.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






چــاوهروانــم
ئــێــوارهیــــه و لــه ژوانـدا راوهستــاوم
چـاوه‌روانی نیــگای تۆیه هــه‌ردوو چاوم
چــاوهروانــم به ده‌رکه‌ویت وه‌ک و په‌ری
ده‌ستم بگری به‌ره‌و هه‌واری نـوێم به‌ری
چاوم تیــنــوی بینینێکی تــۆی ئــــازیزه
دهدهرکـــهوه بـــــێ تــــۆ ژیانــم پــایزه
زۆر بێزارم ئه‌و کاتانه‌ی که دوور لـه تۆم
بۆیه ئێستا چاوه‌رێی رێژنه‌ی ووته‌ی تۆم
گه‌ر تۆ نهبـــی من شاعیرێکی بێ شیعرم
گه‌ر تۆ نه‌بی مــن ئیلهام له کێ وه‌ربگرم
ده‌ده‌رکه‌وه ئـــه‌ی شاجوانی ناو ئه‌م شاره
ده‌ده‌رکه‌وه بــه‌هه‌شت به بێ تۆ بـــه‌هاره
HEMN
مه‌پرسه لێم
هه‌ستم چۆنه !؟
به‌رامبه‌ر ئه‌م عه‌شقه‌ی تۆ
ڕۆژگارم به‌سه‌ر ده‌به‌م
چرکه‌یه‌ک نیم
بێ تۆ..
بوویت به دیه‌م
به هه‌ناسه‌م
به ساته چرکه‌ی پڕ له تاسه‌م
من بێ تۆ نیم
بێ تۆش نابم
تا وه‌ستانی ترپه‌ی دڵ و
تا بڕانی دووا هه‌ناسه‌م..
HEMN
بــه‌رگه‌ی ســهفــهرت نــاگرم
گیانــــهکــهم بـۆ دوا جـــاره ئـا ئـــه‌م پـــهیمان و به‌ڵێنه
بــه‌رگه‌ی ســهفــهرت نــاگرم واز لــه رۆیشتــنت بێــنه
که هــه‌ر ده‌رۆی بۆچی هاتویت به من ده‌ڵێیت لێم ببوره
له دوای دابرانی ئـــهمرۆت شــادی رێگایـــهکی دووره
ئێستا زانیـــم خــۆشــهویستیت پـرر لــه ئازار و درۆیه
زام و برینـــی دڵـــی من هـــه‌موو بـــۆ ســهفهری تۆیه
په‌یمان بێت بۆ جارێکی تــر ریـگای ئــاوا نــهگرمه به‌ر
سه‌رده‌می لاویم هه‌موی رۆی وا تاجی پیریم خسته سه‌ر
HEMN
رێگـاى دوورت
هـه‌تا ئيستاش تۆ نازانى كــه من چــه‌نده تۆم خــۆشهوێ
هه‌موو جارێ دێي ده‌پرسى هێنده ى چه‌ند منت خۆشه‌وێ
رێگـاى دوورت زۆر نزيك بوو ئــه‌و پرسياره‌ت لێكردايه
تۆ خۆت نالێـــي گیانه‌که‌م دڵمـان هــه‌ر وه‌كـــو يه‌ك وايه
بۆ پێـــم نالێي هه‌تاكو كه‌ى باوه‌ربه خۆم و خۆت نـــاكهى
HEMN
گــــوڵ چــیـه گــه‌ر عـــه‌شق پێـناسی نه‌بێت
دل چــیه گــــه‌ر هــــهرهدهم ئـازاری هـــهبێت
خـــه‌م جـیـه لـــهدڵ ڕوو لـــه ئـــهشـــق بێت
فرمێسک چـیـه گه‌ر شه‌و سه‌رچه‌وه‌ی نه‌بێت
عه‌شق و خۆشه‌ویسـتی
ئـه‌مشه‌و مــهستم وه‌ک مــهستانی مه‌یخانه
به‌لام مه‌ستی من مه‌ی نیه بهلکوتالی ژیانه
تالی ژیان زۆر به‌سۆیه وه‌ک تالی باده نیه
هه‌میشه نۆشی ده‌که‌م سات و کاتــی بۆ نیه
ئـــه‌مشه‌و مهستــم بـۆ شهوانـی رابــردوو
بۆ ئــه‌و کــاتــانــهی کـه لـه دهستـــم چوو
مهستــــم بــۆ بـــاوهشێکـی کۆنــه هه‌وارم
بۆ ســارێـژ کردنی دلـهی پر لــــه هـاوارم
مه‌ستم هـهتـــا ده‌مرم هـــه‌ر بـــه مه‌ستــی
گله‌ی بێ لێت ئه‌ی عه‌شق و خۆشه‌ویسـتی
pywand xyam
ته‌نیایی
بــۆنی عه‌شقت پڕ به دونیا خۆشه‌ویستی دێنێ بۆ لام
تۆ که خۆت دڵت بۆ ناردم بۆچی؟ نه‌تهێشت بمێنێ لام
بێ پرس بۆ لـه باڵت دا بۆچی ئه‌م هه‌واره‌ت چۆڵ کرد
دۆزه‌خێکت به من بــهخشی دنیای ئه‌وینت وێران کرد
دابڕان زامێکی قوڵه بـێ مانایه زۆر ســـهخت و گرانه
ئه‌وین لای من پڕ له ههســته پڕ لـه سۆز و له گریانه
دوێنێ ده‌ستت له ده‌ستما بـوو په‌نجه‌کانم مه‌ست بوون
ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده بێزار بوون وه‌کو بیرت بکه‌ن وابوون
چــاو و دڵم هـــه‌ر چـــوهڕێن ده‌ڵێن ئێستا دێتــه ژوان
چــۆن بڕوا به ئه‌وان بێنــم کوا تێ ده‌گه‌ن لـــه دابڕان
ئه‌ی چی به‌و شهقــامه بڵێـم کـه دوێنێ له ئامێزیا بوین
ئه‌ی چۆن بهودرهخته بڵێـم که دوێنێ له ژێر باڵیا بوین
دڵم تۆ به کێ بسپێرێــت کــه چـاوی لێت بێت له ڕێگا
ئه‌ی کێ؟ بکـاته هـــاوڕێ ی خـۆی له ئازاره‌کانی بگا
ببوره گه‌ر هاوار بکه‌م کـه بۆ کــــوێ چـووه هه‌ناسه‌م
لــه کاتێکدا کـــه دڵنیام تهنیایــــی بۆته پــێ نـــاســهم
HEMN
چاوه‌ڕوانی
ده‌سته و نه‌زه‌ر ڕاوه‌ستاوم له‌به‌ر ده‌رگای مـاڵی دڵتا
چــاوهڕوانــم کؤرپه‌ی دڵـــم بلاوێنــی لــه بــاوهشتا
ئامـاده‌م چاوم دهربێنــم بیکه‌ی بــه ملــوانکهی ملت
بهمهرجــێ ڕێگام پێ بده‌ی بیکه‌م به ماڵی خؤم دڵت
سه رو سه‌روه‌ت و سـامانـم باببێ به خۆڵی به‌ڕپێت
به‌س یه‌ک ووشه بدرکێنه بڵێ منیش تۆم خؤشهوێت
بادڵم لــه نێـو دڵتا بــێ تــامردن ئه‌ی خودای جوانی
ئه‌گــه‌ر مردیشـم دڵـــی تؤ باببــێ بــــه گۆڕستــانی
خه‌یاڵ
ئه‌مشه‌و هاتی له‌گه‌ڵ خؤتا ژوره‌که‌مت پڕ کرد لـــه نوور
به هێمنی هــهنگاوت نـــــــــا هێدی هێدی هاتیته ژوور
لـێوهکــانت نـــایه ســـه‌ر یه‌ک وتت بیرم کــردی گـوڵـم
کهتؤم بینی شاگه‌شکه بووم خـهریک بـوو بوه‌ستێ دڵــم
وه‌ک فریشته ڕاوه‌سـتا بووی لـه سوچێکـی ژووره‌که‌ما
ووشــهم بــۆ نـــهدهوترا زمــان ووشــک بوو لـــه ده‌ما
له پڕ هه‌ستام به ئــــهسپایـــی وویستــم له ئامێزت گرم
لـــه‌م کاته‌دا دایکــم ووتــی هه‌سته زۆر دره‌نگه کـــوڕم
کـــه چـــاوم هـــهڵبری بینیم دایـکـــم نانی بشم هــانیوه
ئه‌وسا زانیم که خــه‌یاڵه منــی دامـــاو خــهونـــم دیووه
OMRAN
ئه‌و ساته‌ی که تۆم بینی
بێ تۆ
له کێ تووڕه بم؟
به کێ بڵێم نازانم؟؟؟؟؟
بیرت ئه‌که‌م به قه‌د شه‌رمی پاییز
به قه‌د ساده‌ییم
خۆشم ئه‌وێی
ئه‌زانم بۆ تۆ خه‌ونێک بووم که نه‌هاته دی
بۆ من سه‌رابێک بووی
تاوانێ بووی
ژه‌هرێک بووی شیرین
گه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌ت خوێنده‌وه
ئه‌وه بزانه له‌و به‌ر باخچه‌کانی چاوه‌روانی کچێ چاوه‌رێته
لێواو لێوه له خۆشه‌ویستی
سهراڕێژه له عه‌شق
ده‌سته تینووه‌کانی هانات بۆ ئه‌به‌ن
چاوه‌ڕێتن ئه‌ی خه‌راب
HEMN
گیانه‌که‌م خۆشی من ئه‌و کاتانه‌یه که به دیار چاوه جوانه‌کانی تۆوه دانیشتووم
ئه‌گه‌ر نه ژیان بێ تۆ، ژیانی دوور له تۆ چ تامێک ، ج بۆنێکی هه‌یه؟؟؟؟
خۆزگه ڕۆژيک ده‌هاتوو پڕ به باوه‌شم ههڵمدهگرتی
تاوه‌کوو تینم له جه‌سته بوایه
بمگوشیبای
وه‌کو هه‌موو دڵدارێک تێر تێر له ئامێزم بکردبای
وه‌ک ڕه‌سمه‌کان له خه‌یالما تێر تێر ماچم بکردبای
به‌ڵام ئاخ
ئه‌و ڕۆژه ئه‌ونده دووره لێم که ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ناده‌م خه‌ونیشی پێوه ببینم
HEMN
با به‌ته‌نیا بم
گــهردهزانـی بـــۆ مـــن نــابـــی عـــاشقــی خــۆتم مــه‌که
مــن زۆر جــــار عـــاشـقــیـان کـــردوم
گـــه‌ر ده‌زانـــی بــۆ مـــن نابــــی شه‌یدای خـــۆتـــم مه‌که
مــــن زۆر کــــه‌س شــهیــدای کــــردوم
گه‌ر ده‌زانی برینه‌کانم شــارێژ نـاکه‌ی ئـــاڵۆز تـری مه‌که
مـــن هـــهمیشــه بــرینـداریان کـــــردوم
نـــامـــۆیــــــم پێ ووه دیـــاره ســهیری شــعرهکــانـم بکه
مـــن عــه‌شــق فێــری زۆری کـــــردوم
گــــه‌ر لـــه عـــه‌شق دهترســـی قــــه‌ت لــۆمـــهم مـــه‌که
عـــهشـق فــێــڵــی زۆر لـــــێ کــــردوم
فاڵچیه‌ک قـــاوهی بۆ گرتمه‌وه ووتی سه‌یـری فنجانه‌که بکه
فـنجانـهکه هــــاواری کرد و پێی ووتـــم
به‌ختی تۆ له‌ژێر به‌ردێکی گه‌وره‌یه‌و بروا بــهعهشق مه‌که
بۆیـــــه منیش بــهوو جـــــــۆره ووتـــم :
گه‌ر ده‌زانی عه‌شقی تۆ دۆزه‌خێکه لێم گه‌رێ با به‌ته‌نیا بم
HEMN
خه‌می دلی خۆم
به‌وه نیه خه‌نده لــــهســهر لێوم هه‌میشه زه‌مه‌ن پیری کردم
ئێستا مهمــلهکهتی دلــم خـــامۆشــه فــهلهک فێــلی لێ کردم
منـی هێنایه ژین و هـــه‌ر خه‌مم بـــهشه بـــهدبهختــی کردم
سه‌رتاپا دلیشم وه‌ک بهرگــم ره‌شه زه‌مه‌ن له خشته‌ی بـردم
خه‌می دلی خۆمه ووشه بــه ووشــه زهمـــهن فێــری کردم
پێــی ووتم تــا ماوی خه‌م بنۆشه بــه تـالـی گــه‌وره‌ی کردم
HEMN
تــاقـانهی دل
به‌س ئه‌م جاره جێم مه‌هێله بــه ته‌نیایم مه‌سپێره
من بهبۆنــهی چاوه‌کـــانی تۆیه دل خــۆشم لێره
لـــه دوریتا شیوه‌ن ده‌که‌م سه‌ره‌پا ره‌ش ده‌پۆشم
ده‌بمه شێتـی شێتخانه‌و تـالی و بــاده دهنــــۆشم
بــۆ کویــێ ده‌رۆی حـــهزهکانم لێ کوێر ده‌که‌ی
بــێ سۆزی بــێ دلی هـــه‌ست بــهتاوان ناکه‌ی
بـاوهشــم فـێــره بــاوهشتا تـهنیام مـه‌که
لــــهنـــاو عاشقانــه روو زه‌ردم مــه‌که
خـۆ من تــۆم نــاونـا بوو تــاقـانهی دل
هــــه‌ر بـه منالی دلــمت خســـته ژێرگل
گه‌ر جێم بهێلی گه‌ردنت قه‌ت ئـازا ناکه‌م
له‌نـاو عاشـقانا بـه تاوانبار ناوت ده‌به‌م
HEMN
تێ نــاگهم
تێ نــاگهم بـــۆ دڵــــی شــــهیدام شێــتــانه لــکا پێته‌وه
سۆێندی خواردووه تا دوا نه‌فه‌س له ڕۆحت جیا نه‌بێته‌وه
وا هه‌ست ده‌کــه‌م دڵـــم تـــازه خــــهریکه منـــاڵ بێته‌وه
ده‌ستت مـهنــێ بـه ڕوویه‌وه نــــهکـــا وڕک بـــگرێتهوه
بـه ڕوخساری زۆر که‌سه‌وه زۆر جـاری تر عاشق بووه
به‌ڵام دوایی بـــه نــاچــاری ژیـر بــۆته‌وه و بیری چووه
تکا ده‌کــه‌م گـــه‌ر ده‌زانیت وه‌کــو ئـــه‌وان ئــــاوا ده‌بیت
گه‌ر ههورێکــی بــێ بــهزهییت ده‌زانی بـێ باران ده‌بیت
مه‌یه سه‌ر ڕێم مهڕوانـه لێــم نـه‌ک دڵـم جێـگات کــاتهوه
دوایی بۆ کوێــی بـــهرم دڵـــم کــاتـێ خه‌یــــاڵ ده‌یباته‌وه
HEMN
لێـم مـــهپرسه
لێـم مـــهپرسه بـــۆ بـــهجارێ بـێ دهنگيم كـــردۆته ئاڵا
ژيــانى مــن چيرۆكـێـكه لـــهنـــاو پێكى ژههـــرى تـــاڵا
گه‌ڵاى وه‌ريوى پـــايزم رِهشــهبــايهك هــهڵــى گــرتووم
كۆرپه‌ى ساوام لهباوهشـــى دايكى خـــهما لـــهدايك بووم
دڵـــم دهگــرى بـــهبێ ده‌نگى پرســـهى بۆ خه‌مێ داناوه
له‌دواى چه‌ن ساڵ خۆشه‌ويستى خه‌م و ئێشم بۆجێ ماوه
به‌هارێك بووم خه‌زان هاتو گه‌ڵاى عـومرى هـه‌ڵ وهرانم
بۆيــه ئێسـتــا بــه نـــاچارى ئـــهرِوانــمه ووێــنـهكــانم
PAIWAND
وادســــان نـــاشتــم کــۆرپـــهی خـــۆزگهم
لـهئـهمرۆوه دیســـان تـــــاریـــکه رێـــگهم
چـیـتـر خــــۆر روو لــهئــاسمانی دڵــم ناکا
شـهوویش تــه‌نها پێکی ئازارم بـۆ تێ ده‌کا
hemn_sherwany@hotmail.com
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زؤرسوپاس بؤئه وهؤنراوه جوانه نانه سه ركه وتوبيت هاورىگيانبه هيواى به رده واميت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








بــه‌رگه‌ی ســهفــهرت نــاگرم
ئه‌مه‌یان زۆر جوان بوو سیتا گیان
ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م هۆنراوه‌یه جوانانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه