.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئافره‌تێكی به‌ریتانیایی له وه‌سێتنامه‌كه‌یدا نزیكه‌ی 150 هه‌زار دۆلار له موڵك و سامانه‌كه‌ی به‌خشیوه‌ته سه‌گه‌كه‌ی.
كه‌ناڵی (BBC) به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، مامۆستایه‌كی خانه‌نشینكراوی به‌ریتانی به ناوی (وێن فرانلاند)، كه پێشتر عمده و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری (هیندبێرن)ی به‌ریتانیایی بووه، ساڵی 2005 وه‌سیه‌تی كردووه كه برِی 140 هه‌زار دۆلار له موڵك و سامانه‌كه‌ی وه‌ك میراتی ببه‌خشرێته سه‌گه‌كه‌ی، كه ناوی (نیل)ـه‌و له جۆری (تیرییه).
سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌واڵ نووسیویه‌تی: ئه‌و سه‌گه ته‌مه‌نی 4 ساڵانه، پاره‌كه‌شی بۆ خواردن و خۆشگوزه‌رانی له لایه‌ن ئه‌و ئافره‌ته‌وه ته‌رخان كراوه.
هه‌وره‌ها كه‌ناڵی (BBC) ئاماژه‌یداوه، هه‌ر به‌پێی وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی (فرانلاند)، برِی 28 هه‌زار دۆلار پێشكه‌ش به یاریده‌ده‌ر و شوفێره‌كه‌ی (جاین كارمۆدی) بكرێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی (جاین) له دوای خۆی ئه‌ركی چاودێری و به‌خێوكردنی سه‌گه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌سێكی نزیك له فرانلاند به ناوی (جێفری هانسۆن) 82 ساڵ وتویه‌تی: پێش ئه‌وه‌ی فرانلاند بمرێت، كه وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی پیشاندام و خوێندمه‌وه، به راستی برِیاری چاوه‌رِوان نه‌كراوم بینی، به‌ڵام وێن برِوای وابوو كه ده‌بێت ئه‌و برِه پارانه وا دابه‌ش بكرێت، چونكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شووی نه‌كردبوو منداڵیشی نه‌بوو.
جێی ئاماژه‌یه، پێش جه‌ژنی له دایك بوون و هاتنی سه‌ری ساڵی 2009 فرانلاند له ته‌مه‌نی 63 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوای كردووه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه