❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مافى زن له كؤمه لكا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-11 16:49:12

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

مافى زن له كؤمه لكا

شێوەی كار:
بۆ دۆزینەوەی چۆنیەتی ژیان و مافی ژنان لەهەر دەورێكدا، بەپێویستمان زانی پێنج شت لەبەرچاو بگرین:
- میتۆلۆژی
- ئایین
- دەسەڵاتی فەرمانڕەوا
- داب و نەریت، كولتور
- یاسای مەدەنی

ئەمانە، جگە لەوە كە هەركام بەشێك لەژیانی كۆمەڵ دیاری دەكەن و بیرو بۆچوونەكان دەردەخەن، پەیوەندیان بەیەكەوە هەیەو كارتێكەری و بەرانبەركێ لەنێوانیاندا هەیە، بۆ وێنە یاسادانەر داب و نەریت و ئایینی كۆمەڵ لەبەرچاو دەگرێ و داب و نەریت لە ئاییندا رەنگ دەداتەوەو ئایین بۆ خۆی بۆ لەبەرچاوگرتنی دەسەڵاتی فەرمانڕەوا یاسا دادەنێ و هتد.. جاری واشە بۆ زانینی هەل و مەرجی دەورەیەك جگە لە میتۆلۆژی هیچ بەدەستەوە نیە، یاخود لەدەورەیەكی دیكەدا دەقی یاساكان هەیەو نیاز بەمیتۆلۆژی نیە.
بەم شێوەیە كەڵكمان لەسەرچاوەكان وەرگرتووەو بەلەبەرچاوگرتنی تایبەتیەكانی هەر دەورانێك ئەم پرسیارانەمان لەپێش خۆمان داناوە.
- جیاوازی ژیانی كچ و كوڕ لە بنەماڵەدا.
- كچ بەمێرد دان و چۆنیەتی سەودا كردن لەم بوارەدا.
- جیاوازی مافی ژنی منداڵدار و ژنی بێ منداڵ.
- دەسەڵاتی ژن لەنێو ماڵداو بەسەر منداڵدا.
- مافی ژن لەكاتی تەڵاق و جیابوونەوەدا.
- یاسای دانراو بۆ زیناو ..
- مافی سەوداو ژیانی كۆمەڵایەتی.
- بەشی ژن لەمیراتدا.
- جیاوازی ژن و پیاو لەبەرانبەر یاسادا.
هەركام لەم پرسیارانە بۆخۆی دەیان پرسیاری دیكە دێنێتە پێشەوە، كە ئێمە هەوڵمان داوە بەپێ دەرەتانی سەرچاوەكان وەڵامی بدەینەوە، لەم بوارەدا هەوڵ دراوە مافەكان بەپیێ یاسا نوسراوەكان دیاری بكرێ و لەو بەشانەدا، بەتایبەت بەشی بەر لەمێژوو كە دیكۆمێنت نیە یا دەست نەكەوتووە، بەپیێ كۆمەڵناسی بەرابەردانان (تگبیقی) و ئەو داب و نەریتانە كە نیشاندەری چۆنیەتی یاسای كۆمەڵگای ئینسانین و دیاری بكرێ.
***
چۆنیەتی پەیوەندی نێوان ژن و پیاو لەكۆمەڵی ئینسانیدا بەسێ دەوران دابەش دەكەن، یانێ لەكۆمەڵی ئینسانیدا سێ بچمی ژن و مێردایەتی دیتراوە، كە تارادەیەك لەگەڵ سێ دەورانی گەشەكردنی كۆمەڵی ئینسانیدا رێك دەكەوێ.
بۆ دەورانی كێوی بوون و ژن و مێردایەتی بەكۆمەڵ. بۆ دەورانی بەربەری، ژن و مێردایەتی و یارگیری. بۆ ژیوەر (شارستانیەت) یەك هاوژینی كە زیناو فەحشاشی لەگەڵە. لەئینسانی سەرەتاییەوە دەست پێ دەكاو هەتا ئەو كاتە دەگرێتەوە كە پێی گوتراوە دەست پێكردنی مێژوو (ئەو كاتە كە نووسین دەستی پێ كردوەو یاساكان نوسراونەتەوە) واتە لەوكاتەوە كە ژن خودا بووە هەتا ئەو كاتەی كە بۆتە موڵكی بێ ئەملاو ئەولای پیاو.

ژن (دایك) خودای مرۆڤی سەرەتایی
ئەو ئینسانەی كە لەئەشكەوت ژیاوەو كۆكردنەوەی خواردەمەنی و راو بژێوی خۆی پەیدا كردوە تەنیا جیاوازی لەگەڵ گیانلەبەرانی دیكە ئەوەندە بووە كەلەسەر چۆنیەتی چێ بوون و گۆڕانی دنیا دەوروبەری خۆی پرسیاری بۆ هاتۆتە گۆڕێ. ئەم پرسیارە بیروباوەڕێكی بۆ ئەو دروست كردووە كە بەر لە هەموو شتێك چۆنیەتی چێ بوونی خۆیەتی، وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێتە دایك، وەكو یەكەم چێكەر، لەشوێنەوارەكانی ژیانی ئەو مرۆڤەدا ئاسەوارێكی رێنوێنیكاری گرینگ سەبارەت بە پەیوەندیەكانی كۆمەڵی ئەو كاتەو باوەڕی ئەو مرۆڤە بەجێ ماوە، ئەویش ئەو پەیكەرە چكۆڵانەن كەلەهەموو دنیا، لەجێگە ژیانی ئینسانێ بیست هەزار ساڵ لەمەوبەردا – دەورانی بەردی كۆن – دۆزراوەتەوەو پێیان دەڵێن پەیكەری (دایكی مەزن).
یەكەم پەیكەرە لەباشووری ئۆتریش دیتراوەتەوە كە ناویان ناوە (ونوسی ویلندرۆف). دواتر لەداوێنەكانی پیرنە هەتا سیبری ئەم پەیكەرانە دۆزراونەتەوە. لەكوردستانیشدا لەسەراو (پازدە كیلۆمەتری كرماشان) ونوسی سەراو دۆزراوەتەوە (1 لا68) ئەم پەیكەرانە لەگڵ یا لەبەرد یا لە ئێسك و عاج دروستكراون و هەموویان یەك تایبەتیان هەیە. مەمك و نشیمەن و زگ و شەرمگای پەیكەرەكان زۆر گەورە نیشاندراون، كە مەبەستێكی رەمزیان تێدایە. لێكوڵەرەوان بەگشتی وای بۆ دەچن كە ژن خۆی لەخۆیدا بۆ ئینسانی ئەو سەردەمە، چ ژن چ پیاو. گیاندارێكی سەرنج راكێش و سەیر بووە. كاتێك دنیا پڕە لە رازو پرسیار، ژن پرسیاری هەرە گەورەی مرۆڤە، ئینسانێك كە میكانیزمی زگ پڕ بوونی ژن نازانێ، منداڵدار بوونی ژن بەلایەوە رازێكی گەورەیە. چونكە دەبێتە هۆی پەیدابوونی گیانلەبەرێكی دیكە. ئینسانی تێكەڵاو لەگەڵ سروشتی ئەودەم، ئینسانێك كە بۆدۆزینەوە بژێوی رۆژانە لەگەڵ هەموو جۆرە مەترسیەك بەرەو روو بووە، دەیدیت كە بەئاسانی لەمەمكی ژنەوە شیر دەتكێ و منداڵ دەپژمێ و گەورە دەبێ. مێ وەك بنەوانی خواردنی بەردەست دەبینرا. ئینسان شاهیدی ئەوە بوو كە مێ یەكێكی وەك خۆی دەدزێ، كەوا بوو ژن زایینەرە، ئەو دەستپێكەری ژیانە، ئینسان لەئەوەوە دەست پێ دەكات... زایینی منداڵ وەكو زەوینە كەبەرەكەت دەداو خواردن، كە موشكیلەی هەرە گەورەی ئەو مرۆڤەیە، پێك دێنێ، ریشەی تێدا سەوز دەبێ و بەردەدا. ژنیش سەرچاوەی شیرە، جۆگەیەك شیر لەلەشی دایە. كەوابوو ژن خودای شیرە، ژن خودای ئاوە، چونكە ئاوەكانی هەموو ئاوەكانی دنیا لە سنگی دایكی زەویەوە هەڵقوڵیەوە.
كاتێك بیر بكەینەوە كە خواردن گەورەترین و گرینگترین شتی ئینسانی ئەو سەردەمەیە، تێدەگەین مەمكی دایك كە چاوگەیەكی شیری تێدایە، چ رەمزێكی گەورەیە. هەروەها پاڵپشت بوون و پاراستنی منداڵ هەتا وەسەر پێ دەكەوێ و گەورە دەبێ. ئەمانەو زۆر شتی دیكە دەبنە هۆی ئەوە كە مرۆڤ پێی وابێ رۆحیانەتێكی زۆر گەورەتر لەو ژنەی كە دەیبینێ ئەو تواناییە دەدا بەو ژنەو ئەوا (دایكی دایكانە). بەگریمانی نزیك بەتەواو دەتوانین بڵێین ئەو پەیكەرانە بچمێكی رەمزی بووە كە ژنان بۆ خۆیان دروستیان كردوەو بۆخۆیان پەرستوویانە. ئەمە سەرتای پەیدابوونی خوداكانە كە یەكەمیان (ژن خودایە). بەگشتی، رەنگە بتوانین بڵێین كە پەیكەرە بێ دەم و چاوەكان كە لەدایكی مەزن (ونووسەكان) چێكراون ژن خوداكانن كە بەنێو خودای بارداری و هەڵگری منداڵ لەسەرانسەری دنیادا هەبوون، و وەكو نیشانەیەكی ئایینی نەتەنیا بۆ ژنان بەڵكو بۆ پیاوانیش، یەكەم رەمزی بارەوەری، چێكەری، پەناگە، خۆراك دەرو پەنادەر بووە.
ئەگەر زانیمان كە پرسیارە وەڵام نەدراوەكان چه‌مکی خودایان لەمێشكی ئینساندا دروست كردووە، ئەوە دەزانین كە زایینی ژن و بەدنیا هاتنی منداڵ، بیری زایینی زەوی و شین بوونی گیاو گوڵ و بەرهەمدانی پێك هێناوە. زاینی چاوكەلەخاك، زاینەوەی ساڵ بەساڵ و ... هەموو زاینەكان دەبێ سەرچاوەیەكیان هەبێ! ئەوە دایكی هەموویانە! ئەوە، دایكی مەزن، ە.
كۆمەڵی روت و قوتی ئەو دەورانە هیچ شتێكی وای نەبووە كە خاوەنیەتی پێوەبێ جگە لەمنداڵ، ئەویش ژن بەدنیای هێناوە، خۆی بەخێوی كردووەو خۆی پاراستوویەتی. كەوابوو بۆ خۆشی خاوەنیەتی، نەك باب. لەراستیدا بابی منداڵ تەواوی دیارنەبووە، چونكە ژن و مێردایەتی بەكۆمەڵ بووە. هەركەس یان بڵێین هەرژنێك بۆخۆی دیاری كردووە كە دەیەوێ لەگەڵ كێ بێ، یان لەگەڵ چەند كەس بێ، یان چەندە لەگەڵی بژی.تاو


--------------------------------------------------------------------------------

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net