❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاتێك منداڵه‌كه‌ت گوێڕایه‌ڵ‌ نابێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-29 12:02:27

P a i w a s t
کازیوەی یانە
شوێن: 彡 سلــێمــانی 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-04
دواترین سه‌ردان: 2012-02-01
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsXPFirefox

كاتێك منداڵه‌كه‌ت گوێڕایه‌ڵ‌ نابێت

كاتێك منداڵه‌كه‌ت گوێڕایه‌ڵ‌ نابێت

http://www.awene.com/Wenekan_Awenekan/mnnall121.jpg

نامه‌وێت له‌ئێستاوه‌ بخه‌وم، ئه‌مه‌وێت وه‌ك براگه‌وره‌كه‌م قژم دابهێنم، ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌و قسانه‌ی‌ منداڵ‌ له‌دوای‌ ته‌مه‌نی‌ ده‌ ساڵییه‌وه‌ ده‌یكات‌و ده‌یه‌وێت ناڕه‌زایی‌ خۆی‌ ده‌رببڕێت به‌رامبه‌ر به‌و كارانه‌ی‌ پێی‌ ده‌سپێردرێت، ئه‌م قۆناغه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵ‌ ئاسته‌نگ‌و قورسایی‌ زۆر بۆ خێزان دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ قۆناغێكه‌ ورده‌ ورده‌ له‌منداڵییه‌وه‌ ده‌په‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌رزه‌كاریی‌، منداڵ‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا ده‌یه‌وێت لاسایی‌ گه‌وره‌كان بكاته‌وه‌، یان برایه‌كی‌ هه‌رزه‌كاری‌ هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت وه‌ك ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت بكات، زۆربه‌ی‌ جار نایه‌وێت شه‌و زوو بخه‌وێت‌و خۆی‌ دواده‌خات، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واده‌كات دایكی‌ بێزار بكات.
له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵ‌ ده‌یه‌وێت هه‌موو ژیانی‌ دایكی‌ بۆ ئه‌و بێت، هه‌مان كات نایه‌وێت دایكی‌ زۆر ده‌ست بخاته‌ كاره‌كانیه‌وه‌و هیچ ئه‌ركێكی‌ به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، بۆیه‌ هه‌ر داوایه‌كی‌ لێده‌كرێت ره‌تی‌ ده‌كاته‌وه‌و ئه‌نجامی‌ نادات، هه‌ندێ‌ له‌دایكان تێناگه‌ن له‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌یان ورده‌ ورده‌ گه‌وره‌ده‌بێت‌و هێشتا له‌چاوی‌ ئه‌وانه‌وه‌ هه‌ر منداڵه‌، بۆیه‌ زۆربه‌ی‌ كات تووشی‌ گرفتی‌ گه‌وره‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵیداو ده‌كه‌ێته‌ گێژاوێكه‌وه‌ نازانێت چۆن چاره‌سه‌ری‌ بكات.
له‌م حاڵه‌ته‌دا دایك ده‌بێت هه‌وڵبدات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كه‌ی‌ بكات له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو كارێك به‌ئاژاوه‌ كۆتایی‌ بێت، گرنگیشه‌ بزانێت ئه‌و گفتوگۆیه‌ چۆن به‌ڕێوه‌ ببات.
ئه‌مه‌ چه‌ند رێنماییه‌كه‌ كه‌ دایكان ده‌توانن په‌یڕه‌وی‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌مترین گرفتیان له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كانیان بۆ دروست ببێت.\

كاتێك نایه‌وێت خۆی‌ بشوات
منداڵ‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیاری‌ له‌لا دروست ده‌بێت له‌باره‌ی‌ له‌شی‌ خۆیه‌وه‌، بۆیه‌ رقی‌ له‌خۆشتن‌و خۆروتكردنه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌، كاتێك زۆر پێ داده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ نایه‌وێت خۆی‌ بشوات، باشتره‌ له‌م كاته‌دا دایك زۆری‌ لێنه‌كات‌و ته‌نها داوای‌ لێبكات قاچ‌و ده‌ست‌و ده‌موچاوی‌ به‌باشی‌ بشوات‌و پاكیان بكاته‌وه‌.

كاتێك نایه‌وێت زوو بخه‌وێت
كه‌ منداڵ‌ نایه‌وێت له‌و كاته‌دا بخه‌وێت ه‌ پێشتر بۆی‌ دیاری كراوه‌، ده‌كرێت دایك كاتی‌ خه‌وتنی‌ بۆ دوابخات، به‌مه‌رجێك رایبهێنێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ند بێت به‌و كاته‌ نوێیه‌وه‌، زۆر گرنگه‌ به‌هێوری‌ رایبهێنیت له‌سه‌ر كاتی‌ خه‌وتن ده‌كرێت سه‌عاتێكی‌ وه‌ك دیاری‌ پێشكه‌ش بكات‌و پێی‌ بڵێت له‌ چ كاتێكدا باشه‌ بخه‌وێت، زۆر گرنگه‌ كۆمه‌ڵێك رێنمایی‌ دیاریكراوی‌ بداتێ‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ پێی‌ بڵێت ده‌بێت له‌سه‌عات 10وه‌ بچیته‌ ژووره‌كه‌ی‌ خۆت‌و له‌وێ‌ یاری‌ بكه‌یت یان بخوێنیته‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌عات 10.30یه‌وه‌ گڵۆپ بكوژێنیته‌وه‌و بچیته‌ ناو جێگاكه‌و هه‌وڵ‌ بده‌یت بخه‌ویت، له‌م كاته‌دا منداڵ‌ ئاماده‌یه‌ گوێبگرێت، به‌مه‌رجێك كات‌و ئه‌ركه‌كانی‌ له‌لا رۆشن‌و دیاریكراو بێت.

هه‌ندێ‌ جار گوێ‌ له‌قسه‌ی‌ دایكی‌ ناگرێت
منداڵ‌ كه‌ بێگوێی‌ ده‌كات هه‌ندێ‌ جار دوای‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ خراپه‌كانی‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و داوای‌ لێبوردن له‌دایكی‌ ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێ‌ جاری‌ تر هه‌ر سوور ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ی‌، بۆیه‌ ده‌كرێت دایك له‌م كاته‌دا سزای‌ بدات، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ پێی‌ بڵێت ده‌بێت بۆ ماوه‌ی‌ چاره‌كێك به‌ته‌نها له‌ژووره‌كه‌ی‌ خۆتدا دابنیشیت، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌كه‌یت پێی‌ بڵێیت "وه‌ك جاران خۆشم ناوێیت"، چونكه‌ ئه‌و قسانه‌ وای‌ لێده‌كات هێنده‌ی‌ تر سوور بێت له‌سه‌ر ره‌فتاره‌ هه‌ڵه‌كانی‌‌و بكه‌وێته‌ كه‌ له‌ره‌قی‌.
ده‌كرێت دایك پشووی‌ هاوینه‌ به‌كاربهێنێت بۆ زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ له‌منداڵه‌كه‌ی‌، بۆ نموونه‌ یاری‌ زیاتری‌ له‌گه‌ڵ‌ بكات‌و پێكه‌وه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و چیرۆكی‌ بۆ بگێڕێته‌وه‌و كاتی‌ زۆرتری‌ بۆ ته‌رخان بكات، به‌مه‌ش به‌راده‌یه‌كی‌ زۆ له‌یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه‌و منداڵه‌كه‌ له‌قسه‌ی‌ ده‌رناچێت.



سەرچاوە : ئاوێنەکان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net