.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















مێژوی کۆمپیتهر
لەگەلڕ بوونى مرۆڤ لەسەرزەوى زانست دەستى پێکردوە ، هەر لەو کاتەى کە مرۆڤ لە دەورو پشتى خۆى کۆڵیوەتەوە هەندآ بۆچونى هەبووە دەربارەى دەورو پشت خۆى ئەویش خۆى لێ بپارێزآ ئەگەر زیانبەخش یاخود بۆ مەرامەکاى خۆ بەکاربێن ئەگەر سوود بەخش بوو ، جا هەرلەو کاتەوە زینجیرە چالاکیەکانى مرۆڤ دەستى پێکردووە ، ئەم زینجیرە چالاکیانەش بۆتە هۆى ئەم ڕاپەڕینە زاستە کە ئەمڕۆ دەیبینین لە هەموو ڕوویەکەوە ، جا لەبوارەکانى کۆمپیتەر و ژمێرکاریەوە مرۆڤ لە کۆنەوە هەوڵیداوە کە کردارەکانى بە ساناترین شێوە ئەنجام بدات بۆیە هەمیشە بیریان لەوە کردۆتە کە ئامێرێک دابهێنن کە کردارە ژمێریەکانى بۆ ئاسا بکات.لە سەرەتادا ئەتوانین بڵین کە مرۆڤ بەر لە هەزاران سالڕ پێش زایین ژمێرکارى بەکارهێاوە بە هۆى دەست ، وە لە ساڵانى (500پ.ز ) بابلیەکان توانى بۆ یەکەم جار ئامێرێک دروست بکات و بە کار بهێآ بۆ ژمێرکارى کە لە هەرچوار کردارەکانى (کۆکردنەوە ، لێدەرکرد ، دابەش کرد ، لێکدان ) جێبەجآ بکات ، ئەم ئامێرە کە پێى دەگوترا ئەباکەس( Abacuc) لە هەندآ ستونى لە دار درووستکراو وە چەند مۆریەکى ڕیزکراو لەم ستونەدا پێک هاتوە .لە دوا ئەم ئامێرەش لە ساڵانى (150 پ.ز ) ئامێرى ( ئەمسترلاب)astrolabe داهێرا ئەم ئامێرەش ئامێرێکى زانستىیە بەزۆرى لەمس دروست کراوە ، ژمێرکاریەکى ڕێکى پێوانەى وورد دەدات وە لەبوارەکانى بیرکارى و ئاسمان ناسى و جوگرافیابەکارهاتووە .بیرکارى زانى ئینگلیزى (ولیەم ئۆترد ) لەساڵى (1632)زاینى ئامێرێک نوێى داهێنا بۆ دۆزینەوەى هەندێ نەخشەى بیرکارى وە ناوى لێنرا ( ڕاستەى خلیسکاو ) Slide Rule وە لە ساڵى (1642 ز) زاناى فەڕەنسى( بلەیز باسکاڵ ) ئامێر ێکى درووستکرد بۆ ئەوەى لە کۆکردنەوەى باجدا یارمەتى باوکى بدات ،چونکە باوکى باجگر بوو ، ئامێرەکەى باسکاڵ تەنها کردارەکانى کۆکردنەوەو لێدەرکردنىئەنجام دەدات بۆیە زاناى ئەڵمانى (گۆت فرێد لێبنز)دەستکارى ئامێرەکەى باسکاڵى کرد بۆئەوەى کردارەکانى لێکدان و دابەشکردن و دۆزینەوەى ڕەگى ژمارەکانیش ئەنجام بدات .ئەمجارە زانایەکى فەرەنسى بەناوى (جۆزیف مارى جاکوارد) کارتێکى دروست کرد کەبەهۆى کون کردنى لەشوێنى جیاجیا توانى لەسەر مەکینەى دورمانى ببەستێت بۆئەوەى دەرزیەکانىئاڕاستە بکات.هەرچەندە ئەم دەزگایە پەیوەندى ڕاستەو خۆى بە کۆمپیتەرەوە نیە بڵام بەکاهێنانى کارتى کورنکراو لەدوایدا لەزانستى کۆمپیتەر بەکارهات .زاناى بیرکارى ئینگلیزى (تشارلز باباج) کەلەساڵانى 1793 _ 1871 ژیاوە لەماوەى تەمەنى توانى دوو ئامێر دروست بکات کە ناویان مەکینەى شیکەرەوە و مەکینەى جیاوازى بوو،ئەزانایە ئامێر ى شیکەرەوەى لەساڵى 1882 ز دروستى کرد ، نەیتوانى ئامێرەکەى تەواو بکات بەهۆى بەرەنگاریە تەکنەلۆژیەکانى سەردەمەکەى سەرەراى ئەمەش دەتوانرێ باباج بەیەکەم کەس دابنرێ کەهێڵە بنەرەتیەکانى نەخشە کێشانى ژمێریارىئەلیکترۆنیەکانى (کۆمپیتەر )داناوە لەبەر ئەم هۆیەش بوو ناوى لێنرا باوکى کۆمپیتەر .لەپاش باباج زاناى سویدى (جۆرج سمیو تیز) هات ئامێرێکى وەک ئەو ئامێرەى کە زانا باباج تەواوى بکات دروستى کرد. جۆرج بوڵى زاناى ئیرلەندى لەساڵى 1854 لقێکى زاستى ماتماتیکى داهێنا کەئیستا پێى دەوترێت جەبرى بۆڵى ،ئەم جەبرە پشت بە دوو هێما دەبەستێت .لەساڵى1889 د.هێرمان هۆلێرس دەزگایەکى داهێنا بۆ بە کارهێنانى لە ئاماردا ، د.هێرمان پەیمانێى لە گەلڕ حوکمەتى ئەمەریکا بەست کەدەزگایەکەى بۆ سەرژمێرکردن بەکاربهێنآ لە ساڵى 1890 بە مەرجآ بۆ هەر هەزار کەس 65 سەنت وەربگرآ . لە دواییدا د.هێرمان ئامێرەکەى بەکرآ دایە ( کەنەدا و نەمسا و ڕوسیا ) . لە ساڵى 1896 د.هێرمان کۆمپانیایەکى دامەزراند بۆ بەرهەم هێنانى ماینەکەى ئەم کۆمپانیایە لە ساڵى 1911 لە گەلڕ چەند کۆمپانیەکى تر یەکیان گرت بۆ دامەزرانجتى کۆمپانیى ( ژمارردن – خشتەکردن – تۆمارکردن ) وە لە ساڵى 1924 بەڕێوەبەرى ئەم کۆمپانیایە ناوى کۆمپانیاکەى گۆڕى بۆ ( کۆمپانیاى ماکینەى نێو دەوڵەتى) (IBM) کە کورتکراوەى (Internztionat business machinecorporatin ) وە ئێستا ئەم کۆمپانیایە یەکێکە لە کۆمپانیایە مەزنەکانى دروست کردنى کۆمپیتەر .لە ساڵانى ( 1920-1950) تەکنەلۆجیاى کارتە کونکراوەکەى جاکواردى توێژینەوەى لەسەر دەکراو بەرەو پێش دەچوو ، تا لەساڵى 1930 دەزگایەک درووست کرا کەپێى دەگوترا ماکینەى ژمارکدنى ئەلیکتڕۆمێکانیکى (FAM ) کە کورتکراوەى (Electrommechanica accountiong machine ) بوو ، ئەم ئامێرە دەیتوانى کارە بیرکاریەکان بەشێوەیەکى خۆکار ئەنجام بدات .د.جۆن ئەتاناسۆف لە زانکۆى ویلایەتى ئەیاوا لە گەلڕ قوتابیەکەى کلیفۆرد بیرى نمونەیەکى کۆمپیتەریان لە ساڵى 1939 بۆ ماوەى سآ سالڕ درووست کرد ، د. جۆن ئەتاناسۆف لە کۆمپیتەرەکەى کەناوى لێنابوو ABC ( Attanasoff berry computer ) هیچ بەشێکى مێکانیکى بەکارنەهێنابوو بەڵکو لوولەى بەتاڵکراو ( لەمپا ) و بازنەى کارەبایى بەکارهێناوە ، وە کردارە بیرکاریەکانى بە پێى جەبرى بۆڵى بەڕێوە دەچوو، ءەئەم زانایە ڕێگەى خۆشکرد بۆ درووست کردنى کۆمپیتەرى نوآ . لە ساڵى 1944 توانرا بۆ یەکەم جار کۆمپیتەرێک درووست بکەن بەناوى (مارک -1 ) Mark -1 لە لایەنە پرۆفیسۆرى زانکۆى هارڤارد (هاوارد ئەیکین ) بە هاوکارى کۆرمپانیاى (IBM) نەخشەى بۆ کێشراو درووست کرا ، ئەم کۆمپیتەرە لە ماکینەى شیکەرەوەى باباج دەچوو وە لەساڵى 1945یش زاناى هەنگارى (جۆن ڤۆن نیومان) بیرو ڕایەکى نوآى هێنایە ناو گۆرەپانى کۆمپیتەرەوە ئەویش (داکردنى پڕۆگرام و داتاکان لە یادگادا بەر لەوەى لەسەر کۆمپیتەر بڕوێنرێن ) ئەم داهێنانە نوآیە تەکنیکى پیشەسازى کۆمپیتەرى گۆڕآ وە تا ئێستاش هەموو کۆمپیتەرەکان لەسەر ئەم بنەمایە درووست دەکرێن .ئینجا لە ساڵى 1946 (د.جۆن مۆکلى) لە گەلڕ چەند زانایەک لە زانکۆى (پەنسلفانیا) کۆمپیتەرێکیان بۆ سووپاى ئەمەریکا درووست کرد کە ناوى ئینیاک (EVIAC) کەکورتکراوەى (Electronic Namerical Integrater Computer ) ئەم کۆمپیتەرە لە کۆمپیتەرەکەى پێش خۆى کەمآ خێراتر بوو وە هەروەها لە دروست کردنیدا 18000 هەژدە هەزار لوولەى بەتالڕکراو (لەمپا) تێدا بەکارهاتبوو ، لە یەک خولەکدا دەیتوانى 5000کردارى کۆکردنەوە و 500کردارى لێکدان ئەنجام بدات . لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بوون لەسەر ئەوەى کە کۆمپیتەرى قەبارە بچوک و خێراتر لەوانى پێشتر درووست بکەن ، وە ئەمجارە ئەم زانستە بۆ مەبەستى بازرگانیش بەکاربێنن ، ئەوە بوو لە ساڵى 1950 یەکەم کۆمپیتەر بۆ مەبەستى بازگانى درووست کرا کەناوى (یونیڤاک-1) (UNIVAC-1) (Univeral Automitic Computer ) وە ئەمەش هەر لوولەى بەتالڕکراو (لەمپا)ى تێدا بەکار هاتبوو ، وە هەروەها حوکمەتى ئەمەریکا زۆر سوودى لە ئامێرە وەرگرت بۆ ئامارى ساڵى 1951 وە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لە ئەمەریکا بەکارهات .وە کۆمانیاى (IBM) لە ساڵى 1953 کۆمپیتەرى (IBM-701) وە لە ساڵى 1954 کۆمپیتەرى (IBM-650) درووست کردو بڵاوى کردەوە لە بازاڕ.لەساڵانى 1947ترانزستۆر Transistar دروست کرا ،وە لە ساڵانى 1958 1959 - ترانزستۆر لە بوارى کۆمپیتەر بەکارهات، ئەم ترانزستۆرە لە لەمپا بچوکترە وە بە متمانەترە بەتوانا تریشە . کۆمپانیاى هۆنیۆڵ Haneyweel یەکەم کۆمپیوتەرى لەساڵى 1959 درووست کردو ناوى لێنرا هۆنیۆڵ -4 (Haneyweel-4) .
لە ساڵى 1959ئەندازیار (جاک کیبلى) لە دەزگاى تێکساس ئینتیگرێتى ic داهێنا . لە دواى ساڵى شەستەکان زاناکان توانیان قەبارەى کۆمپیتەر بچوکتر بکەنەوە لە وانى پێشتر وە یەکەم کۆمپیتەرى بچوکیش لە لایەن کۆمپانیا DOC لە ساڵىى 1963 بە ناوى PDP8 ، وە لەساڵى 1964 کۆمپانیاى (IBM) کۆمپیتەری (IBM SYSTEM 360) ى درووست کرد ئەم کۆمپیتەرە هەم قەبارەى بچوک بوو وە نرخیشى هەرزان بوو بۆیە کۆمپانیى (IBM) تا سەرەتاى ساڵى حەفتاکان نزیکەى 25 کۆمپیتەرى درووست کرد .
ساڵانى حەفتاکان چەند ڕووداوێکى گرنگ لە مێژووى کۆمپیتەر ڕوویدا ئەوانیش داهێنانى پرۆسێسەر Microprocessor وە دامەزراندنى هەردوو کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت Microsoft ە کۆمپانیاى ئەپڵ Apple، لە ساڵى 1971زاناى ئیتاڵى (د.فیدریکۆ فاگین) لە کۆمپانیاى ئینتیلڕ Intel ئینتیگریتێکى درووست کرد کە زۆربەى کردارە ماتماتیکى و ژێبێژیەکان ئەنجام دەدات وە ناوى لێنا پرۆسێسەر Microprocessor ، لە ساڵى 1975 یش( بێل گیبسن و پۆل ئەڵێن )کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت Microsoft یان دامەزراند کە ئێستا یەکێکە لە کۆمپانیا یە هەرە مەزنەکانى دروستکردنى کۆمپیتەر و بەرنامە وەتوانى لەساڵى 1985 سیستەمى ویندۆز (windows ) دابهێنن .لە ساڵى 1980 کۆمپانیاى سۆنى یەکەم دیسکى موگناتیسى (3.5Flopy )دروستى کرد ، لەساڵى 1977 دوو گەنجى خولیاى کۆمپیتەر (ستیڤن یۆپس ستیڤ وونزیاک) نەخشەیەکى دانا بۆ کۆمپیتەرێک کە لەماڵاندا بەکاربێت لەئەنجامدا کۆمپیتەرى ئەپڵ_II APPLE_II)) یان دروست کرد . کۆمپانیاى(IBM) کۆمپیتەرێکى دروست کرد کە لەماڵاندا بەکارهات ناوى لێنا (IBM_PC) ،ئەم کۆمپیتەرە لەساڵى 1982 نزیکەى835000 هەشت سەد و سى و پێنج هەزار کۆمپیتەرى لێ فرۆشرا .
بۆ یەکەمین جار کە ماوس کارى پێکرا لەساڵى 1984 بوو کۆمپانیاى ئەپڵ کۆمپیتەرى ماکنتۆس (MACINOSH)ى دروست کرد کەزۆربەى کارەکانى بە ماوس ئەنجام دا ،بەم جۆرە ماوس شۆرشێکى گەورەى لە جیهانى کۆمپیتەر بەرپا کرد . لە ساڵى `1987 توتنرا 256 ڕەنگ بۆ کۆمپیتەر دابنرێت ئەمەش بۆ هۆى زیاتر درەکەوتنى وێنەکان بەڕوونى کەچى تا ئەو کاتە کۆمپیتەرەکان یەک ڕەنگ بوون .
لە دواى ئەمە زاناکان هەڵسان بە پۆڵین کردنى کۆمپیتەر لەسەر چەند بنەمایەک بەتایبتى لەسەر بنەماى ئەو تەکنەلۆژیایەى کە لە دروست کردنى بەکارهات ،بەمەش کۆمپیتەرەکانیان ب پێنج نەوە دابەش کرد
کۆمپیتەرەکانى نەوەى یەکەم 1946_1958:
گرینگترین سیفەتە جیاکەرەوەکانى ئەم نەوەیە کە بەتەواوى لەتوخمى کارەبایى دروست کراون واتە لەهیچ پارچەیەکى میکانیکى پێکنەهاتووە ،وەبەکارهێنانى لوولەى ئەلیکترۆنى بە تاڵ کراو (لەمپا) و گەرەیى قەبارەکەى و بەکاربردنى ووزەیەکى زۆر وە هێواش لە کارکردندا .
کۆمپیتەرەکانى نەوەى دووەم 1958-1964 :
کۆمپیوتەرەکانى ئەم نەوەیە لەجیاتى لوولەى ئەلیکترۆنى بە تاڵ کراو (لەمپا) ترانزستۆریان بەکارهێنا ئەمەش واى کرد قەبارەى کۆمپیتەرەکان بچوکتر بێت و وە کەمێک خێراتر .
کۆمپیتەرەکانى نەوەى سێیەم 1964_1970:
لەم نەوەیەدا ئینتیگرێتى IC (INTEGRETED CIRCUIT)دروسکراو لە بوارى کۆمپیتەر بە کارهات ،ئەم کۆمپیتەرانەش قەبارەیان بچوکترەو خێرایشیان زۆرترە
کۆمپیتەرەکانى نەوەى چوارەم 1970_1980:
لەم کۆمپیتەرانە ئینتیگرێتە گەورەکان بەکارهات ،وە ئەم کۆمپیتەرانە یادێکى هەیە کەتواناى عەمبارکردن(داکردن) ى زۆرە سەرەڕاى ئەمەش نرخیان هەرزانە و خێرایان زۆرە .
کۆمپیتەرەکانى نەوەى پێنجەم دواى ساڵى 1980:
لەم نەوەیەدا کۆمپیتەرەکانى ناو ماڵ دەرکەوتن و زیرەکى دەست کرد و لاسایى کردنەوەى هەستەکانى مرۆڤ سەرى هەڵدا ،وە لە دروستکردنیدا (پرۆسێسەر )ى تێدا بەکار هات.
حسن شيخ وةسانى

لهسهر هێڵ نییه




دهستت خۆش بێت بۆ ئهم بابهته بهسوده ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه

لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
لهسهر هێڵ نییه




دةست خوش هاورى كيان هيوادارم هةرسةركةوتوبيت
لهسهر هێڵ نییه