❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرسیارێک ئاراسته‌ی فه‌توادار خالید عه‌بدول مونعیمی ڕه‌فاعی کراوه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-16 06:50:55

pishtiuan
خونچەی نوێ
شوێن: soran
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-27
دواترین سه‌ردان: 2010-08-07
په‌یامه‌كان: 28
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

پرسیارێک ئاراسته‌ی فه‌توادار خالید عه‌بدول مونعیمی ڕه‌فاعی کراوه‌

پرسیار :
من سه‌یری كه‌ناڵه‌ سێكسی و خراپه‌كانم ده‌كرد , سوپاس بۆ خوا ته‌وبه‌م كردو خودای گه‌وره‌ ته‌وبه‌ی لێ‌ قه‌بوڵ كردم , ئێستا سه‌یری ئه‌م جۆره‌ كه‌ناڵانه‌ ناكه‌م , ته‌نها سه‌یری ڤیدۆكلیپ و , زنجیره‌ و , فیلمه‌كان ده‌كه‌م , ئایا به‌ سه‌یر كردنی ئه‌م جۆره‌ شتانه‌ گوناهبار ئه‌بم ؟؟؟
فه‌توادار : خالید عه‌بدول مونعیمی ڕه‌فاعی
وه‌ڵام/
سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی منه‌تی له‌گه‌ڵ كردی به‌ وه‌رگرتنی ته‌وبه‌ی تۆ به‌ سه‌یر كردنی ئه‌م جۆره‌ فیلمه‌ داوێن پیس و خراپانه‌ , سوێن به‌خوا داوا له‌ خوا ده‌كه‌ین ته‌وبه‌ت لێ‌ قه‌بوڵ بكات له‌ سه‌یر كردنی ئه‌م جۆره‌ ڤیدۆكلیپ و زنجیره‌ و فیلمانه‌ , بزانه‌ – خوا بتبورێ‌ – سه‌یر كردنی زنجیره‌ یان فیلم له‌ هه‌ر یه‌كێكیان له‌ شه‌رعدا چه‌ند ئاگادار مه‌ترسی و كردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه‌ , ته‌نها یه‌كێكیان به‌سیه‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌و حه‌ڕام بوونی , هه‌ندێكیان له‌مانه‌ :
یه‌كه‌م // ئه‌م جۆره‌ فیلمانه‌ بێ‌ مۆسقا و گۆرانی نیه‌ , وه‌ حه‌رام بوون و قه‌ده‌غه‌كردنی ( گۆرانی و مۆسیقا ) جێگیره‌ له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) , ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌بی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كانی ( مالكی , حه‌نه‌فی , حه‌نبه‌لی , شافعی ) , به‌ڵگه‌ی زۆریان بۆ هێناوه‌ته‌وه‌ , یه‌كێك له‌م فه‌رمودانه‌ی ئه‌بی مالیكی ئه‌شعه‌ری ده‌فه‌رموێ‌ : گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) بوو ده‌یفه‌رموو : { ليكوننَّ من أمَّتي أقوام يَستحلُّون الحِرَ والحَريرَ، والخمر والمعازف } رواه البخاري .
واته‌ : چه‌ند قه‌وم و گه‌لانێك له‌ ئوممه‌ته‌كه‌ی من حه‌ریر ئاره‌ق و مۆسیقا ڕێپێدراو و حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن .
دووه‌م // لاسایی كردنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌ خراپه‌ , لاشه‌یان و سه‌ریان و پرچیان به‌ده‌ره‌وه‌یه‌ , میكیاج و ده‌رمانكراون , له‌ گشت جۆره‌كانی جوانكاری , به‌ جۆرێكی ئه‌وها كه‌ بۆ موسڵمان دروست نیه‌ سه‌یر بكات , خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌ : { قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ؤيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَي لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ * ؤقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ؤيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ ؤلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ مَا ظَهَرَ مِنْهَا } [النور:30،31]
واته‌ : ئه‌ی موحه‌ممه‌د به‌ باوه‌ڕداران بڵێ‌ چاویان له‌ ئافره‌تانی نا مه‌حره‌م دابخه‌ن و دامێنیان بپارێزن ( له‌ زینا ) ئه‌وه‌ بۆیان پاكتره‌ خوا ئاگاداره‌ به‌وه‌ی ده‌یكه‌ن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن * وه‌ به‌ ئافره‌تانی باوه‌ڕدار بڵێ‌ چاویان دابخه‌ن له‌ پیاوانی نامه‌حره‌م دابخه‌ن وه‌ دامێنیان بپارێزن ( له‌ زینا ) له‌ وانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌ده‌ره‌وه‌یه‌ ( ده‌ست و ده‌م و چاو ) .
بێگومان زانراوه‌ ئه‌م سه‌یر كردنی ئه‌م جۆره‌ كه‌سایه‌تیانه‌ هاندانه‌ بۆ خراپه‌ , چاكه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ , وا له‌ پیاو ده‌كا كه‌ دڵی بۆ خێزانه‌كه‌ی نه‌چێ‌ , وه‌ ئافره‌تیش دڵی بۆ پیاوی نه‌چێ‌ , چونكه‌ به‌رده‌وام بۆ ئه‌م جۆره‌ زنجیره‌و فیلمانه‌ جوانترین ئافره‌ت ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن , وه‌ جوانترین پیاو , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كارهێنانی جۆره‌ها ئامێری جوانكاری , وه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كامیراو وێنه‌گرتنه‌كه‌ش , هه‌مووی بۆ مه‌به‌ستی تامه‌زرۆ بوون و سه‌رنج ڕاكێشانی هه‌ردوو چینی ئافره‌ت و پیاوانه‌ ,
شوێنه‌واری خراپی ده‌بێ‌ له‌ سه‌ر زۆر له‌ بینه‌رانێك كه‌ په‌یوه‌ستن به‌م جۆره‌ زنجیره‌و فیلمانه‌ به‌ هۆی ئه‌كته‌ره‌ پیاوو ئافره‌ته‌كان , له‌مه‌ش زیاتر ده‌كه‌ن به‌ پێشه‌نگ بۆ ژیانیان .
سێ‌ یه‌م // وه‌ ئه‌م جۆره‌ زنجیره‌و فیلمانه‌ بێ‌ درۆ نین , وه‌ تێكه‌ڵاوی , گێڕانه‌وه‌ی شتانێكی خاوه‌ن خراپ و خراپه‌كاری , وه‌ك كه‌سێك ده‌بێته‌ شوی كچێك , هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كا وه‌ك خێزانی خۆی , سه‌یری ده‌كا , له‌گه‌ڵی جووت ده‌بێ‌ له‌گه‌ڵی ته‌واو تێكه‌ڵ ده‌بێ‌ , وه‌ زانراوه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ له‌ ئاینی ئیسلام ڕێپێنه‌دراوه‌ .
كرداری ئه‌مانه‌ ڕێپێنه‌دراوه‌ , به‌م كرده‌وانه‌یان خراپه‌كاری جوان ده‌كه‌ن , له‌ناو كۆمه‌ڵگا خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن , سه‌یركردنی ئه‌م جۆره‌ زنجیرانه‌ ڕێپێنه‌دراوه‌ به‌ هه‌رجۆرێك بێت , بۆ هیچ پیاو و ئافره‌تێكی باوه‌ڕدار نه‌هاتوه‌و بۆی فراوان نه‌كراوه‌ كه‌ بڕوای به‌ خوداو ڕۆژی دوایی هه‌بێ‌ له‌ پێش شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن دابنیشێ‌ له‌ كاتی دابه‌زاندنی ئه‌م جۆره‌ فیلمانه‌ ,وه‌ هه‌روه‌ها بۆ موسڵمانان دروست نیه‌ كه‌مته‌ر خه‌م بن و ڕێده‌ر بن و چاو پۆشی بكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ژێر ده‌ستی دان و  ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا هه‌یه‌ له‌ خێزان و منداڵ و خوشك و برایانی , هه‌روه‌ك چۆن واجبه‌ چاوی دابخا له‌ شتێك كه‌ خوا حه‌رامی كردبێ‌ , وه‌ خۆی و وه‌چه‌كانی بپارێزی له‌ هۆكاره‌كانی لاده‌رو ڕێگاكانی دامێن پیسی و خراپه‌كاری ,
به‌ڵام گۆرانی ڤیدیۆكلیپ : هیچ گومانی تیا نیه‌ كه‌ زیاتر قه‌ده‌غه‌كراوه‌ له‌ ته‌مسیلێك و گۆرانیه‌كی ته‌نیا , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆسیقا و گۆرانی و راقیصه‌ له‌ خۆی ده‌گرێ‌ وه‌ سه‌یر كردنی شتانێك كه‌ خوا حه‌رامی كردووه‌ , وه‌ جگه‌ له‌مانه‌ش كردوه‌كانی شه‌یتانی .
به‌ڵام سروده‌كانی بێ‌ مۆسیقا جودا ده‌كرێته‌وه‌ له‌ م جۆره‌ شتانه‌ , وه‌ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی شه‌رعی له‌سه‌ر نیه‌ , وه‌ بانگهێشتی بۆ چاكه‌ ده‌كا , به‌ڵام ئه‌مه‌ش زۆر كه‌مه‌ ,, خوا شاره‌زاتره‌




, بۆ هیچ پیاو و ئافره‌تێكی باوه‌ڕدار نه‌هاتوه‌و بۆی فراوان نه‌كراوه‌ كه‌ بڕوای به‌ خوداو ڕۆژی دوایی هه‌بێ‌ له‌ پێش شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن دابنیشێ‌ له‌ كاتی دابه‌زاندنی ئه‌م جۆره‌ فیلمانه‌
ئه‌م پارچه‌یه‌م له‌ ناو بابه‌ته‌که‌ ده‌رهێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بۆتان روون بێته‌وه‌ له‌گه‌ل رێزم


سه‌رچاوه‌ : یانه‌ی رێگای ئیسلام

Kurdzhin
http://www.kurdup.com/uploads/c7882b5ec9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-16 07:11:17

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: پرسیارێک ئاراسته‌ی فه‌توادار خالید عه‌بدول مونعیمی ڕه‌فاعی کراوه‌

ده‌ستت خۆش کاکه‌ پشتیوان سه‌رکه‌وتووبیت.

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-19 15:08:00

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: پرسیارێک ئاراسته‌ی فه‌توادار خالید عه‌بدول مونعیمی ڕه‌فاعی کراوه‌

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net