.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










زۆر جار تەلەفۆن بۆ هاوڕێكەت دەكەیت، لەوەڵامدا دەڵێت ببورە ژمارەكەت لای من نییە یان دەڵێت من ناتناسم تۆ كێی؟ ئایا هیچ جار ئەوە بەسەر تۆ هاتووە؟ ئەو كاتە كاردانەوەت چی دەبێت و هەست بەچی دەكەی، بەڕای تۆ بۆچی ژمارەكەت لای هاوڕێكەت رەشكراوەتەوە؟ ئایا باوەڕ بە قسەكانی دەكەی كاتێك هۆیەكەت پێ دەڵێت؟
ئەڵماس محەمەد 23 ساڵ دەڵێت: بەڵێ جارێك ئەوەم بەسەر هاتووە، بەڵام هۆی خۆی هەبوو، ئەو كەسە مۆبایلەكەی فۆرمات كردبوو و هیچ ژمارەیەكی لا نەمابوو، ئەمەش زۆر ئاسایی بوو لای من بۆیە هیچ تووڕە نەبووم"
زریان خەتاب 22 ساڵ، بەڵێ چەند جارێك ئەمە روویداوە بەڵام هیچ كاتێك پێم وانەبووە كە كەسی بەرامبەر بە ئەنقەست ژمارەكەی منی لای خۆی نەهێشتبێت، چونكە بە هەمان شێوە ئەوە بەسەر منیش هاتووە كاتێك ژمارەی هاوڕێیانم لانەماوە ئەوان بەئاسایی وەریان گرتووە"
ساكار رۆستەم21 ساڵ" جارێك وا رێككەوت كارێكم بە هاوڕێیەكەم هەبوو نامەیەكم بۆ نارد، بەڵام ئەو ژمارەكەی منی لا نەمابوو، زۆر ئاسایی بوو لەلام، چونكە دەكرێت هەندێ جار بەهۆی شتێك ژمارەی هاوڕێیانمان لەلا نەمێنێ، هەروەك چۆن پێم خۆشە كە هاوڕێیانم لێم تووڕە نەبن كاتێك ژمارەكەیان لەلای من نامێنێت، بۆیە منیش بە هەمان شێوە هیچ تووڕەنابم زۆریش ئاساییە"
كارزان عەلی 23 ساڵ" زۆر جار تەلەفۆن بۆ هەندێك كەس دەكەم كە كارم پێیانە وەڵامم نادەنەوە، كە وەڵامیش دەدەنەوە دەڵێن ببورە ژمارەكەت لای من نەماوە یان نەمزانی هی تۆیە، لەكاتێكدا هەموو جار كە تەلەفۆنیان بۆ دەكەم پێیان دەڵێم ئەمە ژمارەی منە و لای خۆت بیپارێزە، بەڕاستی زۆر جار دڵگران دەبم كە ئەم شتە روودەدات"
تاڤگە مستەفا 22 ساڵ" وەكو خۆم هیچ كاتێك ئەوەم بەسەر نەهاتووە، بەڵام ئەگەر شتێكی لەو شێوەیەشم بەسەر هات زۆر بە ئاسایی وەریدەگرم ، دیارە هۆكارێك هەیە بۆ رەش بوونەوە یان نەمانی ژمارەی من لای هاوڕێكانم.
محەمەد غێدان 21 ساڵ، تا ئێستا ئەوە لای من رووی نەداوە بەڵام بەشتێكی ناشرینی دەزانم كەیەكێك ژمارەی منی لا بێت و بیڵت ناتناسم، لەگەڵ ئەوەشدا جاری وا هەیە كەسێك مۆبایلەكەی فۆرمات دەكات یان دەی گۆڕێت ئەو كاتە ئاساییە، بەڵام بە ئەنقەست بێت ئەوا شتێكی ناشرینە"
رۆژگار فاخیر 19 ساڵ" هیچ جار ئەوە لەمن رووینەداوە ئەگەر رووش بدات ئەوا زۆر بەئاسایی وەری دەگرم، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆر هاندم گۆڕیوە جاری واهەبووە تەلەفۆنم بۆ هاتووە و پێم گوتووە ناتناسم، بەرامبەرەكەشم بە ئاسایی وەری گرتوو، زۆر جاریش بەهۆی دەنگیانەوە هاوڕێكانم دەناسمەوە"
سەربەست حوسێن21 ساڵ" لەراستید هەندێ هاوڕێم كەم تەلەفۆنم بۆ دەكەن، كە منیش تەلەفۆنیان بۆ دەكەم دەڵێن ژمارەكەت لای من نەماوە، بەڵام دڵنیام ژمارەكەی منیان لایە، بەڵام بۆ ئەوەی بیانوویەك بدۆزنەوە بۆ تەلەفۆن نەكردنیان ئەو قسەیە دەكەن، هەموو جار ئەمەم بەئاسایی وەرگرتووە و دڵم لێیان نەڕەنجاوە.
ئایندە ئیبرایم 20 ساڵ" هەندێك جار تەلەفۆنم بۆ هاوڕێیەكەم یان یەكێك لە خزمەكانم كردووە، پیان گوتووم ژمارەكەتم لا نییە و ناتناسم، هیچ كاتێك ئەمە نەبۆتە هۆی تووڕەبوونم، بەڵكو زۆر جار بەئاسایی وەرمگرتووە، چونكە هیچ هۆیەك نەبووە بۆ ئەوەی گومان بكەم كە ژمارەكەی منیان رەش كردبێتەوە، بۆیە پێم شتێكی ئاسایی بووە.
فەرمان محمەد 23 ساڵ" بەڵێ زۆر جار ئەمە روویداوە كاتێك تەلەفۆنم بۆ هاوڕێیەكم كردووە لەوەڵامدا گوتویەتی ببورە ژمارەی تۆم لا نییە، ئەمەم زۆر بەئاسایی وەرگرتووە لەبەرئەوەی لەوانەیە هاندەكەی گۆڕیبێت یان سووتابێت بۆیە ناوی منی لانەماوە.
دینا محمەد 21 ساڵ" ئەمە بەسەر من هاتووە لە هاوینی پاردا كاتێك ماوەیەكی زۆر بوو هاوڕێیەكم هیچ تەلەفۆنی بۆم نەدەكرد، منیش لێم پرسی بۆچی بێدەنگی ئەو گوتی ژمارەی تۆم لەلا نەمابوو، بەڵام بڕوام پێی نەكرد، لەبەرئەوەی ئەگەر ژمارەكەش رەش بووبێتەوە ئەوا زۆر نامەی منی لابوو دەیتوانی بەئاسانی ژمارەكەم بزانێت"
تالیب كوردە30ساڵ" بەدەیان جار ئەوە بەسەر من هاتووە كاتێك تەلەفۆنم بۆ كەسێك كردووە پێی گوتووم ژمارەكەتم لا نەماوە بەهەمان شێوەش زۆر جار ژمارەی زۆر كەسم لەلا نەماوە بۆیە ئەمە زۆر ئاسایی بووە لای من و هیچ كاتێك پێم ناخۆش نەبووە.
یارا ئەحمەد 23 ساڵ" چەند جارێك تەلەفۆنم بۆ هەندێك لە هاوڕێیانم كردووە پێیان گوتووم ناتناسم ژمارەكەت لای من نییە، بڕوا ناكەم ئەوان بە ئەنقەست ژمارەكەمیان رەش كردبێتەوە، بەڵام یەكێكیان دواتر پێی گوتم لەبەرئەوەی تەلەفۆنت بۆمن نەدەكرد منیش ژمارەكەتم رەش كردەوە، هەموو جارێك ئەوە لای من زۆر ئاسایی بووە.
لهسهر هێڵ نییه








ده ست خؤش بابه تيكى جوانه


لهسهر هێڵ نییه




zor spas daste tosh xosh
لهسهر هێڵ نییه