.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سیلى سى یه‌كان (ده‌رده‌باریكه) Pulmonary TB
هه‌ر نه‌خۆشێك له سێ هه‌فته زیاتر كۆكه‌ى هه‌بوو یان كۆكهكهى خوێنى پێوه‌بوو، پێویسته بیر له نه‌خۆشى سیل بكرێته‌وه به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر پێشتر تووشى ئه‌م نه‌خۆشیه بووبێت، یان یه‌كێكى نزیكى ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشیه‌كه‌ى هه‌بوو. نیشانه‌كانى دیكه بریتێن له ئاره‌ق كردنه‌وه شه‌وانه له ناو جێگادا، بێ هێزى و دابه‌زینى كێش، كه‌م بوونه‌وه‌ى خواردن. هه‌ر كه‌سێك له سێ هه‌فته زیاتر كۆكه‌ى هه‌بوو رِهوانهى نه‌خۆشخانه‌ى بكه بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینی تایبه‌تى به تیشكى ئێكس و پشكنینی به‌ڵغه‌مى بۆ بكرێت بۆ به‌كتریاى چیلكه‌یی سیل Sputum analysis for acid fast bacilli AFB .
========================================
كه‌م خوێنى Anaemia
هه‌ركاتێك رِێژهى خوێن هاته خواره‌وه بۆ ژێر 60% یان كه‌متر له 50% ى بارى ئاسایی ئه‌وا نه‌خۆش هه‌ست به ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ده‌كات، له سه‌ره‌تادا له كاتى رِۆیشتن و كاردا، دواتر ئه‌گه‌ر كه‌مخوێنیه‌كه سه‌ختتر بێت له هه‌موو بارێكدا نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به بێ هێزى و ماندووبوون ده‌كات. نیشانه‌كانى دیكه‌ى كه‌مخوێنى بریتین له سهرسورِان، كه‌م خواردن، دڵه‌كوتێ، بێرِهنگى پێست و زمان و ناوپۆشى ده‌م، بێ رِهنگى دیوی ناوه‌وه‌ى پێڵووى چاو Conjunctiva . باشتر وایه هه‌ر نه‌خۆشێك هۆى كه‌م خوێنیهكهى نه‌زانرابوو رِهوانهى پزیشكى تایبه‌ت بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى هۆیه‌كه‌ى. به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بێ سه‌رپه‌رشتى پزیشك خوێن بكرێته نه‌خۆشه‌وه، ته‌نها له كاتى كتوپرِى و زۆر پێویستدا نه‌بێت.
زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له وو‌ڵاتى ئێمه‌دا تووشى كه‌م خوێنى ده‌بن ئافره‌تن. هۆى ئه‌مه‌ش دهگهرِێتهوه بۆ گرنگى نه‌دان به خۆراكى باش و كارى به‌رده‌وام و پشووى كه‌م. هه‌ندێك جار كه‌م خوێنى له ئه‌نجامى خوێن لێرِۆیشتنى درێژخایه‌ن وه‌كو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى سوورِى مانگانه‌یان نارِێكه یان ئه‌و كه‌سانه‌ى مایه‌سیریان هه‌یه رِوودهدات.
========================================
سست بوونى دڵ Heart failure
نه‌خۆشیه‌كى زۆر باوه، هه‌موو جۆره نه‌خۆشیه‌كى دڵ له‌وانه‌یه ببێته هۆى سست بوونى دڵ، له هۆیه سه‌ره‌كیه‌كانى سست بوونى دڵ نه‌خۆشى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێنه Hypertension ، و نه‌خۆشى ته‌سكبوونه‌وه‌ى خوێنبهرهتاجیهكانى دڵ Ischaemic heart disease . هه‌ندێك جار سست بوونى دڵ له ئه‌نجامى نه‌خۆشى درێژخایه‌نى سنگه‌وه رِوودهدات وه‌كو (هه‌وكردنى درێژخایه‌نى بۆریه‌كانى هه‌ناسه Chronic obstructive airway disease). له‌سه‌ره‌تاى نه‌خۆشیه‌كه‌دا، نه‌خۆشه‌كه ته‌نها به كاركردن یان به رِۆیشتن ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بێت، دواتر كۆكه‌یه‌كى به‌رده‌وامیان تووش ده‌بێت و قاچیان ده‌ئاوسێت و فشارى ناو خوێنهێنهرهكانى ملیان به‌رزده‌بێته‌وه Congestive heart failure. شه‌وانه ناتوانن له‌سه‌ر جێگا ته‌خت پاڵ بكه‌ون و له‌كاتى خه‌ودا به هۆى ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه. بۆ پاڵكه‌وتن زیاد له سه‌رینێك یان پشتیه‌ك ده‌خه‌نه ژێر سه‌ر و پشتیان. زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه یان فشارى خوێنیان به‌رزه یان نه‌خۆشى خوێنبه‌ره تاجیه‌كانیان هه‌یه Ischaemic heart disease. پێویسته ئه‌م نه‌خۆشانه رِهوانهى پزیشكى پسپۆرِ بكرێن.
========================================
ته‌سك بوونه‌وه‌ى خوێنبه‌ره تاجیهكان Coronary heart disease
ئه‌م نه‌خۆشیه له‌و كه‌سانه‌دا رِوودهدات كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووى 40 ساڵیه‌وه‌یه. هۆكاره مه‌ترسیداره‌كان:
- جگه‌ره‌كێشان.
- خۆراكى چه‌ور (چه‌ورى ئاژه‌ڵ).
- به‌رزى رِێژهى كۆلیسترِۆڵ له خوێندا Hyperlipidaemia.
- نه‌خۆشى شه‌كره و به‌رزى فشارى خوێن.
- هه‌ڵكه‌وته‌ى خێزانى Family predisposition.
ئه‌م نه‌خۆشیه له ئه‌نجامى ته‌سك بوونه‌وه‌ى ئه‌و خوێنبه‌رانه رِوودهدات كه خوێن بۆ ماسولكه‌كانى دڵ خۆى ده‌به‌ن، له ئه‌نجامدا ماسوولكه‌ى دڵ برِى پێویست ئۆكسجینى بۆ ناچێت و ده‌بێته هۆى ئازارى سنگ له كاتى ئیشكردن و ماندووبووندا (سنگهدرِێ) Angina pectoris ، هه‌ندێك جار گیرانى یه‌كێك له خوێنبه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان ده‌بێته هۆى زیان گه‌یاندنى زۆر به ماسولكه‌ى دڵ و له ئه‌نجامدا جه‌ڵته‌ى دڵ Myocardial infarction رِوودهدات.
========================================
كۆكه Cough
لاى زۆربه‌ى خه‌ڵكى، كۆكه ته‌نها سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، كه تا رِادهیهك ئه‌مه رِاسته، به‌ڵام كۆكه (به‌تایبه‌ت كۆكه‌ى درێژخایه‌ن)، له‌وانه‌یه به‌هۆى نه‌خۆشیه‌كى درێژخایه‌ن و هه‌ندێك جار ترسناكه‌وه ده‌بێت.
هۆیه‌كانى كۆكه:
- نه‌خۆشیه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه: وه‌ك هه‌وكردنى كورت خایه‌نى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه Acute respiratory tract infection ، به‌رهه‌نگ، هه‌وكردنى درێژخایه‌نى بۆریه‌كانى هه‌ناسه Chronic bronchitis ، جگه‌ره‌كێشانى درێژخایه‌ن، سیل، شێرپه‌نجه‌ى سی.... تاد.
- نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و سوورِى خوێن: سست بوونى دڵ Heart failure.
وه‌ك سوورێژه، كۆكهرِهشه، درِكه و مێكوته، هه‌ڵامه‌ت... تاد.
1- دوومه‌ڵى سى یه‌كان Lung abscess
ئه‌گه‌ر هه‌وكردنى سى یه‌كان زۆرى خایاند یان نه‌خۆش تووشى هه‌وكردنێكى قورس هات ئه‌وا مه‌ترسى دروست بوونى دوومه‌ڵ هه‌یه. نه‌خۆشه‌كه به‌رده‌وام كۆكه‌ى ده‌بێت و وورده وورده به‌ره‌و لاوازى ده‌چێت، له‌وانه‌یه گۆشه‌ى نێوان شوێنى بهیهكهوهلكانى نێنۆك و په‌نجه‌ى ده‌ستى نه‌مێنێ Finger clubbing، پێویسته بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كه فیلمى تیشكىى سنگى بۆ بگیرێت.
2- داخورانى بۆریه‌كانى هه‌ناسه Bronchectasis
هه‌ركاتێك نه‌خۆش به‌ڵغه‌مى هه‌بێت، ده‌بێت بزانیت برِى به‌ڵغه‌مه‌كه‌ى چه‌نده، ئه‌گه‌ر زۆر بوو یان به خه‌مڵاندن له په‌رداخێك زیاتر بوو له رِۆژێكدا ئه‌وا مه‌ترسى ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌یه. له‌م باره‌دا فیلمى تیشكىى سنگ X-Ray نه‌خۆشیه‌كه ده‌رده‌خات. ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه ئامۆژگارى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵغه‌مه‌كه‌ى فرِێ بداته ده‌ره‌وه به یارمه‌تى یه‌كێكى دیكه، به‌پێى شوێنى فراوانبوونه‌كه ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه پاڵ بكه‌وێت و یه‌كێكى دیكه له پشتى بدات خۆشى له هه‌مان كاتدا بكۆكێت. باشتر وایه نه‌خۆشه‌كه شله‌مه‌نى زۆر بخواته‌وه و ئه‌گه‌ر رِهنگى به‌ڵغه‌مه‌كه‌ى گۆرِا بۆ زه‌رد یان سه‌وز پێویسته رِهوانهبكرێت.
به‌هه‌شت


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ووييى نه خوشى يه كه م ترسناكه ههههه
يه خواكه س نه خوش نه كه ويت هاورئ خوشه ويستم ده سته كانت خوشبيت به هيواى سه رفرازيت هاورئ

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس رۆژان خانی ئازیز
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بیت و هه‌ر له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه