❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌روونشیكاریی‌ چییه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-26 17:23:19

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

ده‌روونشیكاریی‌ چییه‌؟


ده‌روونشیكاریی‌ چییه‌؟


ده‌روونشیكاری یاخود (التحلیل النفسی‌) ، میتۆدێكه‌ بۆ پشكنینی‌ ئه‌و پڕۆسه‌ ده‌روونییانه‌ی‌ كه‌ به‌ ڕێگاكانی‌ دیكه‌ ده‌ستمان پێیان ڕاناگات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌روونشیكاری له‌هه‌ندێك كاتدا میتۆدێكی‌ چاره‌سه‌ركردنه‌ بۆ تێك چوونه‌كانی‌ كه‌سانی‌ نیرۆتیكی‌. به‌م پێیه‌ چاره‌سه‌ركردن (به‌شێوازی‌ ده‌روونشیكاریی) جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ پزیشكی‌ ده‌روونی‌ وچاره‌سه‌ری‌ ده‌روونیی‌ گشتی‌. ده‌روونشیكاری مه‌رجه‌كانی‌ بوون، له‌ سروشتی‌ ناخود ئاگاداو جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر شیكاری و یه‌كپارچه‌یی له‌ ناوه‌ڕۆك له‌ ناخود ئاگادا، وه‌كو شێوازێكی‌ چاره‌سه‌ركردن ده‌بینێ‌. ده‌روونشیكاری به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ره‌به‌ره‌یی كلینكی‌ بینین و توێژینه‌وه‌ی‌ بوونیادناوه‌، له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ وتیۆری ئایدیاكان ده‌رباره‌ی‌ دروست بوونی‌ كۆئه‌ندامی‌ ده‌روونیی‌، دینامیكیه‌ت له‌پڕۆسه‌ ده‌روونیه‌كان و چه‌پاندن و به‌رگری و گواستنه‌وه‌ زۆر هۆی‌ دیكه‌ش  پێناسه‌ی‌ ده‌روونشیكاری بریتیه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ و شیكاركردنی‌ ئه‌و زانیارییه‌ به‌ده‌ست هێنراوه‌ی‌ كه‌ ده‌رباره‌ی‌ ویژدانی‌ ناخودئاگا به‌ده‌ست هێنراوه‌، ئه‌م جۆره‌ زانیارییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ره‌ به‌ره‌یی له‌سه‌ر هه‌یكه‌لێكی‌ تازه‌ی‌ زانست دروست بووه‌ كه‌ ناونراوه‌ ده‌روونشیكاریی. هه‌روه‌ها ده‌روونشیكاریی له‌ خوێندنی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی و كلتوری و ڕێبازی‌"religion" فینۆمینۆدا، به‌كارهێنراوه‌ و ئه‌م ڕوانگه‌ی‌ دووه‌میان خوازیاری هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی‌ میكانیزم و ماناكانه‌ له‌ كه‌لتوردا، ه‌روونشیكاری له‌ پشت سنوره‌ گشتییه‌ فراوانه‌كانی‌ چاره‌سه‌ركردنه‌وه‌ دزه‌ی‌ كردۆته‌ ناو ویژدانی‌ ناخودئاگاوه‌.
به‌هۆی په‌یڕه‌و و نه‌یاره‌كانی‌ فرۆیده‌وه‌ ده‌روونشیكاری له‌ ڤیه‌ننا سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ له‌ كۆتایی سه‌ده‌ی‌ نۆزده‌دا ،‌ كه‌م و زۆر ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ دڵسۆزبوون بۆ تیۆرییه‌كانی فرۆید، به‌هۆی بوونی‌ چه‌ند جیاوازییه‌كی‌‌ جوزئی           هه‌مه‌جۆره‌وه‌ له‌و ڕه‌وته‌ و قوتابخانه‌ی‌ ده‌روونشیكاری چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌و شێوازه‌ له‌ سایكۆلۆژیای‌ شیكاری واته‌"analytic psychology "دا به‌هۆی یۆنگه‌وه‌ فه‌رامۆش كرا، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی‌ شێوازه‌كــه‌ی‌ تر سایكۆلۆژیای‌ تاك واته‌ "individual psychology" لــــه‌ لایه‌ن ئالفه‌رد ئه‌دله‌ره‌وه‌ دامه‌زراوه.                            ‌.
ده‌روونشیكاری له‌گه‌ڵ توخمه‌كاندا به‌یه‌كه‌وه‌، واته‌ بنه‌ماكانی‌ ده‌روونشیكاری و پراكتیكزه‌ كردنی‌ لـــه‌ژێر سایه‌ و ئاوێته‌ هه‌مه‌جۆره‌كـاندا ڕه‌وتی‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌ مۆدێرن داده‌مه‌زرێنن .

ده‌رباره‌ی‌ ده‌روونشیكاری سیگمۆند فرۆید:
ده‌روونشیكاری ناوی‌ شێوازێكه‌ بۆ پشكنینی‌ پڕۆسه‌ ده‌روونییه‌كان كه‌ تاڕاده‌یه‌ك ناتوانین به‌ هیچ كام له‌ ڕێگاكانی‌ دیكه‌ ده‌ستمان پێیان ڕابگا و میتۆێكه‌ ‌ له‌سه‌ر ئه‌و پشكنینه‌ بوونیادنراوه ‌" بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ تێكچوونه‌كانی‌ كه‌سانی‌ نیرۆتیكی‌ و كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و زانیارییه‌ به‌ده‌ست هێنراوانه،‌ به‌هۆی ده‌روونناسییه‌وه،‌ كه‌ له‌مه‌وپێش  شاردرابوونه‌وه‌،‌ به‌ره‌ به‌ره‌ بوونی‌ ئه‌وانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سیسته‌ماتیك له‌ زانستێكی‌ نوێدا كه‌ڵه‌كه‌كراون.
ده‌توانین ‌ بڵێین ده‌روونشیكاری ‌ له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌مدا له‌دایك بووه‌ و بۆ بلاَوبوونه‌وه‌شی‌ هه‌ندێك شتی‌ تازه‌ی‌ پێش مێژووی‌ جیهانی ‌ ساڵی‌ 1990 وه‌ك (لێكدانه‌وه‌ی‌ خه‌ونه‌كان) ده‌ركه‌وتووه‌، به‌لاَم به‌باشی توانیویه‌تی‌ گریمانه‌ بكات كه‌ هیچ دڵۆپه‌ ئاوێك له‌ ئاسمان، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌ كرابێت، نه‌هاتۆته‌ خوارێ ، ئه‌و ده‌ست پێكردنی‌ ئایدیای‌  سیسته‌ماتیكه‌كانی‌ نیشان داوه‌وبه‌شێوه‌یه‌كی‌ قووڵ په‌ره‌ی‌ پێداوه‌ و به‌زوویی ته‌ڵقینه‌كانی‌ تێپه‌ڕاندووه‌ كــــه‌ درێژه‌ی‌ پێداوه‌ .
فرۆید گۆڕانێكی‌ له‌ ته‌كنیكی‌ ئه‌وانه‌دا دروست كردوه‌ و میتۆدی‌ په‌یوه‌ندی‌ ئازادی‌ له‌جێگه‌ی‌ ‌شێوازی‌ هیپنۆتیزم داناوه‌ و ئه‌و زاراوه‌ی‌ ده‌روونشیكاری داهێناوه‌."له‌ ده‌روونشیكاریدا، ساڵی‌ 1924".                 .



nawa

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net