❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یه‌كه‌م قوربانی‌ جیابوونه‌وه‌، منداڵه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-06 05:58:49

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

یه‌كه‌م قوربانی‌ جیابوونه‌وه‌، منداڵه‌

یه‌كه‌م قوربانی‌ جیابوونه‌وه‌، منداڵه‌

  بێگومان جیابونه‌وه‌ی‌ ژن و مێرد ته‌نیا برینێك بۆ هاوسه‌رێتی‌ نییه‌، به‌ڵكو قوربانی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و منداله‌یه‌ كه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بیه‌وێت ده‌كه‌وێته‌ ناو ئه‌و یاریه‌ هه‌ڵه‌یه‌ كه‌ پێشتر دایك و باوكێك به‌ بێ‌ ئاگایی‌ ده‌چنه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتییه‌وه‌ كێشه‌ی‌ جیابونه‌وه‌ له‌ هه‌موو ولاتانی‌ دونیا بونی‌ هه‌یه‌، به‌لام له‌ وڵاتانی‌ دواكه‌وتوو ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌هۆی‌ كه‌مته‌رخه‌میی‌ و به‌رپرسیارێتی‌ دایك و باوك و حكومه‌ت بو چاره‌نوسی‌ ئه‌و منداڵه‌ زۆرتر ڕه‌چاو ده‌كرێت.


كاتێك كه‌ منداڵ له‌ دایك ده‌بێت و یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی‌ گه‌ له‌گه‌لیا دروستده‌بێت  بێ‌ گومان دایك و باوكه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و باوك و دایكه‌ هه‌مان هه‌ست و سوزیان له‌ هه‌مبه‌ر منداله‌كه‌ هه‌یه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌و منداله‌ نامه‌یه‌ك له‌ خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ وه‌رده‌گرێ‌ كه‌ هه‌ستده‌كا خوشه‌ویستییه‌كێ‌ ته‌واوی‌ پێدراوه‌ و پارێزراوه‌ و هه‌موو پێداویستییه‌كانی‌ دابینكراوه‌، به‌ڵام جیابونه‌وه‌ی‌ دایك و باوك وه‌ك لافاوێك هه‌موو ئه‌و خه‌ونه‌ پاكانه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ ده‌سڕێته‌وه‌ و ته‌مه‌نی‌ ڕێگه‌ نادات بگات به‌و ئاوات و ئامانجانه‌ی‌  له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌یانپێدرا، جیابونه‌وه‌ی‌ دایك و باوك  بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌نیا توزێك بیر له‌ داهاتووی‌ ئه‌م جیابونه‌وه‌یه‌ بكه‌نه‌وه‌، گه‌ره‌ترین هه‌ره‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر منداڵ.

   منداڵ له‌لای‌ خۆی‌ بیر ده‌كاته‌وه‌ ئێستا كێ‌ به‌خێوم ده‌كات؟ له‌ كوێ‌ بژیم؟  ڕاڕایی‌ و دڵه‌ڕاوه‌كێ‌، بێ‌ متمانه‌یی‌ و ترس لای‌ منداڵ دروستده‌كات.

جیابونه‌وی‌ وا هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ر چاویان تاریكده‌كا، بیریان ده‌چێ‌ كه‌ دایك و باوكن، به‌ڵام ده‌بێ‌ دایك و باوك زۆر به‌ وشیاری‌ به‌رامبه‌ر به‌م جیابونه‌وه‌یه‌ ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن و بیریان نه‌چێ‌ كه‌ ئه‌مه‌ كاره‌ساتێكی‌ گه‌وره‌ ده‌خوڵقێنێت له‌ ژیانی‌ منداڵه‌كانیان.
شاره‌زایان بۆ دوای‌  جیابونه‌وه‌ی‌ دایك و باوك  سه‌باره‌ت به‌ چونێتی‌ هه‌ڵسوكه‌وت  له‌گه‌ل منداڵ 7 خاڵیان پێشنیاز كردووه‌

1_ده‌بێ‌ منداڵه‌كه‌ بزانێ‌ كه‌ خۆشه‌ویستی‌ نێوان ئه‌و و دایك و باوكی‌  كۆتایی‌ نه‌هاتووه‌ و ده‌بێ‌ هه‌موو كات وا بیربكاته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام دایك و باوكی‌ ئه‌وی‌ به‌ ته‌نیا جێنه‌هێشتوه‌ و به‌ بیری‌ بهێنیته‌وه‌ كه‌ دایك و باوكایه‌تی‌ ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێك به‌ باشترین شێوه‌ ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌، به‌ڵام دوای‌ ئه‌و منداڵه‌ له‌م خه‌یاڵانه‌ په‌شیمان مه‌كه‌نه‌وه‌ تا له‌ داهاتوودا كاریگه‌ریی‌ نه‌كاته‌ سه‌ر ژیانی‌.

2_هیچ كات وشه‌یه‌كی‌ وا به‌رامبه‌ر به‌ منداڵ به‌كارمه‌هێنه‌ كه‌ هۆكاری‌ جیابوونه‌وه‌كه‌تان بوون، بوَ وێنه‌ مه‌ڵێن (به‌هۆی‌ تۆوه‌ ئێمه‌ جیابوینه‌وه‌) و مه‌هێڵن ئه‌م ئه‌ركه‌ قورسه‌ بكه‌وێته‌ سه‌ر شانی‌ منداڵه‌كانتان.
3_منداڵه‌كه‌ت تێ‌ بگه‌یه‌نه‌ كه‌ چیدی 2 ماڵی‌ ده‌بێ‌ و هه‌م ماڵی‌ دایكی‌ و هه‌م ماڵی‌ باوكی‌ و ده‌توانێ‌ له‌ هه‌ردووكیان بژێت، قه‌ت وشه‌ی‌ سه‌ردان به‌كارمه‌هێنن.

4_منداڵه‌كه‌ت تێ‌ بگه‌یه‌نه‌ كه‌ جیابوونه‌وه‌ هه‌ستیاره‌ و گۆڕانكارییه‌كان هه‌موو كات ئاسان نین، به‌ڵام  تێی بگه‌یه‌نه‌ هه‌موو شتێك به‌ باشیی‌ كۆتایی‌ دێت واته‌ وزه‌ و ئومێدی‌ پێ‌ ببه‌خشه‌

_5_ڕاستگۆبه‌ به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ت، هیچ كات به‌ وشه‌ی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ و دووربوونه‌وه‌ و هتد..... ئه‌و وشانه‌ی‌ كه‌ دڵی‌ خوشده‌كات، مه‌یخه‌ڵه‌تێنه‌.

6_هیچ كات منداڵه‌كه‌ت به‌ وشه‌ی‌ وازت لێ‌ ئه‌هێنم هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێ‌ مه‌كه‌، چونكه‌ بارودۆخه‌كه‌ هه‌ر چونێكبێ‌ به‌رده‌وام منداڵ پێویستی‌ به‌ هه‌ست و خوشه‌ویستیتانه‌ و كه‌ تۆ وا بڵێی‌ ده‌ترسی‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ترس لای‌ منداڵ دروستده‌كات.

7_هه‌موو كات خۆشه‌ویستیت پیشانی منداڵه‌كه‌ت بده‌، زوو زوو ماچی‌ بكه‌، له‌ باوه‌شتا دایبنیشێنه‌ و له‌كاتێكی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراودا باوه‌شی‌ پیابكه‌، تاكو هه‌ست بكا له‌ خۆشه‌ویستی‌ دایك و باوك بێَبه‌شنه‌كراوه‌.

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net