❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جاوبيكه وتن له كه ل ئه زده ر وه هبى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-11 17:32:44

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

جاوبيكه وتن له كه ل ئه زده ر وه هبى

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e51fa3a687.jpg
هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ ئه‌ژده‌ر وه‌هبی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ گۆرانی‌ (لێم ببووره‌) چیرۆكێكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌پشته‌‌و زۆری‌ كاری‌ تێكردووه‌، بۆیه‌ بڕیاریداوه‌ بیكات به‌گۆرانی‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ چه‌ند گۆرانییه‌كی‌ دیكه‌شی‌ كلیپكردووه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌مانگی‌ رابردوودا‌و پاش بێده‌نگ بوونی‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك، نوێترین به‌رهه‌می‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر وه‌هبی‌ به‌ناوی‌ (لێم ببووره‌) له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ كۆڕه‌ك میوزیكه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌‌و به‌وته‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ كاروباره‌كانی‌ كۆڕه‌ك، جارێكیتر به‌رهه‌مه‌كه‌ چاپكرایه‌وه‌، له‌یه‌كه‌مین دیداری‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ‌ گۆڤاری‌ ئاوێنه‌كان له‌باره‌ی‌ ئه‌لبومه‌ نوێیه‌كه‌ی‌، ئه‌ژده‌ر وتی‌ "ئه‌لبومه‌كه‌م نزیكه‌ی‌ نه‌وه‌د هه‌زار دۆلاری‌ تێچووه‌".
* سه‌ره‌تا با بزانین ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵه‌ كار له‌م ئه‌لبومه‌دا ده‌كه‌یت؟
- ماوه‌ی‌ چوار ساڵه‌ كاری‌ تێدا ده‌كه‌م، بێگومان خۆم حه‌زم نه‌كردووه‌ كاره‌كانم به‌زوویی‌ بكه‌م، چونكه‌ كاری‌ خێرا هه‌میشه‌ كاڵ‌‌و كرچی‌ پێوه‌ دیاره‌، بۆیه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌هه‌موو روانگه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ده‌یبینن كاری‌ باشی‌ تێدا كراوه‌.
* وه‌ك ده‌زانین ئێستا زۆربه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندان ژماره‌ی‌ گۆرانی‌ ئه‌لبومه‌كانیان كه‌من، به‌ڵام ئه‌لبومه‌كه‌ی‌ تۆ چوارده‌ گۆرانی‌ له‌خۆگرتووه‌، بیرت له‌وه‌ نه‌كردبۆوه‌ بیكه‌یت به‌دوو ئه‌لبوم؟
- له‌ڕاستیدا دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م ئه‌لبومه‌م ته‌واوكرد، حه‌زم نه‌كرد بیكه‌مه‌ دوو ئه‌لبوم، چونكه‌ گۆرانییه‌كان زۆر خۆشه‌ویست بوون له‌لام‌و نه‌مده‌توانی‌ هیچیان بخه‌مه‌ سدییه‌كی‌ دیكه‌وه‌، هه‌روه‌ها گوێگره‌كانیشم زۆر ده‌مێكه‌یه‌ چاوه‌ڕێی‌ كاری‌ نوێی‌ منن، بۆیه‌ حه‌زمكرد به‌زۆرترین كارم، خزمه‌تیان بكه‌م‌و حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم رۆژ به‌رۆژ ستایڵی‌ گۆرانی‌‌و موزیك ده‌گۆڕێت، بۆیه‌ حه‌زم كرد هه‌موو كاره‌كان له‌یه‌ك ئه‌لبومدا كۆبكه‌مه‌وه‌.
* ئه‌لبومه‌كه‌ت ناوناوه‌ (لێم ببووره‌)، به‌كێ‌ ده‌ڵێیت لێم ببووره‌؟http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-98db54bf65.gif
- به‌لای‌ منه‌وه‌ لێبووردن جوانی‌ ئاده‌میزاد ده‌رده‌خات، له‌ڕاستیدا گۆرانی‌ (لێم ببووره‌) چیرۆكێكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ گه‌نجێكی‌ كوردستانه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و گه‌نجه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌منه‌وه‌ كرد‌و باسی‌ به‌سه‌رهاتی‌ خۆی‌ بۆ كردم، به‌سه‌رهاتێكی‌ زۆر ناخۆشبوو چاوه‌كانم پڕ بوون له‌گریان، چیرۆكی‌ گۆرانییه‌كه‌ باسی‌ دوو خۆشه‌ویست ده‌كات، كه‌ یه‌كتریان زۆر خۆشده‌وێت، كاتێك ده‌چنه‌ لای‌ دكتۆر بۆ سه‌یركردنی‌ گونجاندنی‌ خوێنه‌كانیان، به‌داخه‌وه‌ كاتێك سه‌یر ده‌كه‌ن ئه‌و گه‌نجه‌ نه‌خۆشییه‌كی‌ كوشنده‌ی‌ هه‌یه‌و دكتۆره‌كه‌ به‌خۆی‌ ده‌ڵێن، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كچه‌كه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ بزانێت، دواتر به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ ده‌ڵێت "لێم ببوره‌ بێوه‌فا نیم"، ئێستاش كلیپێكی‌ فیلم كوالێتیم بۆ ئه‌م گۆرانییه‌ كردووه‌‌و له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا په‌خش ده‌كرێت، به‌و هیوایه‌ی‌ توانیبێتم كه‌مێك له‌ئازاری‌ ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته‌‌و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌م بكه‌مه‌وه‌. ئه‌وه‌بوو دوای‌ نووسینی‌ هۆنراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن شاعیری‌ به‌ڕێز كاك هه‌ردی‌ نوری‌، ئاوازم بۆ دانا‌و كارم تێدا كرد، ته‌نانه‌ت كاتێك خۆم گوێ‌ له‌و گۆرانییه‌ ده‌گرم ده‌ڕۆمه‌وه‌ دنیایه‌كی‌ تر.
* باست له‌شاعیر (هه‌ردی‌ نوری‌) كرد زۆربه‌ی‌ هۆنراوه‌كانی‌ ئه‌لبومه‌كه‌ت، هه‌ردی‌ نووسیویه‌تی‌، بۆچی‌ ئه‌مجاره‌ ته‌نها په‌نات بۆ ئه‌م شاعیره‌ برد؟
- له‌ڕاستیدا كاك هه‌ردی‌ نوری‌ شاعیرێكی‌ زۆر به‌توانا‌و سه‌كه‌وتووه‌، له‌م كاره‌مدا له‌گه‌ڵ كاك هه‌ردی‌ زۆر ماندوو بووین به‌هۆنراوه‌كانه‌وه‌‌و زۆر سوپاسی‌ ده‌كه‌م.
* هۆنراوه‌ی‌ گۆرانییه‌كان، ده‌ربڕی‌ ناخی‌ شاعیره‌، یان خۆت داوات لێكردووه‌ هۆنراوه‌ت بۆ بنووسێت؟
- بێگومان زۆربه‌ی‌ هۆنراوه‌ی‌ گۆرانییه‌كان خۆم داوام كردووه‌، به‌ڵام كاكه‌ هه‌ردی‌ توانایه‌كی‌ زۆر باشی‌‌و توانیمان به‌یه‌كه‌وه‌ كارێكی‌ زۆر باش بكه‌ین.
* به‌رای‌ موزیسیانه‌كان، له‌م ئه‌لبومه‌دا كۆمه‌ڵێك ستایڵی‌ جیاوازت به‌كارهێناوه‌،   ده‌كرێت ئه‌وه‌مان زیاتر بۆ روون بكه‌یته‌وه‌؟
- به‌بۆچوونی‌ من ستایڵه‌كان زۆر جیاواز نین، به‌نیسبه‌ت گۆرانی‌ هه‌ورامی‌، من زۆر حه‌ز ده‌كه‌م گۆرانییه‌ هه‌ورامییه‌ فۆرلكلۆره‌كان تازه‌ بكه‌مه‌وه‌ به‌شێوازێكی‌ مۆدێرن، هه‌روه‌ها گۆرانی‌ (بڕۆ بڕۆ) ئه‌م گۆرانییه‌ له‌سه‌ر مه‌قامی‌ ئه‌فشاری‌ دروستكراوه‌، ئه‌مجۆره‌ مه‌قامه‌ لای‌ ئێمه‌ زۆر كه‌م ئاوازی‌ له‌سه‌ر داده‌نرێت، وا بزانم تائێستا به‌گۆرانییه‌كی‌ منه‌وه‌ چه‌ند گۆرانییه‌كی‌ كه‌می‌ كوردی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌قامه‌، هیوادارم به‌پێی‌ بۆچوونی‌ ئێوه‌ش كارێكی‌ تازه‌م تیا كردبێت.
* خۆت چ گۆرانییه‌كی‌ ئه‌لبومه‌كه‌ت به‌لاوه‌ سه‌ركه‌وتووتره‌؟
- هه‌موو گۆرانییه‌كانم لا سه‌ركه‌وتووه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌وردی‌ گوێ‌ له‌هه‌ر گۆرانییه‌كیان  بگیرێت، هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆی‌ تێدایه‌، وه‌كو موزیكیش باشترین موزیكم بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ئاماده‌كراوه‌‌و له‌هه‌موویان رازیم، به‌ڕاستی‌ به‌لامه‌وه‌ سه‌خته‌ كه‌ بڵێم گۆرانییه‌كیان له‌وه‌ی‌ تر جوانتره‌.
* گۆرانی‌ (دڵی‌ من) به‌بۆچوونی‌ گوێگران یه‌كێك له‌گۆرانییه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كان كه‌ كلیپت بۆ كردووه‌، له‌ چ وڵاتێك كلیپت كردووه‌‌و ئه‌و كچه‌ی‌ رۆڵی‌ تیا ده‌بینێت خه‌ڵكی‌ كوێیه‌؟
- ئه‌و كلیپه‌ له‌وڵاتی‌ توركیا كراوه‌ له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ توركیدا كه‌ كلیپ بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌كانی‌ توركیا ده‌كات كارمان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كلیپ بۆ گۆرانی‌ كوردی‌ بكه‌ن.
به‌نیسبه‌ت كچه‌كه‌ش یه‌كێكه‌ له‌كچه‌ فۆتۆ مۆدێله‌كانی‌ توركیا، له‌ڕاستیدا ئێمه‌ هه‌موو گۆرانییه‌كه‌مان تێگه‌یاند‌و ده‌یزانی‌ باس له‌چی‌ ده‌كات‌و زۆر سه‌رسام بوو به‌و گۆرانییه‌، من زۆر حه‌زم ده‌كرد كچه‌ كوردێك بوایه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بیری‌ ته‌سك كاریكردۆته‌ سه‌ر هه‌موو لایه‌ن‌و شتێك له‌كوردستاندا، ده‌مه‌وێ‌ ئه‌وه‌ش به‌گوێگرانم بڵێم دوو كلیپی‌ تریشم كردووه‌ به‌شێوازی‌ فیلم كوالێتی‌، كه‌ تائێستا زۆر به‌كه‌می‌ له‌كوردستان كار به‌م شێوازه‌ ده‌كه‌ن.
* له‌وێنه‌ی‌ پۆسته‌ره‌كاندا وا ده‌رده‌كه‌وێت شێوازی قژ‌و رووخسارت گۆڕی‌ بێت، خۆت پێت باشبوو ئه‌و گۆڕانكارییه‌ بكه‌یت، یان داوات لێكرا گۆڕانكاریی‌ بكه‌یت؟
- له‌ڕاستیدا ئه‌و وێنانه‌م ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر گرتووه‌، ئه‌و كاته‌ قژم درێژ بوو، به‌ڵام  رووخسارم هه‌روه‌كو خۆمه‌‌و هه‌موو كاره‌كانیشم به‌شێوازی‌ خۆمه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری‌ دیزاینی‌ به‌رگی‌ سیدییه‌كه‌ بكه‌ن ستایڵی‌ وێنه‌كان به‌پێی‌ گۆرانییه‌كان ده‌گۆڕێت‌و هیوادارم وێنه‌كانیشتان به‌دڵ بێت.
* به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئێمه‌، چاپی‌ دووه‌م بۆ سیدییه‌كه‌ت كرا، چاوه‌ڕێی‌ ئه‌وه‌ت ده‌كرد؟
- له‌راستیدا خۆم ده‌مزانی‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت، چونكه‌ كه‌سانێكی‌ زۆر هه‌رده‌م له‌پرسیاری‌ كاری‌ تازه‌ی‌ مندا بوون، به‌راستی‌ كاره‌كانیش به‌پڕۆفیشناڵانه‌ كراوه‌، له‌ڕێگای‌ گۆڤاری‌ ئاوێنه‌كانه‌وه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌مه‌وه‌ به‌گوێگران، هه‌میشه‌ به‌كاری‌ جوان ببمه‌وه‌ میوانیان.
* ئه‌لبومه‌كه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ كۆمپانیای‌ كۆڕه‌ك میوزیك چاپ‌و بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كی‌ تر داوات لێبكه‌ن ئاماده‌یت كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت؟
- پێش هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێ‌ سوپاسی‌ كۆمپانیای‌ كۆره‌ك بكه‌م كه‌ هه‌ستان به‌سپۆنسه‌ری‌ ئه‌م كاره‌ی‌ من‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ كوردستاندا، هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی‌ بێپایانم بۆ سه‌نته‌ره‌كانی‌ كوردستان. به‌نیسبه‌ت كۆمپانیایه‌كی‌ دیكه‌،  هیواداریشم كۆمپانیاكانی‌ كوردستان رۆژ به‌رۆژ له‌زیادبووندا بن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ش بتوانین كاری‌ تازه‌ پێشكه‌ش به‌گوێگرانی‌ خۆمان بكه‌ین، ئێستا كۆمپانیایه‌كی‌ دیكه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردووم بۆ كاری‌ سیدییه‌كی‌ تر، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌نجام.
* له‌ڕووی‌ ماددییه‌وه‌ كێ‌ هاوكاری‌ كردیت له‌م ئه‌لبومه‌دا، ده‌كرێ‌ بزانین چه‌ندیشی‌ تێچوو؟
- ئه‌لبومه‌كه‌ هه‌مووی‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ خۆم بووه‌‌و نزیكه‌ی‌ نه‌وه‌د هه‌زار دۆلاری‌ تێچووه‌، چونكه‌ ئه‌م ئه‌لبومه‌م له‌وڵاتانی‌ (سوید‌و ئه‌ڵمانیا‌و توركیا‌و ئێران‌و دانیمارك) به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ش ده‌بنه‌ هۆی‌ تێچوونێكی‌ زیاتر.
* هۆكاری‌ چیبوو گۆرانی‌ (ئه‌مشه‌و دڵم بۆ غه‌ریبان)ت تازه‌ كرده‌وه‌؟
- ئه‌و گۆرانییه‌ لای‌ هه‌موو كه‌س خۆشه‌ویسته‌‌و له‌سه‌ر داواكاری‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆر تازه‌م كردۆته‌وه‌، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بتوانم له‌هه‌ر سیدییه‌كدا گۆرانییه‌كی‌ كۆنم تازه‌ بكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ گۆرانییه‌ كۆنه‌كان كوالێتییه‌كی‌ باشیان نییه‌.
* به‌نیاز نیت سه‌ردانی‌ كوردستان بكه‌یته‌وه‌، یان بۆ سازكردنی‌ كۆنسێرت؟
- نه‌خێر تائێستا هیچ پڕۆگرامێكی‌ تایبه‌تم نییه‌ بۆ سه‌ردانی‌ كوردستان بۆ سازكردنی‌ كۆنسێرت.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-357a02a71f.gif

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن جاوجوانR (2009-08-11 17:40:10)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net