.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









جوان حاجۆ : حیزبەكان موزیكی كوردییان لە تەماتە هەرزانتر كردووە 
سوێد
بۆ ئەوەی مرۆڤ بگاتە ماڵی جوان حاجۆ، پێویستە لە پێشدا خۆی بگەیێنێتە فڕۆكەخانەی ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوێد. شاری گاڤڵێ نزیكەی 170 كم لە باكووری ستۆكهۆڵم دوورە. ئەو شارۆچكەیە كە دەكەوێتە سەر دەریا لەهەرێمی مێژوویی گاستیركڵاند و پایتەختی بازرگانی گاڤڵەبۆرگسە. ژمارەی دانیشتووانی گاڤڵ نزیكەی 70 هەزار كەسە. ماڵی هونەرمەندی كورد جوان حاجۆ لە گەڕەكێكی كەنارەكانی ئەو شارەیە.
ئەمڕۆ رۆژێكە لەو رۆژە دەگمەنانەی كە گەرمی رووی كردووەتە گاڤلێ. لە دەرەوە پلەی گەرما 32 پلەیە. بڕیاردەدەین لە دەرەوە دابنیشین. پاش چێشتێكی سووك (نان و ماسی لاكس و قاوە)لە حەوشی ماڵەكەی دەست بە هەڤپەیڤینەكەمان دەكەین. هەردوو كچەكەی جوان، لۆرین (9 ساڵی) و رۆزا (7ساڵی )، جاربەجار سەریان لە دەرگا دێننە دەرەوە و، دەستیان لەسەر دەمیان دادەنێن و پێدەكەنن. ئەوان دەزانن باوكیان هونەرمەندە، هەردوو كچەكەی هەندێك لە گۆرانیەكانی باوكیان ئەزبەر كردووە، بەڵام وا دیارە هێشتا ئەوان نازانن كچی سووپەرستارێكی بەنێوبانگی كوردن.
رووداو: بە تۆ دەڵێن "میری پۆپی كوردی"، تۆ ئەو سیفەتە چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
جوان حاجۆ: ئەمە سیفەتێكی هەڵەیە. موزیكی من پۆپ نییە، ethno-rock زیاتر ئەتنۆ- رۆكە.
رووداو: تۆ ماوەیەكی درێژە گۆرانیبێژی. دوایین ئەلبوومت (ئۆف) پێش سێ ساڵ كەوتە بازاڕەوە. هۆكاری ئەو بێدەنگیەت چییە؟
جوان حاجۆ: لەوانەیە لەبەرئەوەبی كە زۆر كارم كردووە. لەو سی ساڵەی دواییدا، چواردە كاسێت و CDم بڵاوكردووەتەوە. بەڕاستی ژمارەیەكی كەم نییە. ئەم بێ دەنگیەم بێ پلانە. هەندێك پشوو دەدەم و وەك بڵێی هەر بەشداری شەوە ئاهەنگە كوردییەكانی ئەوروپاش ناكەم. تەنیا بەشداری كۆنسێرتەكان دەكەم.
رووداو: ئێستا خەریكی چی؟
جوان حاجۆ: ئەوە چەند مانگێكە وەكو مامۆستای موزیك كاردەكەم. لە ژیانمدا ئەوە یەكەمجارە جگە لە موزیك كارێكی دیكە بكەم. ئەز لە قوتابخانەی موزیكی شاری گاڤلە منداڵانی كورد فێری موزیك دەكەم. ئاسوودە و خۆشحاڵ دەبم كاتێك دەبینم منداڵان چۆن فێر دەبن.
رووداو: بۆچی موزیكەكەت نان و بژێویت دابین ناكات؟
جوان حاجۆ: ئەمڕۆ شتی هەرە هەرزان لەنێو كۆمەڵگەی كوردیدا موزیكە. ئەمە راستییەكی تاڵە. خەتای هەموو پارتە كوردییەكان لەوەدا هەیە . ئەوان وایانكردووە كە موزیكی كوردی لە تەماتە هەرزانتر بێ. موزیكی كوردی بازاڕی نییە، ئەگەر هەیشیبێ، كەوتووەتە بەر دەستی پارت و دەزگا كوردییەكان. بۆیە پێیاندەڵێم: بازرگانی بە موزیكی كوردییەوە نەكەن. واز لە موزیكی كوری بێنن، شەرمە!
رووداو: كەی بەرهەمێكی نوێ ئامادە دەكەی؟
جوان حاجۆ: بڕیارمداوە ئەم پایزە ئەلبوومێكی نوێ ئامادەبكەم. ئەو بەرهەمە زۆر جیاواز دەبێ لەبەرهەمەكانی ئەم دواییەم. گۆرانییە كۆنەكانم، وەك گۆرانی "ئەمینە ئەمینە"، بە شێوازێكی نوێ و بەستایلێكی هاوچەرخ تۆماردەكەمەوە. هێشتا تەمەنم 14 و 15 ساڵ بوو كە ئەو گۆرانیانەم دەگوتن.
رووداو: كاتێك TRT6 كرایەوە، داوایان لێكردی لەگەڵیان كاربكەی. ئەوكات گوتت ماوەیەكم دەوێ بیر بكەمەوە. چ بڕیارێكت دا؟
جوان حاجۆ: ئەز كردنەوەی TRT6 بە كارێكی باش دەبینم . بە ملیۆنان كورد شەرم دەكەن بڵێن ئێمە كوردین، كاتێك ئەمڕۆ دەوڵەتی توركیا هەڵدەستێ كەناڵێكی كوردی دەكاتەوە، بێگومان كاریگەریەكی دەروونی زۆری لەسەر گەلی كورد دەبێت . بۆ ئەوەی ئەز لەو كەناڵە كاربكەم دەبێ گەلەكەم بڵێ كردنەوەی ئەو تەلەڤزیۆنە لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ ئێمە كارێكی باشە. ئەوكات بۆ من ئاسانتر دەبێت بچم . زۆر كەس هەن ئەمڕۆ لەناو پارتە كوردییەكان كاردەكەن و پارە لە دەوڵەت وەردەگرن وەك: سەرۆك شارەوانی، مامۆستا، پزیشك. بەڵام كاتێك هونەرمەندێك پارە لە دەوڵەت وەربگرێت، نابێ. ئەز لەو شتە تێناگەم.
رووداو: ئەوە حەوت مانگە TRT6 بەرنامەكانی پەخش دەكات و بۆ پڕوپاكەندەی دەوڵەت بەكارنەهێنراوە،وەك لەسەرەتادا گومانی لێدەكرا، چ رێگەت لێدەگرێ بچی لە TRT6 كاربكەی؟
جوان حاجۆ: هەڵوێستی گەل وام لێدەكات ئەز هەندێك بوەستم. من زۆر زەحمەت و سەختیم كێشاوە تاوەكو گەیشتوومەتە ئەمڕۆ. ئەوە قەت ئاسان نەبوو. نامەوێ ئەوە بە ئاسانی لەدەست بدەم . تا ئێستا نەمگوتووە باشە، بەڵام نەشمگوتووە نا. ئێمە لە پەیوەندیداین.
رووداو: لەو ماوەیەی دواییدا كەناڵی موزیكی كوردی ڤین tV و كۆڕەك Tv كرانەوە. تۆ لەخۆت رادەبینی لەجیاتی TRT6، لەو كەناڵانە كاربكەی؟
جوان حاجۆ: بۆچی نا. ئەگەر دەرفەتی باش پەیداببن، زۆر بە سەربڵندییەوە لەو كەناڵانەدا یان لە كەناڵەكانی دیكەدا كاردەكەم . بەڵام بەداخەوە هیچ هانگاوێك نانێن. ئەز دەتوانم بەرنامەیەكی كوردستانی لە ئاستی جیهانیدا ئامادەبكەم.
رووداو: ئامادەی بۆ كارێك بچی لە باشووری كوردستان بژی؟
جوان حاجۆ: سەت لەسەت ئامادەم. بۆچی ئامادە نیم؟ بەڵام بە هەژاری بەرنامە ئامادە ناكرێن. من تەنیا بە تەمبورەكەم بەرنامەیەك ئامادە بكەم. هەروەها دەبێ ئازادی خۆم هەبێت، ئەز ناتوانم بە شەرت و شروت كاربكەم.
رووداو: ئێستا باشووری كوردستان بەرەو هەڵبژاردن دەچێت، تۆ ئاگات لەوێیە؟
جوان حاجۆ: لە رێگەی ئینتەرنێتەوە هەواڵەكانی كوردستان دەخوێنمەوە. ئێمە بەچاوێكی پڕ لەهیوا سەیری ئەو پارچەیەی كوردستان دەكەین و هیوادارم ئەو ئەزموونە سەركەتووە تێكنەچێت . دەسكەوتێكی زۆر گەورە بە دەست كورد هاتووە . ئەوە دەسكەوتێكی كوردستانییە. بەڵام خەڵكیش رەخنەی هەیە. هیواخوازم كە بەرپرسان، كە پێموابێ لە بەرپرسیارێتی خۆیان تێدەگەن، ئاگایان لەمیللەتەكەیان بێت. پێویستە گوێ لە گەل و رەخنەكانیان بگرن. پێویستە ئەو دیموكراسییەی هەیە بەهێزتر ببێ و دەزگاكان ببنە ناوەندی بڕیار و، بڕیار تەنیا بەدەست حیزبەكانەوە نەبێ. ئاواتەخوازم یەكێتی گەلی كورد بەهێزتر ببێ. پێویستە كورد لەیەكێتی نەتەوەیی خۆیان نەترسن. كێشەی كورد تەنیا لە بەشێكی كوردستان چارەسەر نابێت، یان هەموومان بەیەكەوە ئازاد دەبین، یان كەسمان ئازاد نابێت.
رووداو: هیچ بەرنامەیەكت هەیە بۆ سەردانی باشووری كوردستان؟
جوان حاجۆ: بۆ ئەنجامدانی كۆنسێرتێك لەهەولێر داوەتكراوم. بەرنامەكە ئەوەیە كە هەفتەیەك پێش رۆژی هەڵبژاردن بچمە هەولێر.

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
