❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فشاره‌ ده‌روونییه‌کان له‌ دایه‌نگه‌ و قوتابخانه‌دا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-15 06:03:56

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

فشاره‌ ده‌روونییه‌کان له‌ دایه‌نگه‌ و قوتابخانه‌دا

فشاره‌ ده‌روونییه‌کان له‌ دایه‌نگه‌ و قوتابخانه‌دا



نووسینی : مه‌نال ئه‌لقازی

وه‌رگێڕانی : ئاشتی ئه‌حمه‌د




ئێمه‌ هه‌موو چرکه‌یه‌ک ده‌که‌وینه‌ ژێر فشاری ده‌روونییه‌وه‌ ، ئه‌گه‌رچی مه‌رج نییه‌ مه‌ترسیدار بێت ، له‌زۆربه‌ی کاتدا ئه‌و فشاره‌ به‌مانای کارلێک و مامه‌ڵه ‌کردنمان دێت له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کانی ژیان و پاڵمان پێوه‌ ده‌نێت په‌ره‌ به‌ تواناکانمان بده‌ین و زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنین ، له‌م حاڵه‌ته‌دا فشاره‌کان زیانیان نییه‌ ، به‌ڵام هه‌ندێ جاریش فشاره‌کان له‌توانای ئێمه‌ زیاترن و به‌رگه‌یان ناگرین ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بنه‌ بارێکی گران و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر بیر و هه‌ست و ڕه‌فتاره‌کانمان جێده‌هێڵن و ده‌بنه‌ دێوه‌زمه‌ بۆ ته‌ندروستی و کاتمان .

منداڵانیش له‌م فشارانه‌ به‌دوور بین ، چ فشاره‌ زیان به‌خشه‌کان یان سوود به‌خشه‌کان ، بۆ نموونه‌ تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌بنه‌ هۆکارێکی فشار له‌سه‌ر منداڵ تاکو هه‌وڵ بدات و که‌مته‌رخه‌می نه‌کات ، له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێته‌ هۆکاری ترسێکی زۆر له‌که‌وتن و ده‌رنه‌چوون که‌ئه‌مه‌ش فشارێکی ده‌روونی سه‌ربار دروست ده‌کات و وا ده‌کات منداڵ ڕقی له‌خوێندن بێت یان به‌رده‌وام نه‌بێت . بابزانین منداڵ له‌ چ قۆناغێکی ته‌مه‌ندا دووچاری فشاره‌کان ده‌بێته‌وه‌ . له‌ڕاستیدا ئێمه‌ به‌ر له‌دایک بوونمان دووچاری فشاره‌کان ده‌بینه‌وه‌ چونکه‌ له‌کاتی سکپڕیدا که‌ تووشی هه‌ڵچوون ده‌بێت هۆرمۆنه‌کانی هه‌ڵچوون ده‌رده‌دات وه‌ک ئیبنفرین و نورابنفرین و کورتیزۆل که‌ له‌وێڵاشه‌وه‌ ده‌گاته‌ کۆرپه‌له‌ و دووچاری په‌شێوی ده‌کات . له‌کاتی ساواییدا مێشک گه‌شه‌ ده‌کات و حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی منداڵێکی گه‌وره‌ مێشکی کارده‌کات ، له‌به‌رئه‌وه‌ دڵنیایی منداڵ له‌م کاته‌دا زۆر گرنگه‌ و ده‌ردانی کۆرتیزۆل که‌مده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆماوه‌یه‌کی درێژ کارده‌کاته‌ سه‌ر ناوچه‌ی تایبه‌ت به‌یاده‌وه‌ری و سه‌رنجدان و فێربوون له‌ مێشکدا ، منداڵ له‌ دۆخێکی نائارامدا له‌کاتی ساواییدا دووچاری فشاره‌ ده‌روونییه‌کان ده‌بێته‌وه‌ یاخود به‌پشت گوێ خستنی پێداویستییه‌ بایۆلۆژی و سایکۆلۆژییه‌کانی .

لێره‌دا ده‌بینین دایه‌نگا له‌کاتی ساواییدا و هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ له‌قۆناغه‌کانی دواتردا دوو شوێنی کاریگه‌رن له‌ژیانی منداڵدا . بائێستا بزانین تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌م دوو شوێنه‌ فشاره‌ ده‌روونییه‌کانی سه‌ر منداڵ زیاد ده‌که‌ن و چۆنیش چاره‌سه‌ری بکه‌ین .

