.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














منداڵه‌كه‌ت له‌هۆكاری ڕشانه‌وه بپارێزه
یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه منداڵی ساوا له‌دوای تێپه‌ڕوونی بهخوارندن تووشی ده‌بێت ڕشانه‌وه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاره‌زیانی بواری نه‌خۆشی منداڵان ئه‌وحاڵه‌ته به‌ئاسایی ناو ده‌به‌ن.
پسپۆرانی ئه‌و بواره ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌و مندالاَنهی به‌شیری دایك بهخێودهكرین به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر تووشی خاڵه‌تی ڕشانه‌وه ده‌بن، بهلاَم ئه‌و مندالاَنهی كه به‌شیری وشك به‌خێوده‌كرێن زۆرتر تووشی ڕشانه‌وه ده‌بن له‌كاتێكیشدا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ڕشانهوهیاندا سكچوونیشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وا پیده‌چێت ئه‌و مندالاَنه گه‌ده‌و ڕیخوڵهیان ته‌واو نه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پسپۆڕانی بواری نه‌خۆشی منداڵان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه پێویسته دایكان‌و باوكان ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خوراه‌وه بكه‌ن:
- به‌كارهینانی شیری وشك بۆ ماوه‌ی (24)كاتژمێر ڕابگرن‌و ده‌بێت سێ كه‌وچك چایی‌و ده‌رمانی گلیكۆزو (200) ملم ئاوی شلهتینی بدرێت به‌منداڵه‌كه .
-ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت له‌دوای هه‌شت كاتژمێر شیرخواردن هه‌ر ڕشایهوهو زمانی وشك بوو له‌گه‌ڵ ئهوهشداچاوی بهقولاَ چوو وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێریش پیسایی نه‌كرد، پێویسته بۆ چارهسهركدنی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌یت.
-ئه‌گه‌ر به‌شیری وشك منداڵه‌كه‌ت به‌خێو ده‌كه‌یت، پێویسته ئاوی شیره‌كه به‌ئاوێكی شله‌تێن ئاماده بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی غازات لای منداڵه‌كه دروست نه‌كات.
پسپۆڕانی بواری مندالاَن ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه گرنگترین هوكاری ڕشانه‌وه‌ی منداڵ ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی مژینی مهمكهكهیدا منداڵه‌كه هه‌واش هه‌ڵده‌مژێت، بهلاَم ئه‌گه‌ر دوای هه‌موو جارێك له‌مژینی مهمكهكهیدا ڕشایهوهو دووباره برسی بوویه‌وه، ئه‌و كات پێده‌چێت تووشی نه‌خۆشی بێهێزو لاواز (پیلۆر شهنۆز) بووبێت، بۆیه ڕشانه‌وه له‌شێوه‌ی پژان (خوێن به‌ربوون) ده‌بێته هۆی بێهێزو لاوازبوونی منداڵه‌كه، گه‌ر منداڵه‌كه‌ش له‌وحاڵه‌ته‌دا مایه‌وه، ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه