❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دۆزینه‌وه‌ى ترسناكیى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-07 14:48:54

koshan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ســـلێـمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-27
دواترین سه‌ردان: 2013-04-19
په‌یامه‌كان: 20
ویبگه‌

دۆزینه‌وه‌ى ترسناكیى

دۆزینه‌وه‌ى ترسناكیى نوێ كه‌ تووشى هه‌رزه‌كارانى جگه‌ره‌كێش ده‌بێت



لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێى پزیشكیى ئه‌مه‌ریكى كۆمه‌لێك ترسناكیى نوێى ده‌رخستووه‌ كه‌ تووشى كه‌سانى جگه‌ره‌كێش  و ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ش ده‌بێت كه‌ تێكه‌  ڵاوییانده‌كه‌ن، وه‌ك تووشبون به‌ ده‌ركه‌وتنى زینده‌كاره‌كانى له‌ش، كه‌ بارێكى نه‌خۆشیه  و خۆی له‌ قه‌ڵه‌وبوون  و به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن  و رِێژه‌ى كۆلسترۆڵى زیانبه‌خش  و پێشه‌كییه‌كانى شه‌كره‌ى میزدا ده‌نوێنێت.


له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكى كۆمه‌ڵه‌ى دڵى ئه‌مه‌ریكییدا ده‌ركه‌وت كه‌(47) ملیۆن پێگه‌یشتووى ئه‌مه‌ریكى به‌ده‌ست نیشانه‌كانى زینده‌كاریى له‌شه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ گۆڤارى (سوورِى خوێن)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ریخستووه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ ته‌نها تووشى پێگه‌یشتوان نابێت، به‌ڵكو تووشى هه‌رزه‌كارانى جگه‌ره‌كێش و ئه‌وانه‌شى تێكه‌ڵییان ده‌كه‌ن، ده‌بێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر(2273)هه‌رزه‌كار، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 12بۆ19ساڵدابوو ئه‌نجامدرا، وه‌ك به‌شێك له‌ روماڵكردنێك كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ خۆپاراستن  و نه‌هێشتنى نه‌خۆشیه‌كان ئه‌نجامیاندابوو.
دكتۆر(مایكڵ فایتسمان) له‌ زانكۆى رِوچسته‌ر له‌ زانكۆى نیۆرك ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ ترسناكییه‌كانى تووش بوون به‌ زینده‌كاریى له‌ش هه‌رِه‌شه‌ له‌ ته‌ندروستى هه‌رزه‌كاران ده‌كات، ئه‌گه‌ر رِاسته‌وخۆ جگه‌ره‌بكێشن، یان تێكه‌ڵى كه‌سانى جگه‌ره‌كێش ببن، ئه‌مه‌ش جگه‌ره‌كێشانى نێگه‌تیڤى پێده‌وترێت.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ رِێژه‌ى ئه‌گه‌رى ترسناكیى تووش بوون به‌نیشانه‌ى زینده‌كاره‌كانى له‌ش پێنج ئه‌وه‌نده‌ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌چێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ روبه‌رِووى جگه‌ره‌كێشانى نێگه‌تیڤ ببێته‌وه‌، له‌كاتێكدا جگه‌ره‌كێشانى رِاسته‌وخۆ، به‌راورد به‌وكه‌سانه‌ى كه‌ جگه‌ره‌ناكێشن، به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ ئه‌گه‌رى تووشبوون به‌رِێژه‌ى 6 جار به‌رزده‌كاته‌وه‌.
فایتسمان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌دات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زیادبوون له‌كێشى له‌شدا رِووینه‌دا، ئه‌وا جگه‌ره‌كێشه‌ پێگه‌یشتووه‌كان به‌ره‌و تووشبوون به‌ قه‌ڵه‌وبوونى ناوچه‌ى كه‌مه‌ر یان وورگ ده‌ڕِۆن، واته‌ چه‌وریى له‌ ئه‌ندامه‌كان  و ده‌وروبه‌ریاندا كۆده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌به‌راوردكردنى به‌و قه‌ڵه‌وییه‌ى كه‌ تێیدا چه‌ورى له‌ ژێر پێستدا كۆده‌بێته‌وه‌ هۆكارى زۆرێك له‌ نه‌خۆشییه‌كانه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-05 16:54:20

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: دۆزینه‌وه‌ى ترسناكیى

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net