❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئەتەوێ لێت ببوورم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-11 20:49:47

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ئەتەوێ لێت ببوورم

وائەزانى

لێت ئەبوورم بەئاسانى

چى ئەخوازى

لێت ببوورم بەو دڵە پاکەت ئەکرد وازى



داواخوازى

لەبیر بکەم خەم و برین

لەیادبکەم کە نامەکانمت چۆن دڕین

لەیادت چوو کەچەندین جار کردمت بریندار

بۆ یەکى تر دامت لەدار



تۆ ئەخوازى لەیادبکەم ژانەکانم و بێمە جێى ژوان

لەو جێیەدا جەرگت بڕیم یەکى ترت نوان

ئەوت ئەدوان

ئێستا تەنیاى پەشیمانى

داواخوازى لەگەڵ یەکا ببین بەدوان



تۆ ئەتەوێ لێت ببوورم جارێکى تر تۆ هەڵبژێرم

ئەى ناتەوێ برینەکانم

وە ئازارو خەم و ژانمت بۆ بژمێرم



بڕۆ ئیتر مەمدوێنە ووشەکانت نام بزوێنن

تاکوو ئیمڕۆش چاوەکانم پڕ لە فرمێسکى بەخوێنن



قەت نەمویستووە بە ووشەیەک بریندارت کەم

هەموو ووشەیەکت برینێکن - وە ناشمەوێ ئەمن سەیرى کردارت کەم

بڕۆ زاڵم لەبیرمکە شەرتە منیش لەبیرت کەم

هەزار فرمێسکم بۆ بڕێژى هەوڵ نادەم کەژیرت کەم



گەلێک سەختە جارێکى تر وەکو جاران

کە فرمێسکم بۆت ئەباران وەکو باران

بێم و دەست بنێمەوە دەستت

یان شەوانە بکەم یادى چاوى مەستت



تۆ هەڵتبژارد ئەو ڕێگایە منیش ڕێگام

ئەتۆ شوێنت زبڵدانە

بەڵام ئەمن لەهەمان ڕێ و هەمان جێگام

تۆ سەد جێت کرد

لەهیچ شوێنێ ئۆقرەت نەگرت وە ناگرى

تازە هاتووى پەشیمانى

بۆ عاشقى من ئەسوتێیت و گڕ ئەگرى

وە ئەگرى



هەستت نەکرد ئەو زەمانە بە جەرگ و دڵى پڕ لە گڕم

یان دڵى پڕم

دڵنیابە سارد و ووشکن وەک شێوەى تۆ

ئەمن هەستى سارد و سڕم



تازە هاتووى پەشیمانى و دڵت تەنگە

گەڕانەوەت بێمانایە و  زۆر درەنگە



بڕۆ ئیتر

نەمئەزانى ئەمن پێشتر

کە فێڵزانى

وە زۆرزانى



نەمئەزانى یارى ئەکەى تۆ بەهەستم

بەفێڵەوە دەستت ئەنێیتە ناو دەستم

نەمئەزانى تۆ بەو جۆرەى

وامئەزانى تۆ زەردەخەنەى ئەو تیشکى خۆرەى



نەمئەزانى بەویش ئەڵێى خۆشم ئەوێ ى

تۆ بۆ ئەویش خواردنى ڕۆژ و شەوێ ى

لاى من نەبى ئەتۆ لەو ێ ى

تۆ عاشق نیت تۆ عاشقى سەر جێ و خەوێ ى



بڕۆ ئیتر مەمدوێنە و لێت نابورم ئەتۆ دۆڕاى

بۆ سەرمایە خۆتت فرۆشت ئەتۆ گۆڕاى



بڕوا مەکە بەئاسانى لێت ببوورم..قەت نات بوورم

پەشیمانم کە تۆم ناسى وە لەهەستى سەراو ژوورم

منیش وەکتۆ دڵم گۆڕا

وا نازانى کە لەخۆڕا

ئەم دنیایە گۆڕانکارى هەمە جۆرە

بەشى هەمووشمان ناو گۆڕە



من لەلاى خۆم چەند یادێکت ئەهێڵمەوە

نامەکانت دانە دانە هەرهەموو دەم ئەخوێنمەوە

خۆشەویستیم بۆ یەکى تر کەتۆ کوشتت

هەوڵئەدەم بیژیەنمەوە



بڕۆ ئیتر مەمدوێنە تۆ هەر ئاوا ڕسوا بى

هەر حەواڵەى قاپى خوا بى

ئەم زەمەنە سەدى وەک تۆ و لە شێوەى تۆى کردووە بە پەند

بڕۆن ئیتر ڕابردوتان ئێوەى کردووە بە دیل و بەند



بڕوامەکە قەت بتوانم لێت ببوورم

قەتیش مەگرى و مەناڵێنە

بۆ خۆشەویستى بێسنوورم





چرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net