❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و شتانه‌ی که‌ بێزارت ده‌کات، بیکه‌ به‌ ڕا‌هێنان !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-07 06:12:18

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ئه‌و شتانه‌ی که‌ بێزارت ده‌کات، بیکه‌ به‌ ڕا‌هێنان !

ئه‌و شتانه‌ی که‌ بێزارت ده‌کات، بیکه‌ به‌ ڕا‌هێنان !
له‌ ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق



هه‌ندێ شت هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ڕوبدات زۆربه‌مان په‌ست و توڕه‌ ده‌کات، بۆنمونه‌ له‌ کاتێکدا که‌ داتاکه‌ت/ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت تێکده‌چێت. لێره‌دا من ده‌مه‌وێت که‌ سێ باری جیاوازتان بده‌مێ که‌ له‌وێدا ده‌توانیت به‌هۆی خۆ ئاماده‌کردنی به‌هێزکردنی ده‌روونییه‌وه‌ ده‌توانیت زاڵبیت به‌سه‌ریاندا.



1.له‌کاتێکدا تۆ له‌ڕیزێکدا وه‌ستاویت به‌ڵام ڕیزه‌که‌ یه‌کجاربه‌هێواشی ده‌ڕوات، تۆش زۆرت په‌له‌یه.ئه‌وانه‌ی که‌له‌ پێش تۆوه‌ وه‌ستاون له‌وه‌ناچێ هیچ په‌له‌یه‌کیان بێت. تۆده‌ست به‌جێ بیرله‌وه‌ده‌که‌یته‌وه‌ که‌ تۆ ده‌تتوانی له‌و ڕیزه‌ی ئه‌ولاتره‌وه‌ ڕیزت بگرتایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خێراترده‌ڕوات وه‌ئه‌م ڕیزه‌یانت
به‌هه‌ڵه‌ هه‌ڵبژارد.


2. له‌ناو پاسێکدا، شه‌مه‌نده‌فه‌رێکدا یان هه‌رشوێنێکی تردابیت تۆ دانیشتویت و ده‌ته‌وێت پشویه‌ك بده‌یت به‌ ڕۆح و جه‌سته‌ت، زه‌نگی ته‌له‌فونی که‌سێك دێت به‌به‌رزی و زیاتر له‌ خوله‌کێك لێده‌دات بێئه‌وه‌ی که‌سه‌که‌ وه‌ڵام بداته‌وه). له‌ پاشاندا که‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ به‌به‌رزی قسه‌ده‌کات و زۆرناڕه‌حه‌تت
ده‌کات.


3. شه‌وه‌و دره‌نگه‌ ده‌ته‌وێت بخه‌ویت یان سه‌یری فلیمێکی خۆش بکه‌یت له‌ ته‌له‌فزێۆندا، له‌و کاته‌دا دراوسێیه‌کتان ئاهه‌نگیه‌تی یان ده‌نگه‌ده‌نگ و ژاوه‌ژاو دێت به‌هۆی کرێکاره‌کانه‌وه‌ که‌ له‌ نزیک  ماڵه‌که‌ته‌وه‌ کارده‌که‌ن که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی شێواندنی پشوه‌که‌ت.ئه‌توانرێت بۆ هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ ئه‌و شیکردنه‌وه‌یه‌ت هه‌بێت که‌ ئه‌و که‌سانه‌ که‌می له‌ ڕێزیاندا هه‌یه‌ ئه‌وان ئه‌وه‌ پیشان ئه‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به‌تۆو کاته‌کانی پشوی‌ تۆ. ئه‌مه‌ بارێکی ناخۆشه‌ و‌ زۆربه‌مان توڕه‌ده‌کات. ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ سێ شت ناڕه‌حه‌ت ده‌بین که‌ ئه‌وانیش ( گه‌مژه‌یی، ڕه‌زیلی، لوت به‌رزی). له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ بۆیان هه‌یه‌ که‌ ساته‌ خۆشه‌کانی ژیانمان لێ تێکبده‌ن له‌ هاوسه‌نگی و هارمۆنیدا. بۆیه‌ هۆکارت هه‌یه‌ که‌ باشتر خۆت ئاماده‌بکه‌یت بۆ ئه‌م جۆره‌ بارانه‌ به‌هۆی ڕاهێنانی به‌هێزکردنی ده‌روونته‌وه.


به‌م شێوه‌یه‌ بکه/


- له‌کاتێکدا که‌ له‌ خاوترین ڕیزدا وه‌ستاویت،ئه‌مه‌ وه‌کو کاتێکی باش سه‌یربکه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری سترێس/گرژبوونی ده‌روونی ببیته‌وه‌ تیایدا.له‌وکاته‌دا که‌ له‌ڕیزدا وه‌ستاوی،بڵێ ئێستا کاتێکی باش و له‌ باره‌ بۆفڕێدانی کورته‌ نامه‌‌کۆنه‌کانی ناو ته‌له‌فۆنکه‌م، تۆ ئه‌توانی بکه‌ویته‌ ده‌ریای خه‌یاله‌وه‌و بیربکه‌یته‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ‌چۆن ده‌توانی به‌ شێوه‌یه‌کی باش ڕۆڵت هه‌بێت له‌ ژیانداو کاربکه‌یته‌ سه‌ر ده‌وروبه‌رت. ده‌توانیت ئه‌م ماوه‌یه‌ به‌ ڕاهێنانێك بزانیت بۆ ئارام گرتن. کاتێك که‌ یه‌کێك به‌ مۆبایله‌که‌ی به‌رزقسه‌ ده‌کات،ده‌توانیت هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بکه‌یت- که‌ بوێرانه‌ پێی بڵێی که‌ که‌مێك ده‌نگی نزم بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر ناته‌وێ ئه‌مه‌ بکه‌یت ئه‌وا ده‌توانیت ئه‌مه‌ به‌هه‌ل  وه‌ربگریت و بیکه‌یت به‌ڕاهێنانێك که‌ ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ ده‌روونت نه‌شێوێنێ وپه‌ست نه‌بیت، ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ده‌نگه‌ به‌رزه‌ له‌ مێشکتدا نه‌هێڵی ودووری بخه‌یته‌وه‌ به‌هۆی بیرکردنه‌وه‌ته‌وه‌ بۆ شتێکی تر. ده‌شتوانیت ئه‌و باره‌ بخه‌یته‌ بارێکی سه‌رسوڕمانه‌وه‌ که‌ هێشتا ئێمه‌ی مرۆڤ واده‌زانین که‌ ده‌بێت به‌ ده‌نگی به‌رزو هاوارکردنه‌وه‌ قسه‌بکه‌ین له‌ مۆبایلدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵی قسه‌ ده‌که‌ین باش گوێی لێمان بێت.


- کاتێك که‌ یه‌کێك ئاهه‌نگیه‌تی یان ته‌ق وهوڕی کارکردن دێت له‌ شه‌وێکی دره‌نگدا، ده‌توانیت ئه‌وه‌هه‌ڵبژێریت که‌ ناڕه‌زایی خۆتیان پێی بڵێی. یان ده‌توانیت بیربکه‌یته‌وه (ئه‌مه‌ ڕاهێنانێکی باشه‌ بۆ من). ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌بێته‌ ڕێگرم و بتوانم به‌بێ بێزاربوون بخه‌وم یان سه‌یری ئه‌و فلیمه‌ بکه‌م، ئیترئه‌بێ بۆ دڵنیانه‌بم و بێخه‌م نه‌بم که‌ له‌ داهاتوداهیچ شتێك نه‌توانێ بێزارم بکات.

له‌وانه‌یه‌ که‌ تۆش هه‌ندێ شتی تایبه‌ت به‌خۆتت هه‌بێت که‌ بێزارت بکات، هه‌ر له‌وه‌ی که‌ قسه‌ ده‌که‌یت به‌ڵام گوێت لێناگیرێت، یان که‌سی ڕه‌زیل و دڵپیس هه‌بن به‌ده‌ورته‌وه‌ که‌ کاری خراپت تێبکه‌ن....تاد. ئه‌مانه‌ هه‌موو به‌ ڕاهێنان بزانه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ساغیان بۆ بدۆزه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ له‌م ڕوداوانه‌ ڕۆژه‌که‌ت لێ تێك نه‌دات.


‌هیچ شتێك نیه‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌کاربێت به‌باشی، به‌ڵام هه‌موو جار شتێك هه‌یه‌ که‌ کاربکات و نرخی زێڕین بێت بۆت. که‌وابوو له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ر که‌سێك زویری کردیت به‌ هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رامبه‌رت ده‌توانیت ده‌ست به‌جێ ئه‌و بیزاریه‌ بگۆڕیت به‌ ڕاهێنانێك بۆ به‌هێزکردنی ده‌روونی خۆت.


مالبةرى عبدلله توفيق بؤ وةرزشى دةروونى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-08 04:59:11

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و شتانه‌ی که‌ بێزارت ده‌کات، بیکه‌ به‌ ڕا‌هێنان !

ده‌ستت خۆش به‌ڕێزم...

ئامۆژگارییه‌کان زۆر به‌ سوودن...سه‌رکه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-08 05:15:16

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و شتانه‌ی که‌ بێزارت ده‌کات، بیکه‌ به‌ ڕا‌هێنان !

dastt xosh bet hanw gyan sarkaw tw bit

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-05-08 22:20:26

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: ئه‌و شتانه‌ی که‌ بێزارت ده‌کات، بیکه‌ به‌ ڕا‌هێنان !

dast xosh barezm sarkawtw bit

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net