.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









سه‌رزه‌نشت كردنی مندالاَن ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی بڕوا به‌خۆبوون
شاره‌زایانی بواری په‌ره‌رده جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه سهرزهنشتكرنی مندالاَن په‌روه‌رده‌یه‌كی هه‌ڵه‌و نادروسته و هیچی كه‌متر نیه له‌لێدان ،سه‌رزه‌نشتكردن جۆرێكه له توندوتیژی پێویسته خۆمانی لێ به‌دووربگرین ئه‌گه‌ر به‌بیانوی ئامۆژگاری‌و پهروهردهكردنیشهوه بێت ،چونكه ئه‌و ڕه‌فتارانه منداڵ به‌ره‌و بێ متمانه‌ی ده‌بات .
پسپۆڕانی ده‌رونناسی له‌بواری په‌روه‌رده‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و مندالاَنهی ڕووبه‌ڕوی سه‌ركۆنه‌ی به ردهوام ده‌بنه‌وه هه‌ستێكی وا له‌ناخیاندا دروست ده‌بێت كه ناتوانن له‌ژیانیاندا هیچ بڕیاروكارێك به‌سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجامبده‌ن و له‌هه‌مووشتێكی ده‌وروبه‌ریان ده‌ترسن .
شاره‌زایان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن ترس له‌خۆیدا ڕق‌و قینه به‌رهه‌م ده‌هێنێت وگیانی شه‌ڕانگێزی له‌ناخی ئه‌و منداڵه‌دا ده‌چێنێت هه‌روه‌ها چه‌ندین خه‌یاڵی ناخۆش له‌هزریدا وێنا ده‌كات له‌وانه ئازاردانی خود یان بارگه شه‌ڕانگێزییه‌كانی ناوه‌وه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ كه‌سیكی توندڕه، بهلاَم به‌شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوانه له‌بنه‌ڕه‌تدا زۆربه‌ی خاوه‌ن ئه‌و كه‌سێتیه شه‌ڕانگێزانه قوربانی‌و به‌رهه‌می ده‌ستی ژینگه‌یه‌كی كۆمهلاَیهتیوپهروهرده ی هه‌ڵه‌یه كه به‌رده‌وام مامه‌ڵه‌ی توند‌و خراپیان له‌گه‌ڵدا كراوه .
پسپۆرانی ئه‌و بواره ئامۆژگاری دایكان‌و باوكان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی منداڵیش وه‌ك هاوبه‌شێك له‌ناو خێزاندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت‌و ڕاوبۆچوونیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت كه په‌یوه‌ندیان به‌منداڵه‌وه هه‌یه ، پێویسته باوان هه‌وڵبده‌ن تۆوی لێبوردن‌و تێگهیشتنو بڕوابهخبوون له‌ناخی منداڵه‌كانیاندا بچێنن له‌بری جیاوازی‌و توندوتیژی سه‌رزه‌نشتكردن .
دكتۆر باربارائهپۆلند نووسه‌ری كتێبی (ڕێنمایه‌كی ده‌ستنیشانكراو نیه بۆ پاراستنی سه‌ركه‌وتنی منداڵه‌كه‌ت له‌ژیاندا ) ده‌ڵێت"پێویسته باوان ئه‌وه بزانن كه‌ی فشاره‌كانیان له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه ،به‌دڵنیاییه‌وه لێره‌دا چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی یارمه‌تیده‌ر هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی منداڵ له‌ژیاندا ئه‌ویش به هاندان‌و به‌خشینی ئازادیوهێزوبڕابهخۆ بوون ،زۆربه‌ی دایكان‌و باوكان وا ده‌خوازن منداڵه‌كانیان كۆپی ئه‌وان بن‌و له‌وانیش باشتر بن" .
سه‌رچاوه/سایتی یاههلا

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
