❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كفته به برنج بؤ خوشكانى ئازيز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-23 15:05:21

&asmar&
خونچەی نوێ
شوێن: ده ربه نديخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-18
دواترین سه‌ردان: 2010-07-19
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPMSIE7

كفته به برنج بؤ خوشكانى ئازيز

كه‌ره‌سه‌كانی:

سه‌ره‌تا: ئه‌م قیاسه‌ بۆ 12 كفته‌یه‌:

3 په‌رداخ برنج, گۆشت, قیمه‌, كه‌ره‌ووز, به‌هاراتی ڕه‌ش, نۆكی ساخ یان له‌تكه‌نۆك, زه‌رده‌چه‌وه‌ یان دۆشاو, كشمیش و بایام به‌پێی حه‌ز.

ئاماده‌كردنی:

سه‌ره‌تا 3 په‌رداخ برنج بخه‌ ناو ئاوه‌وه‌ تا ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 سه‌عات, پاشان به‌ سوزگیه‌ك بی پاڵێوه‌ تا جوان ئاوه‌كه‌ی لێ ببێته‌وه‌,

پاشان به‌ش به‌ش له‌ عه‌ساره‌ (مه‌كینه‌یی زه‌ڵاته‌)ی بده‌ تا ووورد ده‌بێت, كه‌وچكێكی چێشت خوێی پێوه‌كه‌,

پاشان ڕوبعی كیلۆیه‌ك یان زیاتر به‌پێی ئاره‌زوو گۆشتی حه‌یوان بهێنه‌ جوان هه‌موو چه‌وریه‌ك یان پێستێك كه‌ پێوه‌یه‌تی لێی بكه‌ره‌وه‌ واته‌ (با ته‌نها گۆشته‌كه‌ بمێنێته‌وه‌)  ئینجا به‌ چه‌قۆ كه‌مێك ووردی بكه‌و به‌ ده‌ست تێكه‌ڵ به‌ برنجه‌كه‌ی بكه‌, وه‌ جارێكی تر به‌ش به‌ش له‌ عه‌ساره‌ی بده‌ تا جوان وورد ئه‌بن و وه‌ك هه‌ویری لێ دێت.

پاشان قیمه‌ بۆ ناو كفته‌كه‌ ئاماده‌ بكه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

تاوه‌یه‌ك بێنه‌و كه‌مێك ڕۆنی تێدا بقرچێنه‌، پیازێك زیاتر یان كه‌متر به‌پێی ئاره‌زوو وورد بكه‌ و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌ناوی دا, هه‌ندێك كه‌ره‌ووز وورد بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵی دا, قیمه‌كه‌ خۆێی پێوه‌ بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیاز و كه‌ره‌ووزه‌كه‌,  كه‌مێك به‌هاراتی ڕه‌شی پێوه‌كه‌, كشمیش و بایامی تێ بكه‌و سوری بكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مووی, بۆ خوشكێك كه‌ حه‌زی له‌ به‌هاراتی ڕه‌ش یا كشمیش یا بایام نه‌بێت ئه‌توانیت تێ ی نه‌كات.

كه‌ جوان ئه‌مانه‌ت سور كرده‌وه‌ ئینجا بیكه‌ به‌ سوزگیه‌ك دا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ڕۆنی پێوه‌ نه‌مێنێت ‌چونكه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ ڕۆن له‌ناو قیمه‌ی كفته‌كه‌دا نه‌بێت ‌چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنی كفته‌كان.

برنجه‌كه‌ی كه‌ حازرت كردبوو پێشتر بیهێنه‌و گونك گونكی بچوك بیخه‌ ناو ده‌ستت‌ كه‌مێك قوڵی بكه‌و ئینجا له‌ قیمه‌ حازركراوه‌كه‌ پڕی بكه‌ وه‌ پاشان ده‌می دابخه‌و جوان خڕی بكه‌ره‌وه‌. با گونكی برنجه‌كه‌ نه‌ ئه‌ستور بێت وه‌ نه‌ ته‌نك.

ئینجا مه‌نجه‌ڵێك بهێنه‌, ئه‌و ڕۆنه‌ی له‌ قیمه‌كه‌ جیات كردبۆوه‌ بیخه‌ ناوی, پاشان كه‌مێك ئاوی تێ بكه‌ تا دێته‌ كۆڵ, كه‌ كوڵا هه‌ندێك نۆك یان له‌تكه‌ نۆكی تێ بكه‌ (ئه‌گه‌ر له‌تكه‌ نۆكت به‌كار هێنا با (30) ده‌قه‌ پێشتر له‌ئاودا خوسابێت, وه‌ ئه‌گه‌ر  نۆكی ساخت به‌كار هێنا ئه‌وا ئه‌بێت نۆكه‌كه (10)  سه‌عاتێك له‌ئاودا بووبێت تا جوان بخوسێت).

پاشان كه‌مێك زه‌رده‌چه‌وه‌ی تێ بكه‌ یان ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد شله‌كه‌ت سوور بێت ئه‌توانی دۆشاوی تێ بكه‌یت له‌ بری زه‌رده‌چه‌وه‌.

پاشان كفته‌كان یه‌ك یه‌ك به‌ هێواشی بخه‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌. تامی ئاوه‌كه‌ بكه‌ ئه‌گه‌ر خوێی ویست تێ بكه‌, ئه‌گه‌ر هاتوو قیمه‌ مایه‌وه‌ و هه‌ویری برنجه‌كه‌ ته‌واو ببوو ده‌توانی قیمه‌كه‌ بخه‌یته‌ ناو ئاوه‌كه‌ی.

له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند دای بنێ تا ده‌كوڵێت.

به‌هیوای به‌تام ترین و جوانترین خواردن ده‌ر بچێت له‌ ده‌ستی هه‌موو خوشكێكی به‌ڕێز.

Kurdzhin
سلاو له كروبى ده فى وه فاى سه نته رى جالاكى كه نجانى ده ربه نديخان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-10 14:00:55

angel_D
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-14
دواترین سه‌ردان: 2011-11-26
په‌یامه‌كان: 321
WindowsXPMSIE

Re: كفته به برنج بؤ خوشكانى ئازيز

dast xosh gean sarkawtwbet

Kurdzhin
دل لاى هةندى كةس كؤمةلى خوينة بةلام لاى عاشق جوانترين شوينة
      http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-00b8b7fccd.gif
      http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d3daa1a2f1.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net