.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














خێرایی له حوكمدان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا
د. رێدار محه‌مه‌د ئه‌مین
پسپۆر (بۆرد) ی نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌كان
- ده‌مه‌وێت به قسه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سوفه ده‌ست پێبكه‌م كه ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موو وه‌ك یه‌ك بیربكه‌ینه‌وه، كه‌واته بیرناكه‌ینه‌وه”. بۆیه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه گه‌ر بمانه‌وێت كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌رمان ده‌بێت كتومت وه‌ك ئێمه‌بن، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه‌وا بزانین ئێمه بێ هیچ كه‌موكوڕیین و ئه‌وان پڕ له هه‌ڵه. ده‌ڵێن دانایه‌ك چوار كوڕی هه‌بوو داوای لێ‌كردن كه هه‌ر چواریان و له چوار كاتی جیاوازدا (هاوین، پایز، زستان، به‌هار) بڕۆنه ناو دارستان و سه‌یری بكه‌ن، پاشان كه گه‌ڕانه‌وه بۆ باوكیان باس بكه‌ن. ئه‌و كوڕه‌ی له زستاندا سه‌یری دارستانی كردبوو به باوكی گوت، دره‌خته‌كان هه‌مووی رووت بوون و له زۆر شوێنیش به‌فر دایپۆشیبوون، من دڵم زۆر به‌و دیمه‌نه خۆش نی‌یه. ئه‌وه‌ی دووه‌م وتی، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ڵێیت وانیه، من بینیم دارستان به ره‌نگی سه‌وز داپۆشرابوو، جریوه‌ی بولبول له‌هه‌موو شوێنێك ده‌هات، بۆنی گوڵ ئه‌و ناوه‌ی پڕ كردبوو، ئه‌وه جوانترین دیمه‌ن بوو من له ژیانی خۆم بینیومه. ئه‌وه‌ی سێیه‌م وتی، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت به‌و شێوه‌یه نی‌یه! راسته دره‌خته‌كان سه‌وزبوون، به‌ڵام ئاو‌و هه‌وا گه‌رم بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی چواره‌م گوتی، ئه‌رێ ئێوه ده‌ڵێن چی؟ درخته‌كان‌و گه‌ڵاكان هه‌مووی رووزه‌رد بوون و هیچ میوه‌یه‌كیش له‌وێ نه‌بوو. نموونه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه، نموونه‌ی ره‌فتاره‌كانی مرۆڤه له چوار كاتی جیاواز دا. بۆیه ناكرێ له‌سه‌ر ره‌فتارێكی كاتیی مرۆڤێك، حوكمێكی ئه‌به‌دی به‌سه‌ردا بده‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوڕێكه‌ت ده‌یكات. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌و په‌له نه‌كات له حوكمدان له‌سه‌ر خه‌ڵك دا، پێویسته له نزیكه‌وه بیانناسێت و له هه‌موو روویه‌كه‌وه هه‌ڵسانگاندنی بۆ بكات، نه‌ك ته‌نها روویه‌ك یان هه‌ڵوێستێك، هه‌روه‌ك قسه‌یه‌كی باو هه‌یه ده‌ڵێت، نا‌توانیت حوكم له‌سه‌ر كه‌سێك بده‌یت ته‌نها دوای سه‌فه‌ركردن یان مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵیدا نه‌بێت. بۆیه شتێكی سروشتییه ئه‌و هاوڕێیه‌ی تۆ جگه له تۆ كه‌سی هاوڕێ نه‌بێت، چونكه حوكمه‌كانی خێران و ته‌نها له یه‌ك هه‌ڵوێست دان.
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه