❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماسی و تیشکی خۆر بۆ به‌هێزکردنی هزر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-30 06:16:04

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

ماسی و تیشکی خۆر بۆ به‌هێزکردنی هزر

ماسی و تیشکی خۆر بۆ به‌هێزکردنی هزر
   

توێژه‌رانی زانکۆی "Manchester"ی به‌ریتانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری "Journal of Neurology, Neurosurgery and Psychiatry"دا نووسیویانه، که که‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌توانن به وه‌رگرتنی بڕێکی باش له ڤیتامین "D" ئاستی هزری خۆیان به‌هێزبکه‌ن.

له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌كدا توێژه‌ران نزیکه‌ی 3000 پیاوی نێوان ته‌مه‌ن 40 بۆ 79 ساڵیان پشکنی. ئه‌و به‌شداربووانه‌ی بڕێکی یه‌کجار زۆر له ڤیتامین "D" له خوێنه‌کانیاندا هه‌بووه، له زنجیره‌یه‌كی تاقیکردنه‌وه‌ هزرییه‌کاندا توانایه‌کی زیاتریان نیشانداوه، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆیان ئه‌وانه‌ی هێنده‌ی ڤیتامین "D"یان نه‌خواردووه. تا چه‌ند پیاوان پیربوون، زیاتر کاریگه‌ری ڤیتامین "D" له‌سه‌ریان گه‌شه‌یکردووه. فاکته‌ری تێکچوونی وه‌ك خه‌مۆکی، وه‌رزی ساڵه‌کان و جووڵه‌ی کۆرپه پشتگوێ نه‌خران و لێكدانه‌وه‌یان بۆ کرا.

"David Lee"، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئێمه‌ توانیومانه بیسه‌لمێنن، په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر ئاشكرا و باوه‌ڕپێکراوی نێوان لێکدانه‌وه‌ی زانیارییه‌کان و که‌می ڤیتامین 'D'یه."

ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ته‌نها له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌وه‌ستێت، له‌کاتێکدا توێژه‌ران به‌ته‌واوه‌تی هۆکاری بایۆلۆژی په‌یوه‌ندی باسکراو نازانن. له‌مباره‌یه‌وه "David Lee" ده‌ڵێت: "ئێمه پێمانوایه، که ڤیتامین 'D' ده‌بێته پته‌وکردنی ده‌مارگیری و هه‌روه‌ها دروستکردنی گواستراوه‌کانی ناو مێشك ڕێکده‌خات."

تیشکی خۆر به‌سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی ڤیتامین "D"ی داده‌نرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه‌ی پێست، هۆشیاری ده‌درێت، که مرۆڤ له‌شی ڕاسته‌وخۆ نه‌خاته به‌ر تیشکی خۆر.

"David Lee" پێیوایه، که مرۆڤ له به‌هار و پاییزدا ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك له‌به‌ر تیشکی خۆردا پاڵبکه‌وێت و گوێ به ئاکامه‌ مه‌ترسیداره‌کان نه‌دات. به‌ڵام ماسی و هه‌روه‌ها بڕێکی که‌م له هێلکه و به‌رووبوومی شیره‌مه‌نی به‌سه‌رچاوه‌ گرنگه‌کانی ڤیتامین "D"ی داده‌نرێن.

خۆزگه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net