.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ئەو دەمانچە بەتاڵەی لە حەشارگەكەیدا لە نێزیك پارێزگەی تكریتی شوێنی لەدایكبوونیدا لە كاتی گرتنی بەسەدام حوسێنی سەرۆكی لەداردراوی عێراقەوە گیرا، ئێستە "بەنرخترین" كەلوپەلی مۆزەخانەی نووسینگەی جۆرج بوشی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكایە.
رۆژنامەی "ئەلشەرق ئەلئەوسەت"ی لەندەنی لە راپۆرتێكی ژمارەی ئەمڕۆ سێشەمیدا ئاماژەی بەو كولتوورە ئەمەریكایییە داوە كە زۆربەی سەرۆكەكانی ئەو وڵاتە پارێزگاری لە كەلوپەلەكانی رۆژانی كۆشكی سپیی خۆیان دەكەن و لە مۆزەخانەی تایبەتی خۆیان وەك پارچەیەكی شوێنەواری دەیانهێڵنەوە.
بەپێی راپۆرتەكە، ئەم كەلوپەلانە دەبنە موڵكی گەلی ئەمەریكا، چونكە هەر كەسێك لەو وڵاتە دەتوانێ سەردانی نووسینگە و مۆزەخانەی سەرۆكەكانی پێشوو بكات و بەپێكهاتە و كەلوپەلە بەكارهاتووەكانی سەرۆكە یەك لەدوای یەكەكانی وڵاتەكەی ئاشنا بێت.
بڕیارە لە ساڵی 2013دا مۆزەخانەی جۆرج دەبڵیوو بوش لە زانكۆی سۆرزن میسۆدیست لە ویلایەتی داڵاس بكرێتەوە، بەپێی راپۆرتەكە "بەهادارترین كەلوپەلەكانی بووش دەمانچەكەی سەدام حوسێن دەبێت".
ئەو دەمانچەیە لە جۆری "گلۆك 18 سی، عەیارە 9 ملیمەتر"ە، لە حەشارگە جاڵجاڵۆكەیییەكەی سەدام لەلایەن هێزی دەلتای سوپای ئەمەریكاوە لە عێراق دەستی بەسەردا گیرا و دواتر لەلایەن ئەو 4 سەربازەی راستەوخۆ دەمانچەیەكەیان دۆزیەوە، درا بەجۆرج بوشی سەرۆكی ئەمەریكا.
ئێستە ئەو دەمانچەیە لە گەنجینەی ئەرشیڤی نیشتمانیی ئەمەریكایە كە 18 میل لە ماڵی جۆرج بوش لە داڵاسەوە دوورە، یاریدەدەرەكانی جۆرج بووش گوتوویانە بووش بەنیازە لە داهاتوودا دەمانچەكە لە نووسینگەكەی خۆی دابنێ.
پێشتر بووش لە كۆشكی سپیدا، ئەو دەمانچەیەی بۆ ماوەی نێزیكەی 5 ساڵ لە ناو سیپەیەكی شووشەییدا هەڵگرتبوو، بەفەخرەوە پێشانی گەورە سەركردەی وڵاتان و بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریكای دەدا، ئەو نهێنیەشی بۆ دەدركاندن كە دەمانچەكە گولەی تێدا نەبووە.
سەدام حوسێن لە 31 كانوونی یەكەم/دیسێمبەری 2006دا دواى تاوانباركردنى لەلایەن دادگەى باڵاى تاوانەكانى عێراقەوە لە فایلى دوجێل لەدار درا، ئەمەش دوای ئەوەی لە 6 كانوونی یەكەم/دیسێمبەری 2003 لە حەشارگەیەكی نێزیك باژێڕی دووری سەر بەپارێزگەی تكریت دۆزرایەوە.
ئاوێنه

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
