❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كرنكى به نينؤكه كانت بده

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-11 17:23:43

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

كرنكى به نينؤكه كانت بده

یه‌كێك له‌لایه‌نه‌ جوانكارییه‌كانی‌ كچان په‌یوه‌ندی‌ هیه‌ به‌جوانی‌ په‌نجه‌و نینۆكه‌كانیان، لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌ خاوه‌نی‌ نینۆكێكی‌ جوان بیت چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خرێنه‌ روو كه‌ باشتره‌ پابه‌ند بیت پێیانه‌وه‌.

پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ بزانه‌ لاوازی‌‌و شكانی‌ نینۆك به‌رێژه‌ی‌ یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی‌ به‌كه‌می‌ كالیسیۆمه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌له‌شی‌ مرۆڤدا، زه‌ردبوونی‌ نینۆك نیشانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌‌و په‌یدابوونی‌ هه‌ڵاوسانه‌، ئه‌گه‌ر نینۆكه‌كانیشت زۆر سپی‌ بووه‌ ئه‌وه‌ نیشانه‌یه‌ بۆ كه‌م خوێنی‌.

ده‌زانرێ‌ كه‌نینۆك به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر هێواش‌و به‌رێژه‌ی‌ یه‌ك ملیمه‌تر بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك زیاد ده‌كات، ئه‌م رێژه‌یه‌ش له‌حاڵه‌تی‌ توشبوون به‌نه‌خۆشی‌‌و به‌دخۆراكیی‌ داده‌به‌زێت، به‌هه‌مان شێوه‌ دودڵی‌‌و ناجێگیری‌ ده‌روونی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازبوونی‌ نینۆك، بۆیه‌ هه‌میشه‌ رێنمایی‌ كچان ده‌كرێت ئاگاداریی‌ ته‌ندروستی‌ نینۆكه‌كانیان بن، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له‌شی‌ مرۆڤ كۆمه‌ڵێك لایه‌نی‌ پێویسته‌، وه‌ك:

كالیسیۆم:
پێویستی‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ مانه‌وه‌و درێژبوونی‌ نینۆك، ئه‌مه‌ش به‌زۆری‌ له‌فاسۆلیاو شیرو پێكهاته‌كانیدا هه‌یه‌.

ئاسن:
هۆكاری‌ هه‌ره‌ گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ نینۆك، ئه‌مه‌ش له‌گۆشت‌و هێلكه‌و ناندا هه‌یه‌.

ڤیتامین A
ئه‌م ڤیتامیه‌نه‌ له‌سه‌وزه‌و میوه‌و رۆنی‌ ماسیدا هه‌یه‌

ڤیتامین B
ڤیتامینێكی‌ پێویسته‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ نینۆك، ئه‌مه‌ش له‌سۆیاو سه‌وزه‌و ماسی‌‌و گۆشتی‌ سپیدا هه‌یه‌.


ڤیتامین C
به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ بۆ هه‌موو له‌شی‌ مرۆڤ‌و به‌تایبه‌تیش بۆ نینۆكه‌كان پێویسته‌، ئه‌مه‌ش له‌ته‌ماته‌و لیمۆو پرته‌قاڵدا هه‌یه‌.


ڤیتامین E
بوونی‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ رێگه‌ ده‌گرێت له‌دروستبوونی‌ په‌له‌ له‌سه‌ر پێست‌و نینۆك، ئه‌مه‌ش له‌رۆنی‌ روه‌ك‌و گوێزو فسته‌قدا هه‌یه‌.


ئاو:
زۆرجار لاوازی‌ نینۆك په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌كه‌میی‌ ئاو له‌له‌شی‌ مرۆڤدا، بۆیه‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ لانی‌ كه‌م لیترو نیوێك ئاو بخۆیته‌وه‌.


خانمی‌ ئازیز، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌ نینۆكێكی‌ جوانت هه‌بێت په‌یڕه‌وی‌ ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌:

1- به‌رده‌وام كرێم به‌كار بهێنه‌و ده‌ست‌و په‌نجه‌ت بشێله‌ له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ بوژاندنه‌وه‌ی‌ سوڕی‌ خوێن‌و به‌هێزبوونی‌ نینۆكه‌كانت.

2- لانی‌ كه‌م هه‌فته‌ی‌ جارێك حه‌مام زه‌یت بۆ په‌نجه‌كانت به‌كاربهێنه‌و بۆ ماوه‌ی‌ 10 خوله‌ك باپێوه‌ی‌ بمێنێت.

3- ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ ئاو دوژمی‌ سه‌ره‌كی‌ نینۆكه‌و ته‌ڕبوونی‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ ناسكبوونه‌وه‌و شكانی‌، بۆیه‌ ده‌ستت زۆر ته‌ڕمه‌كه‌و له‌كاتی‌ پێویستیشدا ده‌ستكێش به‌كار بهێنه‌.

4- هه‌رگیز به‌ده‌ست به‌شی‌ زیاده‌ی‌ نینۆك لێ‌ مه‌كه‌ره‌وه‌.

5- نینۆكه‌كانت به‌ددان بریندار مه‌كه‌، چونكه‌ هه‌ر رووشانێك ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ شكانی‌.

6- به‌رده‌وام نینۆكت به‌درێژییه‌كی‌ گونجاو بهێڵه‌ره‌وه‌، چونكه‌ زۆر درێژبوونی‌ دواتر لاوازیی‌ لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

7- هه‌رگیز نینۆكه‌كانت له‌كاتی‌ ته‌ڕبوونیاندا پاك مه‌كه‌ره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ لاوازنۆ ئه‌گه‌ری‌ شكانیان زۆره‌.

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-11 17:31:01

-hawraz-
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-11
دواترین سه‌ردان: 2011-05-14
په‌یامه‌كان: 462
WindowsVistaMSIE7

Re: كرنكى به نينؤكه كانت بده

dast xosh bo am babata jwana barasty renmayakant ba swda

Kurdzhin
http://www.g-ksa.net/vb/Picture/22.gif
This time was different felt like, i was just a victim
and
it cut me like a knife  when you walked out of my life

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-11 18:11:51

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: كرنكى به نينؤكه كانت بده

سوباس كاكه هه وراز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net