❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پادشایەکى ئاشق بە ..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-03 06:00:44

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

پادشایەکى ئاشق بە ..

پادشایەکى ئاشق بە ..
نوسینى : ئۆشۆ
وەرگێرانى : یۆگى هاوبیر کامەران

   تۆ ئەبێت ببیتە فەرمانڕەواى دەرونى خۆت ، چونکە دەرونى هەمومان سەڵتەنەتى پادشایەتیە، پادشایەتیەکى راستەقینە . هەمومان دەمانەوێت پادشابین ، بەڵام بەردەوام لەسەر رێگەیەکى هەڵەو لەدەرەوەى بونمان دەگەرێین بەشوێن پادشایەتیدا . مرۆڤ دەتوانێ لەدەرەوە سەرکردەو پادشابێت بەڵام لەناخیدا هەست بەکەمى دەکات. لەگەڵ بەپادشابونیشدا هێشتا هەژارە ، هێشتا بەتاڵە و تێر نەبوە . چونکە لەکاتێکدا سەرقاڵى کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاکى پادشایەتى دەرەوە بوە ژیانى لەدەستداوە .
   مرۆڤ کائینێکە حەزدەکات ببێتە سەرۆک ، تاکاتێک مرۆڤ سەرنەکەوێت بەسەر ناخودئاگاى خۆیدا هەروا خۆدەرخەرو ریاباز دەمێنێتەوە و زۆر دەورى ریابازى دەبینَیت . وا خۆى دەردەخات “من ئەوەنیم کە تۆ بیرى لێدەکەیتەوە ” و خۆیشى دەزانێ کێیە . هەموان دەزانن ، چونکە ئەوانى تریش بەهەمان شێوەن .
   پادشاى راستەقینە بە ، جوانى پادشایەتى دەرونى لەوەدایە کە هیچ بەرابەرێک بونى نیە، تۆ پادشاى خۆتیت و منیش پادشاى خۆمم و هیچ کات ئەم دوو پادشایەتیە لەبەرامبەر یەکدا ناوەستن . هەرگیز لە نێوانیاندا شەڕ دروست نابێت . هەرکەسێک لە دەرونى خۆیدا سنورێکى وەها پان و بەرینى هەیە کە تیایدا هیچ دوژمنێک نیە ، هیچ جەنگ و هەرایەک نیە .
   مرۆڤ دەتوانێ لەگەداییشدا پادشابێت . سنورى پادشایەتەکەى دونیاى دەرونیەتى . دونیایەک کە پرە  لە نور ، لە هەرشوێنێکیش نور هەبێ موڵک هەبێ یان نەبێ  ، مرۆڤ پادشایە .
بەڵام بەچى ئەمە دروست دەبێت ؟
    خۆت لە وزەى خۆشەویستیدا فەنا بکە ، یەک پارچە ببەرە وزەى ئەشق . ئاشقى کەسێکى تایبەت نا بەڵکو ئاشقى هەمو شتێک و هەمو کەسێک بە . تەنانەت هیچت خۆشبوێت . کەس یان شت بابەتى خۆشویست نیە ، بەڵکو خودى ئەشقە کە لێوان لێوە  لە وزە .
   ئەگەر لە بێدەنگیدا لەماڵەوە دانیشتویت رێبدە ژورەکە پڕبێت لە ئەشق ، هالەیەک ئەشق بەدەورى خۆتدا دروست بکە ، ئەوکات کە سەیرى درەختەکان دەکەیت ئاشقیان دەبی . کە چاو لە ئەستێرەکان دەبڕیت ئاشقیان دەبى . تۆ خودى ئەشقیت نەک هیچى تر  . کەواتە لە هەمو شوێنێک ئەشقى خۆت بدە بە بەردەکانیش ، چونکە ئەگەر بەردت خۆشویست ئەوا بەرد وەکو بەرد نامێنێتەوە . ئەشق وەها سیحر ئامێزە ، وەها موعجیزەگەرە کە هەمو شتێک دەگۆرێت بۆ مەعشوق .  تۆ دەبیتە ئەشق و بون دەبێتە مەعشوق ، بون دەبێتە خوداى تۆ . سەیرە مرۆڤەکان بێ ئەوەى ببنە ئەشق دەگەرێن بەشوێن خودادا، چۆن دەتوانن بیدۆزنەوە کاتێک زەمینەو فەزایەکى گونجاویان لەبەردەستدا نیە . ئەشق بخولقێنە و هەمو شتێک لەبارەى خوداوە لەبیر بەرەوە تا لەپڕدا لەهەمو شوێنێک خودا دەبینى .

مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-03 09:53:03

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: پادشایەکى ئاشق بە ..

ده‌ست خۆش بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net