❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سیگمۆند فرۆید

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-01 23:30:26

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

سیگمۆند فرۆید

زانای ناوداری ده‌روونزانی
*فرۆید له‌ ساڵی 1856 له‌ جیکۆسلاڤیا له‌ دایک بووه‌ که‌ ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ (4) ساڵ به‌ خێزانه‌وه‌ چوون بۆ شاری نه‌مسا، کاتێک فرۆید له‌ دایک بوو ته‌مه‌نی باوکی (40) ساڵ بوو و ته‌مه‌نی دایکی (که‌ ژنی دووه‌می بوو) 20 ساڵ بوو ، باوکی پیاوێکی بازرگان بوو توندو تیژ بوو ، بۆیه‌ لای فرۆید دوو هه‌ست دروست بووبوو ئه‌ویش بریتی بوو له‌ ترس و خۆشه‌وستی، فرۆید کوڕی یه‌که‌م له‌ (6) منداڵ .
*ساڵێک پێش هاوڕێکانی چووه‌ قۆناغی ناوه‌ندی.
له‌ منداڵیدا جگه‌ له‌ زمانی عه‌بری و ئه‌ڵمانی لاتینی و یۆنانی و فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی ده‌زانی، هه‌روه‌ها خۆی فێری ئیتاڵی و ئیسپانی کرد.
*کاتێک ته‌مه‌نی (8) ساڵان بوو کتێبه‌کانی (شکسپیر) ی ده‌خوێنده‌وه‌.
*کۆلێژی پزیشکی هه‌ڵبژارد له‌ ته‌مه‌نی (17) ساڵیدا هه‌رچه‌نده‌ ڕقی ڵێ بوو .
ڕێچکه‌ی زانستی فرۆید :
* 1880 ( جۆزیف برۆیر) ی ناسی که‌ له‌ پزیشکه‌ به‌ناوگه‌کانی ڤێنا بوو ئامۆژگارکه‌رو هاوڕێی فرۆید بوو، فرۆید کاریگه‌ر بوو پێی کاتێک (برۆیر) ڕێگه‌ی تازه‌ی به‌کارهێنا بۆ چاره‌سه‌رکردنی هستریا ئه‌ویش ڕێگه‌ی ( به‌تاڵ کردنه‌وه‌) که‌ پێی گوترا (چاره‌سه‌رکردن له‌ ڕێگه‌ی قسه‌کردن) واته‌ نه‌خۆشه‌که‌ باسی نیشانه‌کانی نه‌خۆشییه‌که‌ی بکات.
*1881 دکتۆرای به‌ ده‌ست هێنا و له‌ کارگه‌ی (ارنست) کاری کرد.
*1882 له‌ نه‌خۆشخانه‌ی (ڤێنا) کاری کرد ئه‌و کات چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ی بڵاوکرده‌وه.
*1885 وانه‌ی ده‌ووته‌وه‌ له‌ زانستی نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی ده‌مارگیری، و له‌م ماوه‌یه‌دا مۆڵه‌تی وه‌رگرت چوو بۆ پاریس له‌ زانکۆی (سالبترییر) ده‌یخوێند له‌گه‌ڵ پزیشکی ده‌روونی به‌ناوبانگ ( جین شارکۆ) .
* 1886 گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ڤێننا وه‌ک پزیشکێ کاری کرد وئه‌وه‌ی فێر بوو له‌ ( شارکۆ) جێبه‌ جێی کرد .
*1893 لێکۆینه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆکاره‌کانی ده‌روونی بۆ هستریا.
*1895 کتێبی ( دراسات فی الهستریا) ی بڵاوکرده‌وه‌، که‌ خاڵی سه‌ره‌تا بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌ عه‌قڵییه‌کان و ده‌روونییه‌کان.
*1908 یه‌که‌م کۆنگره‌ بوو بۆ باسکردنی (شیته‌ڵ کردنی ده‌روونی) که‌ ڕێگایه‌ک بوو فرۆید دایهێنا و هه‌روه‌ها گۆڤارێک بۆ شیته‌ڵ کردنی ده‌روونی هاته‌ ده‌ر که‌ فرۆید سه‌رپه‌رشتیاری ده‌کرد.
*1909 وانه‌ی ده‌ووته‌وه‌ له‌ زانکۆی (کلارک) له‌ وڵاته‌ یه‌ککرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
*1910 کۆنگره‌ی دووه‌می شیته‌ڵ کردنی ده‌روونی ئه‌نجام دا له‌ (نورمرج) و کۆمه‌ڵه‌ی شیته‌ڵ کردنی ده‌روونی پێکهێنا.
*فرۆید ده‌ڵێت که‌ (کبت) واته‌ (چه‌پاندن) بریتییه‌ له‌ ململانێ نێوان دوو ئاره‌زووی دژوار ، هه‌روه‌ها (مۆلفین) ی به‌کارهێنا له‌ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان که‌ به‌ هه‌مان ده‌رمان خۆی کوشت.
له‌لای فرۆید که‌سایه‌تی پێکهاتبوو له‌ سێ ئاست له‌ هۆشیاری :( هه‌ست ،پێش هه‌ست و نه‌ست) .
*فرۆید ڕووانگه‌یه‌کی جوان و گه‌شی نه‌دا سه‌باره‌ت به‌ سروشتی مرۆڤ به‌ڵکو  مرۆڤ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ململانێکانه‌.
* له‌ ساڵی 1920تا 1930 گه‌یشته‌ لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ، به‌ڵام ته‌ندروستی تێکچوو (33) نه‌شته‌رگه‌ریی شێرپه‌نجه‌ی بۆ ئه‌نجام درا که‌ ئازارێکی زۆری ده‌کێشت.
* له‌ ساڵی 1939 له‌ له‌نده‌ن گیانی له‌ ده‌ست دا.


ئاماده‌کرنی hana_sweet
وه‌گێران له‌ راپۆرتێکه‌وه‌.

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e53a0a439c.jpg
    سیگمۆند فرۆید

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-02 00:00:02

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: سیگمۆند فرۆید

ده‌ستان خۆش هاورێ گیان بۆ ئه‌م زانیاریه‌ به‌هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net