❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕۆڵی چیرۆك له‌گه‌شه‌كردنی منداڵدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-15 06:01:56

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ڕۆڵی چیرۆك له‌گه‌شه‌كردنی منداڵدا

ڕۆڵی چیرۆك له‌گه‌شه‌كردنی منداڵدا

ئاماده‌كردنی : توێژه‌ری ده‌روونی

ته‌لار كمال مدحت



چیرۆك به‌گرنگترین هانده‌ر داده‌نرێت بۆ منداڵ كه‌ كارده‌كات له‌سه‌ر وه‌رگرتنی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌لێهاتوویی و گه‌شه‌ی توانا هزریه‌كان و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و هه‌ڵچونی لای منداڵ،له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین چیرۆك له‌پێكهاته‌ بنچینه‌یییه‌كانی ژیانی منداڵه‌, واده‌كات لایه‌نه‌كانی ژیان بهێنێته‌ به‌رچاوی خۆی و سۆزه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان ده‌رببرێت و هه‌روه‌ها چیرۆك باسی سروشت ده‌كات و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕوونده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ گه‌یشتن به‌نمونه‌ به‌رزه‌كانی كه‌ كاریگه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر قوڵایی ده‌روون, هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره‌ له‌دروستكردنی بۆچوونی ڕوون و ئاشكرا و به‌های جۆراوجۆر .

له‌هه‌مان كاتدا هه‌ستی جوانی و هه‌ڵچوونه‌ سۆزداریه‌كان ده‌وروژێنێت ووای لێده‌كات زیاتر به‌سۆز بێت له‌گه‌ڵ مرۆڤدا، خه‌یاڵی منداڵ له‌قۆناغه‌جیاوازه‌كانی گه‌شه‌یدا چڕوپڕه‌ وایلێده‌كات به‌ئاسانی تێڕامانی هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ئاسانه‌ لای منداڵ له‌كه‌شێكی خه‌یاڵیدا بژی كه‌ چیرۆكه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێده‌دات .

چیرۆكی منداڵ پێكدێت له‌بابه‌ت، یاخود بیروبۆچونێك كه‌ ئامانجێكی هه‌یه‌ نمایشی وێنه‌ داهێنراوه‌ هونه‌ریه‌ ده‌ربڕراوه‌كان ده‌كات و دایده‌رێژێت به‌شێوازی زمانی منداڵ وه‌ منداڵانیش به‌سروشتی خۆیان ئاره‌زووی گوێبیستی چیرۆكن و له‌ئارامیدا ده‌خه‌ون له‌كاتی بیستنی چیرۆكه‌كانی دایك و داپیره‌یان ، جگه‌ له‌وه‌ دایك ده‌توانێت چیرۆك وه‌ك ئامرازێكی فێركردنی قسه‌ به‌كاربهێنێت .

منداڵ ده‌توانێت هه‌ندێ‌ ووشه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ده‌ربخات پێش فێربوونی نووسین و خوێندنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك منداڵه‌كه‌ بڕێكی زۆر له‌ووشه‌ له‌به‌رده‌كات و ڕادێت له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ڕاست و دروست .



گرنگی چیرۆك خوێندنه‌وه‌ بۆ منداڵ



          چیرۆك كارده‌كاته‌ سه‌ر دڵخۆشكردنی منداڵ و یارمه‌تیده‌دات له‌به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی به‌شتی به‌سوود. منداڵ له‌كاتی بیستنی چیرۆك یاریده‌كات و ده‌جوڵێت و چه‌ند ده‌نگێك ده‌رده‌كات و له‌ووشه‌ نوێیه‌كان تێده‌گات و به‌شێكی زۆری پێویستییه‌ ده‌روونییه‌كانی تێرده‌كات, به‌مه‌ش دڵخۆش ده‌بێت و چێژ وه‌رده‌گرێت .

یه‌كه‌م جۆری چیرۆك كه‌ده‌درێت به‌منداڵ له‌ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریه‌وه‌ دێت, مه‌به‌ستمان ژینگه‌ی ماڵه‌وه‌یه‌ كه‌كارلێك ده‌كات له‌گه‌ڵیداو ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌پێگه‌یاندنی و پێكهێنانی لایه‌نه‌كانی كه‌سێتی منداڵ و ئه‌مه‌ش به‌یارمه‌تیدانی منداڵه‌كه‌ له‌بنیاتنانی كه‌سێتی له‌رێگای نمونه‌ هه‌مه‌جۆره‌كان كه‌ڕووناكی ده‌خاته‌ سه‌ر كێشه‌كانی منداڵ و وا له‌منداڵ ده‌كات چه‌ند لێهاتوییه‌ك یاخود شاره‌زاییه‌ك  وه‌ربگرێت كه‌ ڕۆڵی ده‌بێت له‌بنیاتنانی كه‌سێتی ,هه‌روه‌ها ده‌توانرێت زۆرینه‌ی بۆچوونی جوان وه‌ربگرێت و بگونجێت له‌گه‌ڵ كه‌سێتی منداڵه‌كه‌دا .

          ده‌بینین هه‌ندێ‌ چیرۆك چاره‌سه‌ر ده‌خاته‌ ڕوو بۆ به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی منداڵ كه‌ له‌ژیانی رۆژانه‌یدا ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه‌ له‌ڕێگای وه‌رگرتنی ڕه‌فتاری گونجاو ولاسایی كردنه‌وه‌ی بۆ ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كه‌, منداڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كانی ناوچیرۆكه‌كه‌ كه‌ نزیكه‌ له‌كه‌سێتی خۆیه‌وه‌ یه‌كده‌گرێت و به‌هۆی كارلێككردنی له‌گه‌ڵیدا به‌شێكی زۆر له‌شاره‌زایی و به‌ها و خوه‌كان و جۆره‌كانی ڕه‌فتاری جیاواز و بۆچوونی جیاواز وه‌رده‌گرێت له‌وانه‌ش :

•        گه‌شه‌ی زمان : چیرۆك ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌زیادكردنی سامانی زمان لای منداڵ , ئه‌مه‌ش له‌رێگای ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كه‌ی منداڵ و فراوانكردنی قاموسی زمان . زمانی منداڵ گه‌شه‌ به‌لاسایی كردنه‌وه‌ به‌پێی ئه‌مه‌ ،ئه‌گه‌ر نمونه‌ی باشی چیرۆكمان پێشكه‌شی منداڵ كرد ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ لاسایی ده‌كاته‌وه‌و له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا ده‌یگێڕێته‌وه‌و زمانی به‌ده‌ستهاتووی منداڵ زیادده‌كات له‌ڕێگای ووشه‌كانی چیرۆكه‌كه‌و بڕگه‌و ڕسته‌كانی كه‌ده‌یبیستێت و ڕاهێنانی له‌سه‌ر ده‌ربڕینی شیاو. توانای منداڵ بۆ وه‌رگرتنی زمان له‌نیشانه‌كانی گه‌شه‌كردنی توانا هزریه‌كانیه‌تی ( عه‌قڵیه‌كان ) , زمان پێكهاته‌ی  چه‌ند سمبوڵیبكه‌ له‌داهێنانی مرۆڤه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی مانای گونجاو وه‌ ئاسانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ , له‌مه‌وه‌ زمان كاری بیركردنه‌وه‌ ئاسانده‌كات و ڕێگه‌ده‌دات به‌بیركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزتر و ووردتر و لێهاتووتر ,وه‌به‌پێكهاته‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی ڕێره‌وی بیركردنه‌وه‌و جۆره‌كه‌ی دیاریده‌كات .

•        گه‌شه‌ی هزری (النمو العقلی ) : چیرۆك ڕێگه‌خۆشكه‌ره‌ بۆ منداڵ زۆرینه‌ی زانیاری وه‌ربگرێت و یارمه‌تیده‌دات له‌چاندنی به‌هاو بنه‌مای ڕه‌وشتی شیاو كه‌ڕۆڵی ده‌بێت له‌په‌روه‌رده‌كردنی و ئاراسته‌كردنی. گه‌شه‌ی هزر ده‌چێته‌ ژێر كۆنترۆڵی گه‌شه‌ی كرداره‌ هزریه‌ جیاوازه‌كانی كه‌ده‌ستپێده‌كات به‌ئاستی هه‌ستی جوڵه‌یی ( الحس الحركی ) وه‌كۆتایی دێت به‌ژیری گشتی كه‌پشتده‌به‌ستێت به‌ كۆئه‌ندامی ده‌مار , ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای :

1.       زیادكردنی توانای به‌بیرهێنانه‌وه‌‌و ده‌رخكردن ‌و سه‌رنجدان و خه‌یاڵكردن و بیركردنه‌وه‌و هیدی له‌كرداره‌ هزریه‌ به‌رزه‌كان( العلیات العقلیه‌ العلیا ) .

2.       گه‌شه‌ی وه‌زیفه‌كانی ئه‌ركه‌كانی هزر وه‌ك ژیری گشتی و تواناهزریه‌ جۆراوجۆره‌كان, مه‌به‌ستیشمان له‌مه‌ توانا عه‌قڵیه‌كان , زمان, درك كردن و توانا وه‌رگیراوه‌كانی كه‌پشتده‌به‌ستێت به‌فێركردن و ڕاهێنان وه‌ك بیركردنه‌وه‌, چه‌شتن ( التذوق ) , وه‌داهێنان لای منداڵ .

3.       فراونكردنی خه‌یاڵ و تێڕامان ,له‌به‌رئه‌وه‌ی چیرۆك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سۆز ده‌كات له‌ڕێگه‌ی وێنه‌داهێنراوه‌كانو وێنه‌ ڕه‌وشتییه‌كان به‌مه‌ لای منداڵ ئاسانه‌ بژی له‌ناوكه‌شێكی خه‌یاڵاوی چیرۆكه‌كه‌و هه‌ندێك منداڵ جیاوازن له‌وانی دی به‌توانی به‌رز له‌هێنانه‌ پێش چاوی ( تصور )  ,ئه‌گه‌ر داوا له‌منداڵ بكه‌یت وێنه‌یه‌كی ئه‌و چیرۆكه‌ بكه‌ن كه‌ گوێبیستی بوون ده‌بینیت ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كه‌ له‌سنووری تصوری نووسه‌ره‌كه‌ ده‌رده‌چێت .



•        گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی :چیرۆك بۆچوونی كۆمه‌ڵایه‌تی تێدایه‌, ئه‌م ده‌قانه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌وروژاندنی شته‌باشه‌كان له‌ده‌روونی منداڵدا, و نه‌خشێنه‌ری ڕه‌وشتی جوانه‌و پاڵنه‌ره‌ بۆ منداڵه‌كه‌ بۆ خۆشه‌ویستی چاكه‌.چیرۆك له‌رێگای ووشه‌كانیه‌وه‌ پێكدێت له‌ئامانجی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و به‌دیارخستنی به‌ها باشه‌كان بۆ منداڵ و هه‌ستكردنی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خێزانه‌كه‌ی ( اڵانتما‌و ) ,هه‌روه‌ها چیرۆك گه‌شه‌ به‌سیفه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ باشه‌كان ده‌دات وه‌ك ڕاهێنانی له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌روروبه‌ر, خۆشه‌ویستی , ڕێز , جوانی هه‌ڵسوكه‌وت, وه‌رگرتنی لێهاتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كرداری په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی دی .

•        گه‌شه‌ی ده‌روونی : چیرۆك رۆڵێكی گاریگه‌ر و پۆزه‌تیڤی هه‌یه‌ له‌گه‌شه‌ی هه‌ڵچوونه‌كانی منداڵ , كۆنترۆڵكردنی هه‌ڵچوونه‌ ناخۆشه‌ جیاوازه‌كان له‌ڕێگای گوێگرتن و پرسوڕاپێكردن , وه‌رگرتنی هه‌ڵچوونه‌ په‌سه‌نده‌كان وه‌ك خۆشی و به‌شداری ویژادنی و ڕاده‌ی نائارامی ودڵه‌ڕاوكێ‌ سووك ده‌كات. هه‌روه‌ها  چیرۆك له‌چاره‌سه‌ری پزیشكی وده‌روونی منداڵ به‌كاردێت وه‌ئێستا لقێك له‌لقه‌كانی چاره‌سه‌ری ده‌روونی وڕه‌فتار چیرۆك به‌كاردێنن وه‌ك ئامرازێكی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و تێكچوونه‌كان ( اڵاچگرابات ) و ترسه‌ نه‌خۆشیه‌كان .. هتد .

له‌گرنگترین ئامانجه‌كان له‌پێدانی چیرۆك به‌منداڵ ده‌ربڕینه‌ له‌خۆی و پێدانی بوار به‌ منداڵه‌كه‌ و گه‌شه‌ به‌توانای منداڵه‌كه‌ بدرێت له‌تێگه‌یشتن و درككردنی مانای چیرۆك, وه‌بره‌ودان به‌توانای ڕه‌خنه‌گرتن و پێكهێنانی بۆچوونی پۆزه‌تیڤ به‌رامبه‌ر به‌خودی خۆی و كه‌سانی دی .



له‌پێویستیه‌كانی منداڵ كه‌چیرۆك گه‌شه‌ی پێده‌دات :

1.       پێویستی ئاراسته‌كردن  هاوكاری له‌پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ ،ئه‌مه‌ش به‌یارمه‌تیدانی له‌زانینی بنه‌ماو به‌هاكانی كه‌كۆمه‌ڵگای پێجیاده‌كرێته‌وه‌, ته‌ركیز بخرێته‌سه‌ر جۆره‌كانی ڕه‌فتاری په‌سه‌ندكراو كه‌ده‌گونجێت له‌ناو كۆمه‌ڵگای ده‌وروبه‌ری منداڵ .

2.       یارمه‌تیدانی منداڵ له‌زانینی بوونی خۆشه‌ویستی له‌نێو هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا جا ئه‌وكه‌سانه‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی یاخود هاوڕٍێكانی بێت یاخود هه‌ر زینده‌وه‌رێك بێت .

3.       پێویستی سه‌ركه‌وتن /  به‌مه‌به‌ستی تێركردنی پێویستی سه‌ركه‌وتن ده‌توانرێت چیرۆك پێكبێت له‌چه‌ند هه‌ڵوێستێك كه‌باس له‌سه‌ركه‌وتنی منداڵ ده‌كات له‌ئه‌نجامدانی ئه‌وكارانه‌ی كه‌ پێی ده‌سپێردرێت یاخود ئه‌وانه‌ی كه‌ پێی هه‌ڵده‌ستێت وه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌قوتابخانه‌و ده‌رچوون له‌تاقیكردنه‌وه‌كان .

4.       پێویستی به‌سه‌ربه‌خۆیی/ ئه‌مه‌ش به‌پێشكه‌شكردنی چه‌ند هه‌ڵوێستێك هانی منداڵ بدات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و پشت به‌ستن به‌خۆی له‌ئه‌نجامدانی كاره‌ هه‌مه‌جۆره‌كان .

5.       پێویستی بۆ به‌رزڕاگرتنی كۆمه‌ڵایه‌تی / ئه‌نجامده‌ده‌رێت به‌پێشكه‌شكردنی هه‌ڵوێستی تایبه‌ت به‌ڕێزی كه‌سانی دی بۆ منداڵ و سه‌رسوڕمانیان له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان .



چۆن چیرۆكی گونجاو هه‌ڵده‌بژێریت ؟

دایكان‌وباوكان‌وپه‌روره‌دكاران پێویسته‌ له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی چیرۆك كاتێك چیرۆك بۆ منداڵ ده‌بێت ڕه‌چاوی هه‌ندێك خاڵی گرنگ بكه‌ن له‌وانه‌ :

•        چیرۆكه‌كه‌ ساده‌ بێت .

•        چیرۆك مانای به‌ئامانج بگه‌یه‌نێت .

•        بگونجێت له‌گه‌ڵ ئاستی ڕۆشنبیری منداڵ .

•        بگونجێت له‌گه‌ڵ ڕاستی ( واقعی ) منداڵ و شاره‌زاییه‌كانی .

•        وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ڕوون و خۆشی تێدابێت .

•        بگونجێت له‌گه‌ڵ سروشتی منداڵه‌كه‌و ئاره‌زووه‌كانی .

•        دووباره‌كردنه‌وه‌ی تێدابێت .

•        له‌ژیانی منداڵه‌كه‌ نزیك بێت .

•        سانا بێت بۆئه‌وه‌ی منداڵ زوو ده‌رخی بكات .

•        ناو ناونیشانه‌كه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی .

•        هه‌ستی منداڵ جۆش بدات به‌چالاكی و زینده‌گی .

•        بگونجێت له‌گه‌ڵ كه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی باو .

•        بگونجێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و هزری منداڵه‌كه‌ .

•        ڕه‌چاوی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و زمان و ویژدانی منداڵه‌كه‌ بكات .

•        ڕه‌چاوی ئاره‌زوی منداڵ و گرنگییه‌كانی و خۆشه‌ویستی بۆ جووڵه‌و لاسایی كردنه‌وه‌ی بكات .

•        چڕكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان له‌یه‌ك چیرۆكدا


مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-15 14:17:14

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

Re: ڕۆڵی چیرۆك له‌گه‌شه‌كردنی منداڵدا

dast xosh bet giana

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net