.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














مه‌وله‌وی شاعیر
شاعیری لووتكه و هه‌ڵكه‌وتوو سه‌یید عه‌بدولڕه‌حیم كوڕی مه‌لا سه‌عید ناسراو به مه‌وله‌وی، ساڵی 1806 له گوندی (سه‌رشاته)ی ده‌ڤه‌ری تاوه‌گۆزی (سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه) هاتۆته دونیاوه ، مه‌وله‌وی هه‌ر به منداڵی له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی‌دا قورئانی پیرۆزی خوێندووه و خه‌تمی كردووه. ئه‌وجا له پێناوی خوێندن و زانست‌دا به فه‌قێیه‌تی به شاره‌كانی پاوه‌و مه‌ریوان و سنه و بانه و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌دا گه‌ڕاوه. دواتر له سلێمانی له‌سه‌ر ده‌ستی زانا (مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی نوتشه‌یی) موفتیی سلێمانی و مامۆستای مزگه‌وتی مه‌ڵكه‌ندی، ئیجازه‌ی عیلمیی وه‌رگرتووه. پاش ته‌واوكردنی خوێندن گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی تاوگۆزی و له‌وێ له گوندی (چروستانه) بووه‌ته مامۆستا و له‌گه‌ڵ عه‌نبه‌ر خاتووندا كه(به ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانییه) بوونه‌ته هاوسه‌ر. مه‌وله‌وی به خولیای ڕێبازی سۆفیگه‌ری ده‌چێته ته‌وێڵه و به خزمه‌تی شێخ عوسمانی سیراجه‌دینی گه‌وره- ده‌گات و له ته‌سه‌وفدا قووڵ ده‌بێته‌وه و ده‌بێته یه‌كێك له هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی. پاشان ده‌چێته شه‌مێران و دواتریش بۆ گونده‌كه‌ی خۆی (سه‌رشاته) ده‌گه‌ڕێته‌وه و ساڵی 1882 به ڕووداوێكی دڵته‌زێن كۆچی دوایی كردووه. ئه‌و به‌رهه‌مه شیعرییه مه‌زنانه‌ی مه‌وله‌وی كه ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ده‌ستدان ئه‌مانه‌ن: دیوانه شیعره هه‌ره به نرخه‌كه‌ی به شێوه‌زاری هه‌ورامی، الفهزیله به زمانی عه‌ره‌بی، (عه‌قیده‌ی مه‌رزیه) به شێوه‌زاری سۆرانی، فوائح به فارسی , له‌ڕاستیدا مه‌وله‌وی شاعیر و فه‌یله‌سوف و سۆفییه‌كی پایه‌بڵندی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌راوردی خه‌یاڵ و توانای شیعریی ئه‌م زاته له‌گه‌ڵ شاعیرانی غه‌یره كوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌شدا بكه‌ین، ده‌بینین هه‌موو قه‌ڵه‌م و زمانێك دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه هزری ڕووناكی ئه‌و له‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌یه، به‌تایبه‌ت له بواری وه‌سف و لاواندنه‌وه و ته‌سه‌وفدا.
راديؤ نةوا

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakant xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه