❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ((كــــــــــــــوا ئێوارانێك بۆ حه‌زه‌كان))

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-07 17:53:48

kirkuk
ناچالاک کراوه‌
شوێن: كةركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-07
دواترین سه‌ردان: 2010-02-17
په‌یامه‌كان: 319
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

((كــــــــــــــوا ئێوارانێك بۆ حه‌زه‌كان))

((كــــــــــــــوا ئێوارانێك بۆ حه‌زه‌كان))

له نێو..... بێ ده‌نگی
شه‌وه ڕه‌ش پۆشه‌كانی،، تار
له نێو.... خه‌ونی
شه‌وه كۆچه‌رییه‌كانماندا
له نێو.... داڵده‌ی
هه‌نیسكی ده‌رۆزه كه‌ری‌شه‌قامه‌كاندا
له گه‌ڵ.... ئێوارانی
كۆچی هه‌ورو  نغرۆ بوونی خۆر
بیرۆكه‌كانی غوربه‌تمان
به چراخانی سه‌راب هۆنده‌وه
له بۆ تروسكه‌ی شه‌قامه‌كان
كه‌ڕنه‌ڤاڵی خه‌ونه‌كانمان له ئامێز ده‌گرت
تا دوا نه‌فه‌سی ماچی ڕۆشنای بده‌ینه‌وه
به خه‌ونه خۆفه‌كانی تار
له گه‌ڵ سه‌ر خۆشی كۆڵانه‌كاندا د‌‌ه‌واین و
ماچه‌كانی به ئاگاییمان له ئامێز ده‌گرت
له گه‌ڵ ده‌رۆزه‌كاری‌ شه‌قامه‌كان‌ ده‌دوایین و
كڕنۆشی فرمێسكه‌كانی بارانمان له ئامێز ده‌گرت
له سه‌فه‌ره‌كانی من و تۆدا..... هاورێم...
خه‌ونێك نه‌ما نمایشی په‌لكه زێڕینه نه‌گرێت...
ئه‌م ... دالده‌ییه‌ی من و تۆ هاوڕێم....
له نێوو....
(ئاخ) ه .... هه‌ڵ نیشتووه‌كان بێ داریمان دا
جوانی یه .... جوانی
جوانی.... تابلۆكانی سرووشته
بۆ- به‌رائه‌تی ئه‌شق ... ئه‌شق.. ئه‌شق..
ئه – ش –ق
بۆ دوا چرپه‌كانی بێ ده‌نگی
بۆ ڕێڕه‌وه‌كانی مه‌مله‌كه‌تی خۆشبه‌ختی
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێوارانی حه‌زه‌كان
به‌ڵام ئێره...
مه‌مله‌كه‌تی جالجاڵۆكه‌یه
ئێره .... تاریكستانی عه‌ده‌مه
ئێره.... گۆڕستانی وههمه
ئێره....بییابانی نیڤادایه
ئێره‌یه ماڵی ڕاستینه‌ی قه‌ده‌ر
ئیدی.... من و تۆ !!!!!!!!!!
له نێو.....
له نێو- ئه‌م دوڕییانه‌ بێ‌به‌زه‌ییه‌‌ی زینده‌گی‌دا
ووڕێنه بۆ پاسارییه‌كانی به‌ر باران ده‌كه‌ین
كه ...چی..دی- ئه‌وان
جارێكی دی پاكیزه نابنه‌وه ... نا..نا..نا..نا..نا..
***         ***          ***
له كه‌ناری ئه‌م وهه‌مانه‌دا!!!!!!!!!!!
خه‌ونه سڕیوه‌كانی دۆزه‌خێش لێمان نا گه‌ڕێت
بپرسه.... هاوڕێم
بپرسه... له تێڕامانی ئێوارا‌نی خۆر ئاوا بوون
بپرسه.... له ئێواره سارده‌كانی به‌رباران
بپرسه.... له گوزشته‌ی شه‌وانی به‌رباران و
بپرسه.... له شه‌وانی داڵده‌یی من و تۆ
ئیدی.... نه‌با........
ده‌رگاكانی... بێ ده‌نگی خۆیان حه‌شارده‌ن و
رۆژانی.... به‌رائه‌تیش نه‌گه‌ڕێته‌وه
با له گه‌ڵ- نغرۆ بوونی خۆر
ته‌لیسمی جوانی بهۆنینه‌وه‌و
له گه‌ڵ.... كۆچی نه‌وره‌سه‌كان !!!!!!
سه‌مفۆنییاكانی ماڵ ئاوایی
له ئامێز بگرین
له ئامێز بگرین

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-066a636624.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net