.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











گومانی تێدا نی‌یه، که ژینگه‌ی چوارده‌وو‌ر کاریگه‌ری زۆر ده‌کاته سه‌ر ناخی هه‌ریه‌ك له ئێمه مرۆڤ. ژنانی دووگیانه به‌یه‌كێك له مرۆڤه هه‌ستیاره‌کان داده‌نرێن، ئه‌ویش له‌و ڕۆژه‌ی هێلکه‌ی ناو منداڵدانیان ده‌پیتێنرێت. تا ئه‌و ساته‌ی کۆرپه دێته ژیانه‌وه، دووگیانه پێویستی به ژینگه‌یه‌کی ئارامه، هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ هۆرمۆنه‌کانی دووگیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که ناله‌بارییه‌ك ده‌بێته هۆکاری تێكچوونی ده‌رهاویژتنینان. ئه‌و ساته‌ی کۆرپه کاتی خۆی له‌سکی دایکدا ته‌واو ده‌کات، دایك ژان ده‌یگرێت و ئازار له جه‌سته‌یدا دروست ده‌بێت. ئه‌و ئازارانه‌ش هێنده که‌م نیین، هێورکردنه‌وه‌ی پێویستی به دڵنه‌وایی و ژینگه‌یه‌کی له‌باره هه‌یه.
ئێستا زانا که‌نه‌دییه‌کان له زانکۆی "Toronto" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Birth"دا نووسیویانه، که دووگیانه له‌کاتی خستنه‌وه‌ی منداڵدا که‌متر ئازاری ژانی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جێگایه‌کی پاندا پاڵبکه‌وێت و ژینگه‌ی چوارده‌ووری هێمن بێت.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران به‌شێوازی ڕێکه‌وت به‌شێك له 62 دووگیانه‌یان له‌کاتی ژانیاندا له‌سه‌ر جێگای خه‌وی پان ڕاخست و له‌سه‌ر ئه‌و جێگایه‌ش چه‌ند پشتییه‌کی خه‌و دانران و ژووره‌که‌شیان بۆ ڕۆشنکرایه‌وه، هاوکات موزیكی هێمن و خوڕه‌ی ئاو بووه هۆکاری به‌خشینی دڵنه‌واییه‌ك به دووگیانه‌کان و ئه‌وانه‌ی له ژووره‌که‌دا ئاماده‌بوون. هاوکات به‌شێکی دیکه‌ی دووگیانه‌کانیان خسته ژووری ئاسایی منداڵبوونه‌وه.
ئه‌نجامه‌کانی نیشانیاندابوو، که له 65%ی ئه‌و دووگیانانه‌ی له ژوورێکی هێمندا خه‌وێنرابوو، ته‌نها نیوه‌ی کات ژان تێیدا ماونه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی ژووره ئاساییه‌کان ڕێژ‌ه‌یان ته‌نها له 13% بووه.
ئه‌و دووگیانانه‌ی له ژووره ئارامه‌کاندا منداڵیان خستبوویه‌وه، له 28%یان که‌متر هۆرمۆنی "Oxytocin"یان لێدرابوو. هۆرمۆنی ناوبراویش به هۆرمۆنی ژان ده‌ناسرێت، بۆ خێراکردنی ژان وه‌رگرتن، له دووگیانه‌کان ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:خؤزكة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه