❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قه‌ڵه‌وی له‌ منداڵان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-15 12:31:35

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE7

قه‌ڵه‌وی له‌ منداڵان

ئایا ده‌زانیت که‌ی گرنگی بده‌یت به‌ کێشی منداڵه‌که‌ت؟ بێ گومان هه‌موو منداڵێک كێشی زیاد ده‌بێت کاتێک گه‌شه‌ ده‌کات. به‌ڵام کێشی زیاد زیاتر له‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی له‌ منداڵان.

قه‌ڵه‌وی منداڵان بارێکی ترسناکه‌ کارده‌کاته‌ مناڵان و هه‌رزه‌کاران. ڕووده‌دات کاتێک منداڵ کێشه‌که‌ی له‌سه‌رووی کێشی ئاسایییه‌ به‌ گوێره‌ی کێش بۆ درێژی. قه‌ڵه‌وی له‌ منداڵان کێشه‌ دروستکه‌ره‌، چونکه‌ کێشی زیاد ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی منداڵ به‌ره‌وه‌ کێشه‌ی ته‌ندروستی ببات کاتێک ده‌گاته‌ ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوو.

باشترین ڕێگا بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی کێش زیادی له‌ منداڵان بریتییه‌ له‌ چاک کردنی خۆراک و وه‌رزشکردن له‌ ئاستی خێزان، نه‌ک ته‌نها بۆ منداڵه‌که‌ت.



هۆکاره‌کانی؛

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێک هۆکاری بۆماوه‌یی و هۆڕمۆنی هه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی له‌ منداڵان، به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی باره‌کاندا هۆکاره‌که‌ی بریتیه‌ له‌ زۆر خواردن و که‌م وه‌رزش کردن. منداڵان وه‌ک که‌سانی پێگه‌یشتوونین پێویستیان به‌ گه‌رمۆکی زیاتر هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌ و گه‌وره‌بوون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ خۆراکه‌ی که‌ پیویسته‌ بخورێت ئه‌وا هیچ کێشه‌یه‌ک دروست ناکات، به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی زیاتر له‌ پێویست خۆراک ده‌خۆن ئه‌وا تووشی زیاد بوونی کێش ده‌بن.


هۆکاری مه‌ترسیدار؛


خۆراک؛ به‌کاربردنی خۆراکی بڕ به‌رز له‌ گه‌رمۆکه‌

ناچاڵاکی؛ نه‌ جوولانه‌وه‌  و وه‌رزشنه‌کردن

بۆماوه‌


هۆکاری ده‌روونی

هۆکاری خێزانی؛ باوانان به‌رپرسن له‌ کڕینی خۆراک بۆ ماڵه‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر تۆ خۆراکی ناته‌ندروست له‌ چێشخانه‌ دابنێت، نابێت لۆمه‌ی منداڵاکه‌ت بکه‌ی که‌ حه‌ز له‌م خواردنانه‌یه‌ وه‌ک شیرینی و ترشی و چه‌وری..هتد له‌سه‌ر باوانان پێویست کۆنتڕۆڵی خۆراکه‌کان بکه‌ که‌ له‌ چێشتخانه‌ی ماڵه‌وه‌ هه‌ن، نابێت ده‌ستی منداڵ بگات به‌ هه‌موو خۆراکێک.

هۆکاری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی



که‌ی سه‌دانی پزیشک بکرێت؟

هه‌ر مندڵێک چه‌ند کیلۆگرامێکی که‌م له‌ کێشی زیادبێت قه‌ڵه‌و نیه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ستت ده‌که‌یت که‌ منداڵه‌که‌ کێشی زۆر زیاده‌، ئه‌و کات ده‌توانیت سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری.

ئاڵۆزیه‌کانی؛

منداڵانی کێش زیاد زۆر له‌بارن بۆ ئه‌م تووش بوون به‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری؛

نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دوو

به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن

کێشه‌ی سیسته‌مه‌ی هه‌ناسه‌دان – ڕيبوو

تێکچوونی خه‌و

ماوه‌ی هه‌زه‌کاریان زوو ده‌ستپێده‌کات

کێشه‌ی جگه‌ر

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-15 15:23:00

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: قه‌ڵه‌وی له‌ منداڵان

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-19 22:10:51

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: قه‌ڵه‌وی له‌ منداڵان

ده‌ستت خۆش بێت سازی گیان تا زوو چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی بکرێت باشتره‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ رێگایه‌کی زانستی ده‌وێ نا با زه‌ره‌ر بگه‌یه‌نێته‌ ته‌ندروستی منداڵه‌که‌.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-20 13:05:36

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE7

Re: قه‌ڵه‌وی له‌ منداڵان

زؤر سوباس كاكه حسين  سةركوتوبيت ئازيزم

دستت خؤش بيت هانا كيان راسته قةلة وى باريكى ترسناكه زياتر بؤ تةندروستى خرابه بةلام منش وةك تؤ ئةليم ئه‌مه‌ رێگایه‌کی زانستی ده‌وێ  لةكةل ئةوةشدا وةرزش كردن  زؤر باشتره ............كاتت شاد خوشكه جوانةكةم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-28 06:43:41

daiki.D .D
خونچەی نوێ
شوێن: almaneya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-31
په‌یامه‌كان: 93
WindowsXPMSIE

Re: قه‌ڵه‌وی له‌ منداڵان

das xosh giana babatakat zor jwana bahiway sar kawten

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net