❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنان زیاتر هه‌ستیان بۆ خواردنه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كان ده‌جوڵێ‌ يان پیاوان؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-03 19:03:55

same
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-01
دواترین سه‌ردان: 2010-07-06
په‌یامه‌كان: 15
WindowsXPMSIE

ژنان زیاتر هه‌ستیان بۆ خواردنه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كان ده‌جوڵێ‌ يان پیاوان؟

له‌زۆرینه‌ی خیزانه‌ئێرانیه‌كاندا ئه‌وه‌ ژنانن كه‌پیاوان هانده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی كه‌كێشی خۆیان ڕاگرن و خواردنی كه‌متر بخۆن تادوچاری كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌به‌وو هۆیه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵ ئه‌ده‌ن نه‌بن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌یرێكی ده‌وروبه‌ری خۆمان بكه‌ین پیاوانێك ئه‌بینین كه‌بۆده‌ربازبون له‌نه‌خواردنی خۆراك سه‌رزه‌نشت كردنه‌كانی خێزانه‌كه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ خواردنی ئاماده‌كراو ئه‌خۆن و به‌سكێكی تێره‌وه‌ ئه‌ڕۆنه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌. ئێسته‌ واباشه‌ بزانن كه‌ له‌ له‌وڵاتانی جیهاندا ئه‌م خووه‌ پێچه‌وانه‌یه‌. تێبینیه‌ پزیشكیه‌كان وانیشان ئه‌ده‌ن كاتێك كه‌پێشنیاری ڕجیم ئه‌كرێ‌ بۆ ئافره‌تان، زیاترحه‌زله‌خواردنه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ئه‌كات. به‌پێی ئه‌م پێشبینیه‌ له‌خواردندا، ژنان‌و پیاوان ڕه‌فتاری جیاوازیان هه‌یه‌ و له‌هه‌مان كاتتدا ژنان كه‌متر ئه‌توانن اشتیهای خۆی ڕاگرێ‌. به‌پێی ڕاپۆرتی، یاهوهلس، ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكیه‌وه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر (ژان ژاك ونگ)له‌زانكۆینییۆرك به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه‌ بووه‌ته‌ هۆی سه‌رسوڕمانی ئه‌و تیمه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بڕیاری دۆزینه‌وه‌ی ه‌وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ یه‌یان داوه‌ كه‌ئایا كاتێ‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنێ‌ له‌ئارادایه‌، چ به‌شێك له‌ مێشك وه‌گه‌ڕده‌كه‌وێت كه‌ژنان توانای كۆنترۆڵ كردنی ایشتیهای خۆیانیان نیه‌؟ ئه‌وان هیوایان وایه‌ كه‌به‌دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ باشتر بتوانن چۆنیه‌تی دروست بوونی هه‌ندێ‌ له‌ قه‌ڵه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی كه‌ چ هۆكارێك ئه‌بێته‌ هۆی دروست بوونی تێَری. سه‌رنجه‌ پزیشكیه‌كان وانیشان ئه‌ده‌ن كاێ‌ كه‌ پێشنیاری رجیمی كێش دابه‌زاندن ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ژنان، زیاتر حه‌زیان له‌خواردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌. لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 23 كه‌س ئه‌نجام درا كه‌13 نه‌فه‌ریان ژن و ئه‌وانی تر پیاو بون. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا خووڕه‌وشتی جیاواز له‌نێوان پیاوان و ژنان دا بینرا. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌م لێََََََكۆڵینه‌وه‌دا هه‌ڵبژێردرابوون، قه‌ڵه‌و نه‌بوون، هیچ كاتێك كێشه‌ی خواردنیان نه‌بووه‌ و له‌ڕوی ته‌ندروستیشه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه‌ و له‌ته‌مه‌نیاندا ڕجیم یان نه‌كردوه‌. لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ره‌تاداخواردنێكیان ئاماده‌ ده‌كرد كه‌له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رجیم نه‌بوون وه‌ك ساندویجی گۆشت به‌په‌نیره‌وه‌، هه‌مبه‌رگر، پیتزا، لازانیا، كه‌بابی گۆشت، سارده‌مه‌نی كرێم دار و شیرنی و نه‌سته‌له‌.......هتد. ماوه‌ی رجیم یه‌ك ڕۆژ بوو له‌كاتی ئه‌م تاقی كردنه‌وانه‌دا لێكۆڵه‌ران به‌وردی به‌شه‌جیاوازه‌كانی مێشكی ئه‌و دوو گروپه‌ گه‌ڕان و بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ته‌واوی به‌شه‌كانی مێشكی پیاوان و ژنان، به‌تایبه‌ت ئه‌وبه‌شانه‌ی كه‌ كۆنترۆڵی هه‌ست و به‌شه‌بزوێنه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، به‌بینینی قاپی ئه‌و خواردنه‌ی كه‌حه‌زیان لێ ئه‌كرد وه‌گه‌ڕئه‌كه‌وتن. له‌ مه‌رحه‌له‌ی دووه‌مدا ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام دراوه‌ وه‌داوایان له‌وكه‌سانه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ بوونی ئیشتیهایه‌كی زۆر بۆخواردنی ئه‌م خواردنانه‌، واز له‌ڕێجیم بێنن، به‌م مه‌رحه‌له‌ش ئه‌ڵێن(ڕێگریی له‌ژێر چاودێریدا). ئه‌نجامه‌كه‌ وای نیشان دا كه‌له‌پیاواندا به‌شه‌وه‌گه‌ڕكه‌وتووه‌ كانی مێشك ته‌قریبه‌ن به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی پێشو كاریان ئه‌كرد. به‌ڵام له‌ژناندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ وایان نیشان ئه‌دا ئیشتیهای خواردنیان نیه‌، جوڵه‌ی به‌شه‌كانی مێشكیان زیاتر بوو وه‌ ئه‌مه‌ش نیشانی دا كه‌ له‌كاتێكدا پێویسته‌ كه‌سێك په‌یڕه‌وی له‌و ڕجێمه‌ تایبه‌تیه‌بكات كه‌له‌پێناوسه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیدا بۆی دانراوه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچونی پێشووه‌ كه‌له‌سه‌ره‌وه‌ وتراوه‌ ژنان زیاتر هه‌ستی خۆیان بۆخواردنی قه‌ده‌ غه‌ كراوه‌كان نیشان ئه‌ده‌ن. ئێسته‌ ئه‌م پرسیاره‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌م  جیاوازیه‌ی نێوان پیاو  و ژن، ئه‌توانێ‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی هۆرمۆنی هه‌بێت؟ ئه‌مه‌ پرسیارێكه‌ كه‌ لێكۆڵه‌ران له‌ئاینده‌دا وه‌ڵامی ئه‌ده‌نه‌وه‌

وه‌رگێڕانی: وریـــــــــا[/size][/center]

Kurdzhin
هزاران شاخه كل تقديم به آينه شكسته اى كه لبخند تورا هزاران بار تكرار ميكند

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-03 19:38:23

Vania
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-16
دواترین سه‌ردان: 2009-06-21
په‌یامه‌كان: 123
WindowsXPMSIE7

Re: ژنان زیاتر هه‌ستیان بۆ خواردنه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كان ده‌جوڵێ‌ يان پیاوان؟

[dest xosh zor baswda

zor rasta..sarkautw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-10 07:19:47

same
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-01
دواترین سه‌ردان: 2010-07-06
په‌یامه‌كان: 15
WindowsXPMSIE

Re: ژنان زیاتر هه‌ستیان بۆ خواردنه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كان ده‌جوڵێ‌ يان پیاوان؟

سوباس بؤتؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net