه‌له‌پاشه ڕۆژدا سودمه‌ندبێت بۆ خۆی‌و دایك وباوك و كۆمه‌ڵگاكه‌ی, نه‌ك ببێته كه‌سێكی ناساغ و نه‌ویست . ئه‌م قۆناغه زۆر گرنگه دایك وباوك گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێبده‌ن زیاتر له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی تری منداڵه‌كه, ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی ده‌بێت ئاماده‌باشی تێدا بكرێت بۆ قوتابخانه.
پێویسته دایك وباوك له‌م قۆناغه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی كاریگه‌ر دروستبكه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یانداو, پێویسته به‌ده‌نیو روحییه‌كانی بۆ ئاماده بكه‌ن.هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌وه‌بن كه خێراوی فراوانبوونی هێزی وه‌رگرتن وفێربونی مێشكی له‌لوتكه‌دایه . له‌به‌رئه‌وه پێویسته دایك وباوك كاتی ته‌واو ببه‌خشن به منداڵه‌كه‌یان زۆرتر له‌هه‌موو قۆتاغه‌كانی تری ژیانی. هه‌روه‌ها پێویسته له‌ڕێگای زمانی خۆشه‌ویستییه‌وه متمانه‌ی ته‌واو له‌نێوان خۆیان‌و منداڵه‌كه‌یاندا دروست بكه‌ن.
بێگومان كاری په‌روه‌رده‌ی منداڵ هه‌روا كارێكی ئاسان نی‌یه. بگره كارێكی گه‌لێك ورد‌و گران وله‌توانابه‌ده‌ره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئاسانكردنی ئه‌م كاره بده‌ین به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر په‌روه‌رده….., به به‌كارهێنانی زمانی خۆشه‌ویستی…,توانایزیره‌كی خۆمان. ئه‌مانه هه‌مووی پێكه‌وه یارمه‌تیده‌رن تاكو بتوانین لله‌زه‌ت له‌په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ ببینین منداڵ ودایك وباوكه‌كه پێكه‌وه هه‌ست به‌خۆشی بكه‌ن نه‌ك بێزاری‌و سه‌رقاڵبوونێكی بێ‌به‌رهه‌م.
دابینكردنی پێداویستییه به‌ده‌نییه‌كان بۆ باشكردنی گه‌شه‌وگه‌وره‌بوون:
گرنگترین پێداویستی بایۆلۆژی قۆناغی پێش خوێندنگا نه‌شونمای ماسولكه‌یییه, ماوه‌ی له‌ناوبردنی ووزه‌یه بۆ منداڵان بێگومان ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ئاسایی ده‌بێت ڕووبده‌ن. هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه منداڵ له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵده‌به‌زێت, هه‌ڵده‌گه‌ڕێت به‌شوێنی به‌رزدا, هه‌موو كاتێك له جوڵه‌دایه.
بێگومان لێره‌دا خاڵێكی زۆر گرنگ هه‌یه كه پێویست ده‌كات دایك باوك تێیبگه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه, جوڵه‌ی منداڵ زۆر ئاسایییه‌و سروشتی گه‌شه‌ی له‌شی پێویستی پێیه‌تی بۆ گه‌ره‌وبوونو به‌هێز بوونی ئێسك‌و ماسولكه‌كانی له‌شی, به‌ڵام دایك وباوك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نێكدان پێویستیان به‌و جوڵه زۆره نییه‌و له‌ڕوی جه‌سه‌ده‌وه له‌چاو منداڵه‌كه‌یان پێگه‌یشتون, هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه‌متر ده‌جوڵێن یاخود گه‌وره ئه‌گه‌ر بشجوڵێت نه‌وه‌ك رێژه وه‌ك منداڵه نه‌وه‌ك جۆرێتی.له‌به‌رئه‌وه باشتره كه دایك وباوك به‌هه‌ڵه‌دانه‌چن له‌كاتی جوڵه‌یزۆری منداڵه‌كه‌یاندا.
منداڵ له‌م قۆتاغه‌دا پێویستی به‌خۆراكی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی باش ده‌بێت, بۆیه ده‌ڵێن منداڵ له‌م قۆناغه‌دا له‌كارگه‌یه‌ك ده‌چێت , هه‌ر خواردن وه‌رده‌گرێت و ده‌یكات به ووزه‌و ئه‌م وزه‌یه‌ش ده‌بێت به‌كاربهێنرێت به‌جموجۆڵ ویاری كردن.
ده‌رونناسێك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كردوه‌و تیایدا وێنه‌ی منداڵێكی 4-5 ساَلی گرتوه كه له باخچه‌یه‌كدا یاریده‌كات, ئه‌م فلیمه‌ی كه یه‌ك كاژێری خایاندوه. پاشان فلیمه‌كه پیشانی یاریزانێكی ده‌داتو داوای لێ‌ده‌كات كه جوڵه‌ی منداڵه‌كه دووباره بكاته‌وه, كه‌چی یاریزانه‌كه له دوای كاتژمێره‌كه ده‌كه‌وێتو ده‌بورێته‌وه.
بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه یارمه‌تی گه‌شه‌و نه‌شونمای له‌شی منداڵ ده‌دات, پێویسته شوێن‌و ئامێری یاریكردن ئاماده بكرێت. به‌و شێوه‌یه ده‌توانرێت بواری ئه‌وه بره‌خسێنرێت بۆ منداڵ كه وزه‌كه‌ی له‌ناوبه‌رێتو, له‌هه‌مانكاتیشدا یاریكردن وجوڵه‌ی كاتی یاری یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ فێری به‌كارهێنان و كۆنترۆڵی ماسولكه‌و جومگه‌كانی له‌شی بكات. ڕه‌نگه پێویستی مندالچه‌كه‌تان به‌جوڵه‌و یاریكردن (له‌ناوبردنی وزه‌كانی له‌شی) ڕێك نه‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ پێویستی پشودانی دایك وباوكه‌كه‌دا. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی سروشتی وزه‌كه‌ی له‌ناونه‌بردو به‌زۆر كه‌بتكراو جوڵه‌ی سنورداركراو, به‌ناچاری منداڵه‌كه ملكه‌چ بوو به‌نه‌جوڵان و (عاقڵ) دانیشتن, بێگومان ئه‌مه كاریگه‌ری سلبی ده‌بێت له‌ئاینده‌ی چونه قوتابخانه‌دا. به‌زۆری ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كرێن بێ هاوڕێ ده‌مێننه‌وه‌و ناتوانن هاوڕێیه‌تی دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها ناتوانێت كۆنترۆڵی جوڵه‌ی له‌شی بكات به‌ته‌واوی, له‌به‌رئه‌وه ناتوانێت به‌شداری یاری منداڵانی دیكه بكات, یاخود ئه‌و وه‌رزشانه بكات كه مامۆستاكه‌یان داوایان لێ ده‌كات. چونكه كۆنترۆڵی جوڵه ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ نه‌شونمای له‌ش وته‌نانه‌ت زیره‌كی منداڵ له قۆناغه‌كانی دواییدا. بۆ نمونه:..ته‌ركیزو تێگه‌یشتن له خوێندنه‌وه‌دا په‌یوه‌ندی زۆر گرنگی هه‌یه به كۆنترۆڵی جوڵه‌ی ماسولكه‌وه. هه‌روه‌ها منداڵ له‌سه‌ره‌تاوه نازانێت لاكان و ڕووه‌كان چییه؟!.. به‌ڵام له‌ڕێگای یاریكردنی وه‌ك هه‌ڵبه‌زین ودابه‌زین و ته‌قله‌لێدان وڕاكردن …..هتد, فێری ناسینه‌وه‌ی لاكان و ڕووه‌كان ده‌بێت.
مالبةرى دةروونناسى
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hanw (2009-04-05 07:16:10)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش hanw گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته به سوده ، ئه‌گه‌ر منش ڕوونکرده‌وه‌یه‌کی ساده بنووسم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌به‌ر گرنگی ئه‌م قۆناغه وکاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست کردنی که‌سایه‌تی وه‌ک ئاماژه‌ت په‌داوه پێوسته دایک وباوکان دروسترین ڕێگا به‌کار بێنن بۆ په‌روه‌رده کردن له‌م قۆناغه له‌وانه :به‌خشینی خۆشه‌ویستی به ئاستێکی مام ناوه‌ندی ودانانی سیسته‌مێکی جێگیر‌و ڕوون بۆ هه‌ڵسوکه‌تن له‌گه‌ڵ منداڵه‌که و دۆزینه‌وه‌ی تواناکانی منداڵه‌که و په‌ره‌پێدانی بۆ ئه‌وه‌ی کاسایه‌تییه‌کی به‌رهه‌م هێنه‌ر بێت له داهاتوو هه‌وه‌ها گرنگی دان به هه‌ر سێ لایه‌نی که‌سایه‌تی (جه‌سته‌یی ،عه‌قڵی ، ده‌روونی ) . دووباره ده‌ست خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه