.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









شێوازه‌کانی په‌روه‌رده له‌ڕووی مامه‌ڵه‌کردنه‌وه
شنۆ عوسمان
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
تێروانینی دایك وباوك بۆمنداڵ
دایكانوباوكان ده‌توانن كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی دهرونیو فیكریوجهستهی، چونكه هه‌ر خێزانه یان هه‌ر دایكان‌و باوكانن به خشهری تواناكانن بیگومان خیزانه به‌ردی بناغه‌ی مادی ومه‌عنه‌وی منداڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا زۆرشت كارده‌كاته سهرپهروهردهی منداڵ بۆنمونه كاریگه‌ری ئه‌ندامانی خێزان ،خوشكوبرای گه‌وره، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و خوشكوبرایانه چه‌ند به‌هێزه ، ئایا خێزانه‌كه خێزانێكی گه‌وره‌یه یان بچوكه له‌رووی ئه‌ندامانیه‌وه ، ئه‌ی ته‌مه‌نی دایك‌وباوك چه‌نده یان لایه‌نی دهرونیوئابووریو رۆشنبری ئه‌و خێزانه چۆنه ؟ ئایا ئه‌و منداڵه منداڵی یه‌كه‌مه یان منداڵیدووهم یان سێیه‌م یان… یان منداڵی بچوكی خێزانه. یان ئایا ئه‌و خێزانه‌ی په‌روه‌رده‌ی كردووه په‌روه‌رده‌ی كراوه‌ی هه‌یه یان په‌روه‌رده‌ی داخراوه؟
((ئه‌ركی دایك و باوك به‌رامبه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ))
1.دابینكردنی پێویستی مادی وه‌ك: خواردن شتنوجلوبهرگ
2.دابینكردنی پێویستی مه‌عنه‌وی وه‌ك: خۆشه‌ویستی دواندنو په‌روه‌رده‌كردن .
دیارده‌ی درۆكردن له منداڵدا
درۆكردن یه‌كێكه له ئاكاره نه‌گونجاوه‌كان.منداڵ ئه‌نجامی ده‌دات،به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی منداڵ درۆی تیادا ده‌كات، گه‌ر له ته‌مه‌نی شه‌ش بۆ حه‌وت ساڵیدابوو نابێت به‌درۆ له‌قه‌ڵه‌می بده‌ین، كهتێكهڵه به دنیای خه‌یاڵ نابێت بۆی تێكهڵكرێت به‌درۆ له‌قه‌ڵم بدرێت بۆی ، منداڵان تاته‌مه‌نی شه‌ش بۆ حه‌وت ساڵی بۆی هه‌یه ئه‌و گفت‌و گۆیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاورێ خهیاڵیهكانیدا باسیان ده‌كات رووداوه‌كانیش به‌پێی مبالهغهی خۆیان ده‌گێرنه‌وه نابێت ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی مناڵ تێكه‌ڵ بكرێت له گه‌ڵ درۆ كه ئاكارێكی نارێكونهگونجاوه.
دیاره گه‌ر هۆكارێك نه‌بێت منداڵ ده‌ست ناكاته درۆكردن، ده‌بێت بزانین درۆكردن سروشتی نییه ، ده‌بیت ئه‌و فاكته‌ره‌ی كاریتێدهكات ده‌سكرده كه هۆكانیخێزانییه،یان كۆمه‌ڵایه‌تییه كه پاڵ به منداڵهوهدهنێت بۆ درۆكردن.
هۆكاره‌كانی درۆكردن
1.دیارده‌ی درۆكردن له ناوخێَزاندا یان به مۆدێل وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی درۆده‌كه‌ن.
2.كه‌می پیشاندانی خۆشه‌ویستی وسۆز.
3.كه‌می هۆگری له لایه‌ن خێزانه‌وه.
4.خۆ به‌بێنرخ زانیین.
5.نه‌بونی رێزلێنان له لایه‌ن خێزانه‌وه دیاریكردنی كه‌م .
6.ته‌قدیركردنی له سنور به‌ده‌رو دیاریكردنی بێ سنوور.
7.هه‌ڵوێستی سزادانی یبێسنور له‌لایه‌ن دایكوباوكهوه.
8.هه‌ڵوێستی بچووك پیشاندانوئاست نزمكردنه‌وه منداڵه‌كه له‌لایه‌ن دایكوباوكهوه.
9.ترسودڵه راوكێی مناڵ.
10.خه‌ست بونه‌وه‌ی خهیاڵاتو دروستكردنی چیرۆك.
11.بۆ پاراستنی خۆیان له لێدان.
12.بۆ خۆشی خستنه ناو دڵی كه‌سوكاره‌وه
13.ئه‌و خه‌یاڵانه‌ی له مێشكی منداڵدا ده‌مێنێته‌وه.
14.بۆ خۆده‌رخستن.
15.ئاره زوو بوون بۆ به ده‌ست هێنانی شتێك به بیانوی بۆده‌گرێت كه‌مه‌به‌ستی بێت وه‌ك داواكاری پاره یان خواردن یان هه‌رچیه‌كی دی.ٍ
گه‌ر منداڵ وا هه‌ست بكات كه خێزانه‌كه‌ی خۆشی ناوێت به پێی پێویست، یان هۆگری پیشان ناده‌ن بۆئه‌و، له‌م كاته‌دا بۆی هه‌یه ده‌ست بكات به درۆكردن . بۆنمونه له كاتێكدا قورگی نایه‌شێت بۆی هه‌یه بڵێت كه ئازاری قورگی هه‌یه وهیچی بۆ قوت نادرێت ! یان به درۆ خۆخستنه گریان، منداڵێك كهواههست ده‌كات خۆی بێنرخه، بۆئه‌وه‌ی هه‌ستی ئه‌وه‌بدات به چوارده‌وره‌كه‌ی كه به‌نرخه بۆی هه‌یه بڵێت كه خاوه‌نی شتێكه له كاتێكدا كه خاوه‌نی نییه یان بڵێت كه شتێكی كردووه له كاتێكدا كه نه‌یكردووه . بۆ نمونه له كاتێكدا كه مامۆستاكه‌ی پێی نه‌گوتووه ئافه‌رین ده‌ڵێت كه ئافه‌رینی وه‌رگرتوه له خوێندنگه، یان هیچ تهقدیرنهكردنی منداڵه كه كاتی ئه‌نجامدانی كاری راستیدا وتهقدیركردنی بێسنوریش ده‌بێته هۆی درۆكردنی. بۆبینینی ئه‌و ته‌قدیره‌ی كه هیچ كاتێك لهدایكو باوكی نه‌بینیوه یان بۆ زۆر زیادكردنی ته‌قدیره بێسنورهكه بۆی هه‌یه به درۆ بڵێت كه سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌ی به ده‌ست هێناوه یان ئه‌و كاره باشه‌ی هاورێكه‌ی كردوویه‌تی له خوێندنگه به كاری خۆیی بگێرێته‌وه بۆ دایكوباوكی . هه‌ڵوێستی سزادان، بهراوردپێكردنو له ئاست كه‌م كردنه‌وه‌ش ده‌بنه هۆی درۆكرن. گه‌ر هاتوومنداڵ به به‌رده‌وامی بهراوردكرا له‌گه‌ڵ برایه‌كی یان كه‌سێكی دی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بخاته شێوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه كه خێزان به‌باشی ده‌زانیت ده‌ست ده‌كات به درۆ كردن. منداڵیش كه له‌لایه‌ن خێزانه‌وه ئاستی نزم ده‌كرێته‌وه‌و سزا ده‌درێت بۆی هه‌یه به خێزانی بڵێت كارێكی كردووه له كاتێكدا كه نه‌یكردوه یان له‌كاتێكدا كه كردویه‌تی ، منداڵان بۆ خۆشاردنه‌وه له شتێك كه توشی دڵه راوكێیان ده‌كات هه‌م ده‌ست ده‌كه‌ن به درۆكرن . منداڵێكیش كه حه‌زی به چون بۆ خوێندنگه نیه بۆ نه‌چوونی بۆی هه‌یه بڵێ كه سكی ده‌یه‌شێت یان كه پاره‌ی دزراوهله خوێندنگه ، یان بۆیه هیچی نه‌خواردوه له خوێندنگه كه حه‌زی له خواردنه‌كانی ئهوێنهبووه ، واته درۆكانی منداڵ به‌و شێوازانه‌ی سه‌ره‌وه كه وه‌ك نموونه هێنامانه‌وه.
جۆره‌كانی درۆ
1.درۆكردن له پێناو ده‌ستكه‌وتنی هه‌ندێ شت و مه‌كی وه‌ك حهزكردنی بۆ كهلوپول.
2.درۆكردن له ئه‌نجامی تێكه‌ڵكردنی راستی‌و خه‌یاڵ.
3.درۆكردنی راگه‌یاندن له ئه‌نجامی كه‌موو كوری هه‌ستكردن به كه‌می.
4.درۆكردنی لاسای له ئه‌نجامی چاولێكرنی كه‌سانی ده‌وروبه‌ر.
5.درۆكردن بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی. بۆدوورخستنه‌وه‌ی تۆمه‌ت له خۆی هێنانی به‌سه‌ر كه‌سانی تردا .
چاره‌سه‌ره‌كانی درۆكردن
گه‌ر دایك‌و باوك په‌یوه‌ندیه‌كی رێك‌و پێك دروست بكه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵداو پیشاندانی هه‌ڵوێستی فشار خستنه سه‌ر پابه‌ندكردنی بێسنوری به یاساكانی نێو خێزان ده‌بێته هۆی نه‌ترسانی منداڵ له وتنی راستی به خێزانه‌كه‌ی خێزانه‌كان ده‌توانن منداڵه‌كانیان به دوور بگرن له درۆكردن به دوور وه‌ستان له هه‌ڵوێسته‌كانی فشار خستنه سه‌رمنداڵ ، سزادانی منداڵ له‌لایه‌ن دایكوباوكهوه له كاتێكدا كه درۆ ده‌كات هه‌ڵه‌ترین هه‌ڵوێسته ، ئه‌و خێزانه‌ی ئه‌مه ده‌كات زیاترپاڵبه منداڵه‌كه‌یه‌وه ده‌نێت بۆ درۆكردن. له بری ئه‌مه ده‌بێت خێزان به دوای هۆكانی درۆكردنی منداڵكهیدا بگهرێتو هه‌وڵ بدات بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هۆكارانه. له هه‌ندێك بار‌و دۆخدا ئه‌م گرفته زیادتر ده‌بێت، له‌م كاته‌دا ده‌بێت خێزان خۆنهدزێتهوه له چون بۆلای ده‌رونناسێك ویارمه‌تی لێوه‌رگرێت. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دیارده‌یه.
چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی درۆ
1.به‌شداری بكه له خهیاڵهكانیو وازی لێبهێنه تاباسی خه‌یاڵه‌كانی بكات
2.دووركه‌وه له لێدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی
3.خێزان ودایكوباوك له كاتی گفتوگۆ كردنیاندا ده‌بێت ئاگاداری راستێكانیبێت له به‌رده‌م منداڵه‌كه‌یاندا به تایبه‌تی له كاتی ته‌له‌فوون.
4.منداڵ فێر بكه گه‌ر ویستیٍ به‌راستی قسه‌بكات گه‌ر كه‌وته هه‌ڵوێسته‌وه درۆیان له گه‌ڵ كرد یه‌كسه‌ر درۆكه رهفزكات.
5.تا ته‌مه‌نی 6-7 ساڵ لێیی مه‌ترسه درۆبكات به‌ڵام دوای ئه‌م ساڵه ئاسای نیه پێویسته قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی له باره‌ی راستیه‌كانه‌وه جا له رێگای چیرۆك گێرانه‌وه بێت یان رونكردنه‌وه‌ی بههاكانهوهبێت، له رێگای دینه‌وه.
6.دورخستنه‌وه‌ی عزه‌تی نه‌فسی له درۆكردن‌و دابینكردنی كه‌سایه‌تی.
7.لێپرسراوێتی پێبده رۆژانه.
8.كوژاندنه‌وه‌ی هه‌سته نه‌گه‌تیڤیانه‌ی له‌سه‌رخۆی.
9.زانیاری‌و ئاگاداركردنه‌وه پێبده له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر له‌وه‌ی چۆنه‌و چۆننیه.
10.پێویستیت به هه‌ندێ یارمه‌تی مه‌یدانییه بۆ ئه‌م خاڵه وه‌ك خه‌ڵكانی مه‌هندس، مۆسیقا، دكتۆر، مامۆستا، هه‌یه بۆ دانانی به‌رنامه‌ی یاریكردن بۆ قۆناغی خه‌یاڵ وه‌ك به‌ده‌ست هێنانی به‌راستی.
دزین دیارده‌یه‌كی دی له منداڵاندا
ئاكاری ههڵگرتنو وه‌رگرتنی كه‌لوپه‌له‌كان به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی له قۆناغی پێش خوێندنگه به‌تایبه‌تیش 3-6 ساڵی دزی نییه كه بهئاكارێكی هه‌ڵه‌و نه‌گونجاو له قه‌ڵه‌م ده‌درێت . منداڵان له قۆناغی 3-6 ساڵیدا هیچ گرفتێك نابینن له بردنی كهلو په‌له‌كانی ماڵێك یان دایهنگایهك كه ده‌چن بۆی هۆكاری ئه‌م ره‌فتاره‌ی منداڵ بێله هه‌وڵدانی بۆ به ده‌ست هێنانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌سه‌ندی ده‌كات هیچی ترنییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا هه‌ستی خاوه‌ندارێتی تێیدا په‌ره‌ی نه‌سه‌ندووه بۆمنداڵ قورسه كه تێبگات بردنی بابه‌تێك به بێ داواكردنی مۆڵه‌ت له خاوه‌نه‌كه‌ی به‌دره‌فتارییه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئاكاری دزی وه‌ك یه‌كێك له ئاكاره هه‌ڵه‌و نه‌گونجاوه‌كان له قه‌ڵه‌م بده‌ین چاوه‌رێی قۆناغی خوێندنگه‌ی منداڵ بكه‌ین.
هۆكاره‌كانی دزی له منداڵدا له قۆناغی خوێندنگه‌دا ئه‌مانه‌ن
1.هه‌ڵوێسته هه‌ڵه‌كانی دایك‌وباوك
2.پابه‌ندكردنی بێ سنوری منداڵ به چه‌ند بنه‌مایه‌كه‌وه.
3.به‌راوردكردنی منداڵ له‌گه‌ڵ منداڵانی دی
4.ره‌زیلی زۆری خێزان
5.سزای مادی مناڵ بدرێت.
6.ته‌رخان نه‌كردنی پێداویستیه‌كانی مناڵ
7.پیشاندانی هاندان به‌رامبه‌ر دزیهكانی پێشوی
هه‌روه‌ك له سه‌ردێرێكدا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڵوێسته هه‌ڵه‌كانی دایك‌وباوك وه‌ك پابه‌ندكردنی منداڵ به چه‌ند بنه‌مایه‌كی ( راست یان هه‌ڵه)ه به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ برایه‌كی منداڵی دراوسێیه‌ك هاورێهك یان خزمه‌تێك یان سزادانی منداڵ به ئاماده‌نه‌كردنی پێداویستیه مادییه‌كان نه‌توانین دامركاندنه‌وه‌ی پێداویستیه جهسهدێكانهوه له‌لایه‌ن منداڵ خۆیه‌وه له به‌ر بێ پاره‌ی له‌و كاته‌دا و ره‌زیلی زۆری دایكوباوكو به‌كارهێنانی پاره وه‌ك هه‌ره‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر منداڵ ده‌بنه هۆی دروست بوون‌و پاڵپشتی كردنی دزی له منداڵدا .
3.هه‌ست كردنی منداڵ به بینرخی خۆی‌و كه‌م بوونی باوه‌ربه‌خۆبوونی هه‌ستكردنی منداڵ به بێنرخی خۆی ده‌بێته پاڵپشتی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته.ئه‌و منداڵه‌ی خۆی به‌كه‌م ده‌بینێت هه‌وڵده‌دات نرخ بۆ خۆی په‌یدا بكات به به ده‌ستهێنانی ئه‌و كهلو په‌لانه‌ی كه به‌نرخیان ده‌زانیین له رێگه‌ی دزییه‌وه. ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌م جۆرانه له هه‌ستی متمانه به خۆنهكردنیان تێدا هه‌یه ئه‌م هه‌سته‌یان زیاتر ده‌بێت به هۆی چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی هه‌ڵه‌ی دایك‌وباوك وه‌ك پارێزگاری كردنی بێسنووری منداڵ‌و هه‌میشه هه‌وڵدانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی منداڵ . به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و منداڵه‌ی كه هه‌ست ده‌كات كه كه‌س متمانه‌ی پێ ناكات ئیدی خۆش متمانه‌و وباوه‌ری به خۆی نامێنێت.
4.ئیره‌یی بردن‌و هه‌ستی ركه‌به‌ری: ئه‌و منداڵانه‌ی به خیلی به برایه‌كیان یان به منداڵێكی دی ده‌به‌ن بۆدامركاندنهوهی ئه‌م هه‌ستی ركهبهرایهتییه روو ده‌كه‌نه (دزی) دزینی شتومه‌كه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ركابهرایهتیان ده‌كه‌ن به‌خیلیان پێده‌به‌ن به مانای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت لای منداڵه‌كه.
5.نه‌بونی خۆشهویستیوهۆگری:هه‌روه‌ك منداڵ پێویستی به به پێداویستیه مادێكان هه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌رخان نه‌كرا ئه‌م پێداویستیه مه‌عنه‌ویه ده‌بێته هۆكاری ئاكاری هه‌ڵه‌ی (دزی) ئه‌و منداڵه‌ی كه وابیرده‌كاته‌وه به پێی پێویست خۆشیان ناوێت، وابه‌سته‌ی دایكی‌و باوكی به‌كه‌م ده‌زانێت بۆیه هه‌وڵ ده‌دات به دزینی ئه‌و شتومه‌كانه‌ی كه‌هی خه‌لكانی ترن، تا ئه‌و بۆشاییهیههیهتی له خۆشهویستیوهۆگری پریبكاتهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه دزی زیاتر له منداڵانی بێكهسومنداڵانی كۆڵان‌و ئه‌وانه‌ی كه له لایه‌ن خێزانه‌كه‌یانه‌وه وازیان لێهێنراوه ده‌بینرێت.
6.پێشنیاریشمان بۆ ئه‌و دایك‌و باوكانهههیه كه واهه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌م ئاكاره له منداڵه‌كه‌یاندا هه‌یه هه‌وڵبده‌ن رێیلێبگرنو بنه‌بری بكه‌ن له‌دووباره بونه‌وه‌ی له داهاتوودا له شێوه‌یه‌كی تردا، بێ وه‌ستان سه‌ردانی پسپۆرێكه له بواره‌كه‌دا. ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌روونناسێكی پسپۆر‌دا سه‌ره‌تا بزانێت كه هۆكاری ئه‌م گرفته‌ی كامه‌یه له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه، بێوه‌ستان ئه‌و هۆكاره‌ش نه‌هێڵت . له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی هۆكاره‌كانی گرفته‌كه، له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌و بێ وه‌ستان ئه‌و هۆكاره نه‌هێڵرێت له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی هۆكاره‌كانی گرفته‌كه، هه‌ڵسوكه‌وته په‌سه‌ند نه‌كراوه‌كه زۆر به‌په‌له نامێنێت‌و به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌م ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌م ریكه ده‌گرێت له درووستبوونی گرفتی نوێی تر ده‌بێت پسپۆرهكهشی كهدایكوباوكهكه، سه‌ردانی ده‌كه‌ن، زانیاریان بداتێ له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتیان بۆچونیان، بۆ بابه‌ته‌كه، ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ده‌بێت دایك‌و باوك ره‌چاوی بكه‌ن له دروست بوونی(( ئاكاری دزی)) له منداڵدا به كورتی ئه‌مانه لای خواره‌وه‌ن.
1 . پێویسته دوور بوه‌ستن له هه‌ڵوێستی دادگای كردن‌و تاوانباركردن.
2.نابێت هه‌ڵوێستی نزمكردنه‌وه‌ی ئاوستی منداڵ پشانبدرێت.
3. ده‌بێت به منداڵه‌كه بوترێت كه به‌و ره‌فتاره‌ی متمانه‌ی ئه‌وانی له‌ده‌ست داوه، ده‌بێت منداڵه‌كه بكرێته‌وه به‌رووی ئه‌و بابه‌ته‌دا بزانێت كه‌چی كردووه.
4. دوور كه‌وه له‌هه‌ڵوێستی هه‌ره‌شه‌كردنی هه‌ڵوێستی سزادان و قه‌ده‌غه‌كردن .
5. پیشاندانوپهندو هه‌ڵسوكه‌وتێك كه‌ئه‌و پێی خۆشنییه.
6. هه‌ره‌شه‌كردن به به‌كارهێنانی تورهیوتوندوتیژی،له‌كاتی به‌رده‌وام بووندا.
مالبةرى دةروونناسى
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hanw (2009-04-18 06:29:48)

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