● بازنه‌ ده‌روونییه‌کان :

دانانی منداڵ له‌دایه‌نگا له‌یه‌که‌مینی ساڵه‌کانی ته‌مه‌نیدا ڕه‌نگه‌ باش نه‌بێت ، چونکه‌ له‌و قۆناغه‌دا منداڵ دووچاری که‌مته‌رخه‌می و خراپی مامه‌ڵه‌کردن ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش هۆکارێکه‌ بۆ فشاری ده‌روونی که‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر بازنه‌ ده‌روونییه‌کان جێده‌هێڵێت و له‌کاتی گه‌وره‌بووندا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌کاته‌وه‌ وه‌ک نیگه‌رانی و خه‌مۆکێ و زوو هه‌ڵچوون ، مه‌به‌ست له‌که‌مته‌رخه‌می لێره‌دا ته‌نها له‌ڕووی پێداویستییه‌ بایۆلۆژییه‌کانه‌وه‌ نییه‌ ، به‌ڵکو که‌مته‌رخه‌می له‌ سۆز و لایه‌نه‌ مه‌عریفییه‌که‌دا ، چونکه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵ پێویستی به‌ سۆز و هه‌ستی دڵنیایی هه‌یه‌ و بوارێکی ده‌وێت که‌ تیایدا تواناکانی په‌ره‌ پێبدات .

له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت دایکان و باوکان دایه‌نگه‌یه‌کی گونجاو که‌هه‌موو مه‌رجه‌کانی پاراستنی منداڵه‌که‌ی له‌خۆ بگرێت بۆ منداڵه‌کانیان هه‌ڵبژێرن وه‌ک : داده‌ی پسپۆر و گونجاو له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ به‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ ، هه‌ر گونجانی داده‌ش پاڵ به‌ منداڵه‌وه‌ ده‌نێت ئاره‌زووی چوون بۆ دایه‌نگا بکات .

بوونی دایه‌نگای گونجاو بواری دایکیش ده‌دات به‌بێ گرفت کاری خۆی به‌ڕێوه‌ببات ، وه‌ک چه‌ندین توێژینه‌وه‌ ده‌ریانخستووه‌ په‌یوه‌ندی نێوان وابه‌سته‌بوونی منداڵ و دایک به‌پێی کاتژمێره‌کانی پێکه‌وه‌ ژیانیان نییه‌ به‌ڵکو به‌هۆی هه‌سته‌کانی دیکه‌ بۆ چه‌ندین ئاماژه‌ی جیاوازی منداڵه‌که‌ی و توانای وه‌رگرتن و تێگه‌یشتنی دایک له‌ منداڵه‌که‌ی و مامه‌ڵه‌کردنیان پێکه‌وه‌ .

● قوتابخانه‌ :

قوتابخانه‌ شوێنێکی گرنگی دیکه‌یه‌ له‌ژیانی منداڵدا ، هه‌ر له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ منداڵ فێر ده‌بێت و په‌ره‌ به‌تواناکانی ئه‌دات و پاشه‌ڕۆژی دیاری ده‌کات . بابزانین قوتابخانه‌ چۆن ده‌بێته‌ هۆکاری فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر منداڵ :

له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدا چه‌ندین هۆکاری دروست کردنی فشاره‌کان هه‌ن ، وه‌ک :

- سواربوونی پاس بۆ قوتابخانه‌ بۆ یه‌که‌م جار .

- خراپ بوونی ئاستی خوێندنی .

- ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گاڵته‌جاڕی هاوڕێکانی یان مامۆستاکانی .

- که‌ مامۆستا خه‌ریکی وانه‌ وتنه‌وه‌یه‌ ، ئه‌و ئاره‌زووی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌کات .

- نه‌بوونی توانای هاوڕێ به‌ستن .

- سزادان .

- تاقیکردنه‌وه‌کان .



به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ژینگه‌ی قوتابخانه‌ به‌شوێنی فشاری ده‌روونی داده‌نرێت ، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی ئارامی دوور له‌ توندوتیژی نه‌بێت . وانه‌کان له‌لایه‌ک و پرۆسه‌ی فێرکاری له‌لایه‌کی دیکه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ منداڵ به‌ڕێگه‌یه‌کی جیاواز فێرده‌بێت ده‌بێت مامۆستایان ئه‌م ڕاستییه‌ بزانن و کارێک بکه‌ن منداڵان بڕوایان به‌خۆیان هه‌بێت و هیچ نه‌زانینێکیان له‌لا نه‌که‌نه‌ مایه‌ی ته‌مه‌ڵی و گاڵته‌جاڕی ، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی ده‌بێت وابکرێت منداڵان ئاره‌زووی کاری به‌کۆمه‌ڵ بکه‌ن به‌شێوه‌یه‌کی ویستراو پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتن  ، به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری تاقیکردنه‌وه‌کانیش ده‌بێت پێشتر مامۆستا منداڵه‌کان له‌سه‌ر شێوازی تاقیکردنه‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ڕابهێرێن .

● نیشانه‌کان :

گرنگه‌ ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵاندا ده‌که‌ن بزانن ئه‌و منداڵانه‌ی دووچاری فشاری ده‌روونی هاتوون چۆن و چی بکه‌ن تا یاریده‌یان بده‌ن نیشانه‌کانی دووچاربوونی منداڵ به‌فشاره‌ ده‌روونییه‌کان بناسنه‌وه‌ ، وه‌ک :

- مه‌زاژی بوونی قسه‌ و هه‌ڵسوکه‌وتی منداڵ .

- به‌ئاسانی توانای سه‌رنجدان و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی که‌مده‌بێته‌وه‌ .

- گۆشه‌گیربوون .

- سه‌رئێشه‌ و سک ئێشه‌ .

- گۆڕانی سیستمی خه‌وتنی .

- گۆڕانی سیستمی نان خواردنی .

- به‌بێ ویستی خۆی میز به‌خۆیدا ده‌کات .

- مژینی په‌نجه‌ و نینۆک کرۆشتن و قژ ئاڵۆزکان .

- درۆکردن .

- ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ .



له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا چه‌ند جۆره‌ فشارێکی له‌م شێوه‌یه‌ ده‌گۆڕێن بۆ فشاره‌کانی دیکه‌ ، له‌قۆناغی هه‌رزه‌ییدا هه‌وڵی سه‌لماندنی خودی خۆی ده‌دات ، ڕووکه‌ش و سه‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندنی ده‌بنه‌ گرنگترین بابه‌ت له‌ ژیانیدا و به‌رامبه‌ر داهاتووی خۆی و حه‌زه‌کانی نیگه‌ران ده‌بێت .

فشاره‌ ده‌روونییه‌کان کۆتاییان نایه‌ت به‌ڵکو له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بووندا فشاری دیکه‌ش دروست ده‌بن ، له‌زانکۆ ، شوێنی کار و … تد ، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ گیانی کۆشش له‌منداڵاندا بڕوێنین تاوه‌کو توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فشاره‌کانی هه‌بێت و هاوسه‌نگی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ڕابگرێت ، وه‌ک :

- هاوسه‌نگی به‌رنامه‌ی خۆراکی ته‌ندروست .

- دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌زۆر خواردنه‌وه‌ی کۆلا و قاوه‌ و شیرینی ، هه‌روه‌ها فێرکردنی به‌ له‌سه‌رخۆ نان خواردن .

- ڕاهێنانی له‌سه‌ر وه‌رزش کردنی ڕێک و پێک .

- حه‌وانه‌وه‌ی له‌خه‌وتن و ڕێزگرتنی له‌ڕۆژانی پشووی .

- یاری کردن و ده‌رخستنی ئاره‌زوووه‌کانی .

- هه‌ناسه‌دانی قوڵ که‌ واده‌کات منداڵ به‌سه‌ر هه‌ڵچوونه‌کانیدا زاڵ بێت .

- فێرکردنی به‌ ڕێگاکانی خۆ خاوکردنه‌وه‌ .

- گوێگرتن له‌ مامۆستا که‌ هێمنی ده‌کاته‌وه‌ و یاریده‌ی ده‌ردانی هۆرمۆنی ئیندرۆفینه‌کانی ده‌دات که‌ بۆ ئارامی ناخی به‌سووده‌ .

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net