❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئارامگری ( الصبر)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-26 16:28:11

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

ئارامگری ( الصبر)

الصبر/ ابن قیم ـ رحمه الله ـ فه‌رموویه‌تی: وتراوه‌ بریتی یه‌ له‌ گرتنه‌وه‌ی نه‌فس sله‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و گرتنه‌وه‌ی زمان له‌ شه‌كواكردن و گرتنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ له‌ كرداری ناشایسته‌.

وه‌چه‌ندان پێناسه‌ی تر كراوه‌ بۆ (الصبر) به‌ ڵام هه‌موویان له‌مه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌ كه‌ بریتی یه‌ له‌ خۆگری له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی عه‌قڵ و شه‌رع داه‌ای ده‌كات.

وه‌ (الصبر) به‌پێی شوێن و شێوازه‌كانی ناوه‌كه‌ی ده‌گۆرێت وه‌ك فیروز ئابادی ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ئارامگری له‌ موسیبه‌تدابوو پێی ده‌ڵێن (الصبر) ئه‌گه‌ر له‌جه‌نگدابوو (ئازایه‌تی ) یه‌،له‌قسه‌دابوو (كتمان) ه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له‌ ژیاندا بوو (زهد) و له‌ ئاره‌زوی داوێن دا بوو (پاك داوێن) ییه‌.

*جا خوای گه‌وره‌ فه‌رمان ده‌دات به‌ ئارام گری وه‌ك ده‌فه‌رموێت : (فاصبر صبرا جمیلا) . وتراوه‌: الصبرالجمیل بریتی یه‌ له‌وه‌ی شه‌كوای بۆ لای خه‌ڵك له‌گه‌ڵدا نه‌بێت

*ئارامگری پاداشتی بێ‌ سنوور و بێ‌ حسابه‌ : (إنما یوفی الصابرون اجرهم بغیر حساب )

*به‌ڵام پێویسته‌ ئارامگری ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدابێت:ـ

1ـ له‌به‌ر خوابێت: (ولربك فاصبر)

2ـ شه‌كوای له‌ گه‌ڵدا نه‌بێت: (إنما اشكو بثي و حزني إلى الله)

3ـ ئارامگرییه‌كه‌ له‌كاتی گه‌رماو گه‌رمی موسیبته‌كه‌دا بێت.

4ـ نه‌فست بگریته‌وه‌ له‌ پێناخۆشبوون و بێزاری.

5ـ لاشه‌ گرتنه‌وه‌ له‌و كردارانه‌ی پێچه‌وانه‌ن له‌گه‌ڵ صه‌بردا.

6ـ نه‌فسی خۆت هه‌ڵنه‌نێیت و خۆت پێ‌ چاك نه‌بێت.



جۆره‌كانی ئارامگرتن

1-   ئارامگری له‌سه‌ر فه‌رزه‌كان و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ وه‌ك نوێژ(وامر اهلك بالصلاة واصطبر عليها ) طه/123. وه‌ بانگه‌واز (وتواصوا بالحق وتواصوا بالصبر) وه‌ جیهاد : (ربنا افرغ علینا صبرا وتوفنا مسلمین) الاعراف/126 وه‌ئارامگری له‌سه‌ر داواكردنی زانست و گه‌ران به‌دوایدا، ئیمامی شافیعی ده‌فه‌رموێت: (لا يدركم العلم إلا بالصبر على الذل) (المجموع) المقدمة 1/30.به‌گستی ئارامگری له‌سه‌ر دین به‌ هه‌موو واجبات و سوننه‌ته‌كانیه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌كاتی ناڕه‌حه‌تیدا: عن أنس (رضي الله عنه) مرفوعا : (يأتي على الناس زمان الصابر فيهم على دينه كالقابض على الجمرة) ا

عن عتبة بن غزوان (رضي الله عنه) مرفوعا: (إن من ورائكم أيام الصبر ،للمتمسك فيهن يومئذ بما أنتم عليه أجر خمسين منكم. قالوا : يانبى الله أو منهم؟ قال بل منكم)

2-  ئارامگرتن له‌سه‌ر خۆدورگرتن له‌ حه‌رامكراوه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ تاوانو گوناه و ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌نجام نه‌دانی. : (والذين صبروا ابتغاء وجه ربهم)

إبن كثير واته‌ له‌سه‌ر حه‌رامو گوناه به‌وه‌ی له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی و پاداشتی خوای گه‌وره‌ خۆیانی لێ‌ دوور ده‌گرن.

له‌وانه‌ نه‌زه‌ر : (لاتتبع النظرة النظرة . فإن لك الاولى وليست لك الاخرى)

3-ئارامگرتن له‌سه‌ر قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گوره‌ و ناڕه‌حه‌تی و موسیبه‌ت وئازاره‌كانی ژیان: (ولنبلونكم بشيء من الخوف والجوع و نقص من الاموال و الانفس والثمرات و بشر الصابرين الذين إذا أصابتهم مصيبة قالوا إنا لله وإنا إليه راجعون ) البقرة

قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): (...فما يبرح البلاء بالعبد حتى يتركه يمشى على الارض وما عليه خطيئة) الترمذى وغيره. صححه الالباني (صحيح الترمذى) .

له‌وانه‌ ئارامگرتن له‌سه‌ر نه‌خۆشی و نه‌داری و قه‌رزاری و له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویستان و ناڕه‌حه‌تی یه‌كانی خه‌ڵكی به‌تایبه‌تی خێزان و ماڵ ومنداڵ و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌فامن چونكه‌: (المسلم الذي يخالط الناس و يصبر على أذاهم أفضل من الذي لا يخالط الناس ولا يصبر على أذاهم ) الترمذي وغيره. صححه الالباني (السلسلة الصحيحة)

وه‌ ئارامگرتن له‌سه‌ر موسیبه‌تێك كه‌ له‌ چاره‌مان نوسراوه‌و ده‌بێت بیبینین.

           

سوده‌كانی ئارامگرتن

1- پاداشتی گه‌وره‌ی خوایی .

2- خوا له‌گه‌ڵ بوون. (إن الله مع الصابرین ) البقره‌

3- مسۆگه‌ری سه‌ركه‌وتن به‌ستراوه‌ به‌ ئارامگریه‌وه‌.

4- خۆشه‌ویستی خوا بۆیان (... والله یحب الصابرین) ال عمران

5- چونه‌ به‌هه‌شت (وجزاهم بما صبروا جنة و حريرا) الإنسان

6- ڕووناكی ڕێگایه‌ بۆ دڵی مرۆڤ له‌ هه‌موو كارو بایدا. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تی(... والصبر ضياء... ) مسلم



كه‌واته‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی مرۆڤ به‌ستراوه‌ به‌ ئارامگرییه‌وه‌، وه‌ كلیلی سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ پله‌ به‌رزه‌كانی دنیا و قیامه‌ت بریتییه‌ له‌ ئارامگری، ئه‌ی نابینی كه‌سێك تا عه‌سر به‌رۆژوو بێت و خۆی ماندوو بكات به‌ڵام ئارامی نه‌مێنێت و به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش به‌ربانگ رۆژوو بشكێنیت ئایا هیچی له‌ خێر ده‌ست ده‌كه‌وێت؟! به‌هه‌مان شێوه‌ خوێندن و فێربوونی زانست و به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دنیایی و سه‌ركه‌وتنی قوتابیان له‌ قۆناغه‌كانی خوێندندا پێویستی به‌ ئارامگری و پشوو درێژی هه‌یه

حه‌مزه‌ به‌رزنجی

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-26 16:53:12

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsXPFirefox

Re: ئارامگری ( الصبر)

سوپاس ده‌ستت خۆشبێت

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-26 17:14:47

soma_love
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 34
WindowsXPFirefox

Re: ئارامگری ( الصبر)

دةست خؤش بةراستى بةسودة هةر بريت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-04-26 17:39:35

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئارامگری ( الصبر)

dast xosh kak sirwan zoooor bbaswda rasta baxwa sabr shteki zooooor basha

sabr barasti tala balam bari zoooooor shirina xwa sabrw ta7amwlman bate

xwa padashtt batawa sarkaw tw bit

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-04-27 18:09:49

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئارامگری ( الصبر)

ده‌ستتان خۆش بۆ په‌یامه‌کانتان هاورێێانی خۆشه‌ویست هیوام وایه‌ سودتتان له‌ بابه‌ته‌که‌ وه‌رگرتبێت و له‌سه‌ر ئارامگری صبر به‌رده‌وام بن چونکه‌ یه‌کێکه‌ له‌ خه‌سله‌ته‌ چاکه‌کانی باوه‌رداران
ته‌مه‌ن درێژ بن و هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-04-28 07:18:41

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

Re: ئارامگری ( الصبر)

ده‌ستت خۆشبێت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-04-29 14:01:18

papula-86
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-07-03
په‌یامه‌كان: 225
WindowsXPMSIE7

Re: ئارامگری ( الصبر)

dastt xosh bet hawrem

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/376a0bd35a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-04-29 14:44:48

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: ئارامگری ( الصبر)

ده‌ستت خۆش بێت به‌ قوربان...زۆر به‌ سووده‌..خوای گه‌وره‌ سه‌برو ئارامیمان پێ ببه‌خشێ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-04-29 15:23:36

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: ئارامگری ( الصبر)

dast  xosh barezm bo aw babata jwanw  baswda
sarkawtw bit

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-04-30 20:32:00

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئارامگری ( الصبر)

ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بۆ به‌شداری کردنی بابه‌ته‌که‌ به‌رێزان هیوادارم سودتتان وه‌رگرتبێت له‌ بابه‌ته‌که‌ چونکه‌ پشت به‌ستن به‌ ئارامگری پێویسته‌ و ده‌بێت مرۆڤ هه‌رده‌م له‌ ژیانیا دوورکه‌وێتووه‌ له‌ حاله‌تی هه‌لچون و ئارامگربێت له‌ کاتی هه‌بوونی رووداوێک یاخود هه‌رشتێک . بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ که‌ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بنێنێ له‌سه‌ر ئارامگرتن له‌سه‌ر کاره‌که‌ی یاخود پیشه‌که‌ی یان هه‌ر جۆره‌ مامه‌له‌یه‌ک بێت له‌گه‌ل که‌سانی ده‌وروبه‌ری

دووباره‌ ده‌ستتان خۆش و ته‌مه‌ن درێژ بن به‌رێزانی من

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net