❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئۆباما: باوكێكی نمونه‌یی نه‌بووم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-26 17:55:12

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

ئۆباما: باوكێكی نمونه‌یی نه‌بووم

باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هانی باوكانی دا كه‌ لایه‌نگری منداڵه‌كانیان بن و باسی له‌و بۆشاییه‌ی منداڵێتی خۆی كرد كه‌ به‌هۆی بێ باوكیه‌وه‌ تووشی بووه‌.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند: ئۆباما له‌ئێواره‌ی جه‌ژنی باوكاندا له‌كۆشكی سپی و له‌به‌رده‌م چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌رزش و هاووڵاتیاندا دانی به‌و راستییه‌دا نا كه‌ ئه‌و باوكێكی نمونه‌یی نه‌بووه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ دوور له‌باوكیان و له‌ده‌ره‌وه‌ گه‌وره‌ ده‌بن دووچاری مه‌ترسی وه‌ستان له‌چوون بۆ خوێندنگا ده‌بنه‌وه‌و كۆتاییشیان به‌زیندانی كردن دێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ دواو وتی: ئه‌مجۆره‌ منداڵانه‌ به‌هۆی راكردنیان له‌ماڵه‌وه‌و مانه‌وه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ روبه‌ڕووی زۆر مه‌ترسی وه‌ك خووگرتن به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌لكهوله‌كان ده‌بن، بۆیه‌ من ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌كه‌م، چونكه‌ من كه‌سێكم به‌بێ باوكم گه‌وره‌ بووم.
ئۆباما په‌رتوكێكی به‌ناوی (دریمز فرۆم مای فازه‌ر) واتا خه‌ونه‌كان له‌لایه‌ن باوكمه‌وه‌ چاپكردووه‌ كه‌ له‌و كتێبه‌دا باسی باب و باپیرانی و سه‌رده‌می منداڵی خۆی ده‌كات.
ئۆباما باس له‌دایك و باپیره‌و داپیره‌ی ئه‌و دایكانه‌ی كه‌ له‌منداڵیدا به‌خێویان كردووه‌ ده‌كات و له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت خۆشه‌ویستی گه‌وره‌یان و گرنگیدانیان پێم ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ من هه‌ستم به‌بێ باوكی نه‌كردبێت.
ده‌شڵێت: بێ باوكی بۆشاییه‌كی زۆری له‌ده‌روونی منداڵێتی مندا جێهێشت كه‌ ده‌سه‌ڵات ناتوانێت پڕی بكاته‌وه‌.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا زیاتر له‌سه‌ر باسه‌كه‌ ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت منداڵه‌كانمان سه‌ركه‌وتووبن له‌ژیانیاندا، پێویسته‌ باوكان له‌ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بن و توانای به‌خێوكردنی منداڵ و به‌شداریكردنی كاریگه‌ر له‌ژیانیدا پیاو ده‌گۆڕێت بۆ باوك.


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a63d9e6622.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net