❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌خشه‌یه‌ك 99% ڕووپێویه‌كانی‌ زه‌وی‌ ده‌رده‌خات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-04 06:43:11

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

نه‌خشه‌یه‌ك 99% ڕووپێویه‌كانی‌ زه‌وی‌ ده‌رده‌خات

نه‌خشه‌یه‌ك 99% ڕووپێویه‌كانی‌ زه‌وی‌ ده‌رده‌خات
http://kurdzhin.org/uploads/536cfedd82.jpg
ئاژانسی‌ فه‌زایی ئه‌مریكا (ناسا) به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ ئابووری‌‌و بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ ژاپۆن، نه‌خشه‌یه‌كی‌ نوێی تایبه‌ت به‌زه‌وی‌ ده‌رهێناوه‌ كه‌ تیایدا نزیكه‌ی‌ 99%ی‌ ڕووپێوی‌ سه‌ر زه‌وی‌ له‌خۆ ده‌گرێت.

ئه‌و نه‌خشه‌ نوێیه‌ بریتییه‌ له‌ (1.300.000) ملیۆنێك‌و سێسه‌د هه‌زار وێنه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ نوێی سه‌رزه‌وی‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ مانگی‌ ده‌ستكردی‌ ئه‌مریكی‌ (تیرا)و ئامێرێكی‌ ژاپۆنی‌ تایبه‌ت به‌تیشك‌و ده‌ردانه‌كانه‌وه‌ گیراون.

(وۆدی‌ تۆرنر ) زانای‌ سه‌ر به‌ناسا وتی‌:"ئه‌و نه‌خشه‌ نوێیه‌، زۆرترین‌و فراوانترین داتاو زانیارییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و داتا‌و زانیارییانه‌ی‌ كه‌ ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه‌ سه‌باره‌ت به‌ڕووپێویه‌كانی‌ سه‌رزه‌وی‌".

تۆرنر وتیشی‌:"ڕووپێویه‌كانی‌ نه‌خشه‌ نوێیه‌كه‌ له‌جه‌مسه‌ری‌ باكووره‌وه‌ تا جه‌مسه‌ری‌ باشوور داده‌پۆشێت، به‌شێوه‌یه‌كیشه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ 99% سه‌ر زه‌وی‌ ده‌گرێته‌وه‌".

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net