.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















پیسبوونی ژینگە ئێستا یەكێكە لە گرنگترین تەوەرەكانی وڵاتانی جیهان، كە زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهانی سەرقاڵ كردووە. ئامێرە سووتەمەنییەكان یەكێكن لەو هۆكارانەی كە زۆرترین كاریگەرییان لەسەر پیسبوونی ژینگە هەیە. بۆ نموونە ئۆتۆمبێلێك لە یەكڕۆژدا 1.5 تاوەكوو دوو كیلۆ ماددەی ژەهراوی وەكوو ـ مێنۆ ئۆكسیدی كاربۆن و، هیدرۆ كاربۆن و، گازی سوولفوور و، ئەزۆت كە كوشندەترین و مەترسیدارترین گازن لە ژینگەدا بڵاو دەكاتەوە. ئەم (گاز)ـانە دەبنە هۆی تێكچوونی باری تەندروستی و، كزی چاو و، هەروەها لە ناوچوونی دارە و، گژ و گیا و، پیسبوونی سرووشت بە گشتی. هاوكات لەوەی كە زۆربەی ئەو بەنزینانە كە بۆ ئۆتۆمبێلەكان بە كار دێت، بەنزینێكی باش نیین و هیچ مەرجێكی تەندروستیان تێدا نییە، جا بۆ ئەوەی بەنزینەكە بسووتێ زیانی بۆ ئوتۆمبێلەكە نەبێت، دێن سرپ یاخود MTBE بە كار دەهێنین لەگەڵیدا، دوای سووتانی ئەم ماددەیە لەگەڵ بەنزینەكەدا دووكەڵێك دروست دەبێت و بە ژینگەدا بڵاو دەبێتەوە و ژەهراوی دەكات، لەگەڵ ئەوەیشدا ئەم ژەهرە دەتوانێت لەگەڵ ئاوی ژێرزەویدا تێكەڵ ببێت و تاوەكوو هەتا هەتایە لەو ئاوەدا بمێنێتەوە. جێگەی ئاماژەیە سەرچاوەی زۆرینەی ئاوی شاری هەولێریش لە ژێرزەویدایە و لە بیرەكان ئاو وەردەگیرێت، بۆیە دەبێت ئەم تەوەرە گرنگی زۆری پێ بدرێت و ئەو سەرچاوانە ژەهراوی نەبن. هەنووكە توێژەران دەریان خستووە كە سووتەمەنییەك كە لە گیادا هەیە، بەناوی (ئێتانۆل) دەتوانرێت دەربهێنرێت و، لەگەڵ بەنزیندا تێكەڵبكرێت و مەترسی ژەهراویبوونی ژینگە 60% تاوەكوو 85% دەپارێزێت و بەرگریی لە ژەهراویبوونی ژینگە دەكات. هەروەها ماكی سرپی MTBE كە مەترسیدارترین و كوشندەترین ماكە، ئەگەر (ئێتانۆل)ـی تێكەڵاوبكەی لە ناو دەچێت.
سەرچاوەكانی ئێتانۆل
ماك(ماددە)ـی ئێتانۆل لە ناو چەوەندەر قامیشی شەكر و گەنمە شامی گەنم، پەتاتە، كا، ئاردەمشار و، هتد ـدا هەیە. بە هەرزانترین شێوە و، خاوێنترین و سرووشتیترین ڕێگە بە دەست دێت. كە زۆربەی هەرە زۆری ئەو ماكانە لە وڵاتدا بە دەست دەكەون، بە بێ ئەوەی پێویستیمان بە دەرەوەی وڵات هەبێت. سوورگوومی شیرین كە جۆرە گیاێكی سرووشتییە و ڕووەكێكی هەمەشەیی و پتەوە و بەتایبەت بۆ كەشوهەوای گەرمی وڵاتی خۆمان زۆر باشە و دەكرێ بچاندرێت. جگە لەوەی ئەو ڕووەكە كە بۆ دروستكردنی سووتەمەنی (ئیتانۆل) سوودی هەیە، دەتوانرێت بۆ خواردنی ئاژەڵیش بە كار بێت. جا لەبەر ئەوەی ڕێگەكانی دەستكەوتنی ئەم ماكە لەلای خۆمان ئاسانە، پێویستە زانكۆكانمان گرنگییەكی زۆر بدەن بەم بابەتە.
هه وليربؤست


لهسهر هێڵ نییه