.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













PUKmedia
ئا/ رێژین كورد 
كتێبی (نه‌به‌ردییه‌كانی من) ی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر
له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ده‌ستكردی خۆیدا
به نرخی نزیكه‌ی 21 هه‌زار و 300 دۆلار فرۆشرا.
ئه‌و وێنه‌یه‌ش وێنه‌ی هیتله‌ر خۆیه‌تی كه‌ئیمزای خۆی له‌سه‌ركراوه‌و به‌ده‌ستی خۆی كێشاویه‌تی.
ئه‌دۆلف هیتله‌ر ئه‌م كتێبه‌ی پێشكه‌ش به‌یه‌كێك له هاوزیندانیهكانی خۆی كردووه
كه یه‌كێكبووه له‌ئه‌ندامانی حزبی نازی ئه‌و كات،
له‌م كتێبه‌دا هیتله‌ر ئاینده‌و بنه‌ماكانی وڵاته‌كه‌ی له گۆشه‌نیگای سیاسیه‌وه باسكردووه.
نووسینی ئه‌م كتێبه‌ش دهگهرِێتهوه بۆ ساڵی 1923
ئه‌و كاته‌ی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر به ماوه‌ی 9 مانگ حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا درابوو،
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا توانی كتێبی (نه‌به‌ردییه‌كانی من) بنووسێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ست كێشراو له‌سه‌ر رووی به‌رگی كتێبه‌كه هه‌یه
كه وێنه‌ی هیتله‌ر خۆیه‌تی و هه‌ر له‌سه‌ر رووی كتێبه‌كه‌ش چه‌ند رسته‌یه‌ك به‌خه‌تی هیتله‌ر نووسراون وه‌ك:
به‌یادی ئه‌و رۆژانه‌ی كه‌پێكه‌وه له به‌ندیخانه‌ی لندزبرگ بووین،
له‌ناخی دڵه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌دۆلف هیتله‌ره‌وه پێشكه‌شی ده‌كه‌م بههاورِێی خۆشه‌ویستی خۆم، كریسمسی 1925.
ئه‌دۆڵف هیتله‌ر له ساڵی 1933 تا 1945 و كۆتاییه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بووه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه