.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














داوایان کرد که له‌گه‌ڵمان دانیشن .
ئاڤان ووتی : ئه‌مڕۆ جه‌ژنی له دایک بوونی ترێ یه . هه‌موو پیرۆز بایان لێ کردم به‌ڵام ئازاد زۆر به شێوه‌یه‌کی سه‌یر سه‌یری منی ده‌کردوو ووتی : هاوڕیان ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه وه‌ک دیاری یه‌ک بۆ ترێ خان پێم خۆشه من بانگێشان بکه‌م وه من خاوه‌نی ئه‌م مێزه بم زۆر به به‌رده‌وامی ئه‌م قسه‌یه‌ی دوباره ده‌کرده‌وه و وای له من کرد که ڕازی بم زۆر سه‌رنجی منی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و خێرا باسی ئه‌ده‌بیاتی کرێکاری کرد له‌سه‌ر ئازادی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ئافره‌ت دووا ئیتر وام زانی که ئه‌مه باوکی (مارکس ) ه و له‌لای ( جامبۆلستار ) گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دایکیشی ( سیمون دیبۆفوار ) ه و باسی زۆربه‌ی تابلۆکانی فانکوخی بۆ ده‌کردم هونراوه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌مبوو بۆ ژیان له ڕێگای بیر‌و هزری چه‌پی ڕادیکاڵه‌وه باسێکی فه‌له‌سفه‌ی ( بۆست مۆدێرنی ) بۆ کردم چونکه حه‌زم له فه‌له‌سه‌فه ده‌کرد .
ئیتر زیاتر سه‌نجی ڕاکێشام زوو زووش ناوی منی ده‌هێنا و سه‌یری ده‌ست و په‌نجه‌کانی ده‌کردم وام لێهات بوو به ئاراسته‌یه‌ک بڕۆم که‌خه‌یاڵم له ئه‌سپی ئه‌ودا تاو بده‌م زۆر به و قسانه‌ی سه‌رنجی منی گرت .
ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی لێوه‌رگرتم تا کۆمه‌ڵێک کتێبم بۆ په‌یدا بکات ، منیش زۆر به خۆشحاڵی یه‌وه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌م دایه . ئه‌و ڕۆژه‌مان به‌و شێوه‌یه برده‌سه‌ر به‌هه‌فته‌یه‌ک دوای دانیشتنه‌که‌مان له کتێبخانه‌یه‌که‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ کردم ئه‌گه‌ر ده‌کرێت من ببینێ و چونکه کتێبی باشی بۆ په‌یدا کردووم بۆ ئه‌وه‌ی بمداتێ ، منیش چووم بۆ کتێبخانه‌ی گشتی بینم چوینه کافتریایه‌که‌وه ده‌ستمان کردن به قسه‌کردن زۆر باسی ئازادی ئافره‌تی بۆ کردم .
ته‌نانه‌ت وام لێهات بوو وامده‌زانی ئافره‌ت سه‌رکرده و شای هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانه له ڕووی ئازادییه‌وه بۆیه زۆر به لێزانانه منی هه‌لًَخه‌له‌َتان و به شوه‌یه‌ک که منی کرده په‌یکه‌ری ( ڤینۆس ) و خۆشی کرده به‌نده‌ی من ئیتر له‌باسی ئازادی یه‌وه به‌ره‌و خۆشه‌ویستی منی برد و منی کرده خۆشه‌ویستی خۆی .
به ئازادی منی هه‌لًَخه‌ڵه تاند تاوای لێهات هه‌موو له‌شی منی بۆ خۆی ئازاد کرد وه زۆر دووری خستمه‌وه له دایک و باوک و خوشک و براکانم گوایه که من ئازادم و پێویستم به که‌س نی یه .
تا به ئازادی بێ که‌س بووم ، ئازادیش دادی منی نه‌دا پاشان فێری شتێکی تری کردم که ئه‌و ناوی لێنا بوو ( مه‌زاج ) من نه‌م ده‌زانی چی یه .
ڕۆژێک پێ ی ووتم حه‌زده‌که‌یت بڕۆین به‌ره‌و به‌هه‌شتێک که من و تۆ تێدا سه‌رکرده بین ؟
ووتم : به‌ڵێ .
پێ ی ووتم : بۆنی ئه‌م سپیایه بکه و نزیکی بکه‌ره‌وه لای لوتت بزانه چه‌ند جوان مه‌زاجت خۆش ده‌بێت هه‌رچی ووت کردم ، کردم ، کردم ، کردم تا به ئازادی ڕسوای کردم له کۆتایشدا فڕی ی دامه سه‌رجاده و توانایه‌ک منی بۆ خۆی هه‌ڵگرته‌وه .
که‌مێک بێ ده‌نگ بوو دڵی پڕ بوو له گریان هه‌ستم کرد فرمێسک به چاویدا وه‌ک بۆلًَه ترێ دێته خوارێ وه له نێو چاوانیشیدا عاره‌قی شه‌رم ده‌تکێ .
پێم ووت : ئارام به‌ره‌وه کۆتای به باسه‌که بێنه گرنگ ئه‌وه‌یه که تۆ ئیستا له شوێنێکی هێمن دای وه برای خۆت له ته‌نیشته‌وه‌یه و ئاماده‌یه هه‌موو خه‌مه‌کانت له کۆڵ بگرێت .
ترێ خان : پێویست ناکات ئاوا به کوڵ بگریت ئارام به ، شه‌ویشمان دره‌نگ کردوه من ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه تۆش پشویه‌کی ئه‌رخه‌وانی بده .
سبه‌ینێ خوا یار بێ دێمه‌وه لایت ، تکایه هه‌ست به هیچ ناڕه‌حه‌تی یه‌ک مه‌که وه‌ک پێش تریش پێم ووتی مه‌به‌ستی من ته‌نها چاکه‌یه وه ده‌مه‌وێت که له ده‌روازه‌ی خێر دا ئارام بگرم .
جارێ به خوات ده‌سپێرم من ده‌ڕۆم ئه‌وه‌شت له بیر نه‌جێ ئه‌و خوایه‌ی من سپارده زایه ناکات ده‌ستم کرد به گیرفانمدا تا مه بله‌غێک پاره‌ی بۆ به جێ بێڵم نه‌وه‌ک پێویستی به پاره بێ . پاره‌که‌م خسته ژێر سه‌رینه‌که‌ی و سه‌رم داخست و گه‌ڕامه‌وه دواوه دووباره ماڵ ئاوایم لێکرد.
له ژێر لێوه‌وه ووتی : خوات له‌گه‌ڵ ، به‌ڕاستی نمونه‌ی مرۆڤ ئه‌توانم له تۆ دا ببینم ماڵ ئاوا .
هێدی هێدی که وتمه ڕێ له‌و شه‌وه دا خۆشی یه‌ک به‌ری دڵمی گرتبوو وه ئارامیش وه‌ک چه‌رچه‌فێکی ناسک هه‌موو ڕۆحی داپۆشیبوم ، هه‌ر چه‌نده کۆته‌که‌م له ژووره‌که‌ی ئه‌و دا به جێ هێشتبوو به‌ڵام سه‌رمای ئه‌و باکورستانه هیچ کاری له لاشه‌ی من نه ده‌کرد بۆیه زوو زووش به ده‌م ڕێگاوه ده‌مووت وه‌ره ئێستا بگه‌ڕێوه ماڵه‌وه به‌م هیلاکیه ده‌ست بکه به قاپ شۆرین . که گه‌ڕامه‌وه هێشتا (سه‌رخێڵ ) و ( یوسف ) له ژێر جێگا که یانه‌وه به بێ ده‌نگی و به چرپه‌وه باسی منیان ده‌کرد . گوێم لێ‌بوو ( سه‌رخێڵ) ووتی : ئه‌وه ئه‌و زاڵمه گه‌ڕایه‌وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که قاپه‌کان نه‌شوات چۆن خۆی له ئێمه وون کرد ، ئێستا هه‌زار و پێنج سه‌د عوزرمان بۆ دێنێته‌وه و ڕازیمان ده‌کات .
منیش چوومه نێوان هه‌ر دووکیان دانیشتم و پاڵم دا یه‌وه به دیواره‌که به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه ئاهێکی خۆشیم هه‌ڵکێشا .
(یوسف ) ووتی : ده‌ی چیت پێ یه باسی بکه بۆمان نازانم پێت بڵێم دڵت خۆشه یان بێزاریت . زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوت پرشنگی خۆشه‌ویستی ده‌ڕوێنێ و ئاهه‌که‌شت له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ت حه‌سره‌تی مه‌ئیوسی پێوه دیاره لێت تێناگه‌م ، جار‌و بار وا ده‌ت بینم که هه‌نگوینت له دار گوێز دا دۆزیبێته‌وه و هه‌ناسه که‌شت ئه‌شک و خه‌فه‌ت تیایدا به‌رجه‌سته ده‌بێت .
_ سه‌رخێڵ ووتی : واز له‌م قسه ئه‌ده‌بیانه بێنن چی بووه بیڵێ وامن خه‌ریکه گوێره‌که‌یه‌کم ده‌بێت.
منیش دیسانه‌وه ئاهێکی ترم هه‌ڵکێشا و ووتم جارێ پێم بڵێن قاپه‌کانتان شۆردووه تاریکه هیچ نابینم چونکه ئه‌گه‌ر قاپه‌کانتان نه‌شۆردبێ توانای ئه‌وه‌م نامێنێ که پێتان بلًَێم چی ڕوویداوه .
سه‌خێڵ ووتی : توانات هه‌بێ توانا گیان هه‌ر منی کڵۆڵ نیم ئه‌بێ له زه‌حمه‌تا جێگری تۆ بم و له خۆشیشدا یوسفی برام جا له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌کانت بکه به ئارامی.
یه‌کسه‌ر باسی هه‌ناسه ساردی کچۆڵه‌یه‌کم کرد که به‌دوای ئازادی و یه‌کسانی دا وێڵ بووه وه ئازادی وه‌ک زه‌رنه‌قوته‌ی بێ دایک برسی کردوه وه‌ک مناڵانی بێ سه‌رپه‌رست که هیچ هه‌ستێکی نه‌بێت بۆ ژیان یه‌کسانی ڕه‌قی کردبوه‌وه. تا له هه‌وری دنیادا وه‌ک ئاوێنه به مه‌لولی خۆی له‌سه‌ر شه‌قامی ئه‌م ووڵاته‌دا ده‌بینیه‌وه وه‌ک بوخچه و پریاسکه‌ی ژنه لادێ ی ته‌ڵاق دراو لوول کرا بوو له‌به‌رده‌می ده‌رگایه‌کدا به چیچکه‌وه بوخچه‌که‌ی ڕۆحی ده‌می کرد بووه وه . پریاسکه‌ی نانه‌که‌ی که ڕووی کرد بوو وه هه‌ناسه‌یشی وه‌ک به‌نه خوێنی شه‌ڕواڵ پیسه‌کان ڕه‌وابوو بووه له نگێز بوو بوو هه‌ره‌س ماتی کرد بوو بورانه‌وه‌ش وه‌ک هاوسه‌ری ده‌مستی له ملی ئه‌و کرد بوو خۆشی لێ بوو بوه‌وه دێوه زمه‌یه‌ک وه ئه‌و چۆله‌که و په‌پولانه‌ی که خه‌یاڵی به هه‌شتین به سه‌رسه‌ری یه‌وه وه ک مۆرفین و کۆردۆین سه‌مایان ده‌کرد تلیاک و حه‌شیش بوبونه ئه‌سپی سپی باڵداربه‌ره‌و زه‌به‌لاحێکی بێبه‌زه‌ی هه‌ڵی ده‌گرت و ده‌یبرد بۆ لای هێکسێک که به سحری ووته وای لێکردبوو له‌به‌ر ده‌میا وه‌ک یوسفی که‌نعان خۆی نیشان ده‌دا.
تا ئێره‌تێ گه‌یشتووم له وه زیاتر نه‌مویست درگای ده‌می ئه‌و زێرا به بکه‌مه‌وه و بۆگه‌ن و هاڵاوه‌که‌ی به‌سه‌رمدا بێت بۆیه زوو خه‌فه‌م کرد وه‌ک زۆپای دار هه‌موویم کرده ژیله‌مۆ له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری دا دامنا و خۆم ئاماده‌کرد بۆ مه‌ته‌رێزی شه‌ره‌ف به‌ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌که‌م گێرایه‌وه بۆ یوسف و سه‌خێڵ .
ئاگام له یوسف بوو که له تاواندا باوه‌شی کردبوو به به‌تانیه‌که‌یدا و زوو زووش په‌نجه‌ی خۆی ده‌گه‌ست سه‌رخێڵ یش ده‌یووت کوا پاوه‌تی ؟ کوا ئازادی ؟
ئه‌مه به‌س ته‌نها جێگایه‌تی بکوژرێ و له ناو قه‌بردا سه‌ربه‌ره‌و خواری دابنرێ ئاخ و حه‌سره‌ت بو بونه گۆرانی له به‌ینی یوسف و سه‌خێڵ دا یارییان ده‌کرد یوسف وه‌ک حه‌یرانی ده‌شتی هه‌وڵێر ده‌یسه‌نده‌وه و سه‌رخێڵ یش وه‌ک مه‌قامی به‌یات و وه‌یلای بوو به‌لایه‌وه هه‌ر دووکیشیان مۆره‌ی ڕقیان له من ده‌کرد که‌سێک نه‌بوو که ڕقی ئه‌وان دابمرکێنێته‌وه .
بۆ یه ووتم : من هیلاکم به یانی سپێده که نوێژمان کرد دوعای خێری بۆ ده‌که‌ین له پاشان ڕووه و جه‌سته دا ڕووخاوو ڕۆحه به زیوه‌که‌ی ترێ ده‌ڕۆین تا بزانێ که‌سێ کۆڵه‌که و سێ پایه له ڕووی ئه‌و دا دیوان ده‌گرن .
یه‌کێکیان بۆژێر باڵی ڕاستی و یه‌کێکی که یان بۆ ژێر باڵی چه‌پی و ئه‌وی که‌شیان له پشته‌وه ئاماده باشی خۆیان ده‌ربرن .
ببخه‌ون تا به‌یانی خوا له سوڵتان محمود گه‌وره‌تره که چوینه لای شتی زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه .
ده خۆشه‌ویستان شه‌وتان شاد .
سه‌خێڵ له ژێر جێگاکه‌یه‌وه هه‌ر ئاخی قینی هه‌ڵده‌کێشا .
ئاخ چۆن که‌وتینه ووڵاتێک که غیره‌ت و شه‌ره‌ف مه‌نده‌ی بۆ ته هه‌ڵمی ئاو وه زۆر به ئاسته‌م ده‌بینرێت .
زوو زووش پرسیاری ده‌کرد ماڵی ترێ له کوێ یه و دایکی ترێ کێ یه و ئایا باوکی ماوه ئه‌ی براکانی ئێشیان چی یه وه پرسیاری زیاتر و زیاتر .
پێم ووت : ئه‌گه‌ر ده‌کرێت با بخه‌وێن به یانی خۆت ده‌توانی هه‌موو پرسیاره‌کانتی لێ بکه‌یت ئێستا له کۆڵی من به‌ره‌وه هه‌ر ده‌ڵێ ی پیرێژنه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌ی ئه‌وه‌نده پرسیار ده‌که‌یت .
توڕه بوو پێ ی ووتم : گه‌ردنت ئازاد نه‌بێت . ئیتر بێ چرپه لێ ی خه‌وت تاکاتی نوێژ ، هه‌ڵساینه‌وه و من خۆم گۆڕی و یوسف و سه‌خێڵ خێرا به دوامدا هه‌ڵسانه‌وه ده‌ستم کرد به پێ که‌نین ووتم :
ئه‌گه‌ر ئه‌وه کوڕ بوایه ده‌هاتن له‌گه‌ڵمدا .
یوسف پێ که‌نی و سه‌خێڵ ووتی من نایه‌م ئه‌گه‌ر بێم خۆ له به‌ر خاتری تۆیه دانیشت و ده‌م و چاوی دا به‌یه‌کدا من هه‌ر به پێ که‌نینه‌وه خێرا چوومه لای ده‌ستم خسته سه‌ر شانی ماچی سه‌ریم کرد .
ووتم : ئه‌وه چی یه شێته گیان که‌س ناوێرێ بڵێ به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه .
یوسف ووتی : ناماسکارای پێوه‌یه باوی کل نه‌ماوه به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه هه‌ڵساوه و پێڵاومان کرده پێمان و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه که‌وتینه ڕێ به قسه‌ی خۆش و گاڵته و گه‌پ چوینه ناو نه‌خۆشخانه‌که‌وه .
یوسف ووتی : توانا بڕۆ پێ ی بڵێ که ئێمه هاتووین بۆ لای نه‌وه‌ک ئاماده نه‌بێ با ئاگادار بێ .
منیش ووتم : باشه چوومه ژووره‌که‌ی سه‌یرم کرد له ژووره‌که‌یدا نه‌بوو وا هه‌ستم کرد که چو بێت به لایه‌کدا یان ئیشکی تایبه‌تی هه‌بووبێت زۆر چاوه‌ڕێم کرد به‌ڵام هه‌ر دیار نه‌بوو چووم له پرسگه‌ی نه‌خۆشخانه‌که پرسیارم کرد له په‌ره‌ستارێک ووتی : که ئه‌م شه‌و دره‌نگ ڕای کردووه وه نازانین که به‌رو کوێ ڕۆشتووه ، به‌ڵام ئێمه به تۆ هه‌ڵخه‌له‌تاین ووتمان که لایدا ده‌مێنیته‌وه تۆ چۆن خوشکی خۆت له‌و کاته‌دا به‌جێ ده‌هێڵیت ئه‌ی دکتۆر پێی نه ووتی که نابێت پاره یان شتی گران به‌های پێ بێت وه‌ک زێڕ و زیوو.
زۆر سه‌رسام بووم ووتم : نه‌خێر نه ئه‌و خوشکی منه و نه دکتۆر هیچی به من ووتوه په‌ره‌ستاره‌که ووتی که ترێ له ناو په‌رتوکی زانیاری نه‌خۆشخانه‌که‌دا ناوی تۆی به برای خۆی بردووه به داخه‌وه ئه‌و ڕای کردوه چونکه پێویستی به مادده سڕکه‌ره‌کان بووه .
ده‌بوو تۆش و ئێمه‌ش زیاد له پێویست ئاگادار بوینایه به داخه‌وه .
ئیتر من تێگه‌یشتم که هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌م کرد که پاره‌م بۆ به جێ هێشت زۆر به مه‌ئیوسی گه‌ڕامه‌وه لای یوسف و سه‌خێڵ زۆرمات بوو بووم.
سه‌رخێڵ : ها ئه‌وه چی یه چی ڕووی داوه خۆ سه‌لامه‌ته ؟
ووتم : نه‌خێر .
خێرا سه‌رخێڵ ووتی : مرد .
ووتم : نا به‌ڵام خۆزگه‌م بمردمایه و پاره‌م بۆ به جێ نه‌هێشتایه به داخه‌وه ڕای کردووه چونکه له‌شی پێویستی به مادده سڕکه‌ره‌کان هه‌بووه .
نازانم چی بکه‌ین با بڕۆین دیاره ئه‌وه‌ی که ئێمه چاوه‌ڕێمان ئه‌کرد نه‌بوو .
وه خێره‌که‌مان تاکۆتای نه برده سه‌ر به‌ڵام خوا چاکه‌ی چاکه‌کاران وون ناکات به‌ویستی خۆی برایان با بڕۆین .
سه‌رخێڵ ووتی : توانا ئه‌ی تۆ نه‌ت ووت که کاتێ ترێ بێ هۆش بوو ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ئه‌وت لێداوه .
منیش ووتم با وا بوو .
سه‌خێڵ ووتی : که‌واته سه‌یری ناو ده‌ستی یه‌که‌ت بکه بزانه ژماره‌که‌ی چه‌نده ته‌له‌فۆنی بۆ بکه تا بگه‌رێته‌وه یان بچین بی بینین . بۆ چونه‌که‌ی سه‌رخێڵ زۆر باش بوو گه‌ڕام به دوای ژماره‌که‌یدا و دۆزیمه‌وه به‌ڵام هه‌ر چه‌نده من په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌کرد به داخه‌وه ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داخرابوو .
به‌ڵام ژماره‌که‌یم له ناو ده‌ستی یه‌که‌مدا یادداشت کرد تا لێم وون نه‌بێت .
گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵه‌وه ئه‌و ڕۆژه هه‌موو داوای پشومان کرد بوو له کاره‌کانمان ، یوسف یش شێخ مه‌حشی یه‌کی خۆشی بۆ دروست کردبووین بۆ به‌ربانگ بێ جه‌نابتان ناخۆش خواردمان .
سه‌رخێڵ ووتی : من دووجار قاپ پیس ده‌که‌م جارێک له پاداشتی دوێنێ جارێکیش ئه‌مڕۆ له دوای هه‌موو ئیش و کار دانیشتین و قسه‌ی خۆش بیرم هاته‌وه که جارێکی که په‌یوه‌ندی بکه‌مه‌وه به ترێ .
به ( سه‌رخێڵ ) م ووت : که ده‌توانم که ته‌له‌فۆنه‌که‌ی تۆ به‌کار بهێنم
سه‌رخێڵ ووتی : دیسان بۆ ترێ خانه به کاری بێنه تا ده‌یدۆزیته‌وه به‌ڵام من تێناگه‌م تۆ بۆ ئه‌وه‌نده خۆتی پێوه هیلاک ده‌که‌ی .
ووتم دیاره له‌به‌ر ته‌له‌فۆنه‌که‌یتی که‌وا ده‌ڵێ .
ڕووم کرده یوسف و پێم ووت : یوسف ئه‌وی تۆ به‌کار ده‌هێنم .
سه‌رخێڵ سوێندی خوارد که‌مه‌به‌ستی ئه‌وه نی یه به ڵکو مه‌به‌ستی منه وه ده‌ویه‌وێت ئارام بم وه خۆم به‌وه‌وه وابه‌سته نه‌که‌م تا ژیانم وه‌ک جاران به ئاراسته‌ی ساده و ساکاری خۆیدا بڕوات.
سه‌رخێڵ ووتی : خۆم و ده‌ستی یه‌که‌شم له خزمه‌ت داین هه‌موو جارێک به‌من ده‌ڵێیت شێته ئارام به به‌ڵام ئه‌م جاره سه‌ره‌ی منه پێت بڵێم له من شێت تر ئارام به . ده‌ستمان کرد به پێکه‌نین و ده‌ستی یه‌که‌م دایه‌وه ده‌ستی سه‌رخێڵ و ووتم ڕاست ده‌که‌ی پێویست ناکات ئه‌وه‌نده سه‌ر ئێشه بۆ خۆم دروست بکه‌م باکۆتایی به‌و باسه بێنین خوای گه‌وره بمان پارێزیت چ دنیایه‌ک تێکه‌ووتوین برایان من تێناگه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که باسی ئازادی ژن ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت ئافره‌ت بکه‌نه که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ خۆشی یه‌کانی خۆیان که باس له ئازادی ئافره‌ت ده‌که‌ن ده‌بێت ئافره‌ت خۆی دانه‌پۆشێ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نی یه که مافی ئه‌وان زیاد بکات به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه که ئاره‌زووه شه‌هوانیه‌کانی خۆیانی پێ دابمرکێننه‌وه هه‌میشه ئه‌و پیاوه شه‌هوانیانه یان ئه‌وانه‌ی که سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ن ده‌یانه‌وێت که ئافره‌تان بکه‌نه دارده‌ستی خۆیان .
سه‌رخێڵ ووتی : چۆن ؟ من تێناگه‌م لێت ده‌توانی بۆمان ڕوون بکه‌یته‌وه.
ووتم : برای به‌ڕێزم کاکه سه‌رخێڵ گیان ، کاتێک که باسی ئازادی ده‌کرێت بۆ ئافره‌ت ده‌یانه‌وێت ئافره‌ت ئازادبێت نه‌ک له‌به‌رانبه‌ر خۆیاندا به‌ڵکو ئازادی له‌شی ده‌که‌ن بۆ نمونه کاتێ شۆڕشی ئافره‌تان کرا له شیکاگۆ له ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه نه‌بوو که ئافره‌تان ڕزگار بن به‌ڵکو جوله‌که‌کانیی شیکاگۆ ده‌یان ویست ئه‌و کارخانه‌یه ئیفلاس پێ بکه‌ن که زۆربه‌ی زۆری ئافره‌تان ئیشیان تێدا ده‌کرد بۆیه ده‌یان ویست که ڕێگای ئه‌وانه‌وه کارخانه‌یه بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان که مه‌سی حیه‌کان سه‌رمایه‌یان تێدا کۆ کرددبووه‌وه بۆیه ئه‌و شۆڕشه‌یان ناو نا شۆڕشی ئازادی ئافره‌تان هه‌ر له وکاته‌وه سه‌رمایه‌داران ئافره‌تیان کرده دارده‌ست به ناوی ئازادی یه‌وه وه توانیان مۆنۆپۆلی لاشه‌ی ئافره‌تان بکه‌ن وه هه‌روه‌ها هزرو بیریان بۆیه له جێگا گشتی یه‌کاندا دایان مه‌زراندن بۆ ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بن بۆ پیاوه شه‌هوانیه‌کان وه کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه بێت بۆ پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان باشه بۆ سه‌رپۆش بووه به‌مۆرکی ئیسلام من پێم وایه ئه‌وان ته‌نها ده‌یانه‌وێت ئه‌و حورمه‌ت و ئازادی و خۆشبه‌ختی یه که ئیسلام داویه‌تی به ئافره‌ت بی پۆکێننه‌وه تا ڕه‌وشت له فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا نه‌مێنێ وه له‌به‌ر شه‌هوه‌تی خۆیان ئافره‌تان ئازاد بکه‌ن به‌لاًَم چۆن ئازادی یه‌ک که ئازادی بێت ته‌نها بۆ کڕین و فرۆشتن و له ته‌نیشت کاڵاکانی خۆیان دا تیجاره‌تیان پێوه بکه‌ن ئه‌م داپۆشینه ته‌نها له‌سه‌ر ئیسلام کراوه به ماڵ ، که‌چی به‌هه‌مان شێوه له ناو هه‌موو ئایینه‌کاندا ئافره‌ت نابێت ڕووت بێت بێجگه له ئایین له فه‌رهه‌نگی زۆربه‌ی زۆری ووڵاتاندا به تایبه‌تی فه‌ره‌نسا سه‌رپۆش باوه‌بوه ته‌نانه‌ت بۆته مۆدێڵێکی جوانی خۆیان که پێ ی ده‌ڵێن مۆدێلێکی له چکی فه‌ره‌نسی وه هه‌روه‌ها پێش هاتنی ئاینی ئیسلام له کلتور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تاندا هه‌میشه ئافره‌تان داپۆشراو بوون تا ئه‌و کاته‌ی شۆڕشه‌که‌ی شیکاگۆکرا ، ته‌نها بۆ ئازاد کردنی له‌شی ئافره‌تانی دونیا بوو . بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێشینه‌ی گه‌لی کورد ئه‌وان هه‌رده‌م داپۆشراو بوون زیاد له پێویست به‌ڵام ئیسلام هات تۆزێک ئاسان تری کرد ، چونکه ئه‌و وه‌خته سه‌روفێست و و کۆڵوانه و چارشێو یان عه‌بایان به کار ده‌هێنا خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌روفێست بکه‌ین زۆر گران بوو به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه به هه‌ر جۆرێک بێت ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت ئافره‌ت وه‌ک ترێ لێ بکه‌ن هه‌میشه وه‌ک لۆتیه‌کان ده‌هۆڵێک و مه‌یمونێک به دوای خۆیان ده‌خه‌ن ده‌ڵێن ئیسلام دوو ئافره‌ت به شاهێدێک قبوڵ ده‌کات ئه‌م قه‌وانه ئه‌ونده لێدراوه کورد ووته‌نی قه‌وانه‌که‌یان سواوه .
به‌ڵام تێناگه‌ن له وه‌ی که ئه‌مه ته‌نها پێویسته به داده‌وه . بۆ گشت گیری داد ته‌نها به کار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی داد به ئاقاری ڕاستی خۆیدا بالبکێشێت وه خوای گه‌وره هه‌ستی ناسکی ئافره‌ت نیشان ده‌دات تا له ناو ده‌رگای تاواندا ئه‌وان به دور بگیرێن له ئیسلامدا ئافره‌تان هه‌میشه زیاد له پێویست سه‌ربه‌رزو پایه بڵندیان بۆ دانراوه خوای گه‌وره شه‌ره‌فی دایکایه‌تی و به هه‌شتی له ژێر پێ ی ئه‌واندا داناوه که ئه‌ویش جێگایه‌کی پیرۆزه ئه‌و به هه‌شته بۆ خه‌ڵکی خۆ پارێز و چه‌که‌کارانه وه جێگایه‌کی پیرۆزیشه که هه‌موو مرۆڤه له خوا ترسه‌کان کاری بۆ ده‌که‌ن که‌چی خراوه‌ته ژێر پێ ی ئه‌وان ئه‌مه‌ش مانای ڕێز داری و حورمه‌ته بۆ ئافره‌تان له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه که ئافره‌تان نه فه‌قه‌یان له‌سه‌ر پیاوانه جوانتر بڵێم هه‌میشه ده‌بێ ئه‌وان به خان و مانی وه به‌نیانی له ماڵدا دابنیشن و ئێمه‌ی پیاوانیش نه‌فه قه‌یان بکێشین وخه‌رجی ئه‌وان له‌سه‌ر ئێمه‌یه نه‌وه‌ک به‌و مانایه که ئه‌وان ده‌رجه دوون به‌ڵکو ئه‌وان مامۆستا و ئێمه‌ش فه‌راش ، چونکه ئافره‌تان مامۆستای په‌روه‌رده‌کردنی مناڵ و ڕێکخستنی ئیش و کاری خانه‌واده‌ن که ئه‌وان هه‌موو وانه‌یه‌کی جوانی چ ڕه‌وشت چ له ڕووی پێگه‌یشتن له ڕووی لاشه‌ی یه‌وه وه درووست کردنی بونیادی که‌سایه‌تی به ژن و پیاوه وه هه‌ره له ده‌ستی ژناندا یه .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سوپاس نه‌وا گیان هیوادارم به‌دلت بووبێ
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه