.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











گرێبه‌ستی خۆشه‌ویستی به‌چاوان یا به‌گۆتن له هه‌موو ساتی سه‌رده‌مێک هه‌ر شوێنی به‌رپێگه‌یه‌ک به‌ئاشکرا و به‌نهێنی جێنه‌زه‌رگه‌ی خۆی به‌جێ ده‌هێڵێ له‌لای تاک و جووته‌ی خۆشه‌ویستان یا بۆ زۆرینه به‌ر چاوی هه‌مووان . له سه‌ر چه‌ندان کانی و که‌نار ، ده‌ریا و ڕووبار ، بن تاوێره شاخ ، باخچه و نزار ، قه‌دی ستون و سه‌ر دیوار یا سه‌ربان و سهرکۆڵان ، ده‌می ده‌روازه و به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ماڵان ... وه‌ک وێنه‌ی دوو دڵ و تیرێک له‌سه‌ر به‌رگی دار یا کوتانی باسک به وشه‌ی ئاخ یان هه‌ر وێستگه‌یه‌کی شاراوه‌ی ژووانی خۆشه‌ویستی دڵدار . ئه‌گه‌ر جاران به‌ژنی گوڵه هێرۆ یا لاولاوه‌یه‌ک بهڵگهنیشانی په‌یمانێ بووبێ ، قه‌فی سه‌روو چوار په‌نجه‌ی پێ ی کۆترهیهک هه‌ڵگری نامه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی بووبێ ،
ده‌سته‌سڕ یا شووشهبۆن یانیش گوڵه سورێ دیاری و یادگاری هه‌ستی عاشقانه بووبێ ئه‌مڕۆ زه‌نگ و کورته نامه‌ی ته‌له‌فۆن ، تیشکه په‌ڕی ئیمێل له دوای چاوان ئه‌و هه‌سته زۆر به‌خێرایی ده‌گه‌یه‌نێ . له‌م گهنجۆباسه قوفڵ و کلیل نیشانه ، جێنهزهرگهیه و جێ ژووانه ، به‌ندی خۆشه‌ویستی پڕ له‌سۆزی ڕاده‌گه‌یه‌نێ . وا ئه‌م جاره‌ش له‌سه‌ر پردی ئاسنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ( Hohenzollernbrücke ) هۆن تسۆلان بڕوکهی سه‌ر زێ ی ڕاین ( Rhein ) ی چه‌قی شاری کۆلن له ئه‌ڵمانیا که مێژووه‌که‌ی سه‌د ساڵیکه دروستکراوه ، شێوازێکی تری نوێ ی ده‌ربڕین بۆ به‌رچاوی گه‌شتیاران ته‌زووی هاوبارگه‌ی خۆشه‌ویستی و عه‌شقبازی ده‌به‌خشێ .. له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی پیاده و به‌سه‌ر تامانی پرده‌که چه‌ندین و چۆنهای قوفڵ هه‌ڵواسراوه به ڕه‌نگی ئاڵا‌و واڵای چاوکێش ته‌خش و په‌خشکراوه . هه‌ر جۆته خۆشه‌ویستێ وه‌ک نیشانی هاوپه‌یمانی دانه‌یه‌کیان داناوه له‌سه‌ر هه‌ر تۆپێ ناوی خۆیان یا دوو پیتی پێشینه ، مێژووی په‌یوه‌ندی ، هێمای دڵێ یا تیل تیله و بیلبیله‌ی جوانکاری ده‌ربڕی خۆشه‌ویستیان له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌ندراوه ، نوسراوه و دانراوه . دوای داخستنی به تێله تامانی پرده‌که دووان و سیانی کلیله‌کان به جووته داوێژنه ناو ڕووباری ڕاینه‌وه به‌واتا ڕۆمانسی یه‌که‌ی هیواخوازی خۆشه‌ویستیه‌کی تا سه‌ر و بێ دابڕان ده‌که‌ن وه‌ک تۆپێکی بێ کلیل که ناکرێته‌وه . هه‌مان بیرۆکه و داب له ڕۆمای ئیتالی له‌سه‌ر کۆنه پردی میلڤیۆ (Milvio ) به‌سه‌ر ڕووباراوی تیبه‌ر ( Tiber ) پێڕه‌و ده‌کرێ به ئه‌ندازه‌یه‌ک زۆری تۆپه‌کان ڕه‌وشه‌نی گڵۆپێکی سه‌ر پرده‌که‌ی ته‌نیوه هه‌ندێکیش زنجیربه‌ندی به‌ر خوڕه شه‌پۆلن . تۆپه‌کانی پرده‌که‌ی شاری کۆلن شه‌وانه و ڕۆژانه ژماره‌یان زیاد ده‌کا و تامانهکهی به هێشوو قوفڵ ده‌گرێ جگه له کلیلسازان بازاڕیان جوڵاوه و دیارده‌یه‌کی جوانی سه‌رنج ڕاکێشه باشتره له نوسینه‌کانی گڕافیتی که به قوتوهبۆیهی پڕژێنه‌ر ڕه‌نگار ده‌کرێ به‌سه‌ر ڕووگه‌ی خانووبه‌ره‌کانه‌وه یا نوسینی باوی یاده‌وه‌ری ( Ich war hier ) واته من لێره بووم به ئه‌ڵمانی ده‌نوسرێ ، له ناو هه‌موو هه‌را و ئاشوبی ئه‌م گه‌ردوونه دیارده‌ی خۆشه‌ویستی خۆی به نوێکاری ده‌نوێنێ ئاخۆ چه‌ندان گه‌نج کوڕ‌و کچی کوردیش تۆپی خۆیان له پرده‌که‌ی کۆلن بده‌ن ؟
دڵشاد تاقانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ستت خوشبيت سه ركه وتوبيت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه




سوپاس بۆ هه‌مووتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه